سونگهۆن: کات درەنگە و پێویستە بخەوم..
نۆڤا: مەبەستت..؟( کاتێک خەریکی نۆدڵس خواردن بوو
سەیری سونگهۆنی کرد )سونگهۆن: وەک بەشەر بە ئێستا کەی کتی خواردنە ؟
خواردنت لە ماڵەکەم نەهێشت کاکە گیان ئەوە بەشی
٤ مانگم بوو هەڵم گرتبوو بەیەک شەو گشتیش تەواو کرد
و بە ملی شکاوت هەڵسە برۆ ماڵەوە تۆ کارت نییە من کارم
هەیە پێویستە بخەوم بەیانی زوو هەڵسم!نۆڤا: ۆک ( جەنتاکەی هەڵگرت و ڕۆشت )
سونگهۆن: کەی ئاوا ئاقڵ بویت ؟
—-
نۆڤا||———- لە ماڵی ئەم ئیسعاجە هاتمە دەرەوە
و نامەوێ برۆمە ماڵەوە ،ئەو سونگهۆنە گەمژەیە شعوری
نەبوو بڵێ کێشە نییە ئەمشەو لە ماڵی من بە ،برارۆ شعور
بۆ مرۆڤ گرنگە ! ئەلموهیم نازانم بۆ کوێ ئەرۆشم بەڵام
هەر خەریکی لێخورینی سەیارەکە بووم و لە شوێنی
سەیارەکەم وەستاند، کوشنەکانم دانەواند و پاڵکەوتم
سەیری مۆبەکەم کرد خەریکە ئەکوژێتەوە بەنەفرەت بی
هەر تۆم مابوو ، مۆبەکەشم لێم بێزار بوو چاکەتەکەم
داکەند و لەسەر خۆمم دانا و خەوتم ، ( بەیانی )
لەگەڵ دەنگە دەنگی خەڵک هەڵسام ، یەکەم شت سەیری
مۆبەکەم کرد کوژابۆوە خوا تۆبە ، کەمێ نێو سەیارەکەم
گەرام و وایەرێکم بینیەوە ئەڵێی مشک خواردوەیەتی ئەلموهیم
کار بکات .بە زۆر کاری کرد و کەمێ قژم چاک کرد و دەستم کرد با
لێخورین و رۆیشتمە رێستۆرانتێکەکەی خۆم و بە بێزاری
دانیشتبووم ، تەنها سونگهۆنە گەمژەی لێبوو ئاگاداری
من نەبوو .نۆڤا: پش سونگهۆنە گەمژە ( خەریکی داواکاری ئەو کەسانەی
تەنیشتمەوە بوون و سەیرێکی کردم و بە خێرای هات بۆلام )سونگهۆن: چیەکەی بەم بەیانیە لێرە ؟
نۆڤا: چی چیەکەی خەڵک بۆ دێ بۆ رێستۆرانت ؟
سونگهۆن: گەمژە ئەمرۆ دوبارە بەرێوبەر دێت .
نۆڤا: هاهـ ؟
سونگهۆن: ئەوە هات .( مینۆیەکەم بە خێرای لەپێش دەموچاو
مەوە دانا ئەگەر بمبینێ کارەکە خراتر دەبێ ناچار خۆم شاردەوە)نزیکەی ١٠ خولەک رۆشت من هەر بەم شێوەیە بووم دوای
سونگهۆن هاتە لام...سونگهۆن: تەواو تەواو
نۆڤا: مردم لە برسا ئەمە کەی رێستۆرانتە ؟( بە لوت بەرزیەوە
وتی )سونگهۆن: ئۆو ببورە خاتوونەکەم ئێستا خواردنەکەت
ئامادە دەبێت ( بە درامایەوە وتی )نۆڤا: گەمژە
سونگهۆن: چیت دەخۆیت خاتونەکەم ..؟؟
نۆڤا: ئەی خیانات کاری نامەرد یانی لەبیرت نەماوە هەموو
رۆژ چیم ئەخوارد لێرە ؟( کاتێک مینۆکەی لەقۆڵی دا )