2-

19 11 24
                                    

پـەرەی دووهـەم
٠٠٠
ئـامـانـجـەکـانـی چـیـرۆکـەکـە؛
١-ئـافـرەتـان دەتـوانـن شـان بـە شـانـی پـیـیـاوان بـجـەنـگـن.
٢-هـیـوابـووم بـە خـودا تـەنـانـەت لـە دوا سـاتـەکـانـی ژیـان.
٣-مـتـمـانـە خـەڵـاتـە هـەنـدێـک کـەس شـایـەنـی نـیـن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هـایـیـانـگ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
٠٠٠

هەر لەگەڵ خۆر ئاوابوون لە نێو گوندەکە
سەوتی مۆسیقا و هات و هاواری و خۆشی گوندەکە بەرز بوویەوە تەنها لەبەر ئەو هۆکارەی نۆریین بەو پەری شانازی و سەرکەوتنەوە کوژرا و نەهێلدرا رزگاری ببێت..

نۆریین کچی سەرۆکی گوندەکە بوو
نۆریین کچێک نەبوو بتوانێت لەژێر فەرمانەکانی باوکیدا بمێنێتەوە ئەو هەر لە سەرەتاوە داهاتووی روون و ئاشکرا بوو ئەو کچی کێوی بوو هیچ کەس نەیدەتوانی بیخاتە ژێر فەرمانەکانی

ئەوە جێی سەرسوورمان بێت نۆریین لەگەڵ کچێکی دیکەدا هەلهاتووە بەڵام نۆریین گیراوە و کچەکەی دیکە هەلهاتووە..کەواتە هێشتا هیوایەک هەیە؟ هیوایەک هەیە بتوانیت لەگەڵ کەسێکدا هەلبێیت؟بەڵام کێ ئەو کارە پر مەترسییە دەکات؟

مێشکم هەژاند لە بیرکردنەوەو بیرۆکە گەمژانەکانم لەسەر جێگاکەم هەستام هەمووی گیانم ئازاری هەبوو هەستم دەکرد ئێستا لە ئازاردا دەمرم..

بەهۆی نۆریینـ'ـەوە منیش لێدان دەخۆم تەنها لەبەر ئەو هۆکارەی هاورێی نزیکی ئەو بووم وە وابیریان دەکردەوە منیش هەلدێم
هەر لەبەر ئەم هۆکارە سێ رۆژە لە ژوورەکەم بەند کرام لەو رۆژەوەی هەوالی گرتنی نۆریینم بیست سوێندم خوارد کە دەبێت چارەنووسی من جییاواز بێت وە هەرگیز وەک ئەو نەبێت

هەموو گوندەکە بۆ ئەو کچە دەگەران کە وون بوبو
وە نەیاندەزانی لەکوێیە و بۆ کوێ هەلهاتووە
بەڵام ئەوە روون و ئاشکرا بوو کە ئێستا لە شار بوو

بە پلیکانەکاندا رۆشتمە خوارەوە دایکم پێی راگەیاندم کە باوکم لە ژووری میوانەکە چاوەرێمە و دەیەوێت قسەم لەگەڵدا بکات..

٠٠دانـیـشـە وە بـەبـاشـی گـوێ لـە قـسـەکـانـم بـگـرە٠٠
باوکم بە هێمنی وتی و لە پێشی دانیشتم لەسەر زەوییەکە

٠٠کـەسـێـک داوای تـۆی لـە مـن کـردووە، بـەڵـام نـامـەوێـت رازی بـبـم چـونـکـە ئـەو پـیـیـاوێـکـی نـامـۆیـە وە ئـەو خـوێـنـدەوار و نـووسـەرە،، بـەڵـام دایـکـت قـسـەی کـرد و وتـی سـەرەتـا لـە خـۆت بـپـرسـم دواتـر رەتـی بـکـەمـەوە٠٠

باوکم کەسێک بوو بەرامبەر دایکم لاواز بوو
چونکە ئاشقی دایکم بوو..باوکم لایەنێکی نەرمی هەبوو بۆ دایکم بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک پێی بزانێت وە تەنها هەموو کاتێک ئەو لایەنە و ئەو خۆشەویستییە زۆرەی دەشاردەوە..چونکە ئەگەر هەر پییاوێک بەوشێوەیە بووبا..لە گوندەکە دووریان دەخستەوە و هەرچی قسەو قسەلۆک بوو پێیان دەوت

 ❞خـانـمـی کـۆیـلـە❝Where stories live. Discover now