~part~1

118 36 63
                                    

POV:Jimin

لەکۆتایا بە ئاواتەکەم گەیشتم،بەڕاستی قەت لەو بڕوایەدا نەبووم کە لێرە ڕزگارم بێت،هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر ئەکەم کە لەناو ئەو هەمووەدا هەڵبژێردراوم،
هەرخۆی تەمەنم تا ئەهات زیاترەبوو ئەترسام ببمە هەژدە ساڵ و لەدوای ئەوە نەزانم لەم شوێنە دۆزەخە بۆ کوێ بچم؟
بەڵام وادیارە بەخت یاوەرم بوو بەوەی کە چیتر لێرە نامێنمەوە

خەریکم شتەکانم کۆئەکەمەوە کاتێ یونگی بەبێتاقەتی لێی ئەڕوانیم سەرنجم دا زەردەخەنەیکی درۆی بۆ کردم وەک بڵێی دڵخۆشە لە کۆتایا خێزانێکم هەیە، بەڵام ئەزانم بێتاقەتە کە چیتر لەو دوور ئەبم

"ئای یونگی خەفەت مەخۆ،بەڵێن بێت تۆ لەیاد نەکەم،زوو زوو سەردانت ئەکەم باشە؟"

"ئهم هەر وائەکەیت"

بێتاقەت بووم لەو ساردیەی و دانیشتم لەپەنایەوە دەستەکانیم توند گرت
نامەوێ وابیربکاتەوە کە ئەو لەیاد ئەکەم

"تۆ نزیکترین کەسی بۆ من هەر واش ئەمێنیتەوە بەڵێنت پێئەدەم"

دەستیم بەرزکردەوەو نزیک پەنجە توتەیم ماچ کرد

"شێت،وامەکە ههه"

"تەواو؟ ئیتر بە غەمباری نەتبینم باشە؟"

"باشە تەواو"

کەمێک دەموچاوی گەشایەوەو هەردوکمان هەستاینەوە و ئەو شتانەی مابوو پێچامانەوە هەرخۆی شتەکان ئەو زۆرە نین لێرە تەنها ئەو شتانەمان پێدەدەن کە زەڕورن

بۆ کۆتا جار باوەشم بە یونگیا کرد و چاوەکانم پڕ بوون بۆ دوری ئەو بەڵام نەگریام لە دوای ماڵاوای بەڕێکەوتم بۆ ژوری بەڕێوبەر، لەدوای لەدەرگا دان چومە ژورەوەو چاوەڕێم ئەکرد کە دایک و باوکم لەوێ بن یان با بڵێێن ئەو خێزانەی کە ئەیانەوێ بەخێوم بکەن بەڵام تەنها پیاوێکی قات لەبەری کەمێک تەمەن مامناوەند لەوێ بوو پێم سەیر بوو بەڵام هیچم نەوت

لەدوای باسکردنی بابەتەکان ئیتر پیاوەکە هەستایەوەو منیش بەدوای ڕۆشتم تا ئەوەی لەو شوێنە دەرچوم کەلەوەی بیرم دێت لێی بومە و بیرم نایە لە پێش ئەوێ من لە کوێ بومەو کێ بومە
چوە لای سەیارە جام ڕەشە گەورەکەوەو دەرگای دواوەی بۆ کردمەوە
منیش سەرکەوتم

Vminkook[زڕبرا]Where stories live. Discover now