𝑃𝑎𝑟𝑡(19)

178 35 196
                                    

های..🖤

تای:بۆچی حەزدەکەی وەک سۆزانیێک دەرکەوی؟
بەساردی وتی کاتێک نزیک بووەوە لە گوێی

یوری:ت..تای تۆ چیدەڵێی؟!
بەدڵتەنگییەوە

تای:خۆم جلم بۆ هەڵبژاردبووی بۆچی گوێڕایەل نیت
هەروەها...نەکەی لەو مینهوانە نزیک ببیتەوە
بەجدییەوە

یوری تەنها بێدەنگ مایەوە و سەری داخست بە
دڵتەنگییەوه جیمین هەستی بەوەکرد بەڵام ئەوانیتر نا

تای:ئێ مینهوان تۆ چۆن هاتیت بەلامەوە سەیربوو
کەوا سوومین نەهاتووە
بەتوانجەوە چونکه ئەمە تەنها بۆ خێزانی یوری بوو

مینهوان:لەڕاستیدا من نەمتوانی سوومین ڕازی بکەم
وە..یوری هاوڕێی منە بیرم ئەکرد
بەزەردەخەنەوە وتی لەکاتێکدا تەنها بەمجۆرە سەیری
ناکات تای زەردەخەنەی سەر ڕووخساری نەما

د.یوری:ئێ دوو هاوسەرەجوانەکە نێوانتان باشە؟؟
باش ڕێککەوتوون!
بەمەراقەوە پرسی

تینا:ئاا پورێ..ئەوان زۆر بەباشی مامەڵە لەگەڵ یەکتری دەکەن..وایە یوری؟
وتی و بەزەردەخەنەی ساختەوە سەیری هاوڕێ کۆنەکەی کرد

یوری:ب..بەڵێ زۆر ڕاستە..ئێمە دڵخۆشین
درۆی کرد نەیویست خێزانەکەی ڕاستییەکان بزانن تا
دڵتەنگ نەبن بەهۆی ئەوەوە

"بەڵام بۆچی نەهاتیت سوومین!!"
یوری لەدڵی خۆیدا وتی

ب.یوری:هیوادارم هەمیشە دڵخۆشبن پێکەوە
بەدڵخۆشی
.
.
.
.
"بەڕای تۆ ئەمە سەر دەگرێ؟"

سوومین بەدوو دڵییەوە بە جۆنگکووکی وت

جۆنگکووک:نازانم بەڵام هیوادارم
بەهێمنی وتی دوای ئەوەی ڕۆشتنە نێو فڕۆکەکەوە و
بەڕێکەوتن بۆ ئەمەریکا
.
.
.
ڕۆژی دواتر

جۆنگکووک خەریکی پەیوەندی بوو و سوومین لەسەر
کورسییەکە دانیشتبوو و چاوەڕێی وەڵامێک
بوو لە جۆنگکووکەوە
"هاوڕێ بۆچی دەبێ ئەوەندە چاوەڕێ بکەین تۆ
وتت دکتۆرەکە هاوڕێمه"
بەبۆڵەوە قسەی دەکرد

"جیۆن جۆنگکووک"
کەسێک بانگی ناوی کرد و ئەویش ئاوەڕی دایەوه

"دەتوانن پزیشک ببینن"
بەزەردەخەنەوە وتی

جۆنگکووک:زۆر سوپاس..دایخەوە کوڕە بانگمان
دەکەن سوپاس
وتی و لەگەڵ سوومین ڕۆشتنە ژوورەوە

𝑇𝐻𝐸 𝐻𝐼𝐷𝐷𝐸𝑁 𝑆𝐸𝐶𝑅𝐸𝑇Where stories live. Discover now