POV:Jimin
لەدوای ئەوەی چومە گەرماوە جیاوازەکەو خۆم شۆرد وابزانم نزیکەی کاتژمێرم پێچوو هێندە لەلام خۆش و ئارامکەرەوە بوو
سەرنجی جلەکانم دا و بڕیارم دا ئەو قاتە نیلیە کاڵڤن کلینە لەبەرکەم کە بۆ ماڵەوە شیاو بوو لەبەرم کرد و قژم وشک کردەوە لەو کاتانەیە بوو لەدەرگای ژورەکەم درا منیش لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوەو فەرموم کرد بینیم خزمەتکارێکی تر هاتوە"بەڕێزم نانی ئێوارە ئامادەیە"
"ئێستا دێم"
چومە خوارەوەو بینیم دایک و باوکم دانیشتون و خزمەتکارەکەش شوێنەکەی خۆم پێشان ئەدات
منیش چوم بەبێدەنگی دانیشتم
تا ئەوەی ئەو دوو کوڕەش هاتن کە بە حساب برای منن و دانیشتن لە شوێنی خۆیانسەرنجم دا کە هیچ سەرنجێکم نادەن وەک بڵێی هەر لەوێش نەبم منیش چاوەڕێم کرد تا دەست پێبکەن
تا ئەوەی دەستیان پێکرد و منیش دەستم پێکرد هەنێکم لەو خواردنانە هەڵگرت کە خۆش دیاربون بەڵام بە گشتی تامێکی وایان نەبوو نازانم هۆکار ئەوە بوو تەندروستن یان چی
تا ئەوەی زڕباوکم دەستی کرد بە قسەکردن"ماوەی بیست و نۆ ساڵە کیم مینسوو هاوسەرمە و وە خێزانەکەمان لە گەورە بونا بوە تا ئەوەتا تۆش لێرەیت تا ئێستا یاسا زۆر گۆڕاوە بەڵام هەنێکیان هەر جێگیر بونە"
هەستم کرد ئەو کوڕەی کە ناوی جۆنگکووکە بێزارە لەو قسانەو تاقەتی نیە بەڵام تایهیۆنگ ئاسایە
"ئێمە بەردەوام ئەمانەوێ ئارامی خێزانەکەمان بپارێزین بۆیە نامەوێ هیچ کێشەو دەمەقاڵیەک دروستبێ هەرچۆنێکت کە پێ ئەوترێ هەر ئەوە ئەکەیت و ئەبێ پێویست نە بە پرسیاری زیاتر نە قسەی زیاتر هەیە"
ئەمە خێزانە یان خولی سەربازیە من تێناگەم ئەم قسانە بۆ چین؟
"جیمین ئێمە چاوەڕێین تۆ کوڕێکی باش بیت بۆ ئێمەو بێگومان لە خوێندنەکەشتاو سەرقاڵمان نەکەی بەباتی هیچەوە وە بە تایبەت کوڕێکی باش بی بۆ براکانت!"
YOU ARE READING
Vminkook[زڕبرا]
Romanceبەڵام ئێوە برای منن لەبیرت بێت،برای ڕاستەقینەت نین لەخوێنی ئێمە نیت Note: I write this story the way I like it and it contains sexual content 🔞 Cause I don't give a f*ck anymore.