*
*سـەرانـسـەری گـۆڕسـتـانـەکـە پـڕ بـبـوو لـە سـەربـاز
وەک دەشتێک گوڵزار هەر دیمەنی پاڵتۆی سوور و قۆپچەی زێڕینی پلەی سەرشانی ئەفسەرەکان بوو
لەنێوان گۆڕەکان دەهاتن و دەچوون
خاچە ڕەش و سپییەکانی سەرگۆڕەکانیش کە لە ئاسن دروست کرابوو دەدرەوشانەوەخەریک بوون هاوسەرەکەی کۆلۆنێڵ تایهیۆنگیان دەناشت
کە دوو ڕۆژ لەوبەر لەکاتی مەلەکردن خنکابوومردووەکەیان شاردەوە
قەشە و خەڵکەکە گۆڕستانیان بەجێهێشت پاش خوێندنی نزا بۆ لێخۆشبونیبەڵام کۆلۆنێڵ کە دوو ئەفسەر ئەملا و ئەولایان گرتبوو هێشتا لەلای لێواری گۆڕەکەوە وەستابوو
تەماشای ئەو تابوتەی دەکرد، کە تەرمی هاوسەرەکەی
تێدا ڕاکشاوە و هەر پێشوەختە لاشەکەی تێکچووکۆلۆنێڵ پیاوێکی باڵابەرزی سەرنجڕاکێش بوو
لە سییەکانی تەمەنیسێ ساڵ لەمەوبەر کە جەیمس ئالینرای هاوڕێی کۆچی دوای کرد تاقە کچێکە لەدوا بەجێ ما
لەهەمان ساڵدا کۆلۆنێڵ خواستی و ئەوا ئەمڕۆش بەخاکی سپاردهەردوو کاپتنەکە و سەرکردەکە قۆڵی کۆلۆنێڵیان گرتبوو بڕیاریاندا بیبەن
کۆلۆنێڵ جڵەوی هەستەکانی خۆی گرتبوو
نەیدەهێشت فرمێسک لەچاوەکانی بێتە خوارەوە
لەهاوڕێکانی ڕوانی و وتی
'نا، جارێ لێم گەڕێن'
لەسەر لێواری گۆڕەکە بیری لە هیچیەتی بونی دەکردەوە
کە ئەو تاقە خۆشەویستەی لێسەندەوە
کە ئەمی بەژیانەوە بەستبۆوەپێیەکانی چەماندەوە و تەماشای قوڵای بنی گۆڕەکەی دەکرد
کە ئێستا ئومێد و ژیان و هەموو بەختەوەری ئەوی تێکەوتبوو
ژەنەڕاڵ ئەلبێرت لە کۆلۆنێڵ چووە پێش و توند قۆڵی ڕاکێشا و وتی' براکەم وەرە با بڕۆین ئیتر نابێت لێرە بمێنینەوە
کۆلۆنێڵ ناچار گۆڕستانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی
دەرگای ژووری نوستنەکەی کردەوە
بینی زەرفێکی بێجی لەسەر مێزە تەختەکەی دانراوەهەر کە سەیری نوسینی پشت زەرفەکەی کرد
دڵی داخورپا
چونکە دەست و خەتی هاوسەرەکەی خۆی دەناسیەوە
کردیەوە و نوسینەکەی دەرهێنا
دەستی بە خوێندنەوە کردچاوەکانی جێگیر کرد لەسەر هەر وشەیەک
باوکە
لێم گەڕێ با بە باوکە بانگت بکەم
کە تۆ ئەم نامەیەت بەدەست ئەگات من مردووم
چوومەتە ژێر گڵ
بۆیە داوای لێبوردنت لێدەکەمهەرگیز مەبەستم ئەوە نییە
کە هەستی میهرەبانت بهەژێنم یان لەگوناهی خۆم کەم بکەمەوە
بەڵکو ئەمەوێت ڕاستی هەموو شتێکت بۆ ئاشکرا بکەم
چونکە من دوای کاتژمێرێکی تر خۆم دەکوژم...
تۆ له باشی خۆت بوو منت خواست
منیش وەک سوپاسگوزارییەک خۆمم پێشکەش کردیت و بەهەموو بونمەوە خۆشمویستی وەک باوکمهێندەی باوکی خۆمم خۆشویستی
بۆیە ئەو ڕۆژەی لەسەر کۆشت دانیشتم و تۆ ماچت دەکردم من پێم گوتی
باوکەقسەکەم هاوارێکی ناخم بوو چونکە تۆ بۆ من
باوک بوویت ،نـەک هـیـچـی تـرتۆش بەقسەکەم پێکەنیت و وتت
کچم هەروا بانگم بکە چونکە منیش وام پێ خۆشترەکە ماڵمان هاتە ئەم شارە و نیشتەجێ بووین
باوکە لێم ببورە
کەوتمە خۆشەویستیەوە و دوو ساڵ خۆم ڕاگرت
ئەمە چاک بخوێنەرەوە
ئەڵێم دوو سـاڵ خـۆم ڕاگـرت!
بەڵام دوای دوو ساڵەکە خۆم بەدەستەوە داگـونـاهـەکـەم کردوو بـوومە هـاوسـەرێـکـی خـراپـەکـار..
هەڵبەتە دەپرسیت کە ئەو کێ بوو...
.
.****
کۆتایی بەشی یەکەم
YOU ARE READING
﮼باڵ﮼نەخشین
Random"بـاوکـە" نـیـازم وابـوو بۆت دەستگیرکەم ئەستێرەی ئاسمانی زەبەند پەلکەزێڕینەت بۆ بگرم بۆتی بکەم بە کەمەر بەند «لـەوەتـەی تـۆ نـیـت بـەهـار پـایـزێـکـی تـرە» 19-11-24 ٭ ئــارا