Part1

353 37 25
                                    


کارئەکتەرەکان.. شیومین.. کلارا ( گێرەرەوە.) 


هەر وەک هەموو رۆژێکی تر، بەیانی زوو لەخەو هەستام و دەستم کرد بە کاری رۆتینی خۆم، بەڵام ئەمرۆ هەستێکی یەکجار تایبەت و خۆش دەستی بەسەر ناخمدا گرتووە، پێم وایە کە چارەننووسێکی تایبەت لەم رۆژە چاوەرێم دەکات، بەڵام دەبێت چی بێت؟ لە دوای نانخواردن، چەترەکەم هەڵگرت و رۆشتمە دەرەوە، دڵنیام ئەو هەستەم بەهۆی بارانەکەوەیە، رۆژە باراناوییەکان زۆر تایبەتن بۆ من، ئەو رۆژانە واتە، خۆشبەختی، چانسێکی نوێ، خۆشەویستی، داهاتوویەکی رووناک... هەر وەک هەموو رۆژە باراناوییەکانی تر بە پێ رۆشتم بۆ شوێنی کارەکەم، کە تیایدا ژیان، خۆشەویستی، متمانە، یارمەتیدان، رێز، مرۆڤایەتی دەفرۆشم... دەپرسن کارەکەم چییە؟ من گوڵفرۆشم... لە رێگەم چێژم لەو ئاوازە ناوازەیە دەبینی کە بارانەکە دروستی کردبوو، کە هەرکاتێک گوێی لێ بگرم پشوویەکی دەرونی سەرنجراکێشم دەداتێ، و وام لێ دەکات تەواوی رۆژەکەم بە خۆشی بەسەر ببەم... گەشتمە شوێنی کارەکەم و دووبارە ژیانم لەوێ دەستی پێ کردەوە، چەندین شت رووویان دا لەوانە... هەندێک لە میردەکان هاتبوون بە بردنی چەپکێک لە گوڵ دڵی ژنەکانیان خۆش بکەن، و خۆشەویستییەکی زیاتریان پێ ببەخشن، چەندانی تر هاتن بۆ دەربرینی هەستەکانیان بۆ خۆشەویستەکانیان، چەندانی تر هاتن بۆ چاککردنەوەی دڵە رەنجاوەکان لێیان، چەندانی تر تەنها بۆ ئەوەی خەندە بخەنە سەر لێوی هاورێکانیان و کەسە خۆشەویستەکانیان..زۆر لەمانە بە چاوی پر لە فرمێسک و هەستێکی روخاوەوە دەهاتن، بەڵام بەدڵخۆشی دەرۆشتنە دەرەوە، کاتێک هەموو ئەمانە دەبینم زۆر هەست بە خۆشی دەکەم، تەنها گوڵێکی بچکۆلە دەتوانێک ئەو هەموو کارە بکات، ئایە رۆژێک دێت منیش بتوانم تەنها یەکێک لەو کارانە بکەم؟... لەگەل زەنگی نیوە شەو کارەکەی منیش تەواو بوو، دەرگای فرۆشگاکەم داخست بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ رۆژێکی نوێ، بارانەکە هێشتا نەوەستابوو، بەڵام من زۆر دڵخۆشتر بووم... دەتوانم دووبارە بە ژێر بارانەکەدا برۆم، دووبارە دەستم کرد بە رۆشتن شەقامەکە زۆر کەم کەسی لێ بوو، بۆ ماوەیەک چاوەکانم داخست و وەستام، دەنگی هەنگاوەکان دەنگی هەورەبرووسکەکان، دەنگی باران و هەناسەکان و دەنگی سەیارەکان... هەموو ئەمانە میوزیکێکی زۆر ناوازەن، ئەگەر بە رۆح و بە دڵ گوێ بگریت، ئەوا هەستی پی دەکەیت. چەترەکەمم فرێ دا و دەستم کرد بە سەما لەگەل ئاوازەکە... راستییەکەی من سەماکەری بالییە بووم... بۆ ماوەیەک لەم جیهانە بە تەواوی دوور کەوتمەوە، نەمدەزانی چی لە دەوروو بەرم هەیە، هەموو ئەوەی دەمتوانی هەستی پێ بکەم، تنۆکە نەرمەکانی باران بوو کە زۆر بە ناسکی خۆیان دەدا بە جەستەمدا و لێوەکانمیان ماچ دەکرد... دڵنیانیم بۆ چەنێک من سەمام دەکرد بەڵام کاتێک تەواو بووم، هەستەکانم زۆر خرۆشا بوون... بەڵام هەموو شت کۆتای هات کاتێک لە شەقامەکە دەپەریمەوە و ماتۆرێک زۆر بە خێرای بەرەو رووم هات، بە بینینی هەموو جەستەم لە جووڵە کەوت، هەرچەندم دەکر توانای جوڵەم نەبوو دەتوت کە ئیتر ئەوە کۆتاییە... ماتۆرەکە خۆی بە مندا کیشا، هەموو ئەوەی هەستم پێ کرد بۆ ماوەیەک تەنها ئەو ئازارە بکوژە بوو کە بۆ جاری دووەم لە قاچمدا هەستم پێ کرد... بەو رووداوە، هەموو هەستەکانمم لە دەست دا نەمدەزانی چی روو دەدات، بەرچاوم بە تەواوی رەش بوو... بەڵام لە دوای کەمێک هەستم بە کەسێک کرد کە هەوڵی دەدا من بە ئاگا بهێنێتەوە، وردە وردە چاوەکانم کردەوە و بینینم ئاسایی بۆیەوە.. ئەوەی کە بینیم کورێک بوو کە هەرگیز کەسێکم بەو جوانییە نەبینیبوو، ئایە مرۆڤ بوو؟
شیومین: ئاگاشی؟ ئاگاشی؟ کوێنچاناسێیۆ؟ ئیبایۆ ئاگاشی، نێ نوون پایۆ.. (سەیری ن بکە)

کلارا: ئۆ؟ موۆ؟ ئۆ ئۆ .. نێ کوێنچانایۆ..
شیومین: ئۆتۆکێ؟ بەراستی من تۆم نەبینی، میهانێیۆ... ئۆ؟ پی.. پیدا. ( ئەوە خوینە)
کلارا: ئۆ؟ ئۆدی؟
دەستم برد بۆ سەرم بەڵام هیچ خوێنێکم نەبینی...
شیومین: لوتت خوێنی لیدێت...
کلارا: ئاه، ئەوە لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێت کە زۆر ماندووم، من باشم دەتوانیت کە برۆیت...
شیومین: بەڵام خاتوون... با برۆین بۆ نەخۆشخانە لەوانەیە کە ئازارت پیگەیشتبێت.
کلارا: نەخێر، من باشم...
شیومین: بەڵام تۆ لەوە نەچێت کە باشبیت. کەواتە با بتبەمەوە بۆ ماڵەکەت..
کلارا: زۆر سوپاس، تکایە ئێستا برۆ بە ریگەی خۆتەوە..
هەستامە سەر پی کە برۆم، بەڵام نەمتوانی تەنها یەک هەنگاو بنێم، و خۆم لەسەر پێیەکانم بۆستێنم...
شیومین: تۆ ئێستا زۆر ئازارت پیگەیشتووە، پێویستە برۆین بۆ نەخۆشخانە، بەراستی زۆر داوای لێبووردن ئەکەم، تۆ بەهۆی من ئەو هەموو ئازارەت پێ گەیشتووە...
قسەکەی ئەو راست بوو، من پێویستم بەوە بوو کە برۆمە نەخۆشخانە، بۆیە ئەمجارە رازی بووم بە بی ئەوەی هیج شتێک بڵێم... منی خستە سەر ماتۆرەکە و بردمی بۆ نەخۆشخانەیەک، لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی، بۆیان دەرکەوت کە پاژنەی پێم شکاوە، و بە لایەنی کەمەوە دەبێت سێ رۆژ بمێنمەوە... هەموو پێویستییەکم بۆ ئەنجام درا... شیومین پارەی نەخۆشخانەکەی دابوو هەروەها خۆی پۆلیسی لە رووداوەکە ئاگادار کردبۆوە... لێکۆڵەرەکان هاتن بۆلام و چەند پرسیارێکیان کرد... منیش هەموو شتێکم بۆ باس کردن کە رووی دابوو...
لێکۆڵەر: زۆر سوپاس بۆ هاوکاریەکەت، هیوادارین کە بە زووترین کات چاکببیتەوە...
کلارا: زۆر سوپاس..
لێکۆڵەر: کاری ئێمە ئێستا تەواو بوو، بەیارمەتیت...
لێکۆڵەرەکە رۆشتە دەرەوە و کورەکە بە دوایدا هات، زۆر بە هێمنی لە تەنیشتم دانیشت، بەڵام لە چاوەکانی زۆر شت بە دی دەکرا، لە دوای ماوەیەک دەستی کرد بە قسە کردن...
شیومین: هێشتا ئازارت هەیە؟
کلارا: ئێستا باشترم، ئەوان ئازارشکێنێکیان داومەتێ بۆیە کەمتر هەست بە ئازار دەکەم..
شیومین: بەراستی زۆر داوای لێبووردن دەکەم، بە هۆی بارانەکە بۆ ماوەیەک نەمتوانی کە هیچ شتێک ببینم..
کلارا: پێویست بە داوای لێبووردن ناکات، من دەبێت ئەوە بکەم، دەبوو زیاتر ئاگادار بم و لەو کاتە نەوەستامایە...
شیومین: ببورە بەڵام لێکۆڵەرەکان چاوەرێی من دەکەن، جارێکی تر سەردانت دەکەمەوە..
کلارا: زۆر باشە، سوپاس...!
شیومین: ئاه ببورە لە یادم کرد خۆم بناسێنم، من کیم مین سیۆک، هاورێکانم بە شیومین بانگم دەکەن بۆیە تۆش هەر بەو شێوەیە بانگم بکە...
کلارا: ماناسۆپانگاوایۆ، شیومین... منیش کلارا سميث.
شیومین: یەک دەبینینەوە...
شیومین لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە، بەڵام هەستێکی زۆر سەیرم هەبوو، دڵنیابووم کە ئەو کەسەم بینیوە پێشتر، ئایە لە شوێنی کارەکەی خۆم بووە؟ یاخود کوێ؟ بەڵام زۆر دڵنیام کە زیاد لە جارێک بینیومە، هەروەها دەنگیشی زۆر ناسراوبوو.. بە دەم بیر کردنەوە لەوانە خەم لێکەوت بەیانی زۆر زوو خەبەرم بۆوە، لەو کاتە پەرستارێک هات..
پەرستار: بەیانیت باش خاتوو کلارا... ئایە ئێستا ئازارت هەیە؟
کلارا: ئازاری هەیە، بەلام ئێستا باشترم...
پەرستار: ئەوە زۆر باشە، کەمێکی تر نانی بەیانیت پێ دەگات.
کلارا: زۆر سوپاس...
پەرستار: بەڵام ناتوانین کە پەیوەندی بە خێزانەکەت بکەین...
کلارا: ئەوان ئێستا لە کۆریان، بەڵام دەتوانن هاورێکەم لەوە ئاگادار بکەنەوە...
پەرستار: زۆر باشە، کەواتە ژمارەکەیمان بەرێ...
ژمارەی ئێلنام پێ دان و پەرستارەکە بەجێی هێشتم... لە دوای کەمێک خواردنەکەیان هێنا، کە پێک هاتبوو لە یەک هێلکە و کەمێک برۆکۆلی سەمونێکی جۆ و کوپێک چا، و کەمێک خواردنی تر... نانەکەم خوارد و یەکێک لە پاکەرەوەکان هات و خواردنەکەی برد...
پاکەرەوەکە: تۆ هێڵکەکەت نەخواردووە...
کلارا: ببورە بەڵام من هەستیاریم بەرامبەر بە هێلکە هەیە...
پاکەرەوەکە: کەواتە بەو شێوەیەیە...
کلارا: زۆر سوپاس بۆ خواردنەکە...
پاکەرەوەکە: بە هیوای زوو چاکبوونەوەت...
لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە و لە دوای ئەو پزیشکەکە هات...
پزیشک: ئایە تۆ ئێستا باشتری خاتوو کلارا؟
کلارا: هێشتا ئازاری هەیە بەڵام باشترم.
پزیشک: هەر کاتێک ئازاری زیاترت هەبوو پەرستارەکان ئاگادار بکەرەوە..
کلارا: بەڵێ...
پزیشکەکە سەیری پشکینینی تیشکەکەی کرد...
پزیشک: لە پشکنینەکەت وا دەردەکەوێت کە پاژنەی چەپیشت هەمان شتی بەسەرهاتووە..
کلارا: ئەوە راستە، چەند مانگێک لەمەوبەر بوو لە کاتێک پێشکەش کردنی نمایشێک کەوتمەخوارەوە و ئازارم پێ گەیشت...
پزیشک: کەواتە دەبێت زۆر سووپاس گوزار بین کە هەمان قاچت نەبووە، ئەگەر نا ئەوە چاکبوونەوەی ئاسان نەدەبوو...
کلارا: ئەوە راستە، پزیشکەکەی پێشووتریش پیێ وتم کە دەبێت زۆر ئاگادار بم، ئەگەر ئازاری پێ بگاتەوە ئەوا زۆر زیاتر زیانم پێ دەگات...
پزیشک: کەواتە ئەمجارە زۆر زیاتر ئاگادار بە... ئێستا سەردانییەکەم بۆتۆ کۆتایی هات، ئاگاداری خۆت بە. هیوادارم کە زوو چاک ببیتەوە.
کلارا: زۆر سوپاس بۆ ئێوە..
پەرستار: پەوەندیمان بە هاورێکەت کرد، بەم زوانە دەگاتە ئێرە...
کلارا: زۆر سوپاس..
پزیشکەکە و پەرستارەکان رۆشتنە دەرەوە، بەڵام هەر ئێلنا دەرنەکەوت، دوو کاتژمێر تێپەری بوو، یەکێک لە دەرگاکە هاتە ژوورەوە، لەو کاتە من پشتم لە دەرگاکە بوو...
کلارا: زۆر زوو هاتیت، دەزانی چەن چاوەرێم کردیت بێمێشک؟
شیومین: چاوەرێی من؟
کە گوێم لە دەنگی ئەو بوو زۆر هەستم بە شەرم کرد، یەکسەر هەستامەوە و دانیشتم...
کلارا: ببورە نەمززانی کە تۆیت، وامزانی کە هاورێیەکمە..
شیومین: کێشە نییە.. پێم بڵێ ئێستا باشتریت؟!
کلارا: زۆر سوپاس.. من ئێستا باشترم... بەڵام پێم بڵێ لە بنکەی پۆلیس چی رووی دا؟
شیومین: هیچ تەنها بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەندیان کردم، و تا مانگێکی تر مۆڵەتەکەمیان لێ سەندمەوە...
کلارا: ببورە ئەوە بە هۆی منەوە بوو...
شیومین: نەخێر هەڵەی من بوو، دەبوو باشتر ئاگادار بم... دەبێت سزای تاوانەکەم وەربگرم..
بۆ ماوەیەک هەردووکمان زۆر بێدەنگ بووین، جەوی ژوورەکە زۆر سەیر بوو... بەڵام شیومین بێدەنگیەکەی شکاند...
شیومین: تۆ کۆری نیت. بەڵام دوینێ شەو زانیت کە من کۆریم و بە کۆری جوابت دامەوە..
کلارا: هەموو منداڵیم لە کۆریا بەسەر بردووە، تەنها چەند ساڵێکی کەمە گەراوینەتەوە بۆ لەندەن...
شیومین: وا، بەراستی؟ ئەوە زۆر سەرنج راکێشە، کەواتە ئێستا من هاورێیەکم هەیە کە کۆری بزانێت لێرە...
کلارا: بۆ تۆ هیچ هاورێیەکی کۆریت نییە لێرە؟
شیومین: بەڵی، هەمە، بەڵام کەسێکی ئینگلیز نییە کە کۆری بزانێت...
کلارا: وایە تۆ راست دەکەیت...
شیومین: دیارە چاوەرێی هاتنی هاورێکەت دەکەیت...
کلارا: چی؟ چۆن ئەوەت زانی؟
شیومین: تۆ بە بەردەوامی سەیری مۆبایلەکەت و دەرگاکە دەکەیت...
کلارا: ببورە، لەوانەیە ئەوە بێزاری کردبیت...
شیومین: نەخێر ئاساییە، لەوە دەچێت کە زۆر دەمێک بێت چاوەرێی دەکەیت...
کلارا: ئەوە راستە...
شیومین: دەتەوێت کە کەمێک برۆینە دەرەوە؟ دەتوانم کە من یارمەتیت بدەم لە جیاتی هاورێکەت... لەوانەیە کە زۆر بێزار بیت...
کلارا: نەخێر زۆر سووپاس، نامەوێت کە لە کارەکانت بکەم...
شیومین: کێشەت نەبێت، من ئەمرۆ هیج کارێکم نییە...
کلارا: بەڵام...
پێش ئەوەی قسەکەم تەواو بکەم، کورسییەکی جوڵاوی هێنا و منی خسە سەری، بەیەکەوە رۆشتینە باخچەی نەخۆشخانەکە، منی لە باخچەکە بەجێ هێشت و رۆشت شەربەتی هێنا... بەیەکەوە دانیشتین خواردمانەوە و قسەمان دەکرد....
کلارا: باشە ئێمە پێشتر یەکمان نەبینیوە؟ زۆر دڵنیام کە پێشتر تۆ دەناسم...
شیومین: ئەوە سەیر نییە؟ منیش هەمان هەستم هەیە...
کلارا: باشە دەبێت لە کوێ بووبێت؟
لەو کاتە ئێلنا بەراکردن بەرەو ئێمە دەهات. گەشتە لای ئێمە و زۆر بە تووندی باوەشی کردم...
کلارا: یاا، ئەوە چی دەکەی؟
ئێلنا: تکایە بمبورە هاورێکەم، بەڵام سەرۆکە بێمێشکەکەم نەیدەهیشت کە بێم.
کلارا: کێشە نییە. ئێستا تۆ لێرەیت..
ئێلنا: کەواتە تۆ لە من توورە نیت؟
کلارا: ئێی، توورەی چی، بمبورە بەهۆی من لە کارەکەت لێت توورە بوون...
ئێلنا: نەخێر، بەڵکو من لە سەرۆکەکەم توورە بووم... ئەو بێمێشکە هەرگیز ناهێڵێت من لەوێ برۆمە دەرەوە، هەمیشە دەبێت ئەوە بکەم کە ئەو دەیڵێت، لەگەل من زۆر تووندە کەچی لەگەل ئەوانی تر بەو شێوەیە نییە...
کلارا: واتە تۆ لەو توورە بوویت؟
ئێلنا: تەنها کەمێک...
کلارا: یا، ئەو سەرۆکی کارەکەتە، چی دەکەیت ئەگەر دەرت بکات؟
ئێلنا: خەمی ئەوەت نەبێت، هەرگیز کچێکی لە من جوانتری دەست ناکەوێت تا لە شوێنەکەم داینێت...
کلارا: هەه چەن لە خۆت رازیت... ئەی چی ئەگەر من رۆشتمە ئەوێ بۆ کارەکەت...
ئێلنا: دڵنیام تۆ خیانەت لە گووڵەکانت ناکەیت...
کلارا: تشه.. باشە باشە تۆ راست ئەکەی...
ئێلنا: پێم بڵێ ئەمە چۆن رووی دا؟ تۆ باشی ئێستا وانییە؟ خۆ هەمان قاچت نییە؟
کلارا: هێمن بەرەوە ئێستا هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم... ئەمە شیومینە، ئمممم ئەو کەسەی کە وای لێ کردم...
ئێلینا: چی؟ ئەو کەسەی کە وای لێ کردیت؟ ئێستا لەگەلی دانیشتویت؟! یا، تۆ وات لە هاورێکەم کردووە و ئێستا وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت دانیشتوویت؟ بەراستی ئێوە خراپترین کۆمەڵەن...
کلارا: یا، یا، یا، تۆزێ بە هێمنی قسە بکە... ئینجا تۆ هێشتا هیچ نازانیت.
ئێلینا: پێویست ئەکات هیچ بزانم؟ یا، با من پێت بڵێم، تۆ هیچ نازانیت، دەزانی ئەمە کێیە؟
کلارا: واتە دەیناسی؟
شیومین: ئەوە راستە، ئەو لە قاوەخانەکەی ئێمە کار دەکات...
کلارا: قاوەخانەکەی ئێوە؟ واتە تۆ؟... یا ئیلینا مێشکت لە دەست یاوە؟ ئەوە سەرۆکی کارەکەتە...
شیومین: کێشە نییە، لە کاتێک ئێمە لە دەرەوەین، هیچ پلەیەکی کار لە نێوانمان نەماوە...
کلارا: من لە جیاتی ئەو داوای لێبووردن دەکەم، بەراستی هاورێکەم زۆر شێتە و ئیستا نازانێت چی دەکات...
شیومین: دەزانم، ئەو خەمی هاورێکەیەتی بۆیە وا دەکات، منیش بوومایە هەمان کارم دەکرد...
کلارا: زۆر سوپاس کە لێی تێگەیشتیت...
ئێلینا: بەراستی من لە تۆ تێناگەم... کلارا تۆ دڵێکی زۆر باشت هەیە بۆیە هەموو جارێک وا توشی ئازار دەبیت...
کلارا: ئێستا ئەمە پەیوەندی بە دڵی منەوە چییە؟ ئەو رووداوە هەڵەی من بوو، من لە ناوەراستی شەقامەکە وەستابووم...
هەموو شتێکم بۆ ئێلینا روون کردەوە، لە دوای ئەوە زۆر هەستی بە شەرم کرد و ئێمەی بە جێ هێشت، رەفتارە مناڵانە و هەڵەشەکانی ئێلینا هەمیشە دەمخاتە پێکەنین. ئەو زۆر توورە و بێئارامە بەڵام لەگەڵیشیدا دڵێکی زۆر پاکی هەیە و زۆریش شەرمنە...
کلارا: ببورە بۆ ئەوەی کە کردی...
شیومین: کێشە نییە... دیارە هاورێیەتییەکەتان زۆر بە هێزە...
کلارا: ئەو تاکە هاورێی منە، بۆیە هەر بەو شێوەیە دەبێت.. بەڵام خۆ سەرۆکەکەتان دەری ناکات لەسەر ئەوەی ئەمرۆ کردوویەتی؟!
شیومین: نەخێر خەمی ئەوەت نەبێت..
کلارا: ئاه، ئێستا دەزانم ئێمە لەوێ یەکمان بینیوە..
شیومین: ئەوە راستە..
کلارا: تۆ ئەوەت دەزانی؟
شیومین: بەڵێ، بەڵام ویستم کە خۆت بیرت بێتەوە..
کلارا: یاا...
شیومین: بەراستی ئەوە زۆر سەیرە، بەڵام لە هەمان کاتیش بەو شێوەیە نییە.. هەموو بەیانییەک من قاوەکەت بۆ ئامادە دەکەم، بەڵام تەنها یەک جاریش سەیرت نەکردووم، دەزانی بەراستی ئەوە زۆر نا هەقییە...
کلارا: وایە، تۆ راست دەکەیت ببورە...
لەو کاتە ئێلنا هاتەوە و داوای لێبووردنی لە شیومین کرد، لە دوای ماوەیەک لە گفتوو گۆ کردن، شیومین و ئێلینا منیان بردەوە بۆ ژوورەکەم ... لە دوای ئەوە شیومین رۆشت و ئێلینا لەگەل من مایەوە.. بۆ ماوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە مامەوە، بەڵام شیومین نەگەرایەوە بۆ سەردانیکردنم.. لە دوای سێ رۆژەکە گەرامەوە بۆ ماڵەوە و لە رۆژی دواتر دەستم کردەوە بە کارەکەم... هەرچەند ئێلینا زۆر دەیبۆڵاند بەسەرمدا بەڵام ‌هێشتا گووڵەکانم پێویستیان بە منە..
ئێلینا: یا، کلارا تۆ مێشکت لە دەست یاوە؟ پزیشکەکە وتی کە دەبێت پشوو بدەیت، سەیرکە من گرنگی بە گووڵەکان دەدەم. بۆیە تۆ پشو بدە ئۆ؟
کلارا: یا، ئەوەنە کێشە نییە، من چوار رۆژ دەبێت کە گووڵەکانمم بەجێ هێشتووە، پێویستە چاوم پیان بکەوێت، بۆیە من خۆم دەرۆم و گرنگیان پێ دەدەم، تۆش پێویستە کە برۆیتەوە بۆ کارەکەت، و داوای لێبوردنیش لە سەرۆکەکەت بکە...
ئێلینا: وەک ئەوەی کە گوڵەکانت لە خۆت گرنگتر بن، تۆ هیچ کاتێک گوێ بە هیچ نادەیت تەنها گوڵەکانت نەبێت، بۆیە منیش لەمەو دوا گرنگی بە تۆ نادەم، ئێستا من دەرۆم...
کلارا: لە بیری نەکەیت داوای لێبووردن لە سەرۆکەکەت بکە...
ئێلینا: من رۆشتم...
ئیلینا راستی دەکرد، ئەو هەمیشە زۆر خەمی منی دەخوارد بەڵام من هەرگیز گوێ بە خۆم نادەم، ئەگەر گوڵەکانم پارێزراو بن ئەوا منیش بە هەمان شێوەم، راستیەکەی، هەست دەکەم خۆشەویستیم بۆ گوڵەکانم زیاد لە پێویستە... ئەو رۆژە رۆشتمەوە بۆ سەر کارەکەم، بەڵام کار کردن کەمێک گران تر بوو، بەڵام هێشتا کارەکانی کە چەند رۆژە بەجێم هێشتبوو تەواوم کردن، لە ئێوارە یەکێک هاتە دووکانەکەم لەو کاتە خەریکی گوڵەکانم بووم...
کلارا: بەخێر بێیت.. ئۆ! شیومین..
شیومین: ببورە دەبوو زووتر سەردانت بکەم، بەڵام هەندێک کارم هەبوو نەمتوانی کە سەردانت بکەم...
کلارا: کێشە نییە، فەرموو دانیشە... هەزت بە چییە بیخۆیتەوە؟
شیومین: هیچ زۆر سوپاس، من خۆم قاوەم هێناوە. لە ئێلینام بیست کە تۆ هاتوویتەتەوە بۆ کارەکەت، هەر ئەو ناونیشانەکەی دامێ...
کلارا: بەراست؟ زۆر سوپاس...کەواتە ئەو گەراوەتەوە بۆ سەر کارەکەی؟
شیومین: ئەوە راستە، ئەو هەرگیز لە کارەکەی دەرنەکراوە...
کلارا: ئەی سەرزەنشت نەکرا؟
شیومین: تەنها کەمێک، بەڵام هاورێکەی من لەگەل ئەو زۆر هێمنە...
کلارا: مەبەستت چییە؟
شیومین: مم، چۆن ئەوە بڵێم، کاتێک کوران بەهۆی کچێک زۆر توورە دەبن، و گرنگیان پێ دەدەن، هەروەها دەیانەوێت بە بەردەوام لەگەڵیان بن.. بەرای تۆ ئەە چییە؟
کلارا: سۆلما؟!
شیومین: ئەوە راستە، کریس ئەوی زۆر خۆشدەوێت، بە جۆریک هەمیشە دەیەوێت کە لە نزیکی بێت، بەڵام لەگەلیشی زۆر بێمێشکە، ئەو نایەوێت دان بەوەدا بنێت...
کلارا: تۆ ئەوەت بە راستە؟ واا، دێباککک...
شیومین: بۆ وا بەو شیوەیە دڵخۆش بوویت؟
کلارا: لەبەر ئەوەی هاورێکەی منیش زۆر بێمێشکە... ئەویش بە هەمان شێوەی کریسە
شیومین: تۆ ئەوەت بەراستە؟
کلارا: من ئەوەم بەراستە... بەراستی ئەوە زۆر سەیرە، ئەوان زۆر شتی هاوبەش لە نێوانیان هەیە، بۆیە دڵنیابووم کە ئەو دووانە لە کۆتای بۆ یەکترن...
شیومین: بەڵام تۆ چۆن دەزانیت کە ئەوان شتی هاوبەش لە نێوانیانە؟
کلارا: ئاه، مەپرسە.. هەمیشە کە بە یەکەوەین بە بەردەوامی ئێلینا باسی کریس دەکات، تەنانەت لە ئێستا هەست ئەکەم زۆر باشتر لە خۆم ئەو دەناسم...
شیومین: دەزانی کریسیش بە هەمان شێوەیە...
کلارا: کەواتە ئەوان لە گەمژەیش وەک یەکن... با بەیەکەوە ناچاریان بکەین هەستەکانیان بۆ یەک دەرببرن...
شیومین: لەوە لەگەلتم، بەڵام پیویستە چی بکەین؟
پلانەکەم بە شیومین وت و بەیەکەوە رێک کەوتین، بەڵام بەهۆی پیکانەکەی من دوامان خست بۆ ئەو کاتەی کە من چاک دەبمەوە، رۆژانە شیومین سەردانی دەکردم و قاوەی بۆ دەهێنام، لەو کاتانەش کە دادەنیشتین زۆر قسەمان دەکرد، ئێمە زۆر شتی هاوبەش لە نێوانمان هەیە، تەنانەت کاتێک لەگەلی دەبم وا هەست دەکەم کە لەگەل بەشێک لە خۆم دانیشتووم، تەنها جیاوازی لە نیوانمان رەگەزەکانمانە، بەڵام ئەو تاکە جیاوازییە بە کوێمان دەگەیەنێت؟ رۆژێک ئەو لە دووکانەکەم بوو منیش بەهۆی ئەوەی کە کریارم زۆر بوو نەمدەتوانی لەگەلی دانیشم، بەڵام ئەو هێشتا زۆر بە هێمنی چاوەرێی دەکرد...
کلارا: بمبورە بەڵام زۆر سەرقاڵم...
شیومین: ئەوە دەبینم، کێشە نییە چاوەرێ دەکەم..
کلارا: بەڵام لە کارەکەت دوا ناکەویت؟
شیومین: لە ئیستا کارەکەم کیشە نییە، هاورێکانم گرنگی بەوە دەدەن...
کلارا: بمبورە...
ئەو رۆژە من زۆر سەرقاڵ بووم، بەڵام ئەو هەرگیز لە جێگەکەی خۆی نەجوڵا، ئایە دەکریت چی بووبیت؟ ئەو هەستە شاراوانەی کە لە چاوی رەنگیان دەدایەوە، نەمدەتوانی لێیان تێبگەم زۆر نیگەرانیان دەکردم... لە کۆتای توانیم کە کەمێک دانیشم...
شیومین: زۆر ماندوو بویت، ئێستا قاوەکانیش سارد بوونەتەوە...
کلارا: ببورە، زۆر چاوەرێت کرد. بێزار نەبوویت؟
شیومین: لە کاتێک تۆم دەبینی هەرگیز هەست بە بێزاری ناکەم...
ئەو رستەیە وەک هاورە بروسکەیەک دڵمی هەژاند، دەکرێت ئەو هەستێکی بۆ من هەبێت؟ 

stoppp... 

#Byeol

-

In The Rain " Xiumin Fanfiction" Where stories live. Discover now