بڕیارماندا بڕۆین کاتێک بەیەکەوە دەڕۆیشتین
جار جارە دەستی دەکردەوە بە پێکەنین
کەمێک توڕەبووم بەڵام بەڕاستی کۆمێدی بووم بۆیگەیشتینە شوێنێک کە نیمچە تاریک بوو
بەڵام زۆر جوان بوو هاتە بەرامبەرم و دەستی
ڕاگرت و ووتیسەمام لەگەڵ دەکەی ؟
بەجدیەوە ووتی کاتێک سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد
ڕاستی بڵێم حەزدەکەم زۆریش بەڵام شەرم دەکەم
وەک ئەوەی یەکەمجارم بێت
بەڵام وەک ئەوەی خۆم نەبم
ووتمبێگومان
چۆن گوتم دەمەوێ پەشیمان ببمەوە !
بەڵامتەواوی کاتەکە سەیری هەموو لایەکم دەکرد
تەنها چاوەکانی نەبێت
پێم وابێ هەستی پێکردەوەبۆچی شڵەژاوی ؟ سەیری چاوەکانم بکە
ووتی کاتێک ئەوبەشەمان کرد کە زۆر لێک نزیک بووین
بەڕادەیەک گوێمان لە ترپەی دڵی یەکتر دەبوو
سەرم بەرز کردەوە بۆئەوەی سەیری بکەم
بەڵام نیگاکانی زۆر قوڵ بوون بۆم
خێرا چاوەکانم لابرد لەسەری
ئەویش وەستا لە سەماکردن
سەیرم کرد تا بزانم بۆ وەستاوە
ئەوە زۆر چاوەڕواننەکراو بوو
ماچێکی خێرایی لەسەر لێوەکانم جێهێشت
شۆک بووم لە شوێنی خۆم وەستام و نەمتوانی بجوڵێم
بەڵام پەیوەندیەکەی هایون بەخەبەری هێنامەوەڤیدیۆکۆڵ
هایون : کچێ ئەوە بۆ پەیوەندی ناکەی گەمژە ؟
نابی : چۆنی کچێ بیرم دەکردی
هایون : ئای منیش زۆر بیرت دەکەم ، ئێهـ چی دەکەن ؟ ئەوێ خۆشە ؟نیکی لەگەڵتە ؟
نابی: هایون تۆ دەبێ سەردانی ژاپۆن بکەی پێش ئەوەی بمری بەڕاستی ئێرە زۆر خۆشە ، وە نیکیش لێرەیە لەگەڵ من
هایون : ئێ دەی بانگی بکە هیسنگ دەیەوێ قسەی لەگەڵ بکات
نابی : باشەنامەوێ سەیری بکەم دوای ئەو هەموو شتە
ئێستاش بانگی بکەم
بە شەرمەوە بانگم کردنیکی ... ئەوە هیسنگ دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکات
نیکی کە کەمێک لەولاتر بوو هاتە نزیکتر و مۆبەکەی لێوەرگرتم
دواتر بەڕێکەوتین بۆ هۆتێلەکە
بە بێدەنگی رێگاکە تەواوبوو و هەریەکە
بۆ ژووری خۆی
دەرگاکەم داخست و دەستم لەسەر دڵم دانا
ئەو هەموو شتە چی بوو ڕوویدا ئەمڕۆ
بەڵام
هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو دەربارەی 'ماچەکە'
زۆر لەناکاو بوو
نامەوێ بیرم بێتەوە تکایە با نیکی و منیش هەمووی لەبیر بکەین