Part 4 بکوژەکە

8 1 0
                                    


میا:چی بکەین

ئێملی:نازانم پێویستە بکوژەکە ببینینەوە

سەرۆک:هەروەها ئێوە پێویستە لە یەک ژوور بمێنەوە

ئێما؛ :یانی ئێمە هەموومان دەمرین

میا:نەخێر هەرگیز نامری پێکەوە دەڕۆینە دەرەوە

دواتر هەر لە ژوورە گەورەکە خەوتن

میا:ئێملی هەستە

ئێملی:باشە بەڵام بەس میا پرسیارێک

میا:چیە

ئێملی:چی دەربارەی خواردن

لیام:لێرەیە

ئێملی:بەڕاست

لیام:بەڵێ

میا:باشە دەی پێویستە بکوژەکە ببینینەوە پێش ئەوەی هەموومان بمرین

جاکسۆن:پەلەت چیە جوانکیلە کاتی خۆش پێکەوە بەسەر دەبەین ئینجا قەدری من دەزانیت

میا:خوای دەکرد تۆ لە کۆڵ دەبوویەوە هیچی ترم نەدەویست

جاکسۆن:زۆر حەیبە چۆن قسەی وا لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت

میا:تۆ هەرگیز خۆشەویستم نیت و هەرگیزیش نابیت ئەوە باش بزانە

جاکسۆن:دەزانین هەر خۆت دەیتە لای من و پێم دەڵێیت کە خۆشت دەوێم

میا:لە خەوە پەمەیەکانت

میا چوە شوێنێکی چۆل و خواردنەکەی لەوێ دەخوارد تا

کەی:ئاساییە دانیشم

میا:بەڵێ دانیشە

کەی:چۆنیت

میا:باشم

کەی:بەڕاست لونات دەناسی

میا:نەخێر بەس ناوەکەی پێم گوت

کەی:من دەیناسم

میا:چۆن

کەی:ئەو... بۆچی پێت بڵێم

میا:دەی من وتۆ هاوڕێین

کەی:ئەو خۆشەویستم بوو

میا:بوو?

کەی:بەڵێ ئەو خۆشەویستی پێشوم بوو

میا:باشە دەی من دەچمە لای ئێملی

کەی:باشە

جاکسۆن:هێی هەژار چ پەیوەندیەکت لەگەڵ میا هەیە

کەی:ئێمە تەنها هاوڕێین

جاکسۆن:لە هاوڕێیەتی زیاتر تێنەپەڕێت باشە

کەی:هەر خۆی من میام خۆش ناوێت

جاکسۆن:ئەی کێت خۆش دوێت

کەی:من ئێستاش لونا خۆش دەوێت بەڵام ئەو مرد

جاکسۆن:کێشە نییە کچی تر زۆرە بۆیە ژوان لەگەڵ  کەسێکی تر ببەستە

کەی:دەی من دەڕۆم

جاکسۆن:هێی خۆشەویستم چی دەکەیت

میا:وازم لێ بێنە

جاکسۆن:ئەی ئەگەر وازم نەهێنا

میا شەقێکی لە نێوان قاچەکانی دا و دواتر تێرو پڕی لێدا(واو زۆر خۆشە لەو کەسە بدەیت کە ڕقت لێیەتی🙂😂)

کەی:میا بەسە دەی ئەو کورەت کوشت

میا:من ئەوڕۆ ئەو بێ قیمەتە دەکوژم

لیام:بەسە میا لێرەش واز ناهێنیت

میا:ئەگەر تۆ باش بوبایت وات نەدەکرد

لیام:چیم نەدەکرد

میا:پشتگیری ئەو خوێریەت نەدەکرد بەڵکو پشتگیری خوشکەکەت دەکرد لە کاتێکدا ئەو واز ناهێنێت

کەی:میا تکایە بەسە ئیتر ئێمە لێرە یاری مەرگ دەکەین تۆش شەر دەکەیت

میا:بەڵێ پێویست بکات هەر لێرە دەیکوژم هەروەها هەر خۆی ئێمە هەموومان دەمرین

کەی:میا بەسە کێ وتی ئێمە دەمرین

میا:ئەی چی دەربارەی لونا هەر بەڕاستی خۆشەویستی بێ قیمەتێکی وەک تۆ بووە

کەی:میا بەسە هەروەها هیچی تر قسە لەبارەی لونا نەکەیت تێگەیشتی

میا:تۆ و ئەو سۆزانیە بە نەفرەت بن باشە

کەی:میا بەسە کەی واز لەو کەلە ڕەقیەت دەهێنی

میا:هەتا تۆ دەمریت

ئێملی:میا بەسە چۆن وا بە براکەم دەڵێیت ئەو وەک برای تۆشە

میا:هەرگیز بێ قیمەتێکی وا نابێت بە برای من نیە

کەی:تکایە بەسە

میا:پێش ئەوەی....

کەی:بەسەەەە

لیام:هەژاری پیس جوان قسە بکە لەگەڵ خوشکەکەم تێگەیشتی

کەی:ئایا ئەوە خەتای ئێمەیە کە وەک ئێوە لە خێزانێکی باش لە دایک نەبوین  ئێوە بەیانیان بە جەرەسی موبایلەکانتان بە خەبەر دێن ئێمەش بە خەبەر دەهاتین لەبەر دەنگی دایک و باوکمان کە شەڕیان بوو ئایا خەتای ئێمەیە

میا:کەی مەبەستم ئەوە نەبوو

کەی:زۆر سوپاس کە ڕووی ڕاستەقینەت ئاشکرا کرد

میا:من وامزانی کە ئێوە زۆر دڵخۆشن چونکە هەموو کاتێک زەردەخەنە تان دەکرد

کەی:من هەرگیز دڵخۆش نەبووم تەنانەت ئەزانی بۆچی ئێمە ئیشی زیادە دەکەین بۆ ئەوەی حەب بکڕم بۆ ئێملی چونکە دەزانی چ نەخۆشیەکی هەیە

میا:نەخۆشی چی

ئێملی:کاکە تکایە بەسە

کەی:ئەو نەخۆشی ژێر پەنجەی هەیە پێتوایە ژیانی ئێمە وەک هی ئێوە ئاسانە کە باوکتان پارەتان بۆ دەنێرێت و ئێوە ماڵی جیاشتان هەیە ئەی ئێمە هیچ بۆیە پێت وانەبێت هەر کەسێک زەردەخەنەی کرد ئەوا ئەو کەسە دڵخۆشە

تەواو تکایە ڤۆت لەبیرمەکەن

دەزانم زۆر درەنگ پۆستم کرد بەڵام هەر وەک خۆتان دەزانن کە مەکتەب هەیە شەوی هەینی لە ماڵ نەبوو بۆیە پارتی نوێم پۆست نەکرد ئێستا دەمێکە هاتومەتەوە لە مەکتەب بەس تا ئەو پارتە بنوسم نەنوستومەتەوە دەی خواتان لەگەڵ ڤۆت لەبیرمەکەن

The Game of Death یاری مەرگWhere stories live. Discover now