𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒕𝒆𝒓 8

67 26 27
                                    

𝗣𝗼𝘃/ئێلێنیا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝗣𝗼𝘃/ئێلێنیا

"وەرە ئەوەندە خراپ نییە ،تاقی بکەرەوە "

لوسیڤەر وتی کاتێک هەوڵی دەدا پێنەکەنێت و خواردنم پێبدات کاتێک کەوچکە خواردنەکەی لەنزیک دەمم ڕاگرتبوو تا دەمم بکەمەوەو خوادنەکەی بێتی بخۆم کە ئامادەی کردبوو .

ماوەیەک هەوڵی دا خواردنم پێبدات ، پێم وابوو خواردنە سەوزەکان قێزەونن و نایخۆم .

بێتی بە پێکەنینەوە لە بردەم دەرگای چێشتخانەکە وەستابوو .

"ئەو نایخوات ، سەیری ئەو شێوازە بکە کە هەوڵدەدات سەیری ئەو هەموو سەوزە نەکات"

بێتی وتی و پێکەنی ،

"تەنها بیخۆ ، پێویستە بیخۆیت من ناتبەمە دەرەوە
ئەگەر گەدەت بەدرێژایی شەو دەنگی بێت "

لوسیڤەر بەزۆری خواردنەکەی خستە دەمم ،
دیمەنەکە زۆر کۆمیدی دیاربوو ،
نیوەی چێشتخانەکە سەیری ئێمەی دەکرد.

هەوڵدەدەم شێتانە مامەڵەبکەم بەڵام شکست دەهێنم
کاتێک کەوچکەکە پاڵ دەنێتە ناو دەممەوە و
پێدەکەنێت ، نزیکبووم لەوەی هەمووی تف بکەمەوە
ئەوکات شتێکی شەرمەزارکەر دەبوو ،

"باشە .....حەزت لێیە ؟"
لوسیڤەر پرسی .

بۆ چرکەیەک هێمن بووم ، ئایە وانیشان بدەم کە ڕقم لێیەتی بۆ ئەوەی نەی سەلمێنم کە لوسیڤەر ڕاست دەکات ، لە ڕاستیدا خواردنەکە ئەوەندەش خراپ نەبوو

"درۆم لەگەڵ مەکە ، ئێستا گوێم لێتە ،من هەمیشە ڕاستم ، "

وتی کاتێک چاوێکی لێ داگرتم و بەردەوام بوو لە خواردن ،

"باشە "
وتم کاتێک قومێک ئاوم خواردەوەو هەوڵمدەدا چاوم پێی نەکەوێت ، بۆ چرکەیەک سەیرم کرد ، نازانم چۆن کاردانەوەم هەبێت ،

"چاوەڕێی چی دەکەیت ،بەردەوام بە لە خواردن
یەک کەوچک گەدەت بێدەنگ ناکات"

 لوسیڤەری خوێنمژWhere stories live. Discover now