part twenty-eight

20 1 0
                                    

بەڕێکەوتم بۆماڵ لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بیرم لەقسەی هەریەک لە هانسوو و سۆنگمین و ئەو پارێزەرە ئەکردەوە باشە ناوی خۆشی نەوت تۆبڵێی ئەوە کێبێ؟؟

لەبیرکردنەوەیا بووم سێری گڵۆپی ترافیکەکەم کرد نەفرەت سوورە خێرا ئیستۆپم گرت باشە بۆچی هۆشم لای خۆم نیە

من منتمانەم پێیەتی هەرچیەکیشی لە ڕابردوودا ئەنجام دابێ بەمن چی خۆ ئەو بۆمن خراپ نیە بگرە زۆۆریش گرینگیم پێ دەدا


××××

""سڵاو دەمەوێ بەڕێز پاڕک ببینم""

""فەرموو گەورەم لێرەوە""

""سڵاو باوکە ""

""سڵاو پاڕک چانیۆڵی کوڕم میراتگرەکەم چۆنبێ هاتووی بۆلام""

""باوکە هەست بەوەناکەی زۆۆر لوتبەرز بویتە تکایە وامەکە دایکم بەوە دڵشکاو مەکە تکایە تکایە باوکەگیان""

""کوڕم من چەند ساڵ خۆمم ماندووکرد تابگەم بەوەی کە مافم بوو لە خێزانەکەم ....دەزانی کوڕم ئێستا هەست بە ئیسراحەت ئەکەم""

""بۆچی باوکە ئیسراحەتی چیی تۆ چیت لەمن ئەوێ باوکە هاا بۆچی من وەک ئامڕازێک بەکاردێنی بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانت بۆچییی چونکە من بێ فەرمانی تۆم نەکردوا هاا بۆچیی ""

""کوڕم هەرچیەکم کردبێ بۆتۆ و باشەی تۆبوا ئینجا سبەی ئێوارە دەمەوێ تۆ و هاوسەرەکەشت بێن بۆلام دەمەوێ بیبینم""

""باشە باوکە وادەکەم سبەی دێین دەی من دەڕۆم""

کڕنووشی ڕێزم بۆی برد و ڕۆیشتمە دەرەوە

لەڕێگا مێشکم جەنجاڵ بوو دووبارە باوکم چی لە مێشکدایە

ئایە ئەو کۆتایەکی خەمناک بۆمن و لیا درووست دەکا یان نادیار و ناڕوون

لەڕێگادا بووم چاوم چووە سەر دووکانێکی گوڵفرۆشتن زەردەخەنەم کرد

""تائێستا گوڵم بۆی نەکڕیوە من چ پیاوێکم ""

خێرا دابەزیم و چوومە دووکانەکەوە کچێکی گەنجی لێبوو

""سڵاو بەڕێزم چۆن بتوانم هاوکارت بم""

""ئێ تکایە چەپکێک گوڵم بۆ ئامادەبکە لە دەگمەنترین و ناوازەترین و بۆنخۆشترین گوڵەکانتان ئەمەم بۆ هاوسەرەکەمە""

""بێگومان تەنها لێرە بمێنەوە دە خولەکی دی ئامادەدەبێ"

چاوڕێ بووم تا چەپکەکەم بۆ ئامادەبکا سێری کاتژمێرم کرد باشە کاتژمێر چوارە

❤︎︎𝐌𝐀𝐒𝐊𝐄𝐑 𝐁𝐎𝐘❤︎︎...𝐏.𝐂𝐇حيث تعيش القصص. اكتشف الآن