یارمەتیدانی نووسەران

34 8 12
                                    

لێرەدا
من تەنها بە یەک شێوە دەتوانم
یارمەتی نووسەر نوێیەکان بدەم

بە تاگ کردنی چەندین خوێنەری بەردەوام
لێرەوە تاگەکان دادەنێم
تەنها تۆزێکم دادەنێم بۆ تێست

هەر خوێنەریکیکش حەزی نەکرد بەشێک بێت لە تاگەکان دەتوانی پێم بڵێیتەوە

کەواتە کارەکە چۆنە؟

تۆ دەشێ خوێنەر و نووسەر بێت
بە دوای نوسێنکی جواندا وێڵی وایت؟
وە نووسەری بەتوانایی دەرنەکەوتووش زۆرە

تاگ کردنی تۆ لە نووسێنکی جواندا
قازانجە بۆ هەردوو لا

داوای لێبووردن دەکەم بەڵام ئەم تاگە
بۆ هەموو نوسەریک نابێت

گەر کارەکەت جوان نەبوو
ئەوا نابێت

وە ئەوە زۆریش ئاساییە هەموو کەسێک
لەسەرەتاوە بێ کەموکوڕی نییە
پێوستە کارەکەت بەروو باشتر ببەیت
ئەوکات تاگکردن زۆر ئاسان دەبێت
تەنها بە ئاگەدار کردنەوەم

هەندێک کەسیش هەیە
بەداخەوەم بەهرەی نووسینی نییە
بەڵام دەنووسی!
کەواتە هەڵەی من نیە گەر نەتوانم
بۆ ئەم جۆرانە تاگ دانێم

ئەو تاگانەی لێرەن بەشێکی کەمی خوێنەرەکان
بێگومان من هەوڵم داوە
تەنها ئەو کەسانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە جۆرێک ئەکتیڤ بوو بنن لێرە دابنێم

گەرنا ئەمە کاری یەکەم جاری من نییە
پێشتر بەم شێوەیە زۆر نووسەر و خوێنەرم
بەیەک شاد کردوە واتا سێ بۆ چوار ساڵ لەمەوبەر

من نوێیم لێرە لە ئێستادا
واتا ناو کتێب و خوێنەر و نووسەری کوردیی
بەڵام چوار ساڵ لەمەوبەر خوێنەر و نووسەرێکی سەختی کوردیی بووم

من لە خۆمەوە بڕیار نادەم لەسەر نووسینەکان
بەڵام من زۆر زۆرم خوێندۆتەوە
بەدەرە لە زمانەکەی خۆشم
هەرچەندە من چێتر چێژ لە خوێندنەوەی نووسینی کوردی نابینم
لەبەر ئەوەی من بە دوای نووسینی نایابدا دەگەرێم
من رەخنەگر نێیم بەڵام زۆر بەباشی دەتوانم بڕیار لەسەر نووسینەکان بدەم

تۆش لێرەوە یاخود دەتوانی مەسجیشم بۆ بکەیت و نووسینکی نایابم بۆ پێشنیار بکەیت کە پێوستی بەم تاگانەیە
تەنانەت لێرەوەش دەتوانی نووسەر و خوێنەر تاگ بکەیت

تاگەکان تەنها ئەوەندە نینن کە لێرەم داناوە
خوێنەری کوردی زۆر زیاترە لەوەی بیری لێ دەکەنەوە
وەک وتم ئەمانە تەنها بەشێکی ئەکتیڤی شەش مانگەی ڕابردوون

نازانم پرۆژەکەم چۆن دەڕواتەوە ڕێیوە لە داهاتوودا
بەڵام هیوادارم کار بکات

دەتوانن ئاگادارم بکەنەوە لەو چیرۆکانەی پێویستی بەم تاگانەیە

بە کورتی: چەندین تاگ دادەنێم لە نووسێنک کە شایەنی خوێندنەوەیە و زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە بەڵام نووسەرەکە تازەیە یاخود تەنها بەرچاوکەوتوو نییە
لەم ڕێگەیەدا خوێنەرەکان نووسینەکە دەبینین کە پێشتر نەیان بینی بوو
ئەوانیش گەر بەدڵیان بوو ئەوا چێژ لە نووسینەکە دەبینن وە پێچەوانەکەشی ئەوا وازی لێ دەهێنن

بەم شێوەیە هەم نووسەر هەم خوێنەر قازانج دەکا
وە سپاس و هەر شاد بن

یارمەتیدانی نووسەران Where stories live. Discover now