My Naughty Husband

583 54 10
                                    

  
لە بەیانییەکی زۆر گەشاوە، لەو کاتەی چۆلەکەکان دەیان خوێند و خۆریش مژدەی رۆژی نوێی هێنا بوو، لە کافێیەکی زۆر تایبەت و خنجیلانە، کە تێیدا بێجگە لە خۆشەویستی و لێوە پر لە خەندەکان بەدی نەدەکرا، کەسێک لە سەر یەکێک لە کورسییەکان، بە دڵێکی زۆر خۆش دانیشتبوو، و هەر وەک هەمیشەی قاوەیەکی بە دەستەوە بوو دەیخواردەوە، لەو کاتە ئەو کەسەی کە هەموو ژیان و دڵی داگیر کردبوو بە زەردەخەنەیەکی زۆر سەرنج راکێش بەرەو رووی هات...
دریم: فەرموو بەرێز دەتەوێت بەیانییەکەت بە چ شێوەیەک دەست پێ بکەیت؟ ( بە زەردەخەنەیەکی زۆر گەشاوەوە)
چانیۆل: ئاه، ئمممم دڵنیا نیم..  لەوانەیە... ( سەیرێکی دریمی کرد) رات چییە بە ماچێک؟
دریم: ئایش پیۆنتێ...
دریم رۆشت لەسەر قاچەکانی چانیۆل دانیشت و دەم وچاوی بە هەردوو دەستی گرت و ماچێکی لێوەکانی چانیۆلی کرد...
چانیۆل: ئاا، هێشتا تامی وەک خۆیەتی، هیچ نە گۆراوە، لێوە نەرم و جوانەکانت. چوون ئاچیم ( بەیانیت باش) نایێ سارانگ.
دریم: چوون ئاچیم، جاگیا. ئەمرۆ زۆر زوو لە خەو هەستاویت.
چانیۆل: نەخێر منیش تەنها کەمێکە کە لە خەو هەستاوم. ( زەردەخەنەیەکی کرد و ماچی کرد)
دریم: یا...
چانیۆل: وێ (چییه)؟ ناتوانم ماچیشت بکەم.
دریم: ئێشش، تەنها تۆ دەتوانی. ( ئەویش ماچی کرد.)
چانیۆل:ئۆو خاتونةکةمان زۆر پیۆنتێیه.. ...
دریم: ئةوه به هۆی تۆوه یه.....
چانیۆل: کةواته باشتر...
دریم: ئێستا چی دەخۆی ئامادەی بکەم؟
چانیۆل: هەرشتێک بێت بە دەستی تۆ خۆشە...
دریم: کەواتە ئێستا شتێکی زۆر تایبەتت بۆ ئامادە دەکەم... تۆش برۆ راینا و راینۆ خەبەرکەرەوە ئەگەر نا درەنگ دەکەون بۆ قوتابخانەیان.
چانیۆل: نێێ...
دریم: بەڵام بە هێمنی...
چانیۆل: نێ...
Chanyeol P.O.V
هەر وەک هەموو بەیانییەک، خۆری گرشاوەی من بە پێکەنینە دڵفرێنەکەی، دووبارە رۆژەکەمی زۆر رووناکتر کردەوە، تەنها بینینی ئەو هەموو ناخۆشی و کاتە قوورسەکانم لەبیر دەباتەوە، لێوە نەرمەکانی، دەستە ناسکەکانی، دەنگە میوزیکیەکەی، کە هەر کاتێک قسەم لەگەل دەکات، بە تەواوی لەم دنیایە دوور دەکەومەوە، و هەست دەکەم کە تەنها ئێمەین، هەرچەند لەگەلی بم خۆشەویستیم زۆر زیاتر دەکات بۆی، و هێشتا وەک ئەو رۆژەی کە بۆ یەکەم جاربینیم. دڵنەرمییەکەی... راستیەکەی باوەر ناکەم کەس لەم جیهانە بە شێوەی دریمی من هەبێت..
End P.O.V
Dream P.O.V
هەر وەک هەموو بەینانییەک، تاکە شازادەی خەونەکانم دانیشتبوو قاوەی دەخواردەوە، لە دوای کاری بەیانیانی خۆمان، ناردم کە منداڵەکانمان هەستێنێت، ئێمە کور و کچێکی زۆر جوانمان هەیە، راینا و راینۆ، لەو کاتەی کە خەریکی ئامادە کردنی ژەمی بەیانیان بووم، گوێم لە پێکەنین و هاوارەکانی ئەوان بوو، هاها هەردووکیان زۆر لە باوکیان دەچن، هەمیشە خەریکی بەزمن، بەڵام لەگەل ئەوەش زۆر شیرینن، ئاه، ئەوە ڤایرۆسی دڵخۆشییەکنم هاتن.
End P.O.V
دریم: خۆ من وتم کە بە هێمنی
چانیۆل: ئاه، باوەر کە، بە هێمنی خەبەرم کردنەوە، بەڵام ئەوان خۆیان وا دەستیان کرد بەو بەزمە.
دریم: تشە، وەک نەتانناسم. ئێ هەر وا ئەبن، هەموو ئەوانەیان لە تۆ بۆ ماوەتەوە.
چانیۆل: ئەی ئەوە زۆر خۆش نییە؟ هەردوو مناڵەکانمان لە باوکیان دەچن. ( بە پێکەنینەوە)
دریم: هەرگیز ناگۆرێیت، ( قاپەکانی دانا و هەردو دەستی لە دەوری ملی دانا) بە دڵنیایی، ئەوە جوانترین خۆشترین شتە لە ژیانم کە من خاوەنی ئێوەم، هەمیشە سوپاسگوزارم.
چانیۆل: هەتا منداڵەکان نەهاتوون، بوبو... ( لێوی ئامادە کردبوو، بەڵام لە جیاتی ماچ لێدانێکی خوارد.)
دریم: یا، دەتەوێت کە منداڵەکانیش وەک خۆت دەربچن؟
چانیۆل: بەڵام ئەوان هێشتا لێرە نین...
راینا/ راینۆ: چوون ئاچیم ئوما ئەپا.
دریم: ئەوە لێرەن... چوون ئاچیم، بچکۆلەکانم.
چانیۆل: ئایش هەرگیز کات نازانن. ( زۆر بە منداڵانە توورە بوو.)
دریم: ئۆ؟ من وامزانی کە تەنها دوو منداڵم هەیە بەڵام ئەوەتا سێیەمیش ئامادەیە.
راینا: ئوما، ئەپا ئاشت کەرەوە ئێمە چاومان دەگرین، دڵنیابە کە هیچ نابینین. ( راینا و راینۆ هەردووکیان چاویان گرت و روویان کردە ئەودیو)
دریم: یاا.
راینۆ: خێرا ئوما من زۆر برسیمه...
دریم: منداڵەکانیشت وەک خۆت لێکردووە.
چانیۆل: ئێ دایک و باوکیان ئێمەین. ئێستا بوبو.
دریم ماچی کرد، هەمویان لەسەر مێزی نان خواردنەکەیان دانیشتن . لە دوای نان خواردن، چانیۆل و دریم بەیەکەوە راینا و راینۆ یان بەرەو قوتابخانە برد...
دریم: ئەوە گەشتین، ئاگاداری خۆتان بن، راینا ئاگاداری راینۆ بە، تۆش راینۆ بە قسەی نونا بکە، ئۆ؟
راینا:  نیگةران مةبة ئوما...
راینۆ: نێ ئوما...
دریم: کەواتە ئێستا برۆن، بە باشی هەڵس و کەوت بکەن...
راینا/ راینۆ: نێ ئوما...
دریم: کەواتە بوبو.
هەردوکیان دایکیان ماچ کرد و ویستیان برۆن..
چانیۆل: هێی، بە یارمەتیتان منیش لێرەم.
دریم: ئێیش، هێشتا هەر ئیرەی دەبەی.
راینا و راینۆ ماچی چانیۆلیشیان کرد و بەرێکەوتنەوە بۆ کافێکەیان، لە رێگە دەستی یەکیان گرتبوو بە یەکەوە دەرۆشتن...
دریم: بە راستی ئەوان زۆر زوو گەورە بوون.
چانیۆل: تۆ راست دەکەی، هەموو شتەکان دەڵێی دوێنێ روویان داوە.
دریم: وایه...
چانیۆل: ئەم شوێنەت لە بیرە؟
دریم:  یةکةم ماچمان...
چانیۆل: کەواتە با ئێستا دووبارەی بکەینەوە.
لێی نزیک بۆوە، بەڵام دریم رۆشت...
دریم: باشترە ئێستا برۆین، کاتی کردنەوەی کافێکەیە.
چانیۆل دوای کەوت...
چانیۆل: ئاه... تکایه.. تکایه.. تکایه.. تةنها یةک جار..
دریم: نابێ.. درەنگ دەکەوین.
چانیۆل: ئاه ده دةیییی.....
دریم: وتم نا...
چانیۆل: بەراستی تۆ زۆر خراپی، ئێستا من گرنگترم یان کافێکە؟..
چانیۆل خۆی تورە کرد و وەک مناڵێک دریمی بە جێ هێشت، دریمیش بە رەفتارەکانی پێدەکەنی، گەشتنەوە بۆ کافێکە و دەستیان کرد بە کارەکەیان، بەڵام چانیۆل هێشتا هەر تورە بوو...
چانیۆل: دوو ئەمریکانۆ و لونگۆیەک خاتوون...
دریم: هەر ئێستا.
دریم قاوەکانی ئامادە کرد و دای بە چانیۆل... چانیۆل زۆر بە چاوێکی کیوتەوە سەیری دەکرد، دریمیش نەیتوانی خۆی بگرێت و دەستی کرد بە پێکەنین....
چانیۆل: هێشتا هەر پێدەکەنی؟
دریم: بەراستی تۆ لە راینۆ و راینا رازی کردنت زۆر قورس ترە...
چانیۆل: زۆر پێکەنیم...
دریم لێی نزیک بۆوە و چۆیە سەر نووکی پێیەکانی و ماچی کرد... بەڵام خەریک بوو بکەوێت بۆیە چانیۆل خێرا گرتییەوە...
دریم: ئاه، ئاه، ئاه، پشتم...
چانیۆل: دریم، تۆ باشی؟ زۆر ئازارت گەشت؟ پێویستی دەکات بتبەم بۆ نەخۆشخانە؟
دریم: پابۆ، هەمووی بە هۆی تۆوە بوو لە سەر شتێکی بێمانا خۆت وا توورە دەکەیت، ئایششش...
چانیۆل: زۆر ئەزێتت گەشت؟
دریم: ئەگەر ماچیشت دەوێت، کەمێک وەرە خوارەوە، دەزانی گەشتن بە تۆ چەند قورسە؟
چانیۆل: میهانێێێ... بەڵام تۆش زۆر لە پر وات کرد...
دریم: ئێیشش، کۆجۆ کۆجۆ... کا ( لاچۆ.. بڕۆ.) .
چانیۆل: نارۆم هەتا لێم خۆش نەبی.
دریم: یا، کۆجۆراگویۆۆۆ... ( پێم وتی بڕۆ) 
چانیۆل: نادو، ئانیراگویۆ... (منیش وتم نا)
دریم: ئیشش، پابۆ....
چانیۆل: یۆبۆ.. میهانێ.. ئۆ؟ چۆمال میهانێێ' ( بمبووره..)
دریم: وابزانم ئەبێت کە سزاکەت وەرگریت.
چانیۆل: بیڵێ، هەرچی بێت، من سزاکەمم قبوڵە.
دریم: بۆ ماوەی یەک هەفتە، بوبو نییە.
چانیۆل: موۆ؟ مۆراگویۆ؟ یااا، ئیگۆ نۆنگدامییا.. ( چییی.. چیت وت؟ یا ئةمة گاڵتةیه.)
دریم: ئانی، چینشیمییا. ( نةخێر به راستمه.).
چانیۆل: یا، تۆ ناتوانی ئەوە لەگەل من بکەیت.
دریم: کەواتە بوو بە دوو هەفتە.
چانیۆل: یۆبۆ...
دریم: سێ هەفتە...
چانیۆل: یا.
دریم: یەک مانگ...
چانیۆل: ئانی ئانی، من تەنها دەمویست کە بڵێم، یەک هەفتەکە زۆر باشە. تەواو بۆ یەک هەفتە سزا درام. ئێستا بە یارمەتیت خانمەکەم. کریارەرەکان چاوەرێمانن...
چانیۆل زۆر بە خێرایی رۆشتە دەرەوە، و دریمیش هەر پێدەکەنی، دوای نیوەرۆ چانیۆل راینۆ و راینا ی هێنایەوە، بەڵام دریم هیچ شتێکی ئامادە نەکردبوو...
دریم: گوڵەکانی ئوما گەرانەوە، پێم بڵێن، ئەمرۆ خوێندنگا چۆن بوو؟ لەگەل هاورێکانتان باش بوون؟
راینا: زۆر خۆش بوو، ئوما، تەنانەت ئەمرۆ کورێکی زۆر جوان هات بۆ پۆلەکەی ئێمە، ئێمە بووین بە هاورێ.
راینۆ: بە هۆی ئەو کورە هەموو کچەکان لە من دوور کەوتنەوە. ( زۆر بە جوانی تورە بوو)
دریم و چانیۆل سەیری یەکیان کرد و هەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنین...
راینۆ: من بەراستیمە، ئەو زۆر لە من جوانترە.
دریم: نەخێر، هیچ کەس بەقەدەر پاڵەوان بچووکەکەی من جوان نییە.
راینا: نەخێر، دۆنگ وۆ زۆرجوانترە.
دریم: کەواتە ناوی دۆنگ وۆ یە، بەڵام باوە بە من بکە، تۆ کوری ئوما و ئەپایت بۆیە تۆ جوانترینی.
راینۆ: بەراست؟
چانیۆل: ئۆ، هەر بە راستی تۆ جوانترینی لەم دنیایە.
راینۆ: کەواتە ئیتر کچەکان یەن بۆ لای منیش؟
چانیۆل: یا، با من شتێکت پێ بڵێم، دەزانی ئەو کاتەی لە تەمەنی تۆدا بووم، هەر وەک تۆ کورێک هات بۆ مەکتەبەکەی ئێمە و هەموو کچەکان لە من دوور کەوتنەوە، بەڵام دەزانی دواتر چی رووی دا؟
راینۆ: چی؟
چانیۆل: کە گەورەتر بووم هەموو کچەکان هەر دەهاتن بۆ لای من، هەرگیز نەدەچوون بۆ لای ئەو، لەبەرئەوەی من هەر بە راستی زۆر لەو جوانترم
راینۆ: بەراستی؟
چانیۆل: بەراستی.
راینۆ: واتە ئیتر نیگەران نەبم. من جوانترینم.
دریم: ئحم، ئحم... پارک چانیۆل، ئێستا تۆ وتت چی؟
چانیۆل: ئوپس، خۆمان کەشف کرد...
راینۆ: ئەپا، تۆ کۆتاییت هات. چی بکەین ئێستا؟
دریم: پارک چانیۆل؟ ئێستا پێم بڵێ، واتە من یەکەم کچ نیم؟
چانیۆل: دەزانی چی؟ دەتوانم ئەوە روون بکەمەوە، من تەنها لەبەر راینۆ وام وت، ئەگینا دڵنیابە کە تۆ یەکەم کەسی.
دریم: تۆش و کورەکەشت ئێستا مردوون.
چانیۆل: راینۆ، پلانی ژمارە ٣ بیر ماوە؟
راینۆ: بەڵێ.
چانیۆل: کەواتە پێویستە ئێستا چی بکەین؟
راینۆ: لە هەر کاتێکی نەخوازراو، راکردن تاکە چارەسەرە.
چانیۆل: کەواتە، ئێستا راکە.
هەردووکیان رایان دەکرد و دریمیش بە دوایانەوە بوو، بەڵام راینا بە هێمنی سەیری دەکردن... دوای ماوەیەک لە رراکردن، یاریەکەیان گۆرا بۆ یاری خێزانی، ختوکەی یەکتریان دەدا... لەو کاتە ئەوان خۆشبەختررین کەس بوون...
چانیۆل...
پێکەنینەکانی خێزانەکەم، و نازو مەکرەکانی راینا و دریم، ئەوە مانای خۆشبەختی راستەقینەیە بۆ من، ئێستا هیوادارم کە کات بۆ هەمیشە بۆستێت و بۆ هەمیشە بەم شێوەیەی ئێستا دڵخۆش بین، زۆرم خۆش دەوێن، ئازیزەکانم...
دریم: ئاه، چانیۆل هاهاههاهاهه، بەسە،، هاهاه چانی...
ئەو شەوە چانیۆل و دریم بە یەکەوە یارمەتی منداڵەکانیان دا لە پێدا چوونەوەی وانەکانیان، لە دوای بەیەکەوە دانیشتن و سەیری ئەنیمەیشنیان دەکرد لە ژوورەکەی دریم و چانیۆل، و شتیان دەخوارد بەڵام پێش تەواو کردنی فیلمەکەیان، هەموویان خەویان لێکەوتبوو، راینا لە باوەشی چانیۆل و راینۆ لە باوەشی دریم... لە رۆژی دواتر کە راینۆ و راینا لە قوتابخانە گەرانەوە، چانیۆل ئەوانی برد بۆ لای دایکی و باوکی...
خاتوو پارک: بچکۆلەکانمان هاتن، بەخێر بێن.
راینا: هالمۆنیی.
راینۆ: هاراپوجییی..
بەرێز پارک: ئاه، پاڵەوانەکەی ئێمە هات، بەخێر بێن..
خاتوو پارک: وەرنە ژوورەوە...
چانیۆل: چالچینێسۆیۆ؟ ( ئێوه باش بوون؟)
خاتوو پارک: ئێمە زۆر باشین، بەڵام ئەی دریم لە کوێیە؟
چانیۆل: ئا، ئوما، ئێستا من لێرەم، بۆ هەموو جارێک پێش من لە ئەو ئەپرسن.؟
خاتوو پارک: ئاه، راستە، بەڵام دەمێکە کە چاومان بەویش نەکەوتووە. باشە ئەی ئێستا تۆ چۆنی؟
چانیۆل: ئێمە زۆر باشین، ئوما دەتوانن کە تەنها بۆ یەک رۆژ ئاگاتان لە راینا و راینۆ بێت؟
بەرێز پارک: دووبارە شەرتان بووە؟ ئایش ئێوە زۆر مناڵن.
چانیۆل: ئەپا... ئێمە منداڵ نین.
خاتوو پارک: باشە، کەواتە هیوادارم کە زوو ئاشت ببنەوە، زۆر دڵخۆش دەبین ئەگەر ئەوانمان لا بێت.
چانیۆل:تەنها بۆ یەک رۆژ، بەیانی من و دریم بەیەکەوە دێین.
بەرێز پارک: نیگەرانی ئەوان مەبن، کاتێکی خۆش بەسەر بەرن.
چانیۆل: ئۆ، ئەپا... زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
خاتوو پارک: کەواتە ئێستا برۆ.
چانیۆل: ئۆ، ئاگاداری خۆتان بن.
بەرێز پارک: کاتێکی خۆش بەسەر بەرن. ( پێکەنی و چاوێکی لە چانیۆل داگرت.)
چانیۆل: هاهاها، ئۆ، چالگا.
چانیۆل گەرایەوە بۆ شوێنی کارەکەیان و چۆیە لای دریم، و لە دواوە باوەشی کرد...
دریم: گەرایتەوە، بۆ ئەوەنەتان پێ چوو؟
چانیۆل: زۆر بیرم دەکردی.
دریم: ئێستا کارم هەیە چانیۆل، کاتی ئەوانە نییە.
چانیۆل: ئەوە توورەیت؟ یا. چیته ئةوه؟..
دریم: تۆ زۆر خراپی، بەراستی نەمدەزانی بەو شێوەیەیت.
چانیۆل: بۆ هەڵەیەکم کردووە؟
دریم: ئێستا کارم، هەیە، کریارەکان چاوەرێمان دەکەن، ئەوە دوو ئێسپریسۆ بۆ مێزی سێ.
چانیۆل: نێ.
ریم: ئەی راینا و راینۆ؟
چانیۆل: لە لای دایکمن.
دریم: زۆر باشە، ئێستا برۆ.
دریم بە بێئەوەی هیچ قسەیەکی تر بکات، پشتی تێ کرد و خەریکی کارەکانی بوو، بەڵام بە زۆر فرمێسکەکانی لە چاوی راگرتبوو، چانیۆلیش بە پێکەنینەوە رۆشتە دەرەوە.
دریم...
بێمێشک، ئەوە نۆ ساڵە بەیەکەوەین، هەرگیز رۆژی هاوسەرگیریمانی بیر نییە، هەمیشە من دەبێت بیری بخەمەوە. دڵنیابە پارک چانیۆل ئەمجارە من ئەوە ناکەم، بزانم کەی هەست بە بەرپرسیارییەکانت دەکەیت. پابۆ.

My Naughty Husband "Chanyeol Fanfiction"Where stories live. Discover now