بــــاســــکـــردنـــی هــەســـتەکـــــان..
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
تـــەواوی شـــەوەکە لـە ناو خەیاڵــ نـقوم بـووبوم پـر بەدڵ دەمویست خۆشەویستی مـن قبوڵ بکات . زۆر پەرۆش بووم .
ئەو جـلەم لەبەرکرد کە دوێنێ هۆسۆک و جیمین بۆیان هەڵبژاردم .قژم رێـکخست و بەرێکەوتم بۆ ئەو شوێنەی دامان نابوو یەکتری لێ ببینین .
سارەتـا رۆیشـتم بۆ فرۆشتگەی گوڵفرۆشەکە یەکەم جار و کۆتا جار کە هاتم هەر لێرە گوڵم بۆ مـینـها کڕی.
— سڵـاو خـاتوون چەپکێک گوڵی تازەی رۆزم ئەوێت .
— بمبورە بەڵام گوڵاکان تازە هەتوون هێشتا رێکمان نەخستوە دە بۆ پـانزە خولەکی تر بگەرێوە ئەوکات بۆت ئامادەکراوە
— باشـە کەواتە دواتر دەگەرێمەوە
{ نـامجوون| پێشەکی پارەکەم دا بۆ ئەوەی گوڵەکەنم بۆ ئامادەبـکەن . کاتێک بەسی خۆشەویستی خۆم بۆ ئەو ئەکەم وە ئەویش قبوڵم ئەکات ئەوکات راستەوخۆ گوڵەکەی پێشکەش ئەکەم }
رۆیشـتم بینیم لەوێیە سەیری مۆبایلەکەی ئەکات جلێکی ئاسایی لەبەر بوو قژی بەردابۆوە پەرجەمە کورت و تەنکەکەی چاوەکانی بێزارئەکرد . زۆر جوان و سادە بوو . ئەو شوێنە پارکێکی گەورەبوو ناونیشانی ئەو شوێنەم پێدا کە خەڵـکی هەر لێی نییە واتا زیاتر لە پشتەوەی پارکەکە بوو . مێز و کورسی لێبوو شوێنێکی دوورەپەرێز بوو نامەوێت کەس لە دەوروبەرمان بێت . شوێنێکی زۆر خۆش و دڵگیربوو سەوزەی زۆری لێبوو گوڵی بچووکی رەنگە و رەنگ ! داری گەورە کە بەهۆی شنە باکەنەوە دەنگێکی زۆر خۆشی دروست ئەکرد بە تەواوی هێمن بوو .
زۆر شەرمم ئەکرد وە زۆر دوودڵ بووم ئەترسام !
ئاهێکی زۆر قوڵم هەڵـمژی و رۆیشتمە بەرامبەری دانیشتم
— سـڵاو
{ مـینـها وتی بە بزەیەکی کەمەوە.}— سـڵاو
{ نامجوون وتی بەزۆری شڵاژاوی روخساری ئەشەرداوە و خۆی ئاسایی ئەکرد لە کاتێکدا لەناو ناخی شەری ئەکرد }— باشـە ئـۆپـا ئەتویست چـی بڵێی..؟
{ مینها زۆر بەئاسایی پرسیاری کرد }— ئاهــا باشە راستییەکەی ماوەیەکی زۆر زۆرە ئەمەوێی ئەو شـتەت پێبڵێم .
{ مـیهــا هیچ قسەیەکی نەکرد چەوەرێی بوو نامجوون بەردەوامی بە قسەکانی بدات }
{ نـامجوون | خـوایە !! ئەو بەو شێوازە ئاسایە سەیرم ئەکات بەو چاوە گەورەنەی ئاخر من. چۆن قسەبکەم لە ترسان پەنجەکەنم بە توندی لەیەک ئەڵان و توند پەنجەی خۆم ئەگوشی . ئەترسم گەر رەتی کردمەوە گەر پەیوەندی هەورێیەتیشمان نەما..! }
— ێــ من ئەمویست بڵێـم ..؟
— خەریکە ئەمرم لە مەرەقە دەی بیڵێ..؟
— مـــــــن.
.
_________________________
پــارتـی داهەتوو زۆر زەخـمە ...🦦
وە زۆر دوور و درێژە لەبەر ئەمە ئەم پارتە وا کورت بوو ...