پـــاڕتــی ســێ

30 3 10
                                    

 [توشی دۆزەخێک بووم کەنازانم چۆن خۆم ڕزگاربکەم چۆن بجەنگم بۆ مانەوەم ژیان زۆر بێزارکەرە بەتایبەت کاتێک ناتوانی ئەوەی دەتەوێ بدەستی بهێنی]

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


[توشی دۆزەخێک بووم کەنازانم چۆن خۆم ڕزگاربکەم چۆن بجەنگم بۆ مانەوەم ژیان زۆر بێزارکەرە بەتایبەت کاتێک ناتوانی ئەوەی دەتەوێ بدەستی بهێنی]

*
*
*
*
*
*
*

دڵم خورپەی کرد شێتانە لێی دەدا خەریکە دڵم بێتەدەرەوە بەڕاستی بەڕادەی دۆزەخ ترسم هەیە لەوەی ڕوبەڕوی می یۆنگ ببمەوە ناتوانم ئازاری بدەم هیوادارم می یۆنگ ڕکابەرەکەم نەبێت هەرخۆی من ئەویاریەم هیچ بەدڵ نییە نامەوێ ئازاری هیچکام لەکچەکان بدەم بەڵام هەردەم هەموومان ژیانی خۆمانمان بەلاوە گرنگە بۆیە هەرچەندە نەشمەوێ ناچارم ئەوەبکەم ئەگەر من نەیکەم بەرامبەرەکەم دەستپێشخەری دەکات و لەناوم دەبات خەریکبوو بمرم لەپەرۆشیان لەهەمان کاتدا هیواخوازم پاسەوانەکە ناوی می یۆنگ نەڵێت

" یۆنگ جوو بەرامبەر هان جی هیوون "


هەناسەیەکی ئارامیم دایەوە کەزانیم بەرامبەرەکەم می یۆنگ نییە بەڵام دڵخۆشیش نیم بەوەی ڕووبەڕو دەبمەوە لەگەڵ جی هیوون هەرچۆنێکبێت ئەو زۆر لەگەڵم باشبووە هەمیشە لەوانەکان یارمەتی منی دەدا دڵتەنگم کە ڕکابەرەکەم جی هیوونە

بەهۆشخۆم هاتمەوە کاتێک می یۆنگ بەدەستی هەوڵی بەئاگا هێنانەوەی منی دەدا


"لی یۆنگ جوو چی بڕۆ و ڕەنگەکەت دیاری بکە"ئەوەی ناوەکانمانی دەخوێندەوە پێمی ووت کەبڕۆم و ڕەنگێک دیاری بکەم


من و جی هیوون بەرەو مێزەکە چووین و پەڕۆی ڕەنگ شینمان  برد و گەڕاینەوە شوێنی خۆمان

من زۆر دڵتەنگ بووم بەڵام هەستم بەدەستێک کرد لەسەر شانم سەیرم کرد جی هیوون بوو


"تکایە یۆنگ جوو دڵتەنگ مەبە و بەهێزبە من دەمەوێ ڕووبەڕووی یەکتری ببینەوە و بەهێزی نیشانی هەمووان بدەین ئەگەر بتوانین بۆماوەیەکی زۆر بەردەوامبین لەشەڕ کردن ئەوا دڵنیام هەردووکمان سەلامەت دەبین تکایە بەهێزبە لەبەر می یۆنگ" جی هیوون نەیدەویست مردنی یۆنگ جوو ببینێ

تــۆڵــە و لــێــبــوردەیــی Where stories live. Discover now