"
زەنگ لێیدا و ساکورای لەناو خەیاڵ هێنایە دەرەوە . هەموو قوتابیەکان ڕۆیشتنە دەرەوە . تەنها ساکورا و ساسکێ مابونەوە
و ساکورا زۆر باش دەیزانی ئێستا چی ڕوودەدات.' ئیستا وەکوو هەمووجارێک دێت و ئەریکی ماڵەوەمان دەبات.شانەرۆ ' .دەنگێک لەناو سەری ساکورا ووتی.
'بەڵێ ، ئینەر منیش زۆر باش دەزانم وادەکات. ' ساکورا لەناوی مێشکی خۆی وەڵامی ئینەری دایەوە.
"ساکورا . ئەرکی ماڵەوەتم پێبدە." ساسکێ ووتی کاتێک لەنزیکی ساکورا دانیشت و بەقەڵەمەکەی کێشای بەسەریدا.
" هم ، بیگرە" ساکورا ووتی و ئەرکی ماڵەوەی خۆیدا بە ساسکێ
ئەویش دەستی کرد بە نووسینەوەی. ساکورا بەبێ هەستی سەیری ساسکێی کرد و سەری لەسەر مێزەکەی دانا."هن. جلەکانت تازەن. ؟" ساسکێ ووتی و بەتوندی قۆڵی ساکورای گرت.
"هم." ساکورا لەوەڵامدا وتی . ساسکێ نوکی قەڵەمەکەی بەتوندی کرد بەناو دەستی دا و سوری کردەوە.
" واباشترە بوەستیت چونکەئازاری نییە." ساکور بە دەنگێکی نزیک ڕۆبۆتانە ووتی . ساسکێ سەیرێکی کرد و قژی گرت.
" دوای قوتابخانە ، من . و . تۆ لـە باخچەی دواوە . قسە.کردن."
ساسکێ بە توڕەیەوە ووتی و ڕۆیشتە دەرەوە لەپۆل.[at lunch]
ساکورا دووبارە لەشوێنەکەی خۆی دانیشت و دەستی کرد بە خواردن ی ژەمەکەی.دوور لەقوتابیەکان و نزیک تاریکی.
هەتاوەکوو کیبا ، ڕۆک لــیی، شینۆ و ساسکێ هاتن لەنزیکی دانیشتن.
" تش. مشکە بچووکەکە دووبارە لە کولانەکەیەتی." کیبا ووتی و دەستە پیسەکەی خۆی بە کراسەکەی ساکورا سڕی و ڕۆک لیی'ـش دەستی لەسەر کەمەری دانا.
" ڕۆک لــیی ، دەتوانیت دەستت لەسەر کەمەرم لابدەیت .
بەپێی ئەو کتێبەی کە خوێندوومەتەوە بەرکەوتنی جەستەی لەنێوان ڕەگەزی کچ و کوڕ ئەوکاتە ڕوودەدات کاتێک هاوسەرگیریان کردبێت یاخود خۆشەویست بن . بەڵام ، تۆ تەنها هاوپۆلێکیت. " ساکورا ووتی و دەنگی هەموو هەستێکی پشتگوێ دەخست. تەنهادەنگێکی سارد و لەسەرخۆبوو.ڕۆک لیـی دەستی لەسەر کەمەری ساکورا لابرد و شینۆ دەستی لەناو قژی دانا.
" قژێکی درێژ و جوانت هـەیـە. بۆچی.⁉ چونکە تۆ کچیت و حەزدەکەیت گرینگی بەقژت بدەیت. " شــینۆ ووتی و بەتوندی بەشی خوارەوە قژی ڕاکێشا .و لەبەرامبەردا ساکورا تەنها سەیرکردنێکی ساردی پێدا.
' هێی ساکورا ئەوان قژمان ڕادەکێشن ، شتێکیان لێبکە. !!'. ' ئینەر ووتی بەدەنگێکی بەرز و لەناو مێشکی ساکورادا دەسوڕایەوە

KAMU SEDANG MEMBACA
The little monster
Aksiچی ڕوودەدات کاتێک ئامێرێکی درووستکراوو بۆ لەناو بردنی کۆنۆها درووستکرابێت.⁉ دەنگێکی سەیر یارمەتی دەدات بۆ ئەنجام دان. هەموو کەسێک ڕقیان لێیەتی. چی ڕوودەدات ⁉ ئایا درووستکراوەکت بەتەنها کۆتای بە کۆنۆها دەهێنێت.⁉ <> ‼ : هیچ کارەکتەرێکی ئەم چیرۆکە بۆم...