لە دەرگاکە نزیک بوونەوە هەوڵی کردنەوەی درگاکەیان دا بەڵام کردنەوەی ئەستەم بوو بۆیە بڕیاریاندا کە سەر تەلە ئاسنیەکان بکەون من سەرتا ئەچمە ئەودیوی تەلەکان ئەندرێس وتی یارمەتیان دا تا سەرکەوێت دوای ئەندرێس ماری و دوای ماری ئێینا ئەی گەمژەینە سەیری ئێرە بکەن تەلەکە پچڕاوە هەمووان سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەیان کرد کاتێک میشێڵ قسەی کرد دوای ئەوە میشێڵ لە تەل بەندەکە چوویە ژوورەوە دوای ئەویش لوکاس جین و شوگا و ماریا ڕۆشتنە ژوورەوە بەڵام ئێرە یەکجار ترسناکە بە ڕاستی ناتوانم وێنای ئەو ترسەی ناخم بکەم چونکە شوێنەکە زۆر سەیر بوو دیوارەکانی بەرزن و لە دوای ئەوەش سەروی دیوارەکە بە تەل بەندێکی ئاسنی تیژ دەورە دراوە باخچەکەی کە بەتەواوی ترسناکە
تکایە ئێستاش درەنگ نیە با بگەڕێینەوە ماری وتی نەخێر ئێمە تا ئێرە هاتووین تازە ناگەڕێینەوە ئەندرێس وتی ئایا ئێوە ئامادەن بۆ ئەوەی بچینە ناو نەخۆشخانەکە ماری وتی.
بەڕێ کەوتن و هەناگاویان ئەنا و نزیکتر ئەبوونەوە لە نەخۆشخانەکە بەڵام شتەکانی ئەوێ سەیر بوون شتەکان باش بوون تا لە دەرگا سەرەکیەکە ڕۆشتەنە ژوورەوە کە هەموویان ڕۆشتنە ناوەوەی نەخۆشخانەکە ئەو درگایە زۆر بە خێرایی داخرا کە دەرکایەکی ئاسنی پتەو بوو و بێ دەنگی ئەو شوێنە سامناک و تاریکەی شکاند
پێم وتن با نەیەنیە ئێرە تەواو ئێستا کەسمان بە زیندووی لێرە ناچینە دەرەوە ماری وتی دەمە نەفرەتیەکەت داخە کە هەمووکات ئاگری لێ دێتەوە دەرەوە شوگا وتی ئێستا کاتی شەڕ دەمەقاڵێی ئێوەنیە با زیاتر لە ناوەوەی نەخۆشخانەکە بگەڕێین میشێڵ وتی
لایتە گەورەکانیان پێ کرد کە لەگەڵ خۆیاندا هێنابوویان و بەشێکیشیان لایتی مۆبایلەکانیان پێ کردبوو و دەستیان کرد بە ڕۆشتن
ئەڕۆشتن بەڵام لە ناکاو
ئێینا قیژاندی لە ژێر سەری ماری بە مەبەست ئەو کارەی کرد چوونکە ئەیزانی کە ماری بە ڕادەی دۆزەخ ئەترسێت و ماری بەو کارەی ئێینا زۆر توڕە بوو و دوای کەوت ئێینا ڕای کرد و ماریش دوای کەوت
بوەستن لە ڕاکردن ئەگەرنا ون ئەبن جین بە هاوارەوە وتی بەڵام گوێیان بە قسەکەی جین نەدا و تا گەشتنە شوێنێک کە خۆشیان نەیان ئەزانی کوێیە
ماری ئێرە کوێیە بە نەزانینەوە پرسی نازانم ئێینا بە ترسەوە قسەی ئەکرد هەمووی هەڵەی تۆیە تۆ بوویت کە ئاوات کرد ئێستا ئێمە چۆن ئەوانەی تر بدۆزینەوە ماری بە دەنگێکی نزیک گریان و تێکەڵ بە ترس وتی
لەو قسانە دا بوون تا شتێکی سەیری وەک خێو دەرکەوت
قاچی نەبوو شلەیەکی قێزەونی پیادا ئەهاتە خوارەوە بە تەواوی دیمەنێکی ترسناکی هەبوو وەک شتێکی ڕووناک دەر ئەکەوت و نزیک ئەبوویەوە
هەردووکیان دەستی یەکتریان گرت و خۆیان کرد بە ژوورێکدا بەڵام ژوورەکە دیمەنێکی تەواو ترسناکی هەبوو کورسیەکی ئاسنی لێ بوو کە بەرگەی ئاگرەکەی گرتبوو ئێسکی مرۆڤێکی لەسەر بوو کە بە زنجیرێکی ئەستوور بەسترابوویەوەبە ڕاستی دیمەنێکی زۆر تۆقێنەری هەبوو هەوڵی چوونە دەرەوەیاندا بەڵام دەرگاکە داخرا بوو نەئەکرایەوە هەردووکیان ئاوڕی دواوەیاندایەوە بینیان ئەو ئێسکە پەیکەرەی کە لەسەر کورسیەکە بوو بە کورسی و زنجیرەکە وەستابوویەوە ئەوەی سەیر و ترسناک بوو ئەوە بوو کە وەستابوو بەڵام لەسەرزەویەکە نەبوو بەرز ببوویەوە لە زەویەکە
هەردووکیان بە بینینی ئەو دیمەنە هاواریان کرد و دەرگاکە کرایەوە
هەمووان هاتنە ژوورەوە بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەوە بوو کە ئەوان زۆر ئاسایی بوون وەک ئەوە وابوون کە هیچ کام لەم دیمەنیان نەبینی بێتبینیتان ئەو شتە سەیرەتان بینی نەفرەتیانە ترسناک بوو ماری وتی بە دەنگێکی کز و ترسەوە
دیمەنی چی شتی چی باسی چی ئەکەیت ماری جین وتی بەڵام کاکە ئێمە ئەو شتەمان بینی ئێوەش نەتان بینی ئێینا پرسی نەخێر ئێمە هیچمان نەبینی بەڵام ئێمە بینیمان دووبارە ئێینا قسەی کردەوە لەوانەیە لەبەر ترسە زۆرەکەتان خەیاڵتان کردبێت میشێڵ وتیلە ژوورەکە دەرچوون زیاتر ڕۆشتنە ناوەوەی نەخۆشخانەکە بەڵام شتەکان سەیرتر ئەبوون و ترسەکەیان زیاتر ئەبوو
با لێرە دەر بچین و بگەڕێینەوە ماڵەوە ماری وتی ماری ڕاست ئەکات با لێرە بڕۆینە دەرەوە شتەکانی ئێرە هیچ باش نین جین وتی باشە با بڕۆین بەڵام کێ ڕێگای دەرچوونی بیر ماوە ئەندرێس وتی کاتێک هەموویان وەک گەمژەیەک سەیری ئەندرێسییان ئەکرد یانی تۆ بیرت نیە کە چۆن هاتینە ئێرە ماریا وتی من بیرمە بەڵام دەرگاکە داخرایەوە بیرتان نیە ئەندرێس ڕاست ئەکات دەرگاکە داخرایەوە میشێڵ وتیکەواتە با بەدوای دەرگایەکی تردا بگەڕێین بۆ چوونە دەروە خۆ نەخۆشخانەیەکی گەورە تەنیا یەک دەرگای چوونە دەرەوەی نیە ماریا وتی
کەواتە با ببینە دوو بەش میشێڵ و ماریا و لوکاس و ئەندرێس بەیەکەوە بڕۆن من و ئێینا و شوگا و ماری پێکەوە ئەڕۆین و یەکتریش ون نەکەن
هەر یەکەیان بە لایەکدا ڕۆشتنلێرە هەموو دەرگاکان داخراون ماریا بە بێزاری وتی با لەم بەشە بڕۆین
هەر چواریان ڕۆشتن بە دووای ژوورێکی جیاوازدا ئەگەڕان بەڵام هیچ ژوورێک جیاوازیەکی وای نەبوو تەنیا پڕ بوو لە ئێسکە مرۆڤی بە زنجیر بەستراوە
ئێرە زۆر سەیرە هەمووشتێکی وەک یەکە وەک ئەوەی بڵێی بە نێو بازنەیەکدا ئەخولێینەوەشتێکی باش ڕوونادات شوگا وتی کاتێک بۆ دەرگا یان شوێنێکی جیا ئەگەڕان
ئەندرێس من شوێنێکی جیاوازم دۆزیەوە وای وت کاتێک دڵ خۆش بوو بەوەی کە دەرچەیەکی دۆزیەوە هەمووان لێی کۆبوونەوە
بەڵام وەستان بە بینینی ئەو زەبەلاحە گەورەیەی بەرامبەریان..ئایا ئەو دڵخۆشیە تا سەر بۆیان ئەمێنێتەوە ئەتوانن لە نەخۆشخانەکە دەربچن ئەو زەبەلاحە ئەبێتە کێشە بۆیان ئایا هەموویان سەلامەت ئەبن
هەموو ئەوانە و زیاتریش چاوەڕێی بەشی سێ بن
دەشتم شکا خەریک بوو گریانی بکەم
(بــــــایی)
YOU ARE READING
ناوچەی قەدەغە کراو
Horrorکۆمەڵە گەنجێک سەرکێشەیەکی ترسناک تاقی ئەکەنەوە و ئەچنە ناو نەخۆش خانەیەکی دەرونی قەدەغەکراو.