دەرگاکەی داخست و رۆشتەوە ژوورەکەی، لەگەل ئەوەی کە زۆر هەستی بە نا ئارامی دەکرد لەبەر ئەوەی کە بەرامبەری کردی بەڵام هێشتا دەیویست کە باوەر بە خۆی بێنێت ئەو کارە راستەکەی کردووە. چەندین رۆژ تێپەری و دووبارە لە ژوورەکەی نەهاتە دەرەوە. رۆژێک بۆ فرێ دانی هەندێک لە خۆڵ و خاشاکی ماڵەکەی رۆشتە دەرەوە، کاتێک هاتەوە چاوی بە جوون کی کەوت، جوون کی بە بینینی زەردەخەنەیەکی کرد، بەڵام کە قسەکانی بیر کەوتەوە پشتی تێ کرد و رۆشتە ژوورەوە، میلاش بە هەمان شێوەی کرد. ئەو شەوە جون کی لە سەر جێگە خەوەکەی پاڵکەوتبوو، هەر بیری دەکردەوە کە ئایە چی شتێکی کردووە میلا بەو شێوەیە لەگەلی بجوڵێتەوە.جون کی: ئایش، هەر بەراستی دەبێت ئەوە چی بێت؟ تۆ بڵێی بەهۆی ئەوەی من بەو جۆرە بینیم وا مامەڵەم لەگەل دەکات؟ ئاه ئەگەر واش بیت ئەوە تاوانی من نییە، خۆی بەو شێوەیە بوو. هەروەها ئەگەر نەخۆشیش بێت پێویست بە شاردنەوەی ناکات، لە کۆتایی هەموومان نەخۆش دەکەوین.
میلا: بێمێشک، تۆ هیچ شتێک لەسەر من نازانیت.
لە رۆژی دواتر دووبارە لە دەرگاکەی درایەوە، کە دەرگاکەی کردەوە بینی جون کی بە چەپکێک گوڵ و هەندێک خواردن لەبەردەم دەرگاکەی وەستاوە.
جون کی: هیوادارم کە بێزارم نەکردبیت، تەنها ویستم کە وەک دراوسێیەک سڵاوت لی بکەم.
میلا: دەتوانیت بیتە ژوورەوە.
جون کی زۆر سەری سوڕما بەڵام زۆر دڵخۆشیش بوو، رۆشتە ماڵەکەی، بەڵام ئەوەی سەریسورمان، هەمو شتیکی ماڵەکەی رەنگی رەشە. دیوارەکان، پەردەکان، هەموو شتێک، تەنانەت ئەو تابلۆیانەی کە هەڵیش واسراون رەنگیان رەشە... گوڵەکان و خواردنەکانی دا بە میلا. و لە ژووری دانیشتنەکە دانیشت.
میلا: هەز بە چ خواردنەوەیەک دەکەیت؟
جون کی: تەنها قاوەیەک.
میلا: زۆر باشە.
قاوەکەی بۆ هێنا، بەڵام کوپەکەش رەش بوو.
میلا: سوپاس بۆ گوڵەکان و خواردنەکەت.
جون کی: ئاه، نێ.
میلا: دیارە سەرت سوورماوە، لە رەنگی ماڵەکەم، بەڵام ئەوە ژیان و ناخی منە.
جون کی: نەخێر، هەر کەسە و ئارەزوویەکی هەیە.
میلا: بۆچی دەبێت، هەمووی رەش بیت؟ بۆچی وتی کە ئەوە ژیانی ئەوە؟ ئایە دەبیت نهێنی ئەو چی بێت؟ دەبێت هەوڵ بدەم کە لیی نزیک ببمەوە و وەڵامی هەمووی بزانم. ئایە ئەوە ئەوە نییە کە ئێستا بیری لێ دەکەیتەوە؟
جون کی: تۆ... تۆ چۆن؟ چۆن ئەوەت زانی؟
میلا: من هیچ شتێک نییە کە نەیزانم لە بارەی ژیانی ئەوانی تر. تۆ لی جوون کی ماوەی چەندین ساڵ کارت بۆ گروپێکی چەتە و مافیاکان دەکرد، بەڵام کاتێک بە هەڵەکەتت زانی و بێزار بوویت لە ئەنجام دانی ئەو تاوانە قێزەونانە، بریارت دا کە بە جییان بهێڵیت، بەڵام ئەوان پێیان وتیت کە دەبێت پارەیان بدەیتی و خۆتیان لێ بکریتەوە، تۆش هەموو ئەوەی هەتبوو پێت دان، بەڵام ئەوان داوای زیاتریان کرد و تۆش داواکەت رەت کردەوە، ئەو شەوەش کە منت بینی هەستت کرد ئەوە دووەم جارە لەو ساتە دەژیت. دەتەوێت زیاتر بڵێم؟
YOU ARE READING
The Visionary Girl In black
Fantasyبینینی داهاتووی هەمووان، ترس دوور کەوتنەوە، ژیانێکی تەنها و تاریک، هەموو ئەوە لە ناوی دەبات... #Byeol