Part-17🔗

13 5 0
                                    

(دوای ئەوەی ڕیکی ڕۆیشت نێنا سەیری جلەکەی کرد و زیاتر گریا دواتر هەستایە سەر پێ و دەرگاکەی کردوەو ڕۆیشتە دەرەوە لەژوورەکە،هیچ ڕێگایەکی نەبینی تاکو ڕزگاری بێت لە پەنجەرەلەوە سەیری دەرەوەی کرد پاسەوانی لێبوو،بۆیە ئێستا بەدوای شتێکی تردەگەڕا لە کۆتاییدا ،مۆبایلەکەی ڕیکی دۆزیەوە پاشان یەکسەر ژمارەی مینکی(براکەی) لێدا و دوعای  دەکرد کە هەڵی بگرێت)

لەلایەکی تر...
*گەر بیرتان مابێت*
*دایکی جەیک=خ.شیم*
*باوکی جەیک=ب.شیم*

(مینکی و جەیک و پاسەوانەکانیان ناردووە تاکە بەشوێن نێنادا بگەڕێن چونکە دوێنێ شەو لە ڕێی کامێراکانەوە زانیان ڕیکی نێنای ڕفاندووە
دایک و باوکی جەیکیش لێرەن ،سولیم بەبەردەوامی دەگریا بۆ کچەکەی کاتێک د.جەیک خەریکی هێور کردنەوەی هاوڕێکەیەتی جان سوو سەری لێشێواوە کە دەبێت کچەکەی لە دوێنێ شەوەوە لەکوێ بێت و چی لێ هاتبێت،میسول لە ژوورەکەی نێنایە وە ئەویش بەهەمان شێوە ئەگری،دواتر تەلەفۆنێک بۆ مۆبەکەی نێنا هات و میسول بینی لیسا و یوکین ، ئەوە گرووپچاتەکەی ئەوان بوو بۆیە میسول هسڵی گرت کاتێک زۆر بەخراپی دەگریا)

لیسا:کچێ میسول چیتە ؟

یوکی:نێنا لێی یاوە(پێکەنی)

میسول:ڕیکی دادە نێنای ڕفاند

لیسا&یوکی:چی؟!

میسول(بەگریانەوە):بەڵێ وە ڕیکی جل و هەمووشتێکی نێنای بردووە لەگەڵ خۆی

لیسا:میسول گیان مەگری ئێمە ئێستا دێین باشە؟

میسول:باش...

(دوای ماوەیەک جین و لیسا و یوکی و فێلیکسیش هاتن)

(مینکی کاتێک بینی ڕیکی پەیوەندی ئەکات یەکسەر هەڵی گرت وە جەیکیش پاسەوانێکی خۆی تایبەت بە شارەزای it هێناوە کاتێک ڕیکی تەلەفۆنی کرد پاسەوانەکە یەکسەر ئامادە بوو بۆ دیاریکردنی شوێنی مۆبایلەکە)

مینکی:بێشەڕەف چیت لە خوشکەکەم کردووە؟ بۆ کوێت بردووە؟(هاوار)

نێنا:منم کاکە(زۆر بە قورسی دەگریا)

مینکی:نێنا باشیت ؟ لە کوێیت؟ ئازری یاویت؟

نێنا:هتچ باش نیم نازانم لەکوێم کاکە من ڕزگار بکە ئەوێت دەستم لێ بات زۆر ئەترسم

جەیک(مۆبایلەکەی لە مینکی ساند):نێنا تۆ مەترسە ئێمە ڕزگارت ئەکەین وە ئەو دەروون نەخۆشەش ئەکوژم هێمن بەوە

جانسوو:کچم ئەو شوێنەی تۆی لێیت چۆن شوێنێکە

نێنا:ئێرە ماڵێکی یەک قاتە

جانسوو:باشە هیچ شوێنێکی لێوە نزیکە؟ دوکانێک شوێنێکی گشتی؟

(نێنا هاواری کرد و پاشان کۆتایی بە پەیوەندیەکە هات)

جانسوو:نەفرەتت لێ بێت هەی پیسی چەپەڵ

جین:بێگومان ڕیکی پەیوەندیەکەی داخستوەتەوە

پاسەوان:گەورەم شوێنەکەم دۆزیەوە!!!

جەیک:خێرا بۆم بنێرە...

(مینکی& فێلیکس &جین&ب.شیم&جانسوو، هەستانە سەرپێ کاتێک پاسەوانەکە وای وت هەموویان چەکیان پێبوو، جەیکیش دەمانچەکەی هەڵگرت و لەگەڵ چەند پاسەوانێک ڕۆیشتن)

مینکی:فێلیکس تۆ بڕۆ بنکەی پۆلیس کاتێک پەیوەندیم پێوە کردی پۆلیسەکان لەگەڵ خۆت بهێنە بۆ ئەو ناونیشانەی بۆت ئەنێرم(ڕۆیشت)

جین:ئێمە تۆزێک ئاقڵی ئەکەین با پۆلیس بەوە نەزانێت

فیلێکس:ئەزانم تەواو....

(جگە لە فێلیکس هەموویان بەڕێکەوتن بۆ ئەوشوێنەی کە هاککەرەکە بۆ جەیکی ناردبوو لەگەڵ چەند پاسەوانێک وە هەمووشیان چەکیان پێ بوو)

*************
لای نێنا

(لەوکاتەی پەیوەندیەکە کۆتایی هات)

(ڕیکی زللەیەکی توندی لە نێنا دا وای کرد بکەوێت سەر ئەرز)

ڕیکی:وائەزانیت ئەتوانیت من هەڵبخەڵەتێنیت؟تۆ تەنها یەک ڕێگات هەیە بۆڕزگار بوون لە من ئەویش مردنە!

نێنا(زۆر بەخراپی ئەگریا):باشە تەواو بەس وازم لێبێنە

(ڕیکی زللەیەکی تری لێیا لێوی نێنا خوێنی لێ هات،جێ پەنجەی ڕیکی بەتەواوی لەسەر هەردوو ڕوومەتی نێنا دیار بوو)

PARTY NIGHT:Where stories live. Discover now