part 15

68 27 62
                                    


سڵاو هاوڕێیان چۆنن باشن

هاوڕێیان من ده‌مه‌وێ ده‌س خۆشی له‌و دوو گوڵه‌ بکه‌م که‌ یێکێکیان به‌خێراییه‌کی زۆره‌وه‌ ٢٠ کۆمێنت ده‌کا ئه‌و گوڵه‌یتر به‌ کۆمێنته‌ شیرینه‌کانی وای کرد زۆر پێبکه‌نم زۆر سوپاستان ده‌که‌م به‌ڕاست هه‌مووتان دڵخۆشی منن بێگومان هه‌مووتان ئاڕمین ئێوه‌ نه‌ک ته‌نها ئاڕمین به‌ڵکو گوڵن گوڵ

به‌ڕاستی دڵم زۆر خۆشه‌ با بڕۆینه‌ ناو چیڕۆکه‌که‌

----------------------

جین : وه‌ره‌ سه‌رکه‌وه‌ کاتی موناقه‌شه‌ نییه‌

وتی کاتێک سه‌یری پێشه‌ خۆی ده‌کرد که‌ له‌به‌ر توڕه‌یی ده‌ماره‌کانی مڵی هه‌مووی به‌ده‌رکه‌وتبوون ئه‌مه‌ش وای کرد ن/ت بترسێ بۆیه‌ ده‌رگای دواوه‌ی داخست و چوو بۆ لای ده‌رگای سه‌رنشینه‌ و به‌ دوودڵی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌ و سه‌رکه‌وته‌ نێو ئۆتۆمبێڵه‌که‌ و ده‌رگاکه‌ی داخست جین ده‌ستی کرد به‌ لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵه‌که‌ ته‌واوی ڕێگاکه‌ جین به‌ توڕه‌یی و ساردییه‌وه‌ ئۆتۆمبێڵه‌که‌ی لێده‌خوڕی ن/تیش زۆر حه‌زی به‌وه‌بوو سه‌یری جین بکا له‌ کاتی ئۆتۆمبێڵ لێخوڕین چونکه‌ به‌لایه‌وه‌ زۆر سه‌رنجڕاکێشه‌ به‌ڵام ده‌ترسا که‌ سه‌یری بکات بۆیه‌ به‌ بێده‌نگی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێڵه‌که‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد سوهۆش یاری به‌ ئایپاته‌که‌ی ده‌کرد جار جار پرسیارێکی ده‌کرد ن/ت وڵامی ده‌داوه‌ جین له‌به‌ر توڕه‌ییه‌که‌ی وڵامی نه‌ده‌داوه‌ ئێستا گیشتنه‌ شاری یاری جین ئۆتۆمبێڵه‌که‌ی وه‌ستاند و له‌ کاری یێخست ن/ت له‌ ئۆتۆمبێڵه‌که‌ دابه‌زی و ده‌رگای بۆ سوهۆ کرده‌وه‌

ن/ت : وه‌ره‌ گیانه‌که‌م /
                                            ]   ( هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ وتیان جین له‌ ده‌رگاکه‌یتر ن/تیش له‌ ده‌رگایه‌که‌یتره‌وه‌ )
جین : وه‌ره‌ گیانه‌که‌م /

هه‌ردووکیان سه‌یری یێکتریان کرد ن/ت دڵی به‌خێرایی لێیده‌دا جین به‌ ساردی سه‌یری ن/تی ده‌کرد هه‌ر سه‌یری یێکتریان ده‌کرد تا به‌ پێکه‌نینه‌که‌ی سوهۆ چاویان له‌سه‌ر یێکتری لابرد و سه‌یری سوهۆیان کرد

جین : به‌ چی پێده‌که‌نیت /
                                               ]  ( هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ وتیانه‌وه‌ به‌ڵام ن/ت به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ جینیش به‌ ساردی )
ن/ت : به‌ چی پێده‌که‌نیت /

هه‌دووکیان سه‌یری یێکتریان کرده‌وه‌ سوهۆ زیاتر پێکه‌نی و بۆ لای ن/ت چوو

سوهۆ : ئوما ئێوه‌ زۆر جوانن کاتێک سه‌یری یکتری ده‌که‌ن ( به‌ دڵخۆشییه‌وه‌ وتی )

ن/ت زه‌رده‌خه‌نه‌یێکی ساخته‌ی کرد و سه‌یری جینی کرد جین هه‌ناسه‌یێکی به‌ ساردییه‌وه‌ دایێوه‌ چاوه‌کانی به‌ بێ ئارامی داخست و ده‌رگاکه‌ی داخست چونکه‌ سوهۆ ڕۆیشت بۆ لای ن/ت نه‌ چوو بۆ لای ئه‌و

تۆ ته‌نها دایکیت بۆ منداڵه‌که‌م , هه‌وڵ مه‌ده‌ ببیته‌ هاوسه‌رم Where stories live. Discover now