تۆوێکی "seed" بچووک لە ناو تاریکی و ناخۆشی و ئەستەمیدا گەشە دەکات و هەوڵدەدات و دەگات بە ڕووناکی و ئامانجەکەی دەپێکێ، ئیدی ڕووناکی و ئاو هەواکەی کە پێی گەیشت خزمەتی دەکات وای لێدەکات کە زیاتر گەشە بکات و بەرزتر بڕوا تا دەگاتە ئەو شوێنەی کە لە خۆی ڕازییە و باشترینی خۆیەتی، ئەو شوێنەش لووتکەیە.
بەڵام تۆوەکە بەر لەوەی دەست بە هەوڵ بکات بۆ گەشە کردن، چۆن بڕوا دەکات کە دارێکی گەورە لە ناخیدا بوونی هەیە!؟ کێ دەتوانێ ئەو تۆوە تێبگەیەنێ!؟...
ئاخر منیش چۆن تۆ تێبگەیەنم کە تۆ هەر وەک ئەو تۆوەی کە شتێکی گەورە لە ناختدا بوونی هەیە. هەر وەک ئەویش دەبێ بەڕاستی هەوڵبدەی لە ناو تاریکی و ناخۆشی ئەستەمیدا بۆ ئەوەی بگەی بە ئامانجە ڕووناک و مەزنەکانت و ئامانجەکانت خزمەتت بکەن و گەورەت بکەن لە دوای ئەوەی کە پێیان گەیشتیت، تەنها بڕوات هەبێ."بەڵێ، تۆش وەک تۆوەکە دەتوانی گەشە بکەی."
🌱.....🌳
YOU ARE READING
ئـایـــا تـۆش وەک تـۆوێـکیــت؟! || (تەنها نوسراوێک)
Short Storyتۆ کێی!؟ ئایا خۆت دەناسی!؟ دەزانی تۆ تەنها نیت!؟ لە کوێی!؟ منیش لێرەم... دەستتم بەرێ...کاتمان نییە بۆ بەفیڕۆدان... با بەیەکەوە گەشە بکەین... ئێمەش دەتوانین... ئەی وانییە!؟ یانیش تۆ لەوانەی کە متمانە ناکات بەوەی لە ناخیدا هەیە؟؟؟ پێویستە ئاوی بدەی، د...