1-

87 22 15
                                    

پـەرەی یـەکـەم
٠٠٠
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هـایـیـانـگ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
٠٠٠

بەخێرای جانتا بچووکەکەم هەلگرت و بە رێگا قوراوەکەدا رێگام دەبری تاوەکو زووتر بگەرێمەوە بۆ مالەوە،، ئێمە بەم رێگایەمان دەوت رێگای کورتکراوەی خانمان..هەرکەسێک ئەم رێگایەی بەکاربهێنابا لە یاخی بووان بوو..نەمدەتوانی باوەر بکەم بوومەتە یەکێک لە خانمە یاخی بووەکان تاوەکو هیچ کەسێک پێم نەزانێت،
من کچـێکی گوێرایەڵ بووم کە هەمیشە لەمالەوە دەمامەوەو رقم لە خانمە یاخی بووەکان بوو..وامبیر دەکردەوە ئەوان شێت بوون و لاشەیان دەفرۆشن تاوەکو لە گوندەکەمان هەلبێن و برۆنە شار
بەڵام نەخێر هیچ شتێک بەوشێوەیە نەبوو..بەڵکو لە پێناو خوێندن و داهاتوویان دەجەنگان

هەر لەگەڵ گەشتنە مالەوەم بەخێرای جانتاکەم شاردەوەو خوانی نیوەرۆم ئامادە دەکرد بەهۆی ئەوەی دایکم نەخۆش بوو وە نەیدەتوانی هیچ کارێک بکات، من دەبوو ئێستا لە خوێندنە نهێنییەکەم بم نەوەک چێشتخانەی مالەوە..

بەڵام من ناچار بووم
وەک هەر خانمێکی دیکە لەم شوێنەدا ناچار بووم ملکەچی سەرۆکی خێزانەکەم ببم و هەر شتێک بلێن بلێم 'بـەچـاوان' هەتا ئەگەر بزانم ئەمە زیانی منە و گورزێکی گەورە لە ژیانم دەدات..

ژیانم لە ماوەی سێ رۆژدا گۆرابوو
لە کچێکی گۆرایەل بوبوم بە کچێکی یاخی بوو کە هەموو کارێکم دەکرد بۆ ئەوەی رزگارم ببێت لەم گوندە و بچمە نێو ژیانێکی دیکەوە بەڵام ئەو رووداوەی سێ رۆژ پێش ئێستا رووی دا هەموو شتێکی روون کردەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت ئێرە جێبهێلێت..

سەوتی خانمان لێرە کپ کراوە
'بـاوک و بـرا' ئەو کەسانەی کە دەبێت لە ساتە ناهەموارەکاندا لە پشتت بوەستن و پشتگیریت بکەن لێرە بەوشێوەیە نین بەڵکو لە پێشت دەوەستن و رێگاکەت لێ دەبرن

٠٠خـواردنـەکـە بـۆچـی ئـامـادە نـیـیـە؟ ئـەو ژنـە
گـەمـژەیـە لـەکـوێـیـە؟٠٠

ئەوەی نێو دەمم بە ترسەوە قووت دایەوە و بەخێرای کۆتا قاپی خواردنەکەم لەسەر سفرەکە دانا و بەرەو رووی باوکم رۆشتم تاوەکو چاکەتەکەی لێ وەربگرم

٠٠بـەخـێـربـێـیـتـەوە..خـواردنـەکـان ئـامـادەن دایـکـم نـەخـۆش کـەوتـبـوو وە نـەیـدەتـوانـی هـەسـتـێـت بـۆیـە مـن ئـامـادەم کـرد٠٠
باوکم بە قایلبوون سەری راوەشاند وە بەرەو دەستشۆرەکە رۆشت

چاکەتەکەییم بە وریاییەوە هەلگرت تاوەکو هیچ کێشەیەک
دروست نەکەم و دووبارە لێدان نەخۆم..

قۆلم بە توندی گیرا و راکێشرامە ژووری میوانەکە
٠٠چـ..چـی بـووە؟٠٠

٠٠دوێـنـێ بـەدرێـژایـی رۆژەکـە لـە کـوێ بـوویـت؟٠٠
هەموو هەولێکی خۆمم دەدا بە ئاسای دەربکەوم لەپێش براکەمدا و هیچ گومانێکم لێنەبات..

 ❞خـانـمـی کـۆیـلـە❝Where stories live. Discover now