ـ تێڕوانینی ئێڤا
من چیم بیست؟
ئەیەوێ یارمەتی بدەم لە خۆشۆردنی؟!
باوەڕ بەچاوەکانم ناکەم ئەوە زۆر بێ شەرمە!
م.من؟ ئەتوانی خۆت بیکەیت پیاوێکی گەورە و زلیت پێویستت بە من نییە..
وتم تۆزێک هەستم بە شەرمەزاری و شڵەژان کرد ئەویش تەنیا لەمنی دەڕوانی
هەر بۆیە دەرگاکەم کردەوە بەڵام دووبارە دەستی کردە قسە
ڕاست دەکەیت پیاوێکی گەورەم جەستەیەکی زۆر گەورەم هەیە. بۆیە یارمەتیم بدە
️
ـ تۆ زۆر کەلەڕەقی ئەزانی؟ وە زۆریش گەمژەی!دەی من ئەزانم. وەرە ژوورەوە و بیکە.
وەک ئەوەی فەرمان بەسەرم دا بکات قسەی دەکرد وە منیش وام کرد. تەنانات بۆچی ڕێگە دەدەم کاریگەری بەسەرمەوە هەبێت هەمووی هەڵەی خۆمە!
هەست بە گەرم بوونی جەستەم دەکەم چی بکەم نازانم
نزیک بوومەوە لێی ئەو تەواوی کاتەکە بانیۆکەی پڕ لە ئاو کردبوو ئاوێکی گەرم بووجەستەیەکی زۆر گەورەی هەیە
تەنانەت بانیۆکە زۆر بچووک دەردەکەوێمن خەریکی شیکردنەوەی جەستەی بووم بە بێ شەرمی تا لەناکاو داچڵەکیم و بیرم کەوتەوە کە بۆچی لێرەم..
باشە. تۆ ئەتوانی خۆت قژت بشۆی بیکە
ـ من ناتوانم، ماندووم ئازارم هەیە تۆ بۆمی بکە
بە دەنگە گڕەکەی وتی. دووبارە خەریکە لەرز ئەگرم بەئەنقەست وا دەکات دڵنیام
باشە ئەوە من بە گەمژە تێگەشتوە یان چی؟
وەک منداڵێک دەپاڕێتەوە
هەرچی بێ دەمەوێ زوو ئەمە کۆتایی بێتبۆیە تۆزێ شامپۆی قژم بۆ بەکار هێنا و دەستەکانم بردە ناو قژی
ئای خوایە قژێکی چەندە نەرمی هەیە
هەستم دەکرد زیاتر و زیاتر جەستەم گەرم دەبێت
زۆر شەرمم دەکرد من کەی وا شەرمن بووم؟
YOU ARE READING
یــەک مــانــگ کــەوتــن
Romanceتەنیا ئەو ماوە کورتە بەس بوو بۆ گۆڕانی مێشکی ئەم پیاوە سەمەرەیە لە کاتێکدا بە ناچاری لە ژێر دەستە بچووکەکانی 'ئـێـڤـا' دا مایەوە.