part 23

22 8 101
                                    

ن/ت: ئادەی بزانم چیت کڕیوە کچەکەم؟

هانبول: من تەنها بوکەڵەیێکم کڕی دایکە براکەم شتی کڕی

ن/ت: ئەی کوا براکەت؟

هانبول: ئەو لێرە بوو

هانبین: ڕۆشتە سەرەوە شتەکانیشی برد

ن/ت: ئم پێئەچێ بەپەرۆش بوبێ بۆ ڕێک خستنی ژورە نوێیەکەی

ماریا: پێموابێ خەمبار بوو بەوەی گرنگیت پێی نەدا

هانبین: جیاوازی مەکە لەنێوان مناڵەکان

ن/ت: من جیاوازیم نەکردوە هانبین

هانبین: بەڵام لەبەر هانبول هەستت بە بونی ئەو نەکرد و نەتبینی چۆن سەیری ئەکردی کاتێک هانبولت ماچەکرد

ن/ت: من ئەچم بۆ لای

ماریا: تۆ وەرە لای من هانبول با شیرینی دروست بکەین

(هانبول چویە لای ماریا و ن/ت ڕۆشتە ژورەکەی جەیسەم)

ن/ت: کوڕەکەم خەریکی چیت؟

جەیسەم: شتەکانم ڕێک ئەخەم

(بێ ئەوەی سەیری ن/ت بکات خەریکی ڕێکخستنی بوکەڵەکانی بوو)


ن/ت: تۆ لێم توڕەی؟

جەیسەم: نەخێر

ن/ت: تاقانەکەم من یارمەتیت بدەم

جەیسەم: نچ تەواو بووم

ن/ت: ئازیزی دڵم بۆچی خەمباری

(لایەوە دانیشت)

جەیسەم: تەنها مانگێک ماوە بۆ ڕۆژی لەدایک بونم وە دوو مانگ بۆ قوتابخانە ئەتوانم ئەمساڵ بچمە قوتابخانە؟


ن/ت: ئا بەڵێ وایە ئەتوانی بچیتە قوتابخانە گیانەکەم

جەیسەم: من خەوم دێ دایکە ئەتوانی بڕۆی؟

ن/ت: ئەی ناتەوێ من بتخەوێنم کوڕەکەم؟

جەیسەم: نەخێر تۆ ئەتوانی هانبول بخەوێنی

(ڕۆشتە ژێر جێگاکەی و بەتانیەکەی بەسەر خۆیدادا)

ن/ت: جەیسەم تۆ و هانبول هەردوکتان منداڵی منن


جەیسەم: ئەمەوێ بخەوم تکایە جێم بێڵە

(ن/ت ڕۆشت و جەیسەم دەستی بە گریان کرد و دوای کەمێک خەوی لێکەوت)

تێپەڕاندنی کات شەو

هانبین: پەڕاوەکەت واژوو کرد؟

ن/ت: بەڵێ بۆ روبیم ناردەوە

ماریا: خواردن ئامادەیە

کـاسـتـیـانـۆ....🕊️{تەواو بووە}Where stories live. Discover now