Part 3

201 29 0
                                    


ئەو شەوە لای چەند کرێکارێکی گرت و هەموو سکاڵاکانیان لە ژورەکە بردە دەرەوە... و لە رێگایەکی نهێنی بردیان بۆ کۆشکەکەی رۆزیانا...
لای: ئەمانە زۆر زۆرن خانمەکەم.
رۆزیانا: من چارەسەری ئەوەشم کردووە.
لە ژورەکەی رۆزیانا ژوورێکی نهێنی تێدا بوو کە دەکەوتە ژێر کۆشکەکەی، هەموو سکاڵاکانیان بردە ئەوێ و شاردیانەوە، لە رۆژی دواتر هەموویان دەستیان کرد بە گەران و یەک بە یەک سکالاکانیان دەخوێندەوە، چەند رۆژێک بەم شێوەیە بەردەوام بوون، هەتا هەموو سکالاکانیان دۆزییەوە... وە چاودێری تەواویان لەسەر بەرپرسەکان دانابوو بە یارمەتی سوپای سوور...
رۆزیانا: ئەمانە باشترین بەڵگەن. دەتوانین بە هۆی ئەمە خاوەنشکۆ رازی بکەین.
کای: واتە ئەمانەی پیشان دەدەیت؟
رۆزیانا: نەخێر، بەڵکو دەیبەمە دەرەوەی کۆشک دواتر پیشانی دەدەم.
سان: هەموومان لەگەلت دەبین.
رۆزیانا: با ئەم شەو هەموومان پشوو بدەین، دەمێک دەبێت کە پشوومان نەداوە، بەیانی هەموو شتێک روون دەکەینەوە.
شازادەکان گەرانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و پشوویان دا... رۆزیاناش خەوت بەڵام لای بەجیی نەهێشت بەڵکوو لەگەلی مایەوە... لە نیوەی شەودابوو رۆزیانا خەونی دەبینی، زۆر ئارەقی دەکردەوە و قسەی دەکرد. لای زۆر نیگەران بوو بۆیە بە خێرای خەبەری کردەوە...
لای: شازادە خاتوون تۆ باشی؟ تکایە چاوەکانت بکەرەوە.
رۆزیانا زۆر بە خێرای هەستا و بە توندی هەناسەی دەدا، بەڵام زۆر ترساو بوو..
لای: شازادە خاتوون من لایم.
رۆزیانا یەکسەربە تووندی باوەشی پێدا کرد...
رۆزیانا: ئەو هاتۆتەوە، ماما لە کۆشکدایە.
لای: خانمەکەم!
رۆزیانا: ئەو هاتەوە رۆزیانا ئازار بدات، تکایە لای رزگارم کە، من زۆر دەترسم.
لای: من لەلاتم خامەکەم.
رۆزیانا دەستی کرد بە گریان، لە دوای ماوەیەک لە جێگەکەی هەستا و خۆی گۆری و رۆشتە دەرەوە...
لای: بەڵام خانمەکەم هێشتا خۆر هەڵنەهاتووە.
رۆزیانا: من پێویستە لە شتێک دڵنیا بمەوە، تکایە لای، پێویستە تۆش لەگەلم بیت.
لای: بۆ هەر شوێنێک برۆیت لەگەلت دێم.
رۆزیانا بەرەو کۆشکەکەی دایکی رۆشت، ترسێکی زۆر دایگرت بەڵام دەستی لای گرت و رۆشتە ژوورەوە...
لای: خانمەکەم ئەم کۆشکە کەسی تێدا ناژی.
رۆزیانا دەستی خستە سەر دەمی.. : شششش، قسە مەکە.
رۆشتنە ژورەوە، هێشتا هەموو شتەکان لە جێی خۆی مابوون، هەر وەک ١٢ سال لەمەو پێش... بەڵام لەسەر مێزەکە ملوانکەیەکی بینی، زۆر بە ترس لێی نزیک بۆوە، و هەڵی گرت...
رۆزیانا: من راستم کرد ئەو لە کۆشک دایە.
لای: کێ؟
رۆزیانا: من دڵنیام ئەو رۆژە ئەم ملوانکەیەم لە ملی ماما بینی، ئەو هەرگیز ئەمە بەجێ ناهێڵێت. بۆچی ئەمە لێرەیە؟
لای: خانمەکەم ئەوە تەنها خەونێک بووە.
رۆزیانا: نەخێر. لە کاتە زۆر پەشۆکا و لە جێی خۆی هەستا وردە وردە هەنگاوی دەنا بۆ دواوە، و فرمێسکەکانی دەکەوتنە خوارەوە..
رۆزیانا: نەخێر ئەمە تەنها خەونە، تۆ هەرگیز راستی نیت. ( هەر ئەمەی دەوتەوە هەتا لە بەردەم لای کەوت و قۆلی خستە سەر چاوی و هاواری کرد، هەموو گیانی دەلەرزی...
لای: خانمەکەم؟ خانمەکەم؟
رۆزیانا هیچ وەڵامێکی نەبوو تەنها دەگریا و دەستی لەسەر چاوەکانی دانابوو، لای باوەشی پیا کرد تا هێمن ببێتەوە...
رۆزیانا: تکایە لای لێرە بمبە دەرەوە، زۆر دوورم خەرەوە، نامەوێت چیتر ئەمە ببینم.
ملوانکەکەی فرێدا  و لای لە باوەشی کرد و بردیە دەرەوە. و لە کۆشکەکە دووری خستەوە...
لای؛ تکایە خانمەکەم، ئەوە تەنها خەیاڵی خۆتە.
رۆزیانا: من ئەوم بینی، من دڵنیام ماما م بینی، ئەو بەراستی لەبەردەم من بوو.
لای: خانمەکەم.
رۆزیانا: تکایە لای دوور مەکەوە، دڵنیام ئەو هێشتا بە دوامانەوەیە.
لای زۆر نیگەرانی بوو بۆیە بردیە مەیدانی شمشێر بازییەکە، لەوی داینا و وردە وردە دەستی دەهێنا بە سەری دا هەتا هێمن بۆوە..
لای: تۆ ئێستا باشتری...
رۆزیانا: من زۆر ترسام، ئەو هەر من تاوانبار دەکات.
لای: دەتوانم بزانم کە چیت دی؟
رۆزیانا: ئە رۆژەی کە ماما کوژرا من هەموو ئەوەم دی، ئەو بە چاوێکی سوور و پر لە گریان سەری منی دەکرد وەک ئەوەی لێم بپارێتەوە کە ژیانی رزگار بکەم، بەڵام من زۆر دەترسام کە نزیک ببمەوە... لە دوای ئەو رۆژە زۆربەی شەوەکان ئەو دێتە خەونەکانم و پێم دەڵێت کە من ئەوم رزگار نەکرد من بوومە هۆی مردنی ئەو.
لای: ئەوە راست نییە. ئەوە تەنها خەیاڵێکە خۆت دروستت کردوە لەبەر ئەوەی هەست بە تاوان دەکەیت.
رۆزیانا: لە دوای مردنی ئەو شتەکان زۆر گرانتر بوون، هەمووان لە کۆشکدا پێیان دەوتم کە من کچی تاوانبارێکم و مافی ئەوەم نییە کە لە کۆشکدا بژیم... ئەوانە زۆر بە ئازار بوون، هەر بە هۆی ئەوەش لە کۆشک چوومە دەرەوە.
لای: ئەوانە هەمووی رابردوو بوون، ئێستا تۆ شازادە خاتوونەکەی منی هەر کەسێک وا بڵێت بە دڵنیای خۆم سزای دەدەم، چونکە هیچ کەس نازانێت کە تۆ چەند کەسێکی باشی...
رۆزیانا: تۆ ئەوەت بەراستە؟
لای: بە دڵنیایی، هەرگیز ناتوانم لەگەل خانمەکەم درۆ بکەم.
رۆزیانا هێشتا باوەشی کردبوو بە لای و لێی دوور نەدەکەوتەوە...
لای: پێت چۆنە کەمێک شمشێر بازی بکەین بە یەکەوە؟
رۆزیانا: زۆر باشە، منیش ئەوەم دەوێت.
دەستیان کرد بە یارییەکەیان و بەردەوام بوون تا خۆر هەڵهات، بەڵام دەستی کرد بە بارانێکی زۆر، ئەوان هێشتا بەردەوام بوون، لە کۆتای یەکسان بوون.
لای: واا زۆر هیلاکم، ئەوە چەند کاتژمێرە؟ ( لەسەر زەوییەکە پالکەوت و بارانەکە بە بەردەوامی لێی دەدا.)
رۆزیانا: منیش زۆر هەست بە هیلاکی دەکەم. ( لە تەنیشت لای پاڵکەوت.)
سەیری یەکیان کرد و هەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنین... ئەو رۆژە رۆزیانا و لای و میخائیل و هەردوو شازادەکە رۆشتنە دەرەوە ی کۆشک و چوونە گووندە  دابرێنراوەکە، هەموو چیرۆکەکەیان بۆ پاشا گێرایەوە و پلانەکانیشیان پێ وت بەڵام لە بارەی سوپای سوور هیچ قسەیەکیان نەکرد، پاشا رێگەی پێدان، و  لە دوای گەرانەوەیان بۆ کۆشک هەموو سکاڵاکانیان پێشانی خاوەنشکۆ دا... میخائیل بەمە زۆر بێهیوا بوو بەڵام منداڵەکانی ورەیان پێدا و بەڵێنیان دا پێی کە کۆتای بە هەمووی بێنن، وە ئەوەشیان کرد. ئە رۆژە کۆبوونەوەی ئەنجومەن رێک خرا و هەمووان بەشدار بوون، ئەوە دووەم کۆبونەوە بوو رۆزیانا بەشداری تێدا بکات، لەوێ رۆزیانا داوای لە پاشا کرد کە لە کۆشک برواتە دەرەوە، لەگەل ئەوەی کە وەزیرەکان زۆر بەرهەڵستیان کرد بەڵام لە کۆتای پاشا رێگەی دا کە برواتە دەرەوە... لە دەرەوەی کۆشک لە یەکێک لە میوانخانەکان لەگەل لای لە ژورێک مانەوە و پلانەکانیان جێبەچی کرد، لە شەوێک سان هەموو بەرپرسەکانی بۆ خواردنەوە بانگ کرد و ئەوانیش رۆشتن...
سان: بە هۆی ئەو هەوڵو ماندوبونە زۆرەتان ویستم کە دیاریەکتان بدەمێ، تکایە بە دلی خۆتان بخۆنەوە و چێژ لەم ساتە وەرگرن...
هەموان ئەوەیان کرد کە سان وتی، بەڵام بێئاگا بوون کە چی چاوەرێیان دەکات، سوپای سوور و رۆزیانا و لای ماڵی هەموو بەرپرسەکان بە نهێنی گەران، کای زۆر نیگەران بوو چونکە بە تەنیا لە کۆشک مابۆوە، سان هەوڵی دەدا کە تا کۆتای وەزیرەکان مەست بکات...
رۆزیانا: دۆزیمەوە، ئەمە بەڵگەکانە.
لای: ئەوە خۆیەتی...
بەڵێ بەڵگەکە لە مالی وەزیری داد بوو، کە تیایدا باسی هەموو دزیەکانی هکومەت و رێککەوتنی بەرپرسەکان و تێکدانی ژیانی خەڵکەکەی کردبوو، لە دوای بە دەست هێنانی بە تیرێکی ئاگری سانیان ئاگادار کردەوە و گەرانەوە بۆ کۆشک... هەموو یان پێشانی میخائیل دا و میخائیلئیش بە توندترین شێوە سزای گەندەڵکارانی دا، پاداشتی لای با تایبەت کرایەوە.. هەرسێ شازادەکەش پاداشت کرانەوە، لەو کاتە بۆ یەکەم جار جارێکی تر رۆزیانا پێکەنی، هەمووان خۆشیەکەیان لێ بوو بە دوو خۆشی...
میخائیل: فەرمان دەکەم کە خێزانی هەموو بەرپرسەکان دوور بخرێنەوە و هەموو سامانەکەیان دەگەرێنرێتەوە بۆ کۆشک، و خەزێنەی شاهانە.
رۆزیانا: بەڵام خاوەنشکۆ من پێشنیارێکم هەیە...
میخائیل: بیلێ هەموومان گوێمان گرتووە.
رۆزیانا: تکایە خاوەنشکۆ با زەویە کشتووکاڵیەکانی بەرپسەکان بەسەر خەڵک هەژارەکە دابەش بکەین بۆ ئەوەی چیتر ئەم برسێتییە لە وڵاتدا نەمێنێت.
میخائیل: بەڵام ئەوە گەنجینەی شاهانەیە.
رۆزیانا: پێش ئەوەی گەنجینەی شاهانە بێت، ئەوە موڵکی خەڵکەکەیە، ئەوان ئەم وڵاتەیان درووست کردوە، بۆیە دەبێت بتوانن بە باشترین شێوە تیایدا بژین.
کای: ئەو راست دەکات خاوەنشکۆ، ئەگەر بکرێت منیش زەویەکانی خۆم بەسەر خەڵکەکە دابەش دەکەم.
سان: منیش بە هەمان شێوە خاوەنشکۆ.
میخائیل: زۆر دڵخۆش کە دەبینم شازادەکانم بەم شێوەیە خەمی خەڵکەکە دەخۆن، بەراستی زۆر شانازیتان پێوە دەکەم، ئێستا دڵنیام لە دوای من هەرگیز وڵاتەکەم ناکەوێتە مەترسییەوە. ئەوە بکەن کە پێتان خۆشە. (چاوانی پر ببون لە فرمێسک و زۆر بە دڵخۆشی پێدەکەنی.)
رۆزیانا: هەروەها خاوەنشکۆ، دمەوێت کە لەگەل دابەشکردنی زەوییەکان خواردن بەسەر خەڵکەکە دابەش بکەین، وە با خێزانی شاهانە ئەوە بکەین.
کای: شازادە خاتوون تۆ چۆن داوایەکی وا لە پاشا دەکەیت؟
رۆزیانا: خەڵکەکە تۆیان خۆش دەوێت خاوەنشکۆ، وە ئەوە ئاواتی ئەوانە کە بۆ یەک جار تۆ ببینن، ئەگەر ئەم کارە لە لایەن خێزانی شاهانە بەرێوە بچێت ئەوا پشتیوانی و دڵی خەڵکەکە بە تەواوەتی بەدەست دەهێنیت.
سان: ئەوە راستە خاوەنشکۆ، ئێمە هەمووان یارمەتی رۆزیانا دەدەین.
شاژن: منیش بە دڵنیایی هەرچیەک لە پێناو خەڵکەکەم بێت دەیکەم، لە کۆتای ئەوانیش مناڵی منن.
راشیل: منیش لەگەل رایەکەی ئێوەم.
میخائیل: وابزانم شازادە کای ئێمە هیچ چارەیەکمان نییە تەنها دەبێت رازی بین. ( بە پێکەنین.) زۆر باشە ئێمە ئەوە دەکەین کە شازادە خاتوون وتی.
رۆزیانا پێکەنی و زۆر سوپاسی باوکی کرد بۆ ئەوەی کە پشتیوانی بریارەکانیان کرد، لە رۆژی دواتر هەموو خاتوونەکانی کۆشک کۆبوونەوەیەکیان کرد و رۆزیاناش بەشدار بوو، کاتەکەیان بە چا خواردنەوە و قسە کردن و پێکەنین بەسەر برد، لە ئێوارەکەیدا راشیل و رۆزیانا بە یەکەوە رۆشتنەوە کۆشکەکەی شاژن و هەرسێکیان دەستیان کرد بە چنین...
شاژن: بەراستی تۆ ئەوە زۆر بە جوانی دەکەیت شازادە خاتوون.
رۆزیانا: نەخێر خانمەکەم، بەڵکو من بە چنینەکانی ئێوە سەرسامم.
راشیل: یاا، هەر بە راستی تۆ زۆر سەرسورهێنەریت.
رۆزیانا: سوپاس شازادە خاتوون.
راشیل: بەراستی من زۆر ئیرەیت پێدەبەم، تۆ خاتوونێکی زۆر لێهاتویت لە هەموو بوارەکان گومان لەوەدا نییە کە هاوسەرەکەم هەمیشە زۆر گرنگیت پێدەدات.
رۆزیانا: من هەر ئەوەم ئەنجام داوە کە ئەرکی خۆم بووە. ( زەردەخەنەیەکی کرد)
راشیل: تۆ زۆر جوانی شزادە خاتوو، هیوادارم کە کچێکی وەک تۆم ببێت.
رۆزیانا: بەڵکوتۆ کورتدەبێت.
راشێل: تۆبۆ بە بەرەوامی وا دەڵێیت؟
رۆزیانا: من هەست بەوە دەکەم کە تۆ کورێکت دەبێت.
راشیل: کەواتە با چاوەرێکەین.
شاژن: بۆمان باس کە ژیانت لە چین چۆن بوو؟
رۆزیانا: ئاسای، راستیەکەی لەوێ زۆر خۆش دەژیام، هەرگیز کەس رێگەی لێنەدەگرتم بۆ چوونە دەرەوە هەمیشە راهێنانم لە قوڵای دارستانەکان بە تەنیا دەکرد، ئەوە وای لێدەکردم کە هەست بە ئارامییەکی زۆر بکەم.
شاژن: دڵخۆشم کە ئەوە دەبیستم.
دوای ماوەیەک لە قسە کردن و پێکەنین راشیل و رۆزیانا، شاژنیان بەجێهێشت، و لە رێگە بوون بۆ کۆشکەکانیان...
راشیل: پێم بڵێ شازادە خاتوون، هیچ کەسێکت لەوێ نەناسی؟ کوری قۆزی لێبوو ها؟ ( بە پێکەنینێکی زۆر گەورە لەسەر لێوەکانی.)
رۆزیانا: شازادە خاتوون تۆ دەڵێی چی؟ ئەگەر ئوپا ئەمە ببیستێ ئەوا زۆر هەست بە ئیرەی دەکات. ( دەستی خستە سەر دەمی.)
راشیل: یا، من بەراستیمە، پپێم بڵێ هیچ لە من مەشارەوە.
رۆزیانا: شازادە خاتوون. ( زۆر بە شەرمەوە سەیری لای کرد ئەویش پێدەکەنی.)
راشیل: وابزانم کە راست دەکەم. ئێستا من دەرۆم تکایە بە ئارامی بخەوە.
رۆزیانا: بەڵێ، شەو شاد.
راشیل لێی دوور کەوتەوە و پێدەکەنی، رۆزیاناش لە شەرمان سوور ببۆو، گەرایەوە بۆ ژوورەکەی و لایش لەگەلی بوو.
رۆزیانا: ئەمە زۆر پێکەنیناوی بوو؟
لای: بمبورە بەڵام زۆر پێکەنیناوی بوو.
رۆزیانا: ئێستا ئەتەوێت کە سزات بەم؟
لای لێی نزیک بۆوە و بە دەستەکانی دەموو چاوی گرت و لێی نزیک بۆوە بە جۆرێک کە هەناسەکانیان تێکەل بە یەکتر ببو رۆزیاناش بەرەو دواوە دەگەرایەوە هەتا ئیتر نەیتوانی زیاتر بروات و لەسەر مێزەکەی خۆی لارکردبۆوە....
لای: تۆ زۆر سور بویتەتەوە، بەجۆرێک هەست دەکەم کە ئێستا دەم و چاوت گردەگرێت.
رۆزیانا پالی بە لایەوە ناو لێی دوورکەوتەوە...
رۆزیانا: بێمێشک، هەرئێستا بچۆرە دەرەوە.
لای: فەرمانتە خانمەکەم.
لای بە پێکەنین چۆیە دەرەوە و رۆزیاناش لەسەر کورسیەکەی دانیشت و و دەستی خستە سەر دڵی...
رۆزیانا: هێمن بەرەوە بێمێشک. ئەوە تەنها خەیاڵێکە و تەواو، ئەو تەنها هاورێتە.
بە بەردەوامی زۆر هەستی بە گەرما دەکرد و ئاوی زۆری دەخواردەوە، لایش لە دەرەوە پێی پێ دەکەنی، کات درەنگ بوو رۆزیانا خەوت، خزمەتکارەکان گەرانەوە جێی خۆیان، لای لە بەردەم ژورەکەی رۆزیانا دانیشت و کەمێک خەوی لێکەوت، بەڵام رۆزیانا دوو بارە بەهۆی خەونەکەی بە ترساوی خەبەری بۆوە و لای لە تەنیشتی بینی...
لای: دووبارە خەونت بینی.
رۆزیانا: ئەو دەستی منی گرت، بەردەوام قسەی دەکرد بەڵام تێنەدەگەیشتم، ماما زۆر ئازاری دەچەشت.
لەگەل کۆتا رستەی دەستی کرد بە گریان و سەری خستە باوەشی لای، لاێش بەبەردەوامی هەوڵی دەدا کە هێمنی بکاتەوە، هەتا خەوی لێکەوتەوە، لای رۆزیانای لە جێگەکەی خۆی رێک کردەوە و لە ژوورەکە چۆیە دەرەوە، دوای ماوەیەک کۆمەڵێک لە خزمەتکارەکان گەرانەوە، لای فەرمانی پێکردن کە بە باشی ئاگاداری شازادە خاتوون بن، و ئیتر لە کۆشک چۆیە دەرەوە... کاتێک رۆژ بۆوە رۆزیانا لەخەو هەستا و لە دوای نانخواردن چۆیە دەرەوە، زۆر پێی سەیر بوو کە لای لەوێ نەبوو...
رۆزیانا: لای لە کوێیە؟ ئەمرۆ من ئەو نابینم.
خزمەتکار: خانمەکەم ئەو لە کۆشک چۆیە دەرەوە، وتی کە کەمێک کاری هەیە.
رۆزیانا: زۆر باشە.
رۆزیانا لەگەل خزمەتکارەکانی رۆشتە باخچەی کۆشک و بە هێمنی لە گوڵەکانی دەروانی و چووبۆیە جیهانی خەیالەکانی، لە پر شازادە سان بە ئاگای هێنایەوە...
سان: شازادە خاتوونەکەمان بیری لە چی دەکردەوە؟
رۆزیانا: هیچ شتێکی وا نەبوو. تۆ لە کەیەوە هاتویت بۆ ئێرە؟
سان: بە جۆرێک لە خەیاڵەکانت نوقم بوبویت کە ئاگات لە هاتنی من نەبوو، وەک ئەوە وا بوو کە بیر لە کەسێک بکەیتەوە.
رۆزیانا: نەخێر وا نییە. تەنها بیرم دەکردەوە کە ئێستا دەبێت بەشکردنی زەوییەکان چی بەسەر هاتبێت.
سان: لای لە کوێیە؟ ئەمرۆ نایبینم.
رۆزیانا: لە کۆشک چۆتە دەرەوە، وتی کە کارێکی هەیە بیکات.
سان: کەواتە بۆیە سەردانی کردم. ( بە هێواشی.)
رۆزیانا: شتێکت وت ئوپا؟
سان: نا. خۆت ئامادە کە لە دوای کاتژمێرێک دەچینە گووندەکە.
خێزانی شاهانە خۆیان ئامادە کرد و خزمەتکارەکان خواردنەکانیان بردە دەرەوەی کۆشک، هەمووان بەرەو گوندەکە بە رێکەوتن... کاتێک گەورەی گوندەکە ئەوانی بینی بەرەو پیریان رۆشت...
ئاجشی: بەخێر بێن خاوەنشکۆ، بەراستی ئێمە زۆر شەرەف مەندین بە سەردانەکەی ئێوە.
میخائیل: زۆر سوپاس، زۆر دڵخۆشم بە بینینی خەڵکەکەم لە نزیکەوە.
رۆزیانا: سڵاو ئاجشی. ( بە زەردەخەنەوە.)
ئاجشی: تۆ ئەو کورەی ئەو رۆژە؟!! شازادە خاتوو!
رۆزیانا: بەڵێ، من ئەو کەسەم.
ئاجشی: زۆر سوپاس خانمەکەم، تۆ ئێمەت رزگار کرد.
رۆزیانا: تکایە ئاجشی، ئێمە تەنها ئەرکی خۆمان بە جێ هێناوە.
خێزانی شاهانە دەستیان کرد بە دابەشکردنی خواردن بەسەر خەڵکە برسیەکەو و هەر کەسێکیش زەوییەکی پێ دەدرا... هەموو خەڵکەکە زۆر سوپاس گوزار بوون و ئاهەنگیان دەگێرا.  خێزانی شاهانەش بەشداری خۆشیەکەی ئەوانیان کرد و سەمایان لەگەل خەڵکەکە کرد، رۆزیانا کۆمەڵێک خشلی لە خاتوونەکانی کۆشک کۆکردبۆوە و بەسەر کچانی گوندەکە دابەشیان کرد... کات دوای نیوەرۆ بوو کە لای دەرکەوت، و چوو بۆ لای رۆزیانا...
لای: بمبورە شازادە ختوون من زۆر دوا کەوتم.
رۆزیانا: تۆ تا ئێستا لە کوێ بوی؟ ئەزانی کە چەند نیگەرانت بووم؟
لای:بمبورە بەڵام کارێکی زر گرنگم هەبوو.
رۆزیانا: کێشە نییە،گرنگ ئەوەیە کە پارێزراویت.
لای: شازادە خاتوون، لە دوای ئەمە تۆ پێویستە بۆ شوێنێک لەگەل من بێیت.
رۆزیانا: بۆ کوێ؟
لای: شوێنێک، ناتوانم کە ئێستا پێت بڵێم، بەڵام متمانەم پێ بکە.
رۆزیانا: زۆر باشە.
کات گەشتە ئێوارە ئاهەنگەکە کۆتای هات و خێزانی شاهانە گەرانەوە بۆ ناو کۆشک، بەڵام رۆزیانا نەگەرایەوە، لەگەل لای بەرەوە دارستانەکە بە رێکەوتن، تا گەشتنە لای گۆرێک...
رۆزیانا: ئێمە بۆ لێرەین؟ ئێرە کوێیە؟
لای: خانمەکەم، تۆ ئێستا لە بەردەم دایکت وەستاویت.
رۆزیانا: چی؟ ( زۆر ترسی لێنیشت و بەرەو دواوە هەنگاوی دەنا.) تۆ بۆچی منت بۆ ئێرە هێناوە؟ ماما هەرگیز نایەوێت کە چاوی بە من بکەوێت.
لای: خانمەکەم، دڵنیام کە ئەو زۆر پەشیمانە لەوەی کە  کردوویەتی بەرامبەرت، بۆیە بە بەردەوامی لە خەنەکانت دەتبینی، ئەو دایکی تۆیە، هەرگیز ئازارد نادات، دەزانم کە تۆش بیرت دەکرد بۆیە هێنامیت بۆ ئێرە.
رۆزیانا: نەخێر، هەرگیز، من ناتوانم ئەوە بکەم، لای تکایە با ئێستا بگەرێینەوە.
لای: بمبورە بەڵام هەرگیز ئەو فەرمانەت جێبە جێ ناکەم، پێویستە تۆ هەموو ئەو شتانەی بۆ دوانزە ساڵ لە دڵتا هەڵت گرتبوو لە ئێستا بە دایکتی بڵێی، داوای لێبکە کەجارێکی تر نەیەتەوە خەونەکانت، ئەو لە کۆتای دایکی تۆیە.
رۆزیانا:بەڵام لای...
لای: تکایە خانمەکەم، من لەگەلتام، بە هەموو شێوەیکیش دەتپارێزم.
رۆزیانا بە قسەی لای کرد و بە ترسێکی زۆر لە گۆرەکەی دیکی نزیک بۆوە و دەستی بەسەر گڵەکەی ‌هێنا...
ڕۆزیانا: ماما... ( دەستی کرد بە گریان)، تۆ ئەم هەموو ماوەیە باش بویت؟ تورە نیت لێم کە سەردانم کردیت؟ تۆ وتت کە هەرگیز ناتەوێت چاوت بە من بکەوێت، بەڵام من زۆر بیرم دەکردیت، تکایە بمبوورە کە نەمتوانی رزگارت بکەم، زۆر دەترسام کە دووبارە سزام بدەیت... بمبورە ماما، من زۆر هەست بە بێتۆیی دەکەم، زۆر بیری رەفتارە خراپەکانت دەکەم، لەگەل ئەوەی کە هەرگیز منت خۆشنەویستووە، بەڵام بە هەبوونت منت زۆر دڵخۆش دەکرد، هەموو رۆژێک دەمتوانی کە بتبینم، بەڵام لە دوای تۆ هەموو شتێک گۆرا، زۆر بیرت ئەکەم ماما. ( باوەشی بە گۆرەکەی کرد و بە گریانەوە قسەی دەکرد)، هەمیشە هیوادار بووم کە تۆ شانازی بە منەوە بکەیت، هەمیشە هیوادار بووم کە تۆ بە من بڵێیت کچەکەم، هیوادار بووم کە بۆ یەک جار لە من بپرسیت کە ئایا من پێویستم بە هیچ نییە؟ هیوادار بووم تۆش وەک خاتوونی شاژن بە دەستەکانی خۆت نانت بامایەتێ و دەستت بە سەرما بهێنایە و تەنها بۆ یەک جار خۆشەویستی خۆتت بۆ دەرببریمایە، بەڵام تۆ هەرگیز لە من تێنەگەیشتیت، هەمیشە لە کارە خراپەکانت بەردەوام بوویت... بۆچی منیش کەسێکی ئاسایی نەبووم لەبری ئەوەی کە شازادە خاتوونێک بم؟ ئایە خواستت بۆ دەسەڵات وای للێکردی بە بەردەوامی بە نەفرەتم بکەیت و دوورم بخەیتەوە؟ دەزانی کە چەند ئازاری منت دەدا؟ دەزانی چەند بە هیوا بووم بۆ یەک جار لە ژیانم لە باوەشت بخەوتمایە؟ بەڵام من لێت خۆش دەبم، لە کۆتای تۆ ژیانت بە من بەخشیوە و ئەم هەموو شتەت بە من بەخشیوە، زۆر سوپاس ماما، زۆرم خۆش دەوێیت، تکایە با کە لە جیهانەکەی تر یەکمان بینییەوە تەنها بۆ یەک جار لە باوەشم بکە و پێم بڵێ کچەکەم، ئەوە هەموو ئاواتی منە... ( هەستایەوە و دانیشت) تکایە ماما چیتر مەیە خەونم، تکایە چیتر ئازارم مەیە، دەمەوێت کە ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەم، دڵنیابە تۆ هەمیشە ئەو دایکەیت کە منت هێنایە ئەم دنیایە، بەڵام لە کۆتای خاتوو زانگ و شاژن دایکی راستەقینەی منن، ئەوان فێری خۆشەویستی و میهرەبانیان کردم، هیوادار بووم کە تۆ ئەوە بکەیت نەک کەسێکی تر، بەڵام ئەوانە ئێستا رابردوون... هیوادارم کە ئاسوودە بیت تکایە ئازار مەکێشە و چاوەرێم بە دڵنیام رۆژێک چاوم پێت دەکەوێتەوە، هەتا ئەو کاتە هیوادارم بتوانم دڵی تۆ بەدەست بێنم... من ئێستا دەرۆم و جارێکی تر بێزارت ناکەم... خوات لەگەل ماما، ماڵئاوا شاژن وانگ ژانگ...
لای بە بینی رۆزیانا و قسەکانی خۆی بۆ نەگیرا و بە هێمنی دەستی کرد بە گریان، کە رۆزیانا تەواو بوو بە خێرایی فرمێسکەکانی سری، رۆزیانا لە جێگەکەی خۆی هەستایەوە و بەرەو لای بە گریان هات، ماوەیەک بە بێ هیچ قسەکردنێک بەردەوام بوون، رۆزیانا هەر دەگریا، لە پر رۆزیانا دانیشت و زۆر بە قوڵی دەستی کرد بە گریان...
لای: خانمەکەم، تکایە بمبورە، تەنها ویستم کە تۆ ئاسوودە بکەم.
رۆزیانا: زۆر سوپاس لای، ( با چاوی پر لە فرمێسک و هەنسک دان سەیری لای کرد.) زۆر سوپاس کە منت هێنا بۆ ئێرە، لە کۆتایی هەموو ئەو وشانەی بۆ ١٢ ساڵ لە دلم هەڵم گرتبوو وتم، زۆر سوپاس، تۆ دەرفەتێکت دامێ کە لە هەستکردنم بە تاوانەکان ئاسوودە بم...
لای: دڵخۆشم کە ئەوو کارەم کرد، ئێستا هەست بە تاوان ناکەم.
رۆزیانا: هیوادارم کە گوێی لێم بووبێت، من هەموو ئەوەم لە دڵمەوە وت.
لای: تکایە بگری شازادە خاتوون، هەر چەند دەتوانی بگری، هەر کاتێک ویستت بگری دڵنیابە هەمیشە ئەو کەسە دەبم کە فرمێسکەکانت دەسرێت، هەرکاتێک هەستت بە بێزاری کرد تەنها بە من بڵێ.
رۆزیانا: لە باوەشی لای دانیشت و بە بەردەوامی دەگریا، لە دوای ماوەیەکی زۆر لە گریان گەرانەوە بۆ شارەکە، بە ناو بازارەکە دەرۆشتن، لە پر لە بەردەم دووکانێک وەستان کە خشلی دەفرۆشت...
ئاجوما: ئەمانە هەمووی بابەتی تازەن.
رۆزیانا: بە بەردەوامی سەیری دەکرد و دوو ملوانکەی هاوشێوەی بینی. ئەوەم دەووێت..
ئاجوما: ئەوە زۆر لە ئێوە دێت، هیوادارم کە خۆشەویستیەکەتان بۆ هەمیشە بەردەوام بێت...
رۆزیانا: زۆر سوپاس ئاجوما.
رۆزیانا ملوانکەکانی کری و گەرانەوە بۆ کۆشک، کە گەشتنە کۆشکەکەی رۆزیانا بینیان کە میخائیل چاوەرێی، رۆزیانا دەکات...
رۆزیانا: خاوەنشکۆ، تۆ چی دەکەی لێرە؟
میخائیل: ویستم بتبینم بەڵام زۆر چاوەرێم کردیت، تۆ وتت کە زوو دەگەرێیتەوە.
رۆزیانا: بمبورە بەڵام، کەمێک بە ناو بازارەکە گەرام بۆیە درەنگ کەوتم.
میخائیل: دەزانی کە ئەو چوونە دەرەوە بەردەوامەت لە کۆشک کێشەی دروست کردوە؟
رۆزیانا: بمبورە.
میخائیل: ئێستا بچۆ پشوو بدە... ( بە توورەی سەیری لای کرد و بە جێی هێشتن.)
رۆزیانا و لای گەرانەوە بۆ ژوورەکە، رۆزیانا هێشتا زۆر نیگەران بوو، ئەو شەوە زوو خەوت و لایش بە بەردەوامی لەگەلی بوو، لە سەر جێگەکەی رۆزیانا لە تەنیشتی دانیشتبوو و لێی دەروانی...
لای: دیارە کە ئەمشەو زۆر بە ئارامی دەخەویت، تکایە هەمیشە بەم شێوەیە بە، هەرگیز خۆت تاوانبار مەکە بۆ کارێک کە ئەنجامت نەداوە. تکایە ئەگەر منیش لە لات نەبووم ئەوا بەردەوام بە دڵخۆشی و تەندروستی بمێنەرەوە، رۆزیانا... ( دەستی رۆزیانای گرت.) دەزانی تۆ خاوەنی پاکترین دڵیت، هەر ئەوەشە وای کرد من تۆم خۆشبوێت. هیوادارم کە بتوانم هەستەکانمت بۆ دەرببرم، بەڵام تۆ شازادە خاتوونێکیت و منیش تەنها پاسەوانێک. ...
#Byeol

I Fell For My Servant " Lay Fanfuction" Where stories live. Discover now