2

128 11 32
                                    



هێشتا برینی لەدەستدانی کاکەم نوێبوو کاتێ دەستم کرد بە گەڕان بەدوای ئەو زۆرانبازەدا
نازانم منێکی مناڵکار ئەوکات چیم لەدەست
دەهات هەمبەر پیاوێکی زەبەلاح و زۆرانبازدا بیکەم وابەدوایدا وێڵ بووم ، بەڵام هێشتا کونجو پەنای شار سەراوژێرم کرد بۆ گەڕان بەدوایدا.





ئەمە قوڕس بوو بەتەنها تا ئەنجامی بدەم بۆییە
داوام لە کاکە یونهۆ کرد لەگەڵمدا بێت هەرچەند
ئەوەلین جار زۆر بە توڕەییەوە ڕەدی کردەوە و
گوتی کەوا دەبێ ئەوەی ڕوویدا هەرچەند
قورسیش بێت ، لەبیری بکەین و دەست بەژیان
بکەینەوە.






بەڵام هیچ کام لەم قسانە بەگوێی مندا نەڕۆشت
کەلەڕەقیم بەردی دەهاڕی ، وەختێ زانی دەست
لەو ئیشە هەڵناگرم ، چار ناچار خۆشی لەگەڵمدا
دەستی کرد بەگەڕان ، گەڕان بەدوای تــایـگـەر
ناوێڪدا ، شاری پێ سەراوژوور کردین.




دەسپێک ڕۆشتینەوە هەمان ئەو جێگایەی زاڵمانە ڕۆحی تاکە کەسی منی برد و ئاوا شکاو هێشتمیەوە ، بەڵام هەر ئەو وەختەی نزیک لە کۆگاکە کەوتین دونیایەک پۆلیس و ئاسایش
بڵاوەی کردو بەسەر کۆگا نایاساییەکەیان دادا
هەموو ئەوەی کردم بەچاوی پڕ فرمێسکەوە
لەبەردەمم دەڕوانی ، تاکە جێگا کە دەمتوانی
تایگەر'ی لێ بدۆزمەوە بونی نەما.




ئەو کات تەنها ڕاپێچانە دوای هەنگاوەکانی
یونهۆ کەوتم کە شڵەژاوانە دەیویست لەچاوی پۆلیس خۆمان بەدوور بگرین و نەبین بەشاهێد
و گومانلێکراو ، هێشتا چیڕە درێژیم دەکرد
پێیم گوت با بچینە لای پۆلیس و شکات
لەو زۆرانبازە بکەین و بڵێین کاکەمیان چۆناهی
کوشت ، بەڵام دیسان ئەمەش لە زیان ئێمە بوو.




لەهەموو بارێکدا خاوەن قەرزەکان منیان بەم کارە دەدۆزیەوەو ئەمجارە من دەبووم بەئامانج لەلایەکی تریش ، دەکەوتمە هەتیوخانە و دەبوا گوێ ڕاگری ئەم و ئەو بوومایە ، ئەمانەو زیاتر وایان کرد تەنها بێدەنگ لەسوچێک لەگەڵ باشترین هاوڕێ و کەسی براکەمدا بمێنم و ژیان لەگەڵیدا بگوزەرێنم ، هەرچەند ئەوە  هەرگیز خراپ نەبوو ، کاکە یونهۆ فەڕاغی نەبوونی سوهۆی تا ڕادەیەک بۆ پڕ کردبوومەوە.





بەڵام هێشتا گەرووم وشک و تینو بوو عەوداڵی تەڕایەک بوو کە تەنها لەخوێنی ئەم تایگەرە تێراو دەبوو ، دانم بەخۆمدا گرت نازانم لەکەیەوە هێندە خۆڕاگر بووم و لەکوێ بۆم مابویەوە ، منێک کە لەهەموو ژیانمدا لەپەلەی ژیابووم ، بەڵام وەستابووم تاکاتی خۆی بێت و بگەم بەتەمەنێک بتوانم  خۆم کاری خۆم تەواو بکەم ، لەئەنجامدا تەنها بەئاقڵی و بێدەنگی لەگەڵ کاکەدا ژیام و دەمخوێند تا توشی هیچ فەرتەنەیەکی نەکەم.

The Tiger |OSH|Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt