دوای سێ مانگ
سیۆل ماڵی جۆنکوک و ناوت
کاتژمێر 6یـے بەیانیدوای سێ مانگ ناوت و سان جیا بونەوە ئەوە بڕیاری جۆنکوک بوو چونکە ئەگەر ئەوەنەکات داوای باوکایەتی بەرزدەکردەوە و نەی دەهێڵا جارێکی تر ژین ببینێتەوە وە قبووڵی نەبوو کچەکەی لای دایکێ بێت کە هاوسەری تری هەیە
ئێستا بەیەکەوە لەیەک ماڵن ڕاستە هێشتا بەینیان باشنیە وە زۆر خراپن و خراپترشن جۆنکوک هەر لەکارە زۆر شەو ناگەڕێتەوە ناوت زۆر بێزارە لەوژیانەی تیایەتی وەکو هیچ لە هاوتەمەنەکانی خۆی نەبوو ژین زۆر ئیهمال کراوە بەجۆری ناوتیش تاقەتی گرنگی دانی نیە بەژین وە با تایهیۆنگیشمان بیر نەچێت ئەو نەگیرا چونکە جۆنکوک دڵی ئەوەی نەهات کەوای لێبکات بەڵام بەینیان نیە
ئێستا کاتی نانی بەیانیەو هەرسێکیان لەسەر سفرەکەن و دانیشتون نان دەخۆن ژین دەیەوێ قسەیەک بکات بەڵام دە ترسا بەڵام هەوڵی دەدا کە بیڵێت
ژین:ئێ باوکە
جۆنکوک سەیری کرد بەمانای ئەوەی چیە
ژین:باوکە دەتوانی من بگەیەنیتە قوتابخانە وەرە پرسیاریش بکە بزانە لەقوتابخانە باشم
ئەمساڵ یەکەم ساڵ بوو وە زۆر نیە دەوامی کراوەتەوە بەڵام ئەوە بیانو بوو بۆئەوەی جۆنکوک گرنگی پێبدات
جۆنکوک:مەجالم نیە کارم هەیە
ژین:دایکە تۆ دێیت
ناوت:ببورە ناتوانم کچەکەم
وتی و بەبێزاری چاوی لەخواردنکە ئەکرد ژین هەستاو جانتاکەی هەڵگرتوو چوەدەرەوە چووەلای شۆفێرەکەیو پێی وت
ژین:ئەتوانی تاکو ماڵی خاڵە ڤۆڵکان بم بەیت
پاسەوان:بەڵێ
وتیو بەڕێکەوتن
ناوت:جۆنکوک شەو دەگەڕێیتەوە
جۆنکوک:لەوانەیە
ناوت:دەمەوێت بچمە ماڵی کاکە جیمین
جۆنکوک:نەخێر
ناوت:بۆچی
جۆنکوک:وابیر ناکەمەوە پێویست بکات ڕوون کردنەوە بەمم وە وەکو کەسێکی باش ڕەفتار ماکە
ناوت:هیچم نەکردوە
جۆنکوک:بێزار دەبم بەبینینت
ناوت:کەوایە
جۆنکوک:ژین نەبوایە لێرەش نەدەبووی نەک بچی ماڵی کاک جیمین لەکار دوادەکەومم نەچیتە هیچ لایەک
YOU ARE READING
ماڵەکەی بەڕێز جیۆن
Actionکچێک و دایکێک لەبەر نەبوونی لەماڵێکی زۆر دەوڵەمەند کاردەکەن و لەوێ ژورێکیان پێدراوە دەمێننەوە دایکەکە توانای قسەی نیەو کچەکە قوتابی کۆلێژە بەڕێز جیۆن خاوەنی ئەوماڵەو وە خاوەنی سێ هاوسەرەو لە هەریەکێکیان کوڕێکی هەیە