٠٠بـەرگـ و دیـزایـن،،هـاوکـار و پـشـتـگـیـری ئـازیـزم٠٠
Bougainv1lle4
ڤۆت..کۆمێنت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
'هـیـاسـیـن'ئێمە گواستمانەوە بۆ خانووێکی نوێ..یاخود دەبێت بڵێم کۆشکێکی نوێ..هاوسەرەکەم بازرگانێکی بەناوبانگ بوو..تەنها کۆتای مانگ دەهاتەوە بۆ مالەوە وە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەمایەوە..
ئەمە هاوسەرگییرییەکی رێکخراو بوو
ئەو پێویستی بە جێگرەوەیەک بوو بۆ بازگانییەکەی
ئەو تەنها منی بەکار دەهێنا بۆ خستنەوەی مندال و جێگرەوە
ئەمە یەکێک بوو لە بەشە ناخۆشەکەی ژیانم..هەموو شەوێک بە ئازارەوە دەخەوتم وە بە ئازارەوە چاوەکانم هەلدەهێنا..من خاتوونێک بووم کە لەتەمەنی مندالیمەوە نرخم بۆ دادەنرا..نەوەک نرخ بۆ خۆم دابنێم..
هەمیشە بەکارهێنرام..
لەلایەن باوکمەوە
وە دواتر لەلایەن هاوسەرەکەم..ژیانێکی بێمانا و بەتال دەژیام..
ریۆناڵد ئەمرۆ گەرایەوە بۆ مالەوە
وە چەندان نەهامەتی لەگەڵ خۆیی هێنا"گەمژەی بێسوود"
شەقێکی توند بۆ روومەتەکانم رۆشت و لێوەکانم خوێنی لێهات
دەمویست بگریم بەهۆی ئازارەکەمەوە بەڵام وەک هەمیشە خۆمم خواردەوە.."بۆچی ناتوانیت کارێک بە باشی بکەیت؟ تەنانەت ناتوانیت مندالێکیش بخەیتەوە!!ئەی کەواتە سوودت چییە؟؟"
تەنها رووخسارە بێ خەوشەکەم
تەنها بێدەنگییەکەم..
هەر وەک هەموو جارەکانی دیکە..
بێدەنگ،سارد،بێتوانا..قژمی بە توندی گرت وە فرێی دامە سەر جێگاکە
"وەک هەمیشە بێنرخیت ئێستا من وانەیەکت فێر دەکەم"
راچڵەکیم کاتێک هەستم بە دەستە زبر و ساردەکانی کرد لەسەر جەستەم..دووبارە و دووبارە..ئەمشەویش وەک هەر شەوەکانی دیکە بوو
بەڵام خراپتر..لە نیوەی شەودا راچڵەکیم لە خەوەکەمدا
ئاورم دایەوە وە ریۆناڵدم بینی کە بە ئاسوودەی خەوتبوو
چەند رقم لەم رووخسارەیە..دەمەوێت ئێستا بیخنکێنملەسەر جێگاکە بە هێواشی هەستامەوەو سەرچەفەکەم دا بە شانمدا دەمویست بچمە چێشتخانەکە بۆ خواردنەوەی ئاو
قورگم وشک بوبوبە هێواشی هەنگاوم نایە دەرەوە
بەڵام بەستوو بووم کاتێک گوێبیستی سەوتێکی نامۆ بووم
ئەوەی نێو دەمم قووت دا وە بینیم یەکێک لە خزمەتکارەکان بە فانۆسەکەی دەستییەوە هەنگاو دەنێتە ژێر زەمینەکە..
YOU ARE READING
||Captain Strange||JJK
Romance"رۆمـانـسـی،،خـەیـاڵـی،،ئـاڵـۆز،،هـەسـتـبـزوێـن" خوێن..خوێن..خوێن.. هەموو ئەوەی دەیویست خوێن بوو خۆبەزلزانی ئەو وایکرد ژیانی سەراوژێر ببێتەوە.. نەفرینێکی گەورە کەوتە سەر ژیانی.. :وانـەی ئـەم چـیـرۆکـە ئـەوەیـە: ««هـەرگـیـز هـیـوا بـەخـودا لـەدەسـت ن...