پـــاڕتـــی حـــەوت

9 2 1
                                    


   بوویتە هۆی نەمانی ئەو پەیوەندیەی چەندین ساڵە درووستی دەکەین ئەپرسم ئاخۆ ئێستا دڵخۆشی ؟
ئەگەر گەمژەیەکی وەک تۆ منی نەوێت بۆمن زۆر ئاساییە
وابیری لێدەکەمەوە یەکێک لەگەمژەکان لەکۆڵمبۆتەوە


یۆنگ جوو p.o.v
چووم جلی خەوەکەمم دانا و هاتمە دەرەوە جی بیۆل چاوەڕێی منی دەکرد چوومە شوێنی خەوەکەم قژم کۆکردەوە و سەیری می یۆنگ و جیمین و جی هیۆنم کرد کەهێشتا خەوتبوون
"دەی جی بیۆل هەڵسە برۆینە دەرەوە"  لەگەڵ قسەکەم جی بیۆل هەڵسایەوە و لەژوورەکە چووینە دەرەوە
"زۆرباشە ئێستا باسی بکە بۆچی دوونێ نەگەڕایتەوە چی ڕویدا سەرۆک شتێکی لێتکرد؟"  کاتێک دانیشتین بەبێ ئەوەی کات لەدەست بدات دەستی کرد بەپرسینی پرسیارەکانی مێشکی  هیوادارم کاتێک ئەوانیتر خەبەریان بۆوە داوای ڕوونکردنەوە نەکەن   دەستم کرد بەباس کردنی دوێنێ شەو و ئەوەشم بەجی بیۆل گووت کەسەرۆک ڕووخساری شاردبۆوە چووە گەرماوەکەو گەڕایەوە ئەوەی ڕووخساری پێی داپوشیبوو لایبردبوو بەڵام باسی کوڕەکەیترم بۆی نەکرد مەبەستم ئەو گەمژەیەیە کەڕێگەی نەدام ژوورەکە ببینم
" باشە بڵێی بۆچی ڕووخساری داپۆشیبێت؟؟ ئەبێ هیچ نەشارێتەوە لێمان؟ " جی بێۆلێش ڕاستەکات
"لەڕاستیدا جی بیۆل منیش هەست بەشتێکی سەیر دەکەم کەسەرۆک دەیشارێتەوە بەڵام نازانم چییە "

" باشە ئەی لەجیمین پرسیاربکەین ؟"
" منیش نازانم بەڵام نامەوێ می یۆنگیش بزانێت چوونکە ئەو ناتوانێ باسی نەکات بۆیە کەی دڵنیابووینەوە سەرۆک چی ئەشارێتەوە هەموو شتێک بەمی یۆنگ پێدەڵێم خۆم "

"هەردووکمان تەنها دانیشتبووین بەبێ دەنگی دەنگی هەناسەدانمان تاکە دەنگ بوو دەبیسترا لەتەواوی شوێنەکە ئێمە زورتر لەکاتی خۆمان هەڵساوین نزیکەی دوو کاژمێرێک ماوە بۆکاتی ڕاهێنان کرد بەڵام بیرۆکەیەکم هەیە
  "جی بیۆل ؟" بانگیم کرد  بەهیوابووم بتوانم ڕازیبکەم
" همم"  جی بیۆل وڵامی دایەوە بەڵام هێشتاش سەیری نەدەکردم
"سەیربکە هێشتا دوو کاژمێر ماوە بۆکاتی ڕاهێنان ڕاتچیە بچین من و تۆ ڕاهێنان بکەین؟"  بەهیوام وڵامێکی ئەرێنیم دەست بکەوێت من بەتەواوی دەمەوێت ئەوەی سەرۆک دەیەوێت ئەنجامی بدەم و ببمە هۆی شانازی دایکم (ئۆۆههــ دایکم؟) !!  زۆر بیری دایکم  ئەکەم  بیری دەست لێدانەکانی بۆقژم ئەکەم بیری گاڵتە و قسەخۆشەکانی ئەکەم زیاتر بیری پێکەنین و خەندەکانی ئەکەم  بیری خواردنە بەتامەکانی دەکەم بیری ئەوەدەکەم کاتێک بەیەکەوە دەردەچووین بۆ پیاسەو بازاڕیکردن بیری ئەوشەوانەش دەکەم کەبەیەکەوە سەیری فیلمان دەکرد یان ئەوشەوانەی دەهاتە لام و بەیەکەوە تادەخەوتین قسەمان دەکرد هیوادارم ئێستا زۆر زۆر سەلامەتبێت
" یۆنگ جوو  تۆباشی ؟" کاتێک هۆشمهاتەوە سەرخۆم دەستی جی بیۆلم بینی لەبەردەمم ڕایدەوەشاند بۆمەبەستی بەئاگاا هێنانەوەم
"  ئااا بەڵێ زۆر باشم  لەڕاستیدا باشنیم زۆر بیری ئاسوودەیی دەکەم "
" دەمێکە بانگت ئەکەم وڵام نایدەتەوە بیر لەچی ئەکەیتەوە؟"

تــۆڵــە و لــێــبــوردەیــی Where stories live. Discover now