Part 2 Final

247 34 20
                                    

ئەو رۆژە من زۆر سەرقاڵ بووم، بەڵام ئەو هەرگیز لە جێگەکەی خۆی نەجوڵا، ئایە دەکریت چی بووبیت؟ ئەو هەستە شاراوانەی کە لە چاوی رەنگیان دەدایەوە، نەمدەتوانی لێیان تێبگەم زۆر نیگەرانیان دەکردم... لە کۆتای توانیم کە کەمێک دانیشم...
شیومین: زۆر ماندوو بویت، ئێستا قاوەکانیش سارد بوونەتەوە...
کلارا: ببورە، زۆر چاوەرێت کرد. بێزار نەبوویت؟
شیومین: لە کاتێک تۆم دەبینی هەرگیز هەست بە بێزاری ناکەم...
ئەو رستەیە وەک هەورە بروسکەیەک دڵمی هەژاند، دەکرێت ئەو هەستێکی بۆ من هەبێت؟ ئەگەر نا چ کوڕێک بەو شیوەیە قسە دەکات و ئەوەندە چاوەرێی کچێک دەکات تا لە کارەکەی تەواو بێت...
کلارا: بەمزووانە باشتر دەبم، کەی کارەکەمان بکەین؟
شیومین: ممم، دڵنیانیم... پێت چۆنە سبەی ئیوارە ئەنجامی بدەین؟
کلارا: ئەوە کەمێک قورس دەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە پێناو هاورێکەمە، من ئەوە دەکەم...
شیومین: دڵنیام کە کارێکی سەرنج راکێش دەکەیت...
کلارا: تۆ خەمی ئەوەت نەبێت...
لە رۆژی دواتر هەموو شتێکمان رێک خست، لە یەکێک لە باخچە بەناوبانگەکانی لەندەن، ئەو رۆژە بە بەردەوامی خەریکی رێکخستنی گوڵەکان بووم بۆ ئەوەی جوانترین دیمەنی هەبێت، لەگەل رێکخستنی میوزیک و خواردنەکان، ئەوە کەمێک کاری زۆری دەویست بەڵام هەموو شتێکم کرد، توانیم بە جوانترین شێوە بیرازێنمەوە، ئێوارە پەیوەندیمان بە هەردووکیان کرد و ناچارمان کردن کە لە کارەکانیان دەست هەڵگرن....
کلارا: یا، بیرت نەچێت دەبێت کە بە جوانترین شێوە خۆت ئامادە بکەیت، بە جۆریک هەر کورێک بتبینیت بکەوێتە داوتەوە...
ئێلینا: دەکریت بزانم ئەم ئاهەنگە گەورەیە چییە کە دەبێت من دەست لە کارەکەم هەڵبگرم و خۆم بەو شێوەیە لێ بکەم؟
کلارا: یا، تەنها ئەوە بکە کە وتم، کاتژمێر هەشت ئامادە بیت، ئەگەر نا ئەوا بۆ هەموو ژیانت پەشیمان دەبیتەوە...
ئێلینا: ئایش، باشە باشە من کاتژمێر هەشت لەوێ دەبم...
کۆتایم بە پەیوەندییەکە هێنا و پەیوەندیم بە شیومین کرد و پێم وت کە هەموو شتێک تەواوە، ئەویش کریسی ئاگادار کردبۆوە... هەموو شتێک بە پیی پلانەکەمان دەرۆشت... کاتژمێر هەشت هەردووکیان لەوێ ئامادە بوون، سەرەتا ئیلینا گەشتبوو دواتر کریس، کریس رۆستە لای ئیلینا بەڵام کە یەکیان بینی هەردووکیان زۆر سەرسام بوون...
کریس: ئێلینا؟
ئیلینا: بەرێز کریس؟ تۆ چی دەکەیت لێرە؟
کریس: منیش هەمان پرسیارم هەیە، ئەمرۆ دەبێت لەگەل شیومین یەک ببینین لێرە و لەسەر ئەم مێزەش، بەڵام وەک دەبینم کە تۆ دانیشتوویت...
ئێلینا: منیش دەبوو کە چاومم بە هاورییەکم بکەوێت بەڵام ئەو هێشتا دیار نییە...
کریس: دەکریت کەمێک بە یەکەوە دانیشین؟ لەوانەیە ئەوان بەم زووانە لیرە بن...
ئەوان بەیەکەوە دانیشتن و قسەیان دەکرد، من و شیومینیش لە دوورەوە چاودیریمان دەکردن، زۆر دڵخۆسبووین کاتێک خەریک بوو پلانەکەمان سەری دەگرت... گارسۆنەکە دەستی کرد بە پێشکەش کردنی خواردنەکان، سەرەتا خواردنەوەیەکیان پێشکەش کردن، لە دواتر هەردووکیان داوای خواردنیان کرد... بەیەکەوە نانیان خوارد، بەلام هەرگیز نەدەوەستان لە پەیوەندی کردن پێمان... ئێمەش وەڵاممان نەدەدانەوە... لە دوای هەوڵێکی زۆر وازیان هینا و بەیەکەوە دەستیان کرد بە قسە کردن...
کریس: ئەمە یەکەم جارە لە دەرەوەی کار یەکتر ببینین...
ئێلینا: ئەوە راستە.
کریس: ئەوە شتێکی باشە، تکایە با بە هێمنی قسە لەگەل یەک بکەین، هەر وەک دوو هاورێ..
ئێلینا: زۆر باشە، وەک ئەوەی کە دەتەوێت...
کریس: راستییەکەی هەست دەکەم ئەم چاوپێکەتنە چارەنووس نییە، بەلکو پلانی بۆ دارێژراوە...
ئێلینا: پێم وابوو کە ئەمە کاری تۆ بێت... بەڵام دیارە کە هەرگیز تۆ لەم شتانە نازانیت...
کریس: بەڵام بۆ پیویست دەکات من ئەوە بکەم؟
ئێلینا: واتە تۆ هەرگیز ئەمەت نەویستووە؟
کریس: نەخێر، ئەمە تەنها بەهەدەر دانی کاتە... ئەگەر ئەم ئێوارەیە لەبەر شیومین نەبوایە ئەوا هەرگیز نەدەهاتمە ئیرە...
ئیلینا: بەراستی تۆ کەسێکی زۆر خراپی، لە دوای ئەوەی نانیشمان بەیەکەوە خوارد و بۆ یەکەم جار بەبێ ئەوەی دەنگە دەنگمان بێت بەیەکەوە دانیشتین، تۆ هێشتا نازانیت کە قسە بکەیت، هەموو ئەوەی دەیکەیت ئازاردانی هەستی ئەوانی ترە، تەنها ئەوە دەکەیت کە خۆت بیری لێ دەکەیتەوە، پیم وا بوو ئەم شەو دەتوانین بە ئارامی دانیشین بەڵام هەڵە بووم، ئێستاش بە یارمەتیت...
کریس: ئێلینا تکایە...
هەرچییەک لەگەل ئەو دووانە بکەیت سەر ناگرێت، خەریک بوو لە ئامانجەکەمان نزیک دەبووینەوە بەڵام کریس هەموو شتێکی تێک دا، نازانم ئیلینا چۆن توانیویەتی خۆشی بوێت، کەسێکی سارد و بێهەست، ئیستا دەزانم کە شەرەکانی پێشوو تریان هەمووی بەهۆی کریس بووە... بۆ ماوەیەک بیرم کردەوە کە وازی لێبێنم بەجێی بهێڵێت بەڵام کاتێک بیرم کردەوە ئەو بەو شێوەیەش هەر خۆشی دەوێت بریارمدا بیوەستێنم، شیومین یش هەمان شتی کرد، هەردووکمان پەیوەندیمان پێوە کردن...
کلارا: ئێلینا...
ئێلینا: تۆ پلانی هەموو ئەمەت دانابوو، پێت وابوو کە ئەمە سەر بگرێت؟
کلارا: ئێلینا، گوی بگرە...
ئێلینا: لە دوای هەموو ئەوەی رووی دا دەتەوێت گوی لە چی تر بگرم؟
کلارا: ئایە ئێستا پشت دەکەیتە خۆشەویستییەکەت؟ هەموو ئەو کاتانەت بیر چوو کە بە تەنها باسی ئەوت دەکرد؟ لەگەل ئەوەی هەمیشە شەرتانە، بەڵام ئایە بیرت نەکردۆتەوە ئەوە بە هۆی چییە؟ ئەوە هۆکاری ئەو خۆشەویستییە لە رادە بەدەرەیە کە هەردووکتان لە دڵتان هەڵتان گرتووە و ناتانەوێت دانی پیدا بنێن، بەڵام چیتر ئەمە بەسە هەستەکانت دەرببرە و کۆتای بەمە بێنن... ئێستا لە جیی خۆت بۆستە بەڵێنم دەدەمێ کە ئەو خۆی دەگەرێتەوە بۆ لات...
کۆتایم بە پەیوەندییەکە هێنا، لەو کاتە شیومین قسەی لەگەل کریس دەکرد، هەموو ئەو وشانەی وتی زۆر سەرنجی منیان راکێشا...
شیومین: کریس تۆ هەمیشە هەڵە بوویت، توورە بوون ئەوت لی دوور دەخاتەوە، ئیتر ئەمە بۆستێنە... ئایە تۆ هێشتا لە سروشتی کچان تێنەگەیشتوویت؟ بیرت چوو بۆچی لە فێی جیا بوویتەوە؟ ئەوەیش هەڵەی تۆ بوو، ئەگەر تەنها کەمێک بە نەرمتر قسە بکەیت دڵنیابە دڵی بەدەست دەهێنیت، هەموو ئەوەی کچان لە ئیمەیان دەوێت وشەی نەرم و خۆشەویستییە، بەڵام تۆ بەم جۆرە هەموو شتێک لە دەست دەدەیت.. بۆیە ئێستا خۆت هێمن بکەرەوە و دوای بکەوە، هەردووکتان پێویستان بە یەکتری هەیە پێویستە بزانن خۆشەویستی راستەقینە واتای چییە... ئێستا یەکێک لە گوڵەکانی سەر میزەکەت بەرە و دوای بکەوە، داوای لێبووردنی لی بکە و بەڵێنی خۆشەویستی هەمیشەیی بەرێ، دەی هاوریکەم تۆ هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت تەنها پیشاندانی کەمێک لە هەستەکانتە، هیچ کەسێک بەهۆی خۆشەویستی نابێتە گاڵتەجار، بەڵکو بە چاوێکی تاییبەت تر سەیر دەکرێت، ئێستا برۆ و ژیانت بە دەست بێنە، من بەڵێنت دەدەمێ کە ئەو دەبێتە هۆی خۆشبەختی تۆ... ئێستا رابردوو لە بیر بکە و ژیانێکی نوێ دەست پی بکە...
ئەویش کۆتای بە پەیوەندیەکەی هێنا، هەردووکمان بە هێمنی چاودێریمان دەکردن، بەڵام وشەکانی شیومین بۆ کریس بە بەردەوامی لە گوێکانم دەنگیان دەدایەوە... هەموو ئەوەی شیومین وتی کریس ئەنجامی دا، لە کۆتای دوو باڵندەی خۆشەویستییەکە بە یەک گەشتن... ئێوارەیەک لە شوێنی کارەکەم دانیشتبووم و پیانۆم دەژەند، نازانم ئەوە کەی بوو بەڵام کە تەواو بووم بینیم شیومین لە تەنیشتم دانیشتبوو...
شیومین: واا، کەواتە تۆ پیانۆش دەژەنیت؟! ئایە هاورێکەی من خاوەنی ئەو هەموو بەهرەیەیە؟!
کلارا: ئەوەم بۆ گوڵەکان کرد، ئەوانیش وەک ئێمە هەندیک جار پێویستیان بە میوزیک هەیە...
شیومین: تۆ زۆر گرنگی بە گوڵەکانت دەدەیت... بەجۆریک کە من ئیرەییان پێ دەبەم...
کلارا: ئەوە راستە، بەڵام ئایە شایەنی ئەوە نین؟ گوڵەکان بۆ من زۆر لە مرۆڤەکان گرنگترن، من زۆر شت لەوانەوە فیر بووم، خۆراگری لێبووردەیی خۆشەویستی، تەنانەت بەخشینی دڵخۆشی بەوانی تر... ئەم گوڵانە زمانیان نییە کە بدوین پێی بەڵام بە شێوەکەیان زۆر شت دەڵێن، بە بینینیان هەموو مان زۆر دڵخۆش دەبین، هەست بە زۆر شت دەکەین، کاتێک کەسێک تەنها یەک گوڵمان پێشکەش بکات خۆشەویستیمان بۆی زیاتر دەکات، ئایە زۆر سەرنج راکێش نییە؟ لەگەل ئەوەی کە بە بەردەوامی لەلایەن مرۆڤەکان ئازار دەدرێن و دەشێوێنرێن، بەڵام هێشتا لێمان زویر نابن، بەڵکو بە پیچەوانەوە خەندەی زیاتر دەخەنە سەر لێوەکانمان... وەڵامی خراپە بە خراپە نابێت بەڵکو بە خۆراگری و لێخۆشبوون و پیشاندانی خۆشبەختی بەو کەسە دەبێت... من هەموو ئەوە لە گوڵەکان فێر بووم...
شیومین: وا، بەراستی ئەوە زۆر سەنج راکێشە، وا دیارە کە تۆ زۆر دەمێکە ئەم کارە دەکەیت!
کلارا: لە منداڵیمەوە ژیانم لەگەل گوڵەکان بەسەر دەبەم.
شیومین: لە منداڵیتەوە؟
کلارا: کاتێک منداڵ بووم باخجەیەکی تایبەتم هەبوو کە پر بوو لەو گوڵانەی کە هەزم لێیەتی، هەمیشە گرنگیم پێ دەدان، ئیتر هەر لەو کاتەوە کاری خۆم دۆزیوەتەوە...
شیومین: ئەوە زۆر سەرنج راکێشە... بەڵام پێم بڵێ تۆ چۆن ئەو هەموو هونەرە دەزانیت؟! لە پێشوو تر وتت کە هەموو تابلۆکانی ئێرە خۆت کێشاوتن، هەروەها تۆ سەماکەری بالییەیت، ئێستاش میوزیک ژەن!
کلارا: دایکم وێنە کێشە و باوکیشم پیانۆ ژەنە، ئەوان فێریان کردووم، هەروەها هەر لە منداڵیمەوە زۆر هەزم بە سەمای بالیە بوو، بۆیە هەموو ئەوانە دەزانم...
شیومین: ئاه، بەراستی وشەیەک نییە کە وەسفی تۆی پێ بکەم...
کلارا: ئێی پێویست بەوانە ناکات، بەڵام پێم بڵێ بۆچی بەم کاتە هاتوویت؟
شیومین: راستیەکەی خەریک بوو لە بیری بکەم، هاتم کە داوایەکت لێ بکەم...
کلارا: بیڵێ، هیوادارم کە بتوانم یارمەتیت بدەم.
شیومین: راستیەکەی رازاندنەوەی باخجەکە بۆ سوپرایزەکەی کریس و ئێلینا زۆر سەرنجی منی راکێشا...
کلارا: کەواتە؟!
شیومین: کەسێک هەیە دەمەوێت کە منیش هەستەکانمی بۆ دەرببرم، بۆیە دەمەوێت کە تۆ ئەو کارەم بۆ بکەیت، بەڵام دەبێت زۆر لەوەی ئەوان ناوازە تر بیت...
ئەو قسەیەی زۆر ئازاری دام بەڵام نەشم دەزانی هۆکاری چییە؟ ئایە دەکرێت بەهۆی ئەوە بێت کە من خۆشم دەوێت؟ من دڵنیام لەوە بەڵام دەیشارمەوە... ئەوەش هەڵەکەمە بەهۆی ئەوە ئێستا خۆشەویستەکەمم لە دەست دا...
شیومین: کلارا تۆ باشی؟
کلارا: باشم، تەنها بیرۆکەیەکم بۆ هات...
شیومین: ئەوە زۆر باشە، تکایە من متمانەت پێدەکەم دڵنیام هاورێکەم ناوازەترین شت بۆ من دەکات...
کلارا: بەڵام تۆ چۆن لەوە دڵنیایت؟
شیومین: یا من دەتناسم دەزانم کە ئەوە دەکەیت...
کلارا: بەڵام چۆن شتەکان هەڵدەبژێرن؟
شیومین: من هەموو ئەوە دەدەمە دەست تۆ، تۆ کچیت بۆیە زۆر باش دەزانیت کە لەو سوپرایزانە کچان چیان دەوێت ئەگەر ئەوە بۆ من بکەیت زۆر سوپاس گوزار دەبم، بەڵام شتێکی تریش دەبێت کە ئەو رۆژە تۆ زۆر بە جوانی خۆت بگۆریت، بە شیوەیەک تەنانەت خۆشەویستەکەیشم ئیرەیت پی ببات.. دەمەوێت هاورێکەم لە هەمووان جوانتر دەربکەوێت...
کلارا: هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم...
شیومین: من متمانەم پێتە.. ئێستاش من دەرۆم شەو شاد...
کلارا: ئۆ.. ئاگاداری خۆت بە...
شیومین رۆشت و منی بە ئازاریکی زۆر بەجێ هێشت، ئایە شایەنی ئەوەم؟ بەڵێ بە دڵنیایی من بێمێشکم کە هەمیشە هەوڵ ئەدەم کۆنترۆڵی هەستەکانم بکەم و کەس هەستم پێ نەکات، وام دەزانی ئەوە باشترین شتە بەڵام هەڵە بووم، من ئەو کەسەی کە باوەری بە خۆشەویستی هەیە، بەڵام ترسیکی زۆری لێی هەیە لە کۆتای رووبەرووی روخانێکی گەورە بۆیەوە... ئەو شەوە زۆر بێزار بووم بە جۆرێک لە کاتێک دایکم و باوکم پەیوەندیان بە من دەکرد نەمدەویست جوابیان بدەمەوە، هەموو ئەوەی ئەو شەوە توانیم بیکەم گریان و دەربرینی پەشیمانی بوو... لە رۆژی دواتر خەریکی کار بووم، لەو کاتە دایکم پەیوەندی پێوە کردم، بە بیستنی دەنگی زۆر هەستم بە باشتربوون کرد، بەڵام لەو کاتەش زۆر پێویستم بەوە بوو کە بگریم...
هانا: کلارا... کچەکەم تۆ باشیت؟
کلارا: ئوما من زۆر باشم. ئەی ئێوە؟ کارەکانتان بە باشی بەریوە دەروات؟
هانا: هەموو شتێک لە لای ئێمە زۆر باشە، زۆر دڵخۆشم کە دەبیستم تۆش باشیت...
کلارا: منیش ئوما...
هانا: بەم زووانە ئێمە دەگەرێینەوە... بەڵام شتێک هەیە کە پێویستە بیزانیت، کەسێک هەیە کە دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەل تۆ بکات، دڵنیات دەکەمەوە کە ئەو کەسێکی زۆر باشە و دەتوانی خۆشبەختی لەگە ئەو بدۆزیتەوە...
کلارا: ئوما تکایە، ئێمە بەڵینمان وابوو کە جارێکی تر باسی ئەو بابەتە نەکەین..
هانا: یا. کیجابێیا... تۆ ئێستا تەمەنی ئەوەتە کە هاوسەرگیری بکەیت، وە دڵنیات دەکەمەوە کە هەرگیز کەسێکی باشترت لەم کورە دەست ناکەوێت، بۆیە دەبێت کە رازی بیت...
کلارا: ئوما، ئێستا تۆ ناجارم دەکەیت لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە، ئەی چی ئەگەر من ئەوم خۆش نەوێت.
هانا: دڵنیابە کە زۆر زوو دەکەویتە خۆشەویستی ئەوەوە، ئەو کەسێکی زۆر قۆز و بە رەوشتە، منیش و باوکیشت رامان وایە کە دەبێت تۆ هاوسەر گیری لەگەل بکەیت.
کلارا: ئوما... ئەی چی ئەگەر من کەسێکی ترم خۆش بوێت؟
هانا: وەک ئەوەی باوەرت پێبکەم، تۆ هەرگیز نەتتوانیوە لەم چەند ساڵە یەکێک بدۆزیتەوە بۆیە ئیمە بریرمان دا کە ئەوە بکەین... ئێستا تۆ ئاگاداریت لەوە تەنها بۆ ئەوە پەیوەندیمان کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێینەوە و تۆش چاوت پێی دەکەوێت...
پێش ئەوەی جوابی منیان گوێلێبیت دایکم پەیوەندییەکەی داخستەوە، ئەوە کۆتاییە، من ئێستا پێویستە چی بکەم؟ ئەو رۆژە بەهۆی ئەوەی شیومین لە شەوی رابردوو پێی وتبووم و ئەوەی ئێستا لە دایکمم بیست زۆر بێزار بووم، بە جۆریک چیتر گوڵەکان هیچ خۆشییەکیان بۆ دڵم نەدەهینا... ئەو رۆژە میشکم و هەستەکانم زۆر جەنجال بوون، زۆر تورە بووم، زۆر نیگەران بووم... لە کۆتای بریارم دا دوکانەکەم دابخەم، گوڵەکانم بردە ژوورەوە و دەرگای دوکانەکەمم داخست، لەو کاتەش باران دەباری، بریارم دا کە بە ناو بارانەکە برۆم بەڵکو هەست بە باشتر بوون بکەم، بەڵام زۆر زیاتر گریام.. بەرێگەدا دەرۆشتم بەبێ ئەوەی کە بزانم روو لە کوێ دەکەم... رۆشتمە دوکانێکی مەی خواردنەوە و زۆرم خواردەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەوەی رووی داوە لە بیری بکەم، لەو کاتەش شیومین بە بەردەوامی پەیوەندی دەکرد... لە دوای ماوەیەکی زۆر لە خواردنەوە کاتێک بە تەواوی مەست بوبوم، نازانم چۆن بەڵام پەیوەندیم بە شیومین کرد ئەویش دوای ماوەیەک هات بە شوێنمدا و منی بردەوە بۆ مالەوە...
شیومین: یا بۆچی ئەوەنەت خواردۆتەوە؟ ئایش...
کلارا: دەمت داخە، هەموو ئەوە بەهۆی تۆوەیە... ئایە تەنها بۆ یەک جار نەتوانیوە کە سەیری من بکەیت؟ هەموو ئەوانەی کە دەتکرد لەگەل من زۆر سەرنجی منیان را دەکێشا، بە جۆرێک نازانم ئەوە کەی بووە بەڵام بە دڵنیایی من کەوتوومەتە خۆشەویستی تۆوە... بۆ یەکەم جار لە ژیانم هەستم بە خۆشەویستی کرد بەڵام تۆش و خێزانەکەم ئەوەتان لە من تێک دا، تۆ کەسێکی ترت خۆش دەوێت، دایکم و باوکیشم دەیانەوێت هاوسەرگیری لەگەل کەسێکی تر بکەم... تۆ لە سەرەتا کە دەتزانی کەسێکت خۆش دەوێت بۆچی بەو شێوەیە یاریت بە هەستەکانم کرد؟ ها؟ دەزانی ئێلینا راستی کرد ئێوە خراپترین و بێنرخترین کۆمەڵەن...
لە دوای ئەوەی قسەکانمم تەواو کرد منی لە شانی داگرت و بەرامبەرم وەستا، بە جۆرێک سەیری چاوەکانمی دەکرد، لێدانەکانی دڵم زۆر زیادیان دەکرد، بەجۆرێک هەستم دەکرد کە ئیتر دڵم لە سنگم دێتە دەرەوە، هەناسەم توند ببو زۆریش هەستم بە گەرما دەکرد، لەگەل ئەوەی کە دنیا زۆر سارد بوو... لە کاتێک من لە چاوەکانی ون بوبوم، هەستم بە لێوە نەرمەکانی کرد کە زۆر بە خۆشەویستی ماچیان دەکردم، ئایە ئێستا هەوڵدەدات زۆر زیاتر من بروخێنێت؟ یاخود ئەوەی بەراستە؟....
شیومین: هەرگیز ئەمە لە بیر مەکە کلارا...
لە دوای ئەوە هیچ شتێکم بە بیر نایەتەوە...لە رۆژی دواتر خەبەرم بۆوە لە جێگەکەم پال کەوتبووم، لە ژوورەکەم رۆشتمە دەرەوە بینیم ئێلینا لەوێیە و خواردنی ئامادە کردووە..
ئێلینا: لە کۆتای هەستایت.. یا کە بەرگەی ناگریت بۆچی ئەوەنە دەخۆیتەوە؟
کلارا: بەیانیت باش...
ئێلینا: خواردنم ئامادە کردووە، برۆ خۆت بشۆ و وەرە نانەکەت بخۆ...
ئەوەی ئێلینا وتی کردم، خۆم شت و لە دوای خۆ ئامادە کردن رۆشتمە چێشتخانەکە، لەو کاتە ئێلینا سەرقاڵی ئامادە کردنی خواردنەکان بوو، منیش لێی نزیک بوومەو و لە ئامێزم گرت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە زۆر پێویستم بە ئامێزی کەسێک بوو...
ئێلینا: یا، ئەوە چیتە؟
کلارا: زۆر سوپاس هاورێکەم..
ئێلینا: ئەوە دەگریت؟
کلارا: تەنها ئەم ماوەیە بە کاتی زۆر قورس دەرۆشتم، هەستم کرد پێویستم بەوەیە کە کەمێک لە ئامێزت بگرم...
ئێلینا: ئێستا دانیشە و نانەکەت بخۆ، دواتر قسە دەکەین...
لە قورسترین کاتەکان ئامێزی هاورێکەم خۆشیەکی زۆرم دەداتێ، هەمیشە کە دایکم لە لام نییە، ئەو دایکە بچووکەکەی منە، زۆر ئاگادارم دەبێت و خەمم دەخوات، بە جۆرێک هەست ناکەم کە دایکمم لە لا نییە، هەر وەک رەفتار دەکات... بە یەکەوە نانەکەمان خوارد...
کلار: شتەکان لەگەل کریس بە باشی ئەروات بە یەکەوە؟
ئێلینا: زۆر سوپاس بۆ تۆ، لە کۆتای خۆشبەختیم دۆزییەوە.
کلارا: ئەوە هیچ نییە بەرامبەر ئەوەی کە تۆ بۆ منت کردووە.
ئێلینا: پێم بڵێ دوێنێ شەو بۆ ئەوەنەت خواردبوویەوە؟
کلارا: دوێنێ دایکم پەویوەندی کرد، وتی کە دەبێت هاوسەرگیری بکەم...
ئێلینا: ئێ، ئەوە شتێکی تێدایە؟
کلارا: تۆ دەزانی ئێلینا، من هەرگیز ئەوەم ناوێت... بۆ هەمیشە تەنیایی ئەوە یاسای ژیانی منە..
ئێلینا: یاساکەت زۆر هەڵەیە، دەبێت ئیتر تۆش ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت...
کلارا: زۆر سوپاس بۆ خواردنەکە، من دەبێت برۆم...
ئێلینا: یا، هێشتا نانەکەت تەواو نەکردووە.
کلارا: من برسیم نییە، ئێستا کاری زۆرم هەیە دەبێت برۆم...
ئێلینا: جلی گەرم لەبەر بکە ئەمرۆ زۆر ساردە...
کلارا: ئۆ...
بەرەو شوێنی کارەکەم بەرێ کەوتم، و دەستم کرد بە کارەکەم، ئەو رۆژە زۆر قورس بوو، کاری زۆر زۆرم هەبوو، دەشبوو کارەکانی شیومین جێ بە جێ بکەم... ئەو شەوە هەتا نیوە شەو خەریکی کار بووم، توانیم دیزاینی شوێنەکەی شیومینیش تەواو بکەم... لە دوو رۆژی داهاتوو هەموو شتێکم رێک خست، لە کۆتای ئەو رۆژە هات، هەمان رۆژیش دایکم و باوکم گەرانەوە... ئیوارەکەی خۆم ئامادە کرد و رۆشتم بۆ شوێنی ئاهەنگەکە...
هانا: کاتێکی خۆش بەسەر بەرە...
جۆن: بۆ کوێ دەروات؟ دەبوو ئەم شەو جاوی بەو کورە بکەوتایە..
کلارا: ئەپا، ئەمشەو ئاهەنگی هاورێیەکمە، دەرۆمە ئەوێ دەتوانن چاوپیکەوتنەکە بۆ کاتێکی تر هەڵبگرن..
جۆن: کەواتە کاتێکی خۆش...
سەیارەکەی باوکمم برد و بەرێ کەوتم بۆ شوێنەکە، لەوێ هەمووان ئامادە بوون، منیش هەر وەک ئەوەی شیومین وتی بە جوانترین شێوە خۆم ئامادە کردبوو... چومە لای کریس و ئێلینا و هەمووان چاوەرێی شیومین مان دەکرد، لە کۆتای هاتە سەر ستەیجەکە و دەستی کرد بە قسە کردن..
شیومین: زۆر سوپاس بۆ هەمووتان کە ئەمشەو هەمووتان بەشداری ئەم خۆشییەی من دەکەن، ئەم شەو لە دوای ماوەیەکی زۆر بریارم دا خۆشەویستی خۆم بۆ ئەو کەسە دەرببرم کە ماوەیەکە هەموو ژیان و خەونەکانمی داگیر کردووە، ئەو کەسەی کە جوانترین و نمونەییترینە، هەرگیز هیچ کەسێک بە شێوەی ئەو دڵمی نەبردووە بۆ خۆی، ئەم شەو تەنها هەستەکانم دەرنابرم بەڵکو هەر لە هەمان کات ئاهەنگی هاوسەرگیریشمان ئەنجام دەدەین...
ئەو قسەیەی زۆر منی توشی شۆک کرد، بەڵام لە هەمان کات هەموو نیگەرانییەکانمم شاردەوە... لەو کاتە شیومین دەستی کرد بە گۆرانی وتن، ئەو گۆرانییە بوو کە من زۆر هەزم لێیەتی...
EXO Chen every time...
Oh every time I see you
When I see your eyes
My heart keeps fluttering
You're my destiny
The only person I want to protect until the end of the world
BABY OHOHOHOH
OHOHOHOH
BABY OHOHOHOH
OHOHOHOH
Oh every time I see you
When I see your eyes
My heart keeps fluttering
You're my destiny
The only person I want to protect until the end of the world
When you look at me
When you look at me and smile
It feels like my heart will stop
How about you?
It's really hard for me to handle
All day, I think of you
We went in circles for a long time
But even if it's now, I'm alright
Oh every time I see you
When I see your eyes
My heart keeps fluttering
You're my destiny
The only person I want to protect until the end of the world
Don't leave me
Even if we can't see our futures
Will you believe in me and wait for me?
My one and only
Have I ever told you
That you are my everything?
You're my destiny
I want to protect you until the end of the world
BABY OHOHOHOH
I want to love you
OHOHOHOH
Your eyes, your smile, even your scent
BABY OHOHOHOH
Remember
OHOHOHOH
We are always together
I Love You..

کاتێک گۆرانییەکەی تەواو کرد بەیەکەوە لەسەر ستەیجەکە وەستابووین، ئەویش لەسەر ئەژنۆکانی لە بەردەم من وەستابوو...
کلارا: یا، ئەوە چی ئەکەی؟
شیومین: کلارا، ئایە ئامادەیت کە تا کۆتای بەیەکەوە بین، و بەیەکەوە بەسەر هەموو قورسیەکان سەر بکەوین؟ هەروەها بەیەکەوە ژیانێکی نوێ و پر لە خۆشەویستی دەست پێ بکەین؟
سەرەتا نەمدەتوانی کە هیچ شتێک بڵێم، دڵنیا نەبووم لەوەی ئەمە خەونە یان راستییە، بەڵام هیشتا
دڵخۆشییەکی بیهاوتا دەستی بەسەرمدا گرت، بە جۆرێک نەمدەتوانی کە چیتر فرمێسکەکانم رابگرم، نەمدەتوانی کە هیچ قسەیەک بکەم، بۆیە تەنها بە جوڵاندنی سەرم بە بەڵی جوابم دایەوە، لەو کاتە شیومین هەستایە سەر پێ و زۆر بە توندی باوەشی کردم، لە دوای ماوەیەک لێم دوور کەوتەوە. لەو کاتە دایکم و باوکمم بینی لە ناوخەڵکەکە...
شیومین: بەرێز سميث ئایە رازی دەبیت کە کچەکەت بۆ من بێت؟
جۆن: ئەو هەر لە سەرەتاوە هی تۆیە...
لە دوای جوابەکەی باوکم شیومین ئەلقەکەی کردە دەستم و ماچیکی پر لەخۆشەویستی پێبەخشیم... ئەو شەوە زۆر سەیر بوو، پر بوو لە هەستی توورەی و خۆشی و شۆک، هەرگیز لەو بروایە نەبووم شیومین ئەو هەستەی بۆ من هەبێت، بەڵام ئەو خۆشەویستییەی ئەو لەو شەوە بە منی بەخشی هەموو ژیانمی پێ بەرێ دەکەم... لە کۆتای ئاواتەکەم هاتە دی، لە ناو باران خۆشەویستی راستەقینەم دۆزییەوە، لە ناو باران یەکەم ماچم بەدەست هێنا.. چارەنووس هەمیشە جوانترین شتەکانی پێیە، بەڵام دەبێت ئاراممان هەبێت..
کۆتای...
-
-
-
-

#Byeol

In The Rain " Xiumin Fanfiction" Where stories live. Discover now