part 12-ماسک

15 6 10
                                    

ئارا:بوەستن سەرەتا من دەچمە ژورەوە بزانم چی هەیە.

دوای ئەوەی چوومە ژوورەوە پاسەوانەکانی دایکم بەرەو ڕووم هاتن.

ئارا:کوا دایکم؟

پاسەوان:بەڕێز ئارا تکایە لێرە بڕۆ.

ئارا:ناڕۆم هەتا کچەکان نەبەمەوە،
بۆ ئەوەنە بێ ویژدانن ، چۆن ئەتوانن قبوڵبکەن کەسی بێ تاوان بکوژن؟

پاسەوان:بەڕێز ئارا ئیڤڵی جادووگەر بەیانی نایان کوژێت، پەشیمان بۆوە ، چونکە ڕۆژی ئەستێرەی کلکدار شەش مانگی ماوە، ئەو کاتە دەیان با.

ئارا:واتا نایان کوژێت؟

پاسەوان: نەخێر تکایە لێرا بڕۆ ئیڤڵ بزانێ بە جادوو ئەمان کوژێ.

ئارا:باشە کەواتە.

چوومەوە لای کوڕەکان.

ئارا:پێویستە بگەڕێینەوە.
ئیڤڵ ڕۆژی ئەستێرەی کلکدار دەیانکاتە قوربانی.
لەو ڕۆژەدا هیچ جادووگەرێک ناتوانێت جادوو بکات،توانای جادووی لەدەست دەدات.

لیۆ:واتا هەر وا دەوەستین؟

ئارا:ناچارین پێویستە بە شەڕکردن بەرەنگاری ببینەوە نەک بە جادوو.

زیکی:باشە کەواتە بەڵام چۆن لە تەندرووستیان دڵنیا بینەوە.

ئارا:دڵنیابە ئیڤڵ خواردنی باشیشیان دەداتێ،چونکە لەبەر جادووگەرانی ئۆقیانووس هەموو شت دەکات.

کێن:وا دەڵێیت هەموو شت دەکا واتا دەیان کوژێ.

ئارا:دەیان کوژێ بەڵام شەش مانگی تر نەک ئێستا، بۆیە پێویستە ئەوەی شەڕ نازانێ خۆتان فێری شەڕی شمشێر بکەن.

لوکاس:باشە ئارا ئێستا تۆ لەکوێی دەمێنیتەوە.

ئارا:هەر شوێنێک بێت گرنگ نیە.

زیکی:وەرە لای من بمێنەوە.

ئارا:سپاس ئەم چاکەیەت لەبیر ناکەم.

بەڕێگا دەڕۆشتین لەگەڵ زیکی و قەقنەس

زیکی:ئارا وا بیر نەکەیتەوە هێلی تۆی خۆشدەووێت.

ئارا:بۆ برا تۆ خۆشت دەوێ؟

زیکی:بەڵێ خۆشیم دەوێ وەک خوشکێکی بچووکم، بەڵام ئەو لەدوای لوکاس دڵڕەق بووە، کە گرنگیت پێ دەدات وا هەست مەکە خۆشی بوێیت.

|| سێ میراتگری ئەفسووناوی‌ ||Where stories live. Discover now