"پەڕەیی یەکەم"

77 11 33
                                    

"کەواتا دەتوانیت دەست پێبکەیت"دوای بیستنی دەنگی دادوەرەکە کە ئاماژەی دا دەست بە قسەکردن بکەم ڕاستەوخۆ شڵەژام هێشتا جلە خۆڵەویەکانی پرسەیی دایکمم لەبەر بوو بەسەختی ئەو گرێیەم قوتدا کە هەستم دەکرد دەمخنکێنێت دووبارە چاوێکی ترم بە باوکم بەخشی کە لە ب...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





"کەواتا دەتوانیت دەست پێبکەیت"
دوای بیستنی دەنگی دادوەرەکە کە ئاماژەی دا دەست بە قسەکردن بکەم ڕاستەوخۆ شڵەژام هێشتا جلە خۆڵەویەکانی پرسەیی دایکمم لەبەر بوو بەسەختی ئەو گرێیەم قوتدا کە هەستم دەکرد دەمخنکێنێت دووبارە چاوێکی ترم بە باوکم بەخشی کە لە بەرامبەرمدا وەستابوو دەستەکانی بە کەلەمچەیەک بەسترابوو بەتەواوی قژی شێواو بوو سەری قاچەکانی دەکرد جیاواز لەو باوکە میهرەبانەی کە پێشووتر هەمبوو هەرخۆی من چیتر نەم دەتوانی ئەو بناسمەوە

"بـــ بەڵێ" دەنگم بەباشی دەرنەدەهات بەهۆی ئەو ئاژاوەیەی لەناو سەرمدا بەردەوام بوو بەتەواوی هەستم بە گێژبوونی سەرم دەکرد تەنانەت بەزۆر دەمتوانی بوەستم لەسەر قاچەکانم

"کەوایە خاتوو هاری دەتوانیت بۆمان باس بکەیت چیت دەکرد لەکاتی روداوەکە" بەدەنگێکی جێگیر پرسیاری کرد

"مـــ من لەژورەکەم بووم وەک زۆربەی کات" تەنانەت نازانم چۆن توانیم دەنگم کۆکبکەمەوە بۆ دەربڕینی ئەم چەند وشەیە

"کەوایە چی ڕویدا دواتر"


"دوای بیستنی دەنگە دەنگ سەرەتا پشتگویم خست چونکە ئەمانە نوی نەبوون. دواتر ـــــــــ دواتر کاتێك گوێبیستی دەنگی شکاندنی کەلوپەلەکان بووم نەمتوانی چیتر بوەستم" دوبارە وەستام لە قسەکردن باسکردنی ئەمانە شتانێك نەبوون کە پێموابیت بتوانم بیکەم

"کاتێك ڕۆشتمە دەرەوە بینیم وەک زۆربەی کات باوکم سەرخۆش بوو وە خەریکی هاوارکردن بوو دایکم ـــــــــ دایکم ئـــ ئەو هەوڵیدەدا باوکم بوەستێنێت لەم
هاوار کردنە بۆیە بەرەو پلیکانەکان ڕۆشت بە مەستی دورکەوتنەوە و کۆتای هێنان بە دەمەقاڵێیەکەیان" دوبارە وەستام لە قسەکردن هەستم بە لەرزینی قاچەکانم دەکرد کە چیتر توانای ڕاگرتنی منیان نیە بەرچاوەکانم لێڵ بوون بەهۆی هێرشی دوبارەی فرمێسکەکانم هەموو سەرنجەکان لەسەر من بوون ئەمە زیاتر بارودۆخەکەی خراپ دەکرد سەرم بەرز کردەوە دووبارە باوکم بینی تەنها سەرنجی روخساریم دەدا هەوڵم دەدا ئەو دەربڕینەی ڕوخساری شیبکەمەوە ئایە هەست بە پەشیمانی دەکات یان ئازار بۆچی ڕوخساری ئەوەندە بێ هەستە کە تەنانەت ناتوانم بیخوێنمەوە

"فیلۆفۆبیا J.jkWhere stories live. Discover now