1

194 26 56
                                    

توند قاچەکانم لەباوەش گرتبوو خۆم لەدواوەی قەنەفەکان شاردبوویەوە هات و هاوار پیاوەکانی دەرەوە زیاتر دەبوون ، وە هەموو ئەوەی  دەمتوانی
بیکەم نزای زوو گەڕانەوەی براکەم بوو.

ڕاچڵەکیم کاتی پەنجەرەی هۆڵەکە شکا ، بەڵام هێشتا خۆم بەشاراوەیی و بێدەنگی هێشتبوویەوە
گەر بمبینن شتی باش ڕوونادا.

دوای شکاندنی پەنجەرەکانو جنێو لەدوای جنێو و هەڕەشەکانیان ئیدی ڕۆشتن ، بەترسەوە کەمێ سەرم بەرز کردەوە تا لەپەنجەرە بێ پەردەکانەوە سەیرێک
بکەم.

ئاهی حەسانەوەم هەڵکێشا  کاتێ زانیم بەتەواوەتی نەماون و ڕۆشتون بەتەواوی هەڵسامەوە ، تەنانەت
بەر لەوەی هەنگاوێکیش بەرەو پێش بڕۆم وەستام کاتێ بەهۆی ڕوناکی مانگەوە
پارچە شوشەکان لەسەر زەویەکە بریقەیان دەهات.

ناچار هەر لەسەر قەنەفەکە مامەوە بەردی قەبارە جیاواز پەنجەرە شکاوەکان هۆڵە پڕ شوشەکان
شتانێکی نوێ نەبوون بۆ بینین بەڵام هێشتا ترس
لەناخمدا دروست دەکەن!.

سەرم لەسەر قاچم هەڵگرت کاتێ گوێم لەکرانەوەی دەرگا بوو وە هەر زوو هاتنە ژوورەوەی براکەم بەترس و  دڵەڕاوکێ و بینینی ئەو پارچە شوشانە وایکرد بەترسەوە چاوی بگێڕێ هەرکە نیگاکانی منی گرت ، ئاسوودە بوو.

بەئاگەداریەوە هەنگاوی نا تاگەیشتە بەردەمم چاوەکانم بەرز کردەوە تا لێوە تەقیو و ڕووخسارە مۆربوەکەی ببینم دەستە زبرەکانی بەقژمدا هێنا
بەنیگەرانیەوە لێم وردببوویەوە وەک ئەوەی بەدوای برینێک  بگەڕێ ، بەڵام تەواو سەلامەت بووم.

" دووبارە گەڕانەوە؟!"

بەنیگەرانیەکی تێکەڵ بەتوڕەیەوە پرسی هەرچەند وەڵامەکەی دەزانی بەڵام هێشتا سەرم لەئەنجامی قسەکانیدا بە'ئەرێ' بۆ لەقاند.

"وە گوتیان کەوا ئەمجارە
خانوەکە دەسوتێنن گەر پارەکەیان
بۆ نەبەیتەوە!"

بەنزمی گوتم دڵتەنگ بووم وەلەسەرووی هەمووشیەوە ترساو دەمزانی ئەو پیاوانە هەرچی بڵێن دەیکەن.

دەستیم بینی چۆن توندی کرد بەجۆرێ
جومگەی دەستەکانی  سپی هەڵگەڕان.

"ئەوان ناتوانن هیچ بکەن
بۆیە مەترسە باش؟!"

هەوڵیدەدا توڕەیەکەی کۆنترۆڵ بکا وە وابکا بەو وشانە ئەو ترسەی ناخمی ڕووپۆش کردوە نەمێنێ بەڵام نا ئەوەندەم زۆر بینیبوو نەمدەتوانی بەو وشانە بڕوا بەخۆم بێنم.

"چۆن ناتوانن ئەی نابینی
چیان لێرە کردووە؟ ، ئەوان
دەمانکوژن کاکە!".

The Tiger |OSH|Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt