~PART~1

17 4 4
                                    


«جودی ئێستا تەمەنی 9 ساڵە»

جودی بەناو کۆشکەکەیا ڕای ئەکرد وەهەروەها کوڕێکیش بەدوایەوە بوو کە ئەویش ئامۆزاکەی •جیمین•بوو
جودی:-جیمین....من .. ناتوانم...ماندوبووم
*بەهەناسە بڕکێوە وای وت*

جیمین:-کەواتە تۆ دۆڕایت
بە پێکەنینەوە وای بە جودی وت

«جودی بە چاوێکی کوشندەوە سەیری جیمینی ئەکرد»

جودی:-یاااا... بەوشێوەیە پێم پێمەکەنە

جیمین:-تۆ چۆن ئەتوانی هاوارم بەسەردا بکەیت لەکاتێکدا من 2 ساڵ لەتۆ گەورەترم

"بەڵێ واتا ئێستا جیمین تەمەنی 11 ساڵە"

جودی:-باشە
«بەساردی وای وتو ویستی بڕوات بەڵام جیمین قسەی کرد»

جیمین:-جودی
«جودی وەستا وسەیرێکی جیمینی کرد»

جیمین بەزەردەخەنەوە پێی وت:-ئەتەوێت شوێنێکت پیشان بدەم کەتا ئێستا نەتبینیبێت؟

جودی بەپەرۆشەوە:-شوێن؟؟..ئەو شوێنە کوێیە؟

جیمین:-دوامکەوە

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

«جودی و جیمین گەیشتنە شوێنەکە »
جودی:-ئەمە ئەو شوێنەبوو کە ئەتویست پیشانمی بدەیت ؟

جیمین بەزەردەخەنەوە:-بەڵێ...ئێرە خۆشە؟؟

«جودی سەرەتا ویستی بڵێ نەخێر بەڵام سەیری دارەکانی بینی کە تەنها یەک دار...داری سێوە وسێوی پێوەیە...بۆیە جوردی زۆر دڵخۆش بوو چونکە سێو میوە تایبەتەکەی جوردیە»

جودی*بەپەرۆشی*:-واهـ..ناوازەیە

«جودی ڕایکرد بۆ لای ئەو دارەی کە سێوی گرتبوو ویستی سێوێک لێبکاتەوە هەتا بیخوات
بەڵام چەن هەوڵێکی دا بێسوود بوو چونکە بچوک بوو باڵای پێ نەدەگەیشت»

جودی*سەیرێکی جیمینی کرد*:-ئەتوانی سێوێکم بۆ لێبکەیتەوە؟

جیمین 😊:-بێگومان

«جیمینیش هاتە لای دارەکە وچەند هەوڵێکیدا بەڵام ئەویش نەیتوانی سێوێک لێبکاتەوە»

جودی:-وادیارە تۆش ناتوانی سێوەکە لێبکەیتەوە ؟
*بە خەمباریەوە وای وت*

جیمین:-نەخێر...کەبڕیارمدا شتێک بکەم واتا ئەبێت بیکەم
ئێستا وەک مەیموون سەر دارەکە ئەکەوم

جودی پێکەنی وجیمینیش سەر دارەکە کەوت و هێواش هێواش دەستی بۆ سێوێک برد و لێی کردەوە پاشان دابەزت وسێوەکەی دایە دەستی جودی

جیمین:-فەرموو شازادە

بەزەردەخەنەوە وای وت
جودیش بەهەمان شێوە زەردەخەنەیەکی کردو سێوەکەی لێ وەرگرت وپێی وت سوپاس
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

~Black Gold~ -ئاڵتونی ڕەش-Where stories live. Discover now