هەر وەک هەموو رۆژێک، لە پشت پەنجەرەی ژوورە تاریک و ساردەکەی سەیری دەرەوەی دەکرد و هیوادار بوو کە دووبارە وەک کەسێکی ئاسایی و بێ ترس لەوەی روودەدات بژی، ژیانێک بێ ئەوەی بزانێت لە خولەکی داهاتوو چی روو دەدات، ترس لەوەی کەسێک بە نهێنییەکەی بزانێت و ببێتە هۆی کۆتایی، لەگەل کوپێک لە قاوە دانیشتبوو سەیری ئاسمانی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی..
میلا: دووبارە بارانە...
لەگەل تەواو کردنی وشەکانی باران دەستی پێ کرد، هەموو ئەوانەی کە لە خوارەوە بوون، بە دوای شوێنێک دەگەران کە خۆیانی تێدا بشارنەوە. لەو کاتە بە هێمنی پەنجەرەکەی کردەوە و دەستی بردە دەرەوە و چاوەکانی داخست، بەڵام وەک هەمیشە ئەوە ئارامی پێ نابەخشێت بەڵکوو زۆر زیاتر نیگەرانی دەکات...
میلا: ژیان بەو شیوەیەیە میلا هەرگیز خۆت لە کێشەکانی ئەوانی تر تێوە مەگلێنە. ئەمسال زستانێکی زۆر دوور و درێژ دەبێت.
پەنجەرەکەی داخست و کوپەکەی لەسەر پەنجەرەکە بە جێ هێشت، رۆشتە سەر جێگەکەیی و کەمێک پشوو بدات، چاوەکانی داخست بەو هیوایەی کە بتوانێت شەوێکی ئارام بەسەر ببات.
( میلا ئەوە چارەنووسی تۆیە، ناتوانی خۆتی لێ بپارێزیت. هەمووان کە هاتنە ئەم ژیانە بە بەهرەیەک هاتوون، تۆ پێویستە ئەو بپارێزیت... میلا)
دووبارە بەو دەنگە سەیرە خەبەری بۆیەوە، سەیری کاتژمێرەکەی کرد، کات ١٢ شەو بوو.
میلا: دووبارە.
لەو کاتە گوێی لە دەنگیک بوو کە ناوی ئەوی دەهێنا. زۆر هەستی بە ترس کرد، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی بۆ ئەو دەنگە نەدۆییەوە. دووبارە گوێی لە دەنگەکە بوو، کاتێک چۆیە بەردەم پەنجەرەکە دەنگەکە لەوێ دەهات، بەڵام کەس دیار نەبوو. چاکەتەکەی هەلگرت و رۆشتە دەرەوە، زۆر گەرا بەڵام کەسێکی نەدۆزییەوە. لە تەنیشت شەقامەکە وەستابوو، هەمووانی دەبینی بەڵام لەگەلیشی داهاتوویان... لەو کاتە کورێک زۆر بە خێرایی بە تەنیشتیدا تێ پەری، دووبارە دەنگەکەی گوێ لێبوو
میلا: ئەوە خۆیەتی، هەمان کەس، ئەوە خاوەنی دەنگەکەیە. بەڵێ ئەوەتا، لە کۆتایی دۆزیمەوە.
لەو کاتە داهاتووی ئەو کووڕی بینی..
( من لی جون کی سوپاس بۆ رزگار کردنم.. تۆ پێویستە لەگەلی بمێنیتەوە، ئەو چارەنووسی تۆیە، رزگاری بکە میلا. جون کی: تکایە میلا بەو شێوەیە مەبە لەگەلم. من بەڵێن دەدەم هەتا کۆتایی لەگەل تۆ بمێنمەوە.)
میلا: نەخێر، هەرگیز نابێت ئەو کەسە بێت.
بە خێرایی بە دوایدا رایکرد و شوێنەکەی دۆزییەوە.. بینی کە لەگەل چەند کەسێک شەر دەکات، بە خێرایی رۆشت بەرەو رووی و بەرگری لێ کرد..
میلا: هەر ئێستا ئەمە بۆستێنن.
....: لە کارەکانی ئێمە دوور بکەوە
میلا: وتم کە هەر ئێستا بۆستن.
پیاوەکان ویستیان کە میلا لە رێگەیان دوور بخەنەوە بەڵام ئەو بەرگری کرد و توانی خۆی رزگار بکات... بە هۆی بەهێزی میلا پیاوەکان زۆر ترسان و ئەو ناوەیان بەجێ هێشت لە جون کی نزیک بۆوە بینی کە زۆریان لێ داوە بە خێرایی کردییە سەر پشتی و بردی بۆ شوێنێکی ئارام، لە باخچەیەک داینا و هیشتا بە بێهێزی پالکەوتبوو، میلا دەستی برد بۆ دەم و چاوی و چەند تاڵێکی لەسەر چاوی لابرد، بەڵام لەو کاتە دووبارە چەند شتێکی بینی...
( دڵنیابە کە تۆ هی منی، هەرگیز وازت لێ ناهێنم... میلا دەبێت تا کۆتایی لەگەلی بمێنیتەوە.
میلا: بەڵام تۆ کێیت؟
دەنگەکە: من چارەنووسم. جون کی پێویستی پێتە، دەبێت تۆ ببیتە یارمەتیدەر و رزگار کەری.
میلا: تکایە، ئەمە بۆستێنن، من ناتوانم ئەوە بکەم.
دەنگاکە: ئەوە چارە نووسی تۆیە، دەبێت کە رازی بیت پێی، هەرچەند خۆت بپارێزیت ناتوانیت بیگۆریت،.
میلا: تکایە..)
لەو کاتە هەستی کرد کەسێک دەیجوڵێنێت، دووبارە بینینی روون بۆوە و بە ئاگا هاتەوە..
جون کی: ئایە تۆ باشی؟
میلا بە بێ ئەوەی جوابی باتەوە یەکسەر بە راکردن جون کی بە جێ هێشت.
میلا: نەخێر، دڵنیا بن من چارەنووسی خۆم دەگۆرم، هەرگیز نابێت کەسێکی لەو شێوەیە چارەنووسی من بێت، ناکرێت من بەم شێوەیە بژیم.
لە شەقامەکە دەرۆشت و لە ناو بیرکردنەوەکانی ون ببو، هەر وەک ئەوەی بێجگە لەو هیچ کەسێک لە سەقامەکە نەبێت، نەیدەتوانی بیر لە هیچی تر بکاتەوە بێجگە لەوەی کە بینیویەتی.
میلا: بۆچی ؟ بۆچی من ئەوە دەبینم، هەمووان لە ئێستا دڵخۆشن، چی دەبێت ئەوگەر منیش تەنها بە بێئاگای بەرەو داهاتوو برۆشتمایە؟ تکایە کەسێک رزگارم بکات لەمانە.
لەو کاتەی کە بەو شێوەیە بوو، باران زۆر بە خور دەباری هەروەها هەمووان چاوەروان بوون کە لە شەقامەکە بپەرنەوە، بەڵام ئەو بی ئاگایانە رۆشتە ناوەراستی شەقامەکە و وەستا، تەنها دەیتوانی بزانێت کە هەمان کەس رزگاری دەکات. لە کاتە کەسێک قۆڵی راکێشا و لە ئامێزی گرت... میلا لێی دوور کەوتەوە و تەنها سەیری چاوەکانی دەکرد..
جون کی: مێشکت لە دەست داوە؟ خەریک بوو کە تۆ بمریت.
میلا: ئەوە چارەنووسی من نییە.
جون کی: یا تۆ ئاگات لە خۆتە؟
میلا: ناکرێت ئەوە راست بێت، تکایە لێم دوور بکەوە.
ئەوەی وت و بە رێگەی خۆی رۆشت، جوون کیش لە ناوەراستی شەقامەکە وەستابوو بە سەرسوورماوی..
جون کی: ئێستا ئێمە یەکسانین. بەڵام کێشەی چییە؟
ئەوەی وت و ئەویش بە رێگەی خۆی رۆشت، بەڵام هیچ شوێنێکی نەبوو کە بۆی بروات، دلنیابوو کە پیاوەکانی کۆمەلەکەی لە ئێستا لە بەردەم ماڵەکەی چاوەریی دەکەن
joon ki P.O.V
لە دوای ئەوەی کە بریارم دا لە کۆمەلەی چەتەکان دوور بکەومەوە، داوایان لێ کردم کە پارەیان بدەمێ و خۆم بکرمەوە لێیان، منیش هەموو ئەوەی هەمبوو یام پییان، بەو هیوایەی کە چیتر رزگارم بێ لە دەستیان بەڵام وا نەبوو، دووبارە داوای پارەی زیاتریان دەکرد، بەڵام من رەتم کردەوە، هەر بە هۆی ئەوەش ئێستا دوام کەتوون. لەو کاتەی کە رام دەکرد، کچێکم بینی، نازانم بۆ بەڵام بۆ ماوەیەک هەستم کرد ژیانەوەم لەم ساتەدا دووبارەیە ، بەڵام نەمتوانی بۆستم و بەردەوام بووم لە راکردن، لە کۆتای ئەو درندانە توانیان من بگرن و ئازارێکی زۆریان دام، بە ڵام لە پر دووبارە ئەو کچە هاتەوە، تەنها ئەوەندە دەزانم کە ئەوانی وەستاند، بەڵام دوای ئەوە ئاگام لە خۆم نەما، لە دوای ماوەیەک هەستم کرد کەسێک دەستی لە دەمو چاوم دەدات، چاوەکانم کردەوە، لە باخچەیەک بووم، بەڵێ ئەو شوێنە زۆۆر نزیکە لە مالەکەی خۆم، بەڵام زۆر سەرم سوورما کاتیک ئەو کچەم بینی بە ئازارێکی زۆر دەستی بە سەرییەوە گرتبوو، لیی نزیک بوومەووە و چەندین جار بانگم کرد بەڵام جوابێکی نەبوو، لەو کاتە چاوە سپییەکانیم بینی کە ترسێکی زۆر ۆریان خستە دڵمەوە، بە خێرای زۆر بە تووندی ئەوم جوڵاند، باش بوو دووبارە بە ئاگا هاتەوە، بەڵام بە بینینی من ترسێکی زۆر لە چاوەکانی بە دی دەکرا، بە خیرایی دەستی کرد بە راکردن، و لە چاو ون بوو، لەبەر ئەوەی زۆر ئازارم هەبوو نەمدەتوانی کە بجوڵیم، بەڵام لەگەلیشی زۆر نیگەرانی ئەو کچە بووم. بینینی کەسێک بەو شێوەیە ئاسایی نییە. بۆیە هێزم دایە بەر خۆم و دوای کەوتم، لە شوێنی پەرینەوەی شەقامەکە بینیم خەڵەکەکە هاوار لە کەسێک دەکەن، کە نزیک بوومەوە هەمان ئەو کچە بوو، لە ناوەراستی شەقامەکە وەستاوە و سەیارەیەکیش زۆر بە خیرایی بەرەو رووی دێت. نەمتوانی کە بە بینینی هیج نەکەم بە خیرایی بەرەو رووی رۆشتم و لە بەردەم ئۆتۆمبێلەکە رزگارم کرد. بەڵام کاتێک سەریری کردم زۆر سەرم سوورمابوو، چاوەکانی پر بوون لە ترس و بێ ئومێدی، چاوە سووربووەوەکانی و لێوە ئاڵەکەی، فرمێسکەکانی کە وەک پارچەیەک لە کریستال بەسەر برژانگە چر و درێژەکانی دەهاتنە خوارەوە منیان بە تەواوی بێئاگا کرد. لەو کاتە قسەی کرد..
ئەوە چارەنووسی من نییە، ناکرێت ئەوە راست بیت، تکایە لێم دوور بکەوە. ئەوە هەموو ئەوە بوو کە وتی بەڵام دەنگە پر سۆز و ترسەکەی ئەوەندەی تر سەرسامیان کردم، چۆندەکرێت کچێک لەو شێوەیە هەبێت؟ لەو کاتە دڵنیا نەبووم کە ئەوە فریشتەیەکە یاخود مرۆڤ. هیوادارم کە جارێکی تر چاوم پیی بکەوێتەوە.
End joon Ki P.O.V
ئەو شەوە میلا زۆر نیگەران بوو، نەیدەتوانی ئەوانەی کە بینی بە چارەنووسی خۆی رازی بێت پێیان، لە تەنیشت جێگە خەوەکەی دانیشتبوو و ئەژنۆکانی لە ئامێز گرتبوو.
میلا: ئوما، دواجوسێیۆ.
بە ترسێکی زۆر و بەتەنیا تا هەڵهاتنی خۆر دانیشتبوو، نەیدەتوانی تەنها بۆ چرکەیەک چاوەکانی لێک بنێت. لە دوای ئەوەی بە تەواوی رۆژ بۆیەوە لە جێگەکەی خۆی هەستا، لە دوای ئەوەی دوشێکی کرد دووبارە کوپێک قاوەی خوارد و خۆی ئامادە کرد بۆرۆژێکی تر لە ترس و بێ ئومێدی. دووبارە لە پشت پەنجەرەکەی دانیشت و چاودێری خەڵکی دەکرد کاتی نانی نیوەرۆ نزیک ببویەوە، رۆشت کە هەندێک شت ئامادە بکات و بیخوات.
میلا: دووبارە کاتی کرینی پێویستییەکانە.
لە دوای نانخواردنی نیوەرۆی خۆی ئامادە کرد و رۆشتە مارکێتێک و ئەو شتانەی کە پیویستی بوو کری، لەو کاتە منداڵێک و دایکی بینی کە بە تەنیشتیدا رۆشتن، هەردووکیان زۆر دڵخۆش بوون، میلاش بە بینینی ئەوان زۆر دڵخۆش بوو، بەڵام لە پر ئەو زەردەخەنەیەی کە لەسەر لێوەکانی بوون ون بوون و لە جیی ترسێکی زۆر ناخۆشییەک بە دی دەکرا... نەیتوانی کە ئاور بداتەوە بۆ دوایەوە، بەڵام تەنها گوێی لە گریانی منداڵەکە بوو کە هاواری ناوی دایکی دەکرد. سەیری کرد و بینی رووداوەکە رووی داوە...
( لە دوای ئەوەی لە میلا رەت بوون، دایکەکە بە منداڵەکەی وت کە کەمێک چاوەریی بکات بۆ ئەوەی شتێک بێنێت لە مارکێتەکە، بەڵام لە کاتی پەرینەوەی ئۆتۆمبێلێک زۆر بە خییرایی لێی دا و کۆتای هات. منداڵەکەش لەسەر لاشەکەی دایکی دەگری) کاتێک سەیری کرد ئەوەی بینی. نەیتوانی چیتر بەرگە بگرێت یەکسەر شوێنەکەی بە جێ هێشت. و چاوەکانی لە رشتنی فرمێسک نەدەوەستان. بەڵام هیچ شتێکی بۆ نەدەکرا، ئەو ناتوانێت چارەنووس بگۆرێت. بە خێرایی گەرایەوە بۆ شوقەکەیی و دەرگاکەی داخست. بەڵێ ئەوە ژیانی ئەوە بینینی داهاتوو و ترس لە تێکەل بوون لەگەل خەڵک، ماوەی هەفتەیەک لە ژوورەکەی نەهاتە دەرەوە تەنها لە پەنجەرەکەی سەیری ژیانی رۆژانە و داهاتووی هەموو ئەوانە دەکرد کە لە خوارەوە بوون.. شەوێک زۆر نەخۆش لاواز بوو، بەبەردەوامی گویی لە دەنگەکە بوو..
دەنگەکە: دوای ژیانی خۆت بکەوە، تۆ هەرگیز ناتوانی چارەنوست بگۆریت.
بە بەردەوامی هەمان شت دووبارە دەبوویەوە، بە جۆێک کە چیتر نەیدەتوای بەرگەی بگرێت، هەستا کە کەمێک ئاو بخوات بەڵام بەهۆی سەر ئێشە نەیتوانی ئەوە بکات، دەنگەکە و ئازارەکەی ئەویان بە تەواوی روخانبوو، هەموو ئەوەی کە لەسەر مێزەکەی بوو فرێی دا و زۆر هاواری دەکرد...
میلا: تکایە، بەسە، تکایە وازم لێ بینن... ئااه.
لە جێگەی خۆی کەوت و نەیدەتوانی کە بجوڵێت، لەو کاتە کەسێک دەرگای ژوورەکەیی شکاند... کاتێک چاوی کردەوە لە نەخۆشخانە بوو...
...: تۆ هەستایت! ئێستا ئەرۆم پزیشکەکە بانگ دەکەم.
کەسەکە رۆشت پزیشکەکە بانگ بکات لەو کاتەش میلا توانای بینینی باشتر بوو، پزیشکەکە گەرایەوە بۆ لای و چەند پشکنینێکی بۆ کرد...
پزیشک: خاتوون، ئایە دەتوانی کە بە باشی ببینیت؟ تکایە سەیری پەنجەم بکە و بە چاوەکانت دوای جوڵەی دەستم بکەوە.
ئەوەی کرد کە پزیشکەکە پیی وتبوو.
پزیشک: ئایە دەزانیت کە تۆ لە کوێیت؟
میلا: پیۆنگوۆ (نەخۆشخانە)
پزشک: زۆر باشە، ئایە دەکرێت ناوی خۆتمان پێ بڵێیت؟
میلا: میلا، ئیم میلا.
پزیشک: ئایە ئێستا ئازارت هەیە؟
میلا: کەمێک.
پزیشک: تۆ ئێستا زۆر باشتری، هەروەها لێدانەکانی دڵت رێک بوونەتەوە و تاکەشت دابەزیوە. هیوادارم کە زۆر باشتر بیت.
پزیشکەکە میلای بەجێ هێشت و کەسەکە هاتەوە بۆ لای، ئەوە جون کی بوو.
جون کی: میلا، کەواتە ناوت میلایە
میلا هیچ شتێکی نەوت کە ئەوی بینی نەیتوانی فرمێسکەکانی را بگرێت...
جون کی: ئایە کێشەیەکت هەیە؟ بۆچی دەگریت؟
میلا لە جێگەکەی هەستا و دانیشت، فرمێسکەکانی سری و سەیری جون کی کرد.
میلا: ئەمە سییەم جارە کە یەکتر ببینین، دیارە کە چارەنووس بە تەواوی بریاری ئەوەی داوە.
جون کی: ببورە تێنەگەیشتم!
میلا: لە بیری کە، بە هەر هال، تۆ چۆن منت هێنا بۆ ئێرە؟
جون کی: راستییەکەی لە مالەکەم بووم، بەڵام لە پر گوێم لە هاوارێکی زۆر بوو لە شوقەکەی تەنیشتم، کاتێک پەیوەندیم بە سکویرتی کرد وتیان کە تەنها کچێک بەتەنیا لەوێ دەژی، زۆر لە دەرگام دا، بەڵام دەرگاکەت نەدەکردەوە، بۆیە دەرگاکەم شکاند، لەو کاتە بینیم کە تۆ لە زەوییەکە کەوتوویت. ئیتر بە خێرایی تۆم هێنا بۆ نەخۆشخانە. بەڵام لەو بروایە نەبووم کە ئەو کەسە تۆ بیت.
میلا: زۆر سوپاس بۆ رزگار کردنم.
جون کی: نەخێر، من دەبێت سوپاست بکەم. ئەو شەوە منت رزگار کرد. من لی جوون کی.
میلا: تکایە ئێستا دەتوانیت برۆیت، من باشترم. هەروەها با هەرگیز چاومان بە یەک نەکەوێتەوە.
جون کی: چی؟ بەڵام ئایە من هەڵەیەکم کردووە؟
میلا: تکایە، نامەوێت کە چیتر تۆ ببینم. ئێستاش برۆ.
جون کی: زۆر باشە، هیوادارم کە زوو باشتر ببیت.
میلا: هەروەها، پارەی نەخۆشخانە خۆم دەدەم.
جون کی: ئایە تۆ مێشکم دەخوێنیتەوە؟ چۆن زانیت کە ئەوە دەکەم؟
میلا: تەنها زانیم.
جون کی: ببورە ئەگەر بیزارم کردبیت، تکایە ئاگاداری خۆت بە.
جون کی میلا ی بەجێ هیشت بەڵام زۆر شۆک ببو لەو رەفتارەی کە میلا بەرامبەری کردی.
جون کی: هاه، ژیانیم رزگار کرد بەڵام هەموو ئەوەی وەرم گرت تەنها دەرکردن بوو؟ وەک ئەوەی زۆر گرنگ بیت لەلام.
لە دوای ئەوەی میلای بە جێ هێشت، میلا دەیزانی کە چی روودەدات، بۆیە بزەیەکی کرد.
میلا: بمبوورە، بەڵام ناهێلم کە ریگە بدەم لە من نزیک ببیتەوە.
لە دوای دوو رۆژ میلا لە نەخۆشخانە رۆشتە دەرەوە، و دووبەرە ژیانە ساردەکەی دەست پی کردەوە، لە بەیانی دواتر کەسێک لە دەرگای دا، کاتێک دەرگاکەی کردەوە کەسی نەبینی تەنها هەندێک خواردن لە بەردەم دەرگاکەی دانرا بوو و نامەیەکی لەگەلدا بوو.
نامەکە: بیستم کە نەخۆشخانەت بە جێ هێشتووە، هیوادارم کە ئیستا باشتر بیت، تۆ وتت کە هەرگیز ناتەوێت من ببینیت، بۆیە تەنها خواردنەکەم لە بەردەم دەرگاکە بە جێ هێشت، تکایە خۆشی لی ببینە.
میلا: هە، پابۆ. خواردنەکەم بە باشی دەخۆم.
ئەوەی وت و دەرگاکەی داخست، جون کی لە پشت دەرگاکە وەستابوو، کە ئەوەی گوێ لێ بوو خەندەیەکی کرد و دڵی زۆر خۆش بوو. لە دوای کاتژمێرێک کەسێک لە دەرگاکەی جون کی دا، کاتێک دەرگاکەی کردەوە میلا بوو، بە زەردەخەنەیەکەوە بەخێر هاتنی کرد.
جون کی: میلا! بەخێر بێیت تکایە وەرە ژوورەوە.
میلا: ببورە، بەڵام ئێمە ئەوەندە نزیک نین کە من بێمە ماڵەکەت..
جون کی: ئاه، ببورە، مەبەستم هیچ نەبوو.
میلا: زۆر سوپاس بۆ خواردنەکەت، بەڵام هیوادارم کە جارێکی تر شتیکی لەو شێوەیە نەکەیت. دایکم پێی وتبووم کاتێک کەسێک خواردنت بۆ دەنێرێت پێویستە کە تۆش شتێک لە بەرامبەردا بنێریتەوە، کەمێک شیرینیم دروست کردووە، هیوادارم کە بە دڵت بێت. ئێستاش بە یارمەتیت.
جون کی قاپەکەی لێ وەرگرت و میلا بەرەو شوقەکەی خۆی رۆشتەوە، دەرگاکەی کردەوە و ویستی برواتە ژوورەوە بەڵام جون کی وەستاندی.
جون کی: میلا شی، بمبوورە ئەگەر شتێکم کردبێت کە وا بێزاری کردبیت. بەڵام دڵنیابە کە هەرگیز مەبەستم شتێکی خراپ نەبووە، تەنها ویستم وەک دراوسێ و هاورییەک مامەلەت لەگەل بکەم.
میلا: من لەوە تیدەگەم، بەڵام هیوادارم ئەگەر چاویشمان بە یەک کەوت وەک نەناسراوێک مامەلە بکەیت، چونکە من هەر بەو شێوەیە دەبم. ئێستاش بە یارمەتیت.stopp...
#Byeol
YOU ARE READING
The Visionary Girl In black
Fantasyبینینی داهاتووی هەمووان، ترس دوور کەوتنەوە، ژیانێکی تەنها و تاریک، هەموو ئەوە لە ناوی دەبات... #Byeol