لەگەڵم بە بۆ گەشتی کتێبیکی کوردی لەگەڵ
هاوڕێیەکی شیرین و دڵبەر و نوسەری ڪۆنی
ئێرە هیوادارم چێژی لێی ببینن.
پـــــــۆڤــــــیــ'هـانـا||
چیڕۆکی من لە ٨ ساڵیەوە دەست پێدەکا ئەوکاتەی من و باوکم و دایکم بەیەکەوە لە خانوێکی بچوک دەژیان وە ژیانێکی سادە خۆشمان هەبوو، هەموو شەوێک بەخەندەوە دەخەوتم، چونکە ئێمە یەکتریمان زۆر خۆش دەویست، ڕۆژێکیان باوکم
زۆر نەخۆش بوو وە دایکم بردی بۆ نەخۆشخانە
وە پشکنینیان بۆی کرد دەرچوو کەشێرپەنجەی هەیە و لەکۆتا ساتەکانیەتی.من ئەوکات نەمدەزانی شێرپەنجە چیە دایکم بەمنی وت بوو کەوا هەر نەخۆشیەکی سادەیە دکتۆرەکان وا ناوی دەبەن، ئەو ماوەیە هیچ خەندەیەکم لەسەر لێوی دایکم و باوکم نەبینی، ڕۆژێک کە من خەریکی یاری کردن بووم گوێم لە هاواری دایکم بوو هەر بانگی باوکمی دەکرد، لەپڕ بینیم هەرچی خەڵکە دەچنە ماڵمان ترسێک دڵمی داگرت وتم دەبێ باوکم شتێکی بەسەر هاتبێ؟ قاچەکانم توانای هەنگاونانی نەمابوو، کەخەریک بووم بڕۆم بەرەو ماڵەوە بینیم چەند پیاوێک باوکمان لەناو بەتانیەک ناوە و دەیهێنە دەرەوە.
دایکم بەگریانەوە بانگی منی دەکرد هەر دەیوت هانا لەکوێیە هانا لەکوێیە من بەڕاکردن بەرەو باوەشی دایکم چووم وتم ؛دایە چی بوە بۆ باوکم دەبەن؟ بەڵام دایکم هیچ وەڵامێکی نەبوو هەر دەگریا، منیش بەرگەی گریانی دایکم نەدەگرت منیش لەگەڵی گریام، وە پاشان چوین بۆ گۆڕستان جەستە بێ دڵەکەی باوکمیان خستە ژێر خاک ئیتر تاچەند ڕۆژێک لە ماڵمان پرسە بوو، دوای چەند ڕۆژێک دوای مەرگی باوکم دایکم هەوڵیدا بارودۆخی ماڵەوەمان کۆبکاتەوە و ەدەستی بەکار کرد لە کۆمپانیایەکی ماڵ پاکردنەوە، ئیتر هێواش هێواش خۆمان کۆکردەوە من چومەوە قوتابخانە کەدەگەڕامەوە لەماڵەوە خواردنم دروست دەکرد تا دایکم دەگەڕایەوە ئیتر ئاوا ژیانمان بەڕێکرد لە دوای ٧ ساڵ ڕۆژێک لەقوتابخانە گەڕامەوە چومە ماڵەوە دایکم هێشتا لەکار نەهاتبوە.
YOU ARE READING
تەنها ئارەزووی تۆ(بردەوامە)
Romance"هانا تۆ بۆ قەرەبووی ئەمانا دەتوانیت لەجێی پارە لێرە کار بکەیت بۆ ماوەی ۳۰ ڕۆژ ئەوکات منیش لە قەرزەکەت خۆشەبم"بڕوا وتی و هانا دوودڵبوو لەڕازی بوون بەڵام ئەو ناچارە قەرزەکەی بداتەوە. "ڕازیم!!"هانا ڕایگەیاند. نوسەر:-لارا