T:Bناوی ماریا ئەکەمە میرا .
.
.
.زەبەلاحێکی زۆر گەورە بوو بەڕاستی تۆقێنەر بوو ئێرە شتەکانی هیچ باش بە ڕێوە ناچن چۆن هەموو ئەوانە ڕوویاندا نەفرەتیانە خۆمان توشی کێشە کرد ئێستا ئێمە چیمان لێ دێت.
گوێمان لە دەنگی هاوار بوو بۆیە بە خێرای ڕامانکردە شوێنی دەنگەکە بەڵام ئەوەی بینیمان هەموومانی شۆک کرد بەڕاستی شتێکی ئاوا چاویش بەرگەی ناگرێت
کە بینیمان شتێکی سەیر و ترسناک ئەندرێسی گرت بوو هەوڵی خنکانی ئەدا هەموومان هەوڵی ئەوەمان ئەدا کە ئەندرێس لە دەستی ئەو زەبەلاحە ڕزگار بکەین بەڵام نەمان توانی ڕزگاری بکەین
با لێرە بڕۆین ئەگەرنا هەموومان ئەمرین جین وتی بەڵام ئەی ئەندرێس ئەی ئەو چی؟ چۆن ئەتوانین هاوڕێکەمان جێ بهێڵین ئەوە کە لە قاڵبی هاوڕێیەتیش دەربچێت ئەوە هەر کارێکی نامرۆڤانەیە میرا وتی ئەندرێس کە بە ئەستەم ئەیتوانی قسە بکات هەوڵی ئەوەی ئەدا کە پێیان بڵێت لێرە بڕۆن ئەوە ئازار بەخشە کە ئەوان بەو شێوەیە هاوڕێکەیان جێ بهێڵنبەڵام ئەوان پێویستە بڕۆن بۆیە ڕێگای دەرچوونیان دۆزیەوە و شوێنەکەیان جێهێشت سەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن و لە نەخۆشخانەکە دوور کەوتنەوە
بارانێکی بە خوڕ و خێرا ئەبارێت بێدەنگی شوێنەکەی کپ کردبوو و کەس بوێری ئەوەی نەبوو بێدەنگی شوێنەکە بشکێنێت
تا ئەوکاتەی ئێینا وتی کە پێویستە ئۆتۆمبێلەکە بووەستێنن چوونکە حاڵی باش نیە
پیاوێکیان بینی کە بەرەو خانویەک ئەڕوات خانوەکە دوور بوو لە سەر ڕێگاکە و ڕێگای ئەوەش نەبوو کە بە ئۆتۆمبێل بڕۆن بۆیە دابەزین و دەستیان کرد بە ڕۆشتن بەرە و خانوەکە چەن جارێک بانگی پیاوەکەیان کرد بەڵام وەڵامی نەدانەوە و ڕۆشتە ناوخانوەکەی کە بە دار درووست کرابوو
دووای ئەوە لە دەرگایاندا ئافرەتێکی پیر دەرگاکەی کردەوە بۆیان باسکرد کە ئێینا حاڵی باش نیە و ئافرەتەکە داوای لێ کردن کە بیچنە ژوورەوە ڕۆشتن و لەوێ ئافرەتەکە چای دا بە ئێینا
پرسیان کە کوا ئەو پیاوەی کەمێک پێش ئێستا بینیان کە هاته ناو خانوەکە بەڵام پیرێژنەکە ڕەتی کردەوە و وتی کە بەتەنها لەو خانوە ئەژیت ئەوانیش درێژەیان بە قسە کردن نەدا ئێینا حاڵی باشتر بوو و خانوەکەیان جێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە
بەڵام کەس هیچی نەبوو بۆ وتن هەموویان شۆک ببوون و توانای قسە کردنیان نەبوو هەمووان بیریان لە ڕووداوەکە ئەکردەوە ئەوان خۆیان هۆکار بوون
ئەگەر ئەندرێسمان جێ نەهێشتبا ئەوا ئەمان توانی هەموومان بگەڕێینەوە ماڵەوە بەڵام خەتای ئێوە بوو کە ئەندرێس مرد ماری وتی کاتێک لە شۆکێکی گەورە دا بوو کەس وەڵامی نەدایەوە هەموویان بڵاو بوونەوە و گەڕانەوە ژوورەکانی خۆیان
YOU ARE READING
ناوچەی قەدەغە کراو
Horrorکۆمەڵە گەنجێک سەرکێشەیەکی ترسناک تاقی ئەکەنەوە و ئەچنە ناو نەخۆش خانەیەکی دەرونی قەدەغەکراو.