𝑃𝑎𝑟𝑡(36)

102 25 19
                                    

های..🖤

تینا بەشۆکەوە سەیری دەکرد کاتێک بەزۆر یورییان خستە نێو ئۆتۆمبێلەوە تای بەخێرایی هات
بەرەو ڕووی دەرگا شوشەییەکەو لەدوورەوە ئەم
دیمەنەی بینی

موونبین:چی ڕوودەدا؟!!!!
بەشۆکەوە

تای بەخێرایی لەوێ ڕۆشتە دەرەوە و بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی ڕۆشت

تینا:کاکە!!چاوەڕێ کە منیش دێم لەگەڵت
تینا بەڕاکردنەوە هات

تای:خێرا سەرکەوە تاوەکو ون نەبووە لێم
بەهاوارەوە وتی

تینا سەرکەوت و تای زۆر بەخێراییەوە لێیدەخوڕی
تاوەکو ونیان نەکا
.
.
.
.
"چۆن من ئیهمال دەکەی"
جۆنگکووک بەبێزارییەوە وتی کاتێک بینی سوومین
وەڵامی نامە و پەیوەندییەکانی ناداتەوە

جۆنگکووک:وەڵامم بدەوە ئەگینا دێم و لەبەرچاوی
دایک و باوکتدا دەتڕفێنم
نامەکەی نارد و مۆبایلەکەی هەڵگرت پاش ئەوەی
زانی بێ سوودە لەگەڵی

"هەڵسە گەمژە خێرا"
دەنگێکی بەرز هات و جۆنگکووک سەری هەڵبڕی و
بینی جیمینە

جۆنگکووک:بۆچی؟..چی ڕوودەدا؟
بەتێنەگەشتنەوە

جیمین:یوری ڕفێندراوە دەبێ ئێستا بڕۆین بۆ یارمەتی
دانی تای ئەو بەدوایانەوەیە
بەخێرایی وتی و لەماڵەکە دەرچوو جۆنگکووک
بەخێراییەوە دوای ئەو ڕۆشت
.
.
.
.
.
"گەمژەینە وازبێنن بۆچی منتان بردووە ئێوە
نازانن هاوسەری کێم ها؟"
بەتوڕەییەوە وتی و هەوڵیدەدا قۆڵی دەربێنی لەدەست
ئەم دوو پیاوە

"هاوسەری کێیت تۆ ئێستا جیابوویتەتەوە"
دەنگێک هات لەپێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە پاشان سەیری
دواوەی کرد و یوری شۆک بوو

یوری:نەفرەتی گەمژە دەبوو بزانم تۆی
بەهاوارەوە

هان:شورەییە من یارمەتیم دابووی تۆش ئاوا
چاکەم دەدەیتەوە
بەگاڵتەجاڕییەوە

یوری:چیت لەمن دەوێ ناپیاو
بەتوڕەیی پرسی

هان:هەمووشتێک سەبارەت بەهاوسەری ڕابردووت
وتی بەساردی

هان:تەنانەت تۆش!
بەزەردەخەنەوە

یوری دوای بیستنی ئەوە کەمێک ترس گرتی بەڵام وا
خۆی دەرخست گرنگی پێنادا
.
.
.
.
.
"کاکە هێواش بە ئەوان لەپێش چاومانن ون نابن"
تینا بەترسەوە وتی کاتێک تای بەخێرایێکی
زۆرەوە دەڕۆشت

𝑇𝐻𝐸 𝐻𝐼𝐷𝐷𝐸𝑁 𝑆𝐸𝐶𝑅𝐸𝑇Where stories live. Discover now