کتێبەکە-part 2

39 11 27
                                    

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەی باپیرەم بوو ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو پێم وایە چونکە من بەبێ دایک و باوک گەورە بوومە وا باشترە بڵێم بە هەتیوی گەورە بوومە مردنی باپیرم وەک خەنجەرێک لە دڵم چەقی وا هەست دەکەم هیواو ئاواتم لەدەست داوە تاکە کەس لەو ماڵە چۆڵ و گەورەیە مابێتەوە بۆم قەقناسەکەمە

(قەقناس)قەقنەس باڵندەیەکی جادوویی دەگمەنە بەڵام بەهێزە، دەتوانێت بتەقێتەوە و لە خۆڵەمێشەوە لەدایک ببێتەوە. لە ئەنجامدا دەتوانن تا تەمەنێکی زۆر پیر بژین. قەقنەس بە ڕەنگی سوور و زێڕین دەدرەوشایەوە، کلکی درێژی تاووسی هەیە و پەڕی هەیە کە لە تاریکیدا بە لاوازی دەدرەوشێنەوە
.دەتوانێت هەر بەشێکی گەردوون ببڕێت، دووبارە گەشە بکات، یان لەناوی ببات

ئەتوانم بڵێم باشترین هاوڕێمە هەست بە دڵتەنگیم
دەکات بەڵام.....

باپیرم پێش ئەوەی بمرێت لەسەرە مەرگا کتێبێکی پێدام وتی ئەم کتێبە ئەمانەتە تۆڵە بکەوەو جگە لە سامانەکەم ئەم کتێبە لە سامانەکەشم بە بەها ترە و ئاگاداری بەو بیخوێنەوە
مێشکی سەرقاڵ کردووم دەبێ چ کتێبێک بێت
لەناو ئەو خەیاڵانەم بووم لەناکاو لوناس و ڤیۆلا هاتنە لام وتیان کاتی گەڕانەوەیە بۆ ماڵەوە
.......... بەڵێ ئێمە لەگۆرستانین

کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە زۆر چۆڵبوو تەنانەت لە پرسەکەش کەس نەهاتبوو جگە لە ڤیۆلا و لوناس و چەند هاوپیشەیەکم و قەقناسەکەم ، چوومە ژوورە تاریکەکەم کە زۆر حەزم لە ڕەنگێتی ڕەش و ڕەساسی
زیاتر ڕەش .

تەنها لەوێ ئارام ئەبمەوە سەرم خستە سەر سەرین و بە دیار وێنەی باپیرەم و دایک و باوکم دەگریام تەنها خۆم مامەوە پێویستە چیبکەم دووبارە کتێبەکە هاتە مێشکم دەستم کرد بە خوێندنەوەی بەڵام پەڕەی یەکەم چیم بینی نەخشە ، ئەبێت ئەمە چیبێت لەم نەخشەیەو نامەیەک هیچی تر نەنوسرابوو لەسەر کتێبەکە ، چۆن دەبێت ئەم کتێبە گەورەیە هیچی تێ نەنوسرابێت نامەکەم خوێندەوە .






باپیرەم:کچە جوانەکەم دایک و باوکت بەهۆی جادووگەرێکەوە مردن جادووی لێ کردن دایک و باوکیشت جادووگەر بون دوژمنی (ئیڤڵ) بوون دواجار ئیڤڵ بە بەهێزترین جادوو دایکتی کوشت دواتر باوکت دڵنیام کاتێ ئەم نامەیە ئەخوێنیتەوە منش مردووم بەڵام بەهۆی ئیڤڵی خراپەکار نەمتوانی و خۆم بەدەسەوە دا دڵنیام تۆڵەمان ئەکەیتەوە چەند نهێنیەکت پێ دەڵێم نابێت کەس بیزانێت ، تۆش جادووگەریت پێویستە جادووەکەت بەهێز بکەیت
ڤیۆلا جادووگەرە بەڵام پێی نازانێت بۆ ئەوەی بیان ناسیتەوە جادووگەرەکان هێمایەک لەسەر دەستی ڕاستیان هەیە وەک باڵ وایە بەڵام جادووگەرە خراپەکارەکان هێمایەک لەسەر ملیان هەیە شێوەی شمشێرە بەدوای جادووگەرانە بگەڕێ کە وەک خۆتن بڕۆ بۆ دارستانەکە .

نەخشەکە......... ئاگاداربە




دوای ئەم نامەیە زۆر شۆکبووم چ.. چی من جادووگەرم ئای خوایە گیان ئێستا پێویستە چیبکەم هێزەکەم چیە نازانم چیبکەم....


ڤیۆلا هات بۆلام بەڵێ هێماکەی دەستیم بینی ئەوەی خۆشم کاتێ لێم نزیک دەبۆوە هێماکەی هەردووکمان ڕوناک دەبۆوە بەڵام بۆ یەکەم جارمە بیبینم و هەستی پێبکەم .

خێرا هەموو شتم بۆ ڤیۆلا باسکرد تا پێنج خولەک هەر سێری دەرکردم هیچی نەدەوت دواتر وتی چیبکەین پلانت چیە وتم لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکەین خێرا چووینە بنکە بەڵێ من ئەفسەرم ڤیۆلاو لوناسیش پۆلیس
سەیری نەخشەکەمان ئەکرد نامان ئەزانی کوێیە لەناکاو کارلۆس هات و وتی سڵاو کچینە سڵاومان کرد
کارلۆس:بەچیەوە خەریکن .

خێرا نەخشەکەمان شاردەوە

هێلی: ھ هیچ تەنها،..
پێش ئەوەی قسەکەم بکەم کارلۆس خێرا نەخشەکەی لێستاندم .

٭ بەڵێ وەک هەموکات زۆر بێزارکەرە ٭

لوناس:هێی چیەکەی بماندەرەوە !

کارلۆس:توڕە مەبن ئەم شوێنە پێئەزانم بەڵام...

هێلی لوناس ڤیۆلا:بەڵام؟؟؟؟

کارلۆس:زۆر ترسناکە ناوی دارستانی مەرگە هەر کەسێک ڕۆشتبێت نەگەڕاوەتەوە !

هێلی:لەناکاو چیم بینی نا نەخێر لووناس!!! بۆچی ئەویش هەمان هێما لەسەر دەستێتی باوەڕ ناکەم

خێرا سێری دەستی کارلۆسم کرد هیچ لەسەر دەستی نەبوو

هاتمەوە سەرخۆم بە ڕەفتارەکانم شۆک بوبون
وتم هاھ هیچنیە سەیری یەکیان کرد و هیچیان نەوت.

وتم کارلۆس پێمان بڵێ کوێیە ، خێرا پێمانی وت بەڵام
وتم درەنگە بەیانی دەستپێدەکەین
نامەکەی باپیرم سێرکردەوە سێرم کرد

چی بەشی پشتەوەم نەخوێندۆتەوە ئای خوایە بۆ ئەوەندە گەمژەم باسی لە جۆری جادووەکەم دەکرد ئەویش ئەوەبوو توانام ئەوەیە مێشکی بەرامبەر بخوێنمەوەو چی بڵێن ناو دڵیانەوە ڕاستەوخۆ تێبگەم

شتێکی تریش
تاکە جادووگەرم لەتوانامایە فێری هەموو جۆرە جادوویەک بم

زانیم لوناس جۆری جادوەکەی ڕوناکیە ئەتوانێت تەنها بە دەستی ڕوناکی بدا لە هەر شتێک بیەوێت و بیکات بەخۆڵ

ڤیۆلاش بەدەستی ئاگر فڕێبات بەراستی ناوازەیە پێویستە پەرە بە جادوەکەمان بدەین کاتی ئەوەیە بخەوم بەیانی هەموو شتیان بۆباس دەکەم



وێنەی قەقنەس.

وێنەی قەقنەس

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن بۆ بینینی بەشی داهاتوو

ڕاتان چۆنبوو لەسەری؟؟

|| سێ میراتگری ئەفسووناوی‌ ||Where stories live. Discover now