Part 1

522 54 1
                                    

Nayeon P.O.V
چەند دەبێت نەهاتوومەتەوە بۆ ئێرە؟ هێشتا شتەکان لە شوێنی خۆیانن، بەڵام جوانییەکەیان نەماوە، ئێستا زۆربەیان بوونەتە خۆڵە مێش، یاخود بە سووتاوی لە جێگەی خۆیانن... لەم مالە خۆشەویستیمان دەستی پێ کرد، هەر لێرەشەوە ناخۆشییەکان و کاتە قورسەکان دەستی پێ کرد، بەڵام ئەم شوێنە بۆیە هۆی خۆشترین ژیان بۆ من... هەرگیز ناتوانم دەستبەرداری بم...
End P.O.V
Flash Back 10 yrs.
تایهیۆنگ: یۆبۆ؟ هەستە لە خەو ئێستا بەیانییە.
هەولی دەدا هاوسەرەکەی بە خەبەر بهێنێت کە هەر وەک منداڵێکی بچووک نووستووە لە ئامێزیدا...
نایۆن: ئاه، بەراستی من زۆر ماندووم.
تایهیۆنگ: دەبێت هەستیت، نانی بەیانی ئامادە کراوە ئێستا. دەبێت لەبەر منداڵەکەمان خۆت پشتگوێ نەخەیت.
نایۆن: ئایش... بەڵام من برسیم نییە.
تایهیۆنگ: لە بیرت کرد پزیشکەکە وتی چی؟ دەبێت بە باشی نان بخۆیت، ئەگەر نا بۆ تەندروستی تۆش و منداڵەکەش خراپە. هەروەها ئەمرۆ کاتی سەردانەکەتە.
نایۆن: باشە، تەواو، من هەستام...
تایهیۆنگ: پێویستت بە یارمەتییە؟
نایۆن: نەخێر، من باشم.
تایهیۆنگ: بە یانیت باش شاژنەکەم.
نایۆن: بەیانی تۆش باش پالەوانەکەی من.
تایهیۆنگ: دەزانی ئەمشەو لەوانە بوو کە خەونی زۆر ناخۆش ببینیت؟ زۆر بە تووندی منت لە ئامێز گرتبوو، هەروەها دەشگریایت. بەڵام لە دوای ماوەیەک ئارام بوویتەوە.
نایۆن: ئەوە راستە، من خەونێکی زۆر ناخۆشم بینی، بەراستی زۆر دەترسم.
تایهیۆنگ: دەکرێت بە منی بڵێیت؟
نایۆن: لە خەونمدا، منداڵێک بە بەردەوامی بانگی دەکردم و دەیوت دایکە رزگارم کە، بەڵام هەموو چواردەورم ئاگر بوو، نەمدەتوانی بێجگە لە تینی ئاگرەکە هەست بە هیچی تر بکەم. لەو کاتە منداڵەکە لە بەدەمم بوو، بە چاوی پر لە گریان سەیری دەکردم و دەیوت: ئوما، تۆ خۆت رزگار بکە، ئەگەر نا منیش دەمرم." هەر ئەوەی دەوتەوە منیش نەمدەتوانی کە ئەوە بکەم. هەروەها لە خەونەکەمدا تۆ لە تەنیشتم لەسەر زەوییەکە کەوتبوویت و جوابت نەدەدامەوە. . تایهیۆنگ؟ بەراستی من زۆر دەترسم. چی ئەگەر شتێک روو بدات؟
تایهیۆنگ: ئەوە تەنها خەونێک بووە، دڵنیابە کە هیچ شتێک نابیت، تۆ نیگەران مەبە.
نایۆن: هیوادارم کە قسەکەی تۆ بێت.
هەردووکیان خۆیان گۆری و رۆشتنە خوارەوە و لە ژووری نان خواردنەکە بەرێز کیم و خاتوو کیم یان بینی دانیشتبوون نانیان دەخوارد، بە روویەکی گەشەوە بەیانی باشیان لێ کردن و لەگەلیان دانیشتن...
بەرێز کیم: هیوادارم کە ئەمشەو بە باشی خەوتبن.
تایهیۆنگ: ئێمە زۆر باش بووین.
خاتوو کیم: هەزت لە چییە بیخۆیتەوە کچەکەم؟
نایۆن: بەراستی نازانم... ممم، تەنها کەمێک شیر بە کاکاو. ئەوە بەس دەبیت.
خاتوو کیم: بەڵام ئەوە زۆر کەمە بۆ تۆ، تۆ ئێستا دوو گیانیت، پێویستە زۆر زیاتر بخۆیت.
نایۆن: نێ، ئاراسۆیۆ.
خاتو کیم: تۆ یەکەم نەوەی ئێمەت لە سکدایە، بۆیە پێویستە بە باشی بیپارێزیت، ئەویش لە ریگەی پاراستنی خۆتەوە دەبیت.
نایۆن: نێ ئالگسمیدا.
لەو کاتە یەکێک لە خزمەت کارەکان کوپە شیرەکەی بۆ هێنا، و نایۆن دەستی کرد بە خواردنەوەی...
خاتوو کیم: ئەمرۆ کاتی سەردانی پزیشکتانە؟
تایهیۆنگ: ئەوە راستە، بۆیە ئەپا ئەمرۆ من کەمێک دوا دەکەوم.
نایۆن: ێویست ناکات، من خۆم دەرۆم.
تایهیۆنگ: بەڵام من دەمەوێت چاوم بە کچەکەم بکەوێت.
خاتوو کیم: نایۆن راست دەکات، تۆ لەوەتەی زانیوتە دووگیانە کارەکانت زۆر دوا دەخەیت، ئەوەش بۆ کارەکانی باوکت باش نییە. چیتر خۆی دەتوانێت کە بروات.
تایهیۆنگ: نەخێر ئوما، من پێویستە لەگەلی بم، دەمەوێت کە کچەکەم ببینم.
نانەکەیان خوارد و لە مالەکە رۆشتنە دەرەوە و رۆشتنە لای پزیشکە تایبەتییەکەی نایۆن. لە دوای ماوەیەک سەرەیان هات و بەیەکەوە رۆستنە ژوورەوە، پزیشکەکە پشکنینی تیشکی بۆ گرت..
پزیشک: دەبینن؟ ئەوە منداڵەکەی ئێوەیە.. دەتوانن گوێتان لە لێدانەکانی دڵی بێت.
تایهیۆنگ: سڵاو کچەکەم...
نایۆن: سڵاو بچکۆلەکەم..
پزیشک: منداڵەکەتان تەندروستی باشە... هەروەها تۆ ئێستا لە مانگی پێنجەمدایت، بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بیت و خواردنی باش بخۆیت لە پێناو گەشەی کۆرپەکەت.
تایهیۆنگ: راستییەکەی، ئویسانیم ئەو هیچ شتێک ناخوات، بە بەردەوامی دەڵێت کە هەز بە هیج ناکات، تەنانەت هەندێک جار بی ئەوەی هیچ بخوات دەرشێتەوە.
پزیشک: ئەوە زۆر خراپە... پێویستە ئەو خواردنانەی هەزی پێ دەکەیت بە بەردەوامی بی خۆیت، هەروەها ئەو خواردنانەی یارمەتی گەشەیەکی باشتری کۆرپەکەت دەدەن. ئەگەر نا ئەوا تەندروستی هەردووکتان دەکەوێتە مەترسییەوە.
نایۆن: زۆر باشە، ئەوە دەکەم.
پزیشکەکەیان بەجێ هێشت و دەست لە ناو دەست رۆشتنە دەرەوە، لەو کاتە کە دەرۆشتن بۆ لای سەیارەکەیان، نایۆن وەستا..
تایهیۆنگ: شتێک بووە؟
نایۆن: من ئێستا هەزم لە پەشمەکە. ئەوەم بۆ بکرە.
تایهیۆنگ ئەوەی داوای کردبوو بۆی کری و ئەویش زۆر بە جوانی دەستی کرد بە خواردنی..
تایهیۆنگ: هیچی ترت ناوێت؟
نایۆن: من ئێستا زۆرم هەز لە شیرینییە! ئەوە زۆر سەیرە؟
تایهیۆنگ: بەڵام ئەو هەموو شیرینییە خراپە. تۆ بەبەردەوامی ئەوانە دەخۆیت.
نایۆن: بەڵام من تەنها هەز بە شیرینی دەکەم، ئەوە هەلەی من نییە، منداڵەکەت ئەوەی دەوێت.
تایهیۆنگ: ئایش، کەواتە برۆین.
بەیەکەوە رۆشتنە ئەو شوێنەی نایۆن هەزی لێیەتی و داوای شیرینییان کرد... لە دواییدا نایۆنی بردە مالەوە و خۆی رۆشتە سەر کارەکەی...
خاتوو کیم: ئێوە هاتنەوە. زۆرتان پیچوو.
نایۆن: بەیەکەوە رۆشتین کەمێک شیرینیمان خوارد...
خاتوو کیم: بەڵام لە مالەوەش هەمانبوو. ئەەندە لە کارەکانی دوای مەخە.
نایۆن: نێ ئۆمونیم، چێسۆنهابنیدا.
خاتوو کیم: ئێستا دەتوانیت برۆیتەوە ژوورەکەی خۆت...
نایۆن رۆشت خۆی گۆری و لە دوای ماوەیەک رۆشتە چێشت خانەکە، تەنها خزمەتکارەکەی لێ بوو..
ئاجوما: ئاگاشی؟ شتێکت پێویستە؟
نایۆن: تەنها ویستم کە کەمێک میوە بخۆم..
ئاجوما: تۆ دانیشە ئێستا بۆت دەهێنم.
نایۆن: کوماوۆ ئاجوما.
میوەکەی بۆ ئامادە کرد و لە بەردەمی داینا، و نایۆنیش دەستی کرد بە خواردنی.. لە دوای تەواو بوونی رووی کردە ئاجووماکە..
نایۆن: ئاجوما؟
ئاجوما: نێ ئاگاشی؟
نایۆن: ئایە چیمان هەیە بۆ نیوەرۆ؟
ئاجوما: هەز لە شتێکی تایبەت دەکەیت بۆت ئامادە بکەم؟
نایۆن: نەخێر تەنها ویستم کە بزانم.
ئاجوما: هەزت بە هەرچی بوو تەنها بیڵێ و من بۆت ئامادە دەکەم.
نایۆن: زۆر سوپاس بۆ تۆ.
ئاجوما: نەخێر، پێویستە کە تۆ تەندروست بیت لە پێناو منداڵەکەت.
نایۆن: هەر ئەوە دەکەم.
کەمێک لەگەل ئاجوماکە دانیشت و قسەی کرد لە دواتر رۆشتە باخچەکە و کەمێک دانیشت و دەستی خستە سەر سکی...
نایۆن: کچەکەم، ئێستا گوێت لە دەنگی منە؟ دەزانی من تۆم زۆر خۆش دەوێت، هەروەها ئەپاش تۆی زۆر خۆش دەویت، بۆیە ئەگەر هاتیتە ئەم جیهانە تکایە کچێکی باشبە و هەمیشە دڵخۆشمان بکە. تۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگیت بوویتە هۆکاری درووست بوونی خۆشەویستی نێوانمان... دەزانیت؟ دمەوێت زۆر زوو بێیتە ئەم ژیانە و زووش گەرە ببیت، ئەو کات هەموومان وەک خێزانێکی بچووک و خۆشبەخت بەیەکەوە دەژین، هەروەها هەموو شەوێک باسی چیرۆکی خۆمانت بۆ دەکەین، لە نێوان خۆمان دەتخەوێنین، هەموو شەوێک بەیەکەوە ماچی خەوت دەکەین... کاتێک بیر لە هەموو ئەمانە دەکەمەوە دەمەوێت زۆر سوپاسی ئوما و ئەپا بکەم کە منیان دا بە تایهیۆنگ... لەگەل ئەوەی لە سەرەتا هیج پەیوەندییەک لە نیوانان نەبوو، بەڵام بە تیپەرینی کات خۆشەویستییەکی پاک و راستەقینە لە نێوانمان درووست بوو، لە ئێستا وا هەست دەکەم بۆ تەنها ساتێک بە بێ ئەو ناتوانم لە ژیان بەردەوام بم... تایهیۆنگ هەموو ژیانی منە.
لەو کاتە یەکێک لە خزمەتکارەکان هات و تەلەفۆنەکەی پی دا..
خزمەت کار: خانمەکەم یەکێک لە هاورێکانت پەیوەندی کردووە.
نایۆن: ئاه، زۆر سوپاس...
تەلەفۆنەکەی لێ وەرگرت و لەگەل هاورێکەی قسەی کرد...
مین هی: نایۆناا، تۆ باشیت؟ ماوەیەکی زۆرە قسەمان نەکردووە.
نایۆن: مین هیا! من زۆر باشم، ئەی تۆ؟ ئەوە راستە، زۆر بیرم دەکردی هاورێکەم.
مین هی: من ئێستا گەراومەتەوە. دەکرێت چاومان بە یەک بکەوێت؟
نایۆن: تۆ ئەوەت بە راستە؟ واتە ئێستا لە کۆریایت؟ یاا، باوەر بەوە ناکەم.
مین هی: بەراستمە... دەکرێت گالتە بکەم؟
نایۆن: یاا، ناتوانم چاوەرێ بکەم بۆ ئەوەی بتبینم.
مین هی: هەر لە جێگەکەی جاران، لەوێ یەکتر دەبینین.
نایۆن: بەڵام کەی؟
مین هی: من کاتژمێرێکی تر لەوێ دەبم،
نایۆن: زۆر باشە، منیش ئێستا خۆم ئامادە دەکەم.
کۆتایی بە پەیوەندییەکەی هێنا، و پەیوەندی بە تایهیۆنگ کرد و پێی وت کە چاوی بەم مین هی دەکەوێت. خۆی ئامادە کرد و رۆشتە ئەو قاوە خانەیەی کە هەمیشە لەگەل مین هی بۆی دەرۆشتن کاتێک لە ئامادەیی بەیەکەوە بوون. کاتێک گەشتە ئەوێ مین هی چاوەرێی دەکرد، کە یەکتریان بینی زۆر بە تامەزرۆیی یەکتریان لە ئامێز گرت...
نایۆن: مین هیاا... پۆگۆشیپدا..
مین هی: من زۆر زیاتر... ئەم هەموو ماوەیە باش بوویت؟
نایۆن: من زۆر باشم، ئەی تۆ؟
مین هی: منیش، ئەی لەگەل تایهیۆنگ؟ ئایە ئەو باشە لەگەلت؟
نایۆن: بە دڵنیایی، ئەو منی زۆر خۆش دەوێت، بەراستی زۆر دڵخۆشم لەگەلی.
مین هی: زۆر خۆشهالم کە ئەوە دەبیستم. نیگەران بووم کاتیک بە هەوالی هاوسەرگیرییەکەتم زانی، وتیان کە لە پێناو بەرز بوونەوەی قازانجەکانی باوکت بووە.
نایۆن: ئەوە راستە، سەرەتا زۆر دڵگران بووم، بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشم، بۆیە هەمیشە سووپاسگوزاری دایکم و باوکمم.
مین هی: زۆر دڵخۆشم بەوە...
ماوەیەکی زۆر دانیشتن قسەیان کرد و باسی هەموو ئەو ماوەیان کرد کە لە یەک دا برا بوون، لە دوای ئەوە بریاریان دا بەیەکەوە بچنە بازار و زۆر شوێن گەران، هەر وەک دوو هاورێکەی جاران، کاتی زۆر خۆشیان بەیەکەوە بەسەر برد... کات گەشتبوویە ئێوارە نایۆن گەرایەوە مالەوە، لەو کاتەی دەرگاکەی کردەوە بینی خاتوو کیم لە هۆلەکە دانیشتووە.
نایۆن: سڵاو ئۆمونیم.
خاتوو کیم: بەخیر بێیتەوە. هیوادارم کاتێکی خۆشت بەسەر بردبێت.
نایۆن: بەڵێ، زۆر سوپاس.
خاتوو کیم: برۆ خۆت بگۆرە، کەمێکی تر جۆنگ و تایهیۆنگ دەگەرێنەوە.
نایۆن: نی...
پێش ئەوەی برواتە سەرەوە لە زەرفەکەی قوتوویەکی دەرهێنا و بردی بۆ خاتوو کیم..
خاتوو کیم: ئەوە چییە؟
نایۆن: تەنها دیارییەکی بچووکە، هیوادارم کە بە دڵت بێت.
بە زەردەخەنەوە دای بە خاتوو کیم، خاتوو کیمیش لێی وەرگرت و کردییەوە، بازنێکی مرواری بوو کردییە دەستی و زۆر بە لایەوە جوان بوو.
خاتوو کیم: ئەوە زۆر سەرنج راکێشە، سوپاس.
نایۆن: زۆر دڵخۆشم کە بە دڵت بووە.
رۆشتە سەرەوە و خۆی گۆری کە هاتە خوارەوە تایهیۆنگ و بەرێز کیم گەرانەوە، تایهیۆنگ بەرەو رووی نایۆن رۆشت و ماچی کرد..
نایۆن: بەخێر بییتەوە. بەخیر بییتەوە ئابونیم.
بەرێز کیم: زۆر سوپاس کچەکەم.
تایهیۆنگ: زۆرم بیر دەکردی ئازیزەکەم.
نایۆن: منیش زۆر زیاتر.
تایهیۆنگ: هیوادارم کە کاتێکی خۆشت لەگەل هاورێکەت بەسەر بردبیت.
نایۆن: دواتر هەموویت بۆ باس دەکەم..
چاکەتەکەیی و جانتاکەی لی وەرگرت و بەیەکەوە رۆشتنە ژوورەکەیان... تایهیۆنگ دوشێکی کرد و خۆی گۆری، نایۆنیش جلەکانی خستەوە جیگەی خۆی... لە دوای ماوەیەک تایهیۆنگ هاتە دەرەوە و تەنها خاولییەکی لە کەمەری پێچا بوو. نایۆن بە بینینی کەمێک هەستی بە شەرم کرد و ویستی برواتە دەرەوە، بەڵام تایهیۆنگ دەرگاکەی داخستەوە و نەیهێشت بروات..
نایۆن: جلەکانم لەسەر جیگەکە بۆ داناویت. لەبەریان بکە و وەرە خوارەوە.
تایهیۆنگ: ئایە هێشتا شەرم لە من دەکەیت؟ هاهاها گیۆوۆ...
نایۆن: نا، بەڵام تەنها ویستم کە تۆ بە ئارامی خۆت بگۆریت.
تایهیۆنگ: من لەگەل تۆ ئارامم، ئەگەر لە هەرکاتێک لەلام بیت بۆ من خۆشبەختییەکی بێهاوتایە.
نایۆن: من ئێستا دەرۆمە خوارەوە.
تایهیۆنگ: نەخێر بەیەکەوە دەرۆین.
نایۆن: یاا، بەڵام دەبێت من برۆم.
تایهیۆنگ: رێگە بەوە نایەم...
دەستی خستبوویە سەرد دەرگاکە و لە نایۆن نزیک بۆوە و ماچی کرد و توند لە ئامێزی گرت..
تایهیۆنگ: دەزانی لێوەکانی تۆ زۆر وروژێنەرن، هەرگیز ناتوانم خۆم لە ماچ کردنیان بوەستێنم.
نایۆن: یاا..
تایهیۆنگ: باشە دەکرێت کەسێک بە شێوەی تۆ هەبێت؟ هەموو شتێکت سەرنجراکێشە.. هەر ئەوەشە وام لی دەکات زۆر زیاتر و زیاتر تۆم خۆش بوێت.
نایۆن: منیش تۆم زۆر خۆش دەوێت.
تایهیۆنگ: ئێستا بۆستە تا من خۆم دەگۆرم، بەیەکەوە دەرۆینە خوارەوە...
تایهیۆنگ خۆی گۆری و بەیەکەوە رۆشتنە خوارەوە و لەگەل خاتوو کیم و بەرێز کیم نانیان خوارد، لە دوای نان خواردن تایهیۆنگ و باوکی سەرقالی هەندێک کاری کۆمپانیاکەیان بوون. نایۆن هەستی بە ماندوێتی کرد و رۆشتە ژوورەکەیان پشوو بدات، لە دوای ماوەیەکیش تایهیۆنگ رۆشتە لای بینی هێدفۆنی لە گوێدایە و گوێ لە میوزیک دەگریت، لە تەنیشتی دانیشت، کاتێک نایۆن هەستی پێ کرد، سەری خستە سەر شانی..
تایهیۆنگ: پێم بڵێ ئەمرۆ چیتان کرد؟
نایۆن: کاتێکی زۆر خۆشمان بەسەر برد، هەر وەک دوو کچە بچووکەکەی جاران چووینە ئەو قاوەخانەیەی هەموو کات بۆی دەرۆشتین، رۆشتینە بازاریش، چەند شتێکمان کری، هەروەها دیارییەکم بۆ ئۆمونیم کری، زۆری بە دڵ بوو.
تایهیۆنگ: شاژنە دڵباشەکەی من... هیوادارم هەمیشە دڵخۆش نیت.
نایۆن: دەزانی؟ کاتێک چاوم بە مین هی کەوت زۆر زۆر دڵخۆش بووم، لە دوای چەندین ساڵ چاومان بەیەک کەوتەوە، ئەوە زۆر خۆش بوو.
تایهیۆنگ: کاتێک هاورێکانت دوای ماوەیەکی زۆر دەبینیتەوە، خۆشییەکی زۆر هەست پی دەکەیت، ئەوە سروشتی هەموو پەیوەندییە هاورێیەتییە راستەقینەکانە.
نایۆن: تۆ راست دەکەیت...
تایهیۆنگ: ئایە ئەمرۆ کچە بچووکەکەی من ئازاری ئومای نەداوە؟
نایۆن: نەخێر، بەڵام ئەمرۆ زۆر زۆری خوارد.. هەرگیز ئەوەندەم نەخواردووە.
تایهیۆنگ: وابزانم گوێی لە قسەکانی پزیشکەکە بووە.
نایۆن: هاها، لەوانەیە.
تایهیۆنگ: دەزانی تۆ بەم شێوەیە زۆر جوانتریت؟
نایۆن: یاا گاڵتەم پێ دەکەیت؟
تایهیۆنگ: هەرگیز، من ئەوەم بە راستە.. دڵنیام تۆ جوانترین دایکی جیهانیت.
نایۆن: چینچا؟
تایهیۆنگ: ئۆ، چینچا.
لەو کاتە نایۆن هەستا و رۆشت کتێبێکی مندالانی هێنا و دای بە تایهیۆنگ و هەر وەک پێشوو تر دانیشتەوە.
تایهیۆنگ: ئەوە چییە؟
نایۆن: چیرۆکی منداڵان، دەڵێن کە منداڵ لە سکی دایکیدا گوێی لە دەنگی دایکی و باوکی دەبێت، بۆیە ئەمرۆ ئەم چیرۆکەم کری بۆ ئەوەی بە یەکەوە بۆی بخوێنینەوە.
تایهیۆنگ: هاهاها، زۆر باشە ئێستا دەیخوێنمەوە..
تایهیۆنگ دەستی کرد بە خوێندنەوەی چیرۆکەکە، لە دوای ماوەیەک سەیری نایۆن ی کرد، خەوی لێکەوتبوو، بە بینینی بەو شێوەیە زەردەخەنەیەکی کرد و لە جێگەکەی چاکی کرد و خۆیشی لە تەنیشتی پالکەوت و سەیری دەکرد...
تایهیۆنگ: چی دەبوو ئەگەر زۆر زووتر تۆم بناسیایە و تۆم خۆشبویستایە؟ هەموو ئەو ژیانەی بەبێ تۆ بەسەرم بردووە لە ئێستا زۆر نیگەرانم بۆی، بۆچی هەر لە سەرەتاوە بەیەکەوە نەبووین؟ بەڵام زۆر سوپاس کە ئێستاش لەگەلمیت، زۆر سوپاس کە ژیانە بێماناکەی منت پر کرد لە خۆشی و خۆشەوستتی، و بوویتە رووناکی ژیانم... هەرگیز ناتوانم دەست بەردارت بم. تۆ تاکە خۆشەویستی ژیانی منیت.
هەموو بەیانییەک، نایۆن بە دەنگی پر لە خۆشەویستی تایهیۆنگ بەخەبەر دەهات، هەموو رۆژێکی لەگەل ئەو زیاتر و زیاتر جوانتر دەبوو، خۆشەویستی و رێزگرتنی نێوانیان ببۆیە تاکە رووناکی و خۆشبەختی ژیانیان، هەمووان ئیرەییان پێ دەبردن کاتێک دەیانبینی هیچ شتێک ناتوانێت کار لە پەیوەندییەکەیان بکات، بەڵام دڵخۆشیش بوون، کاتێک کە دڵنیا دەبوونەوە لە بوونی خۆشەویستی راستەقینە... بە ئارامی ژیانیان بە رێ دەکرد، و هەمیشە چاوەروانی جوانترینەکان بوون لە ژیانیان، بەڵام هەرگیز بە بیریان نەدەهات کە رووداوێک روو بدات و هەموو ژیانیان بگۆرێت... شەوێک هەمووان نووستبوون، نایۆن هەستی بە هەناسە تووندییەکی زۆر و گەرمایەکی زۆر دەکرد، لەگەلیشی نەیدەتوانی چاوەکانی بکاتەوە زۆر هەولی دا هەتا لە کۆتایی بەخەبەر هات، بەڵام ئەوەی بینی زۆر تووشی شۆکی کرد، هەمان رووداوەکانی ناو خەونەکەی بوو، ژوورەکەیان هەمووی ئاگرە، تایهیۆنگ لە تەنیشتی پالکەوتووە. دوکەل و گەرمی ئاگرەکە بە تەواوی ژوورەکەی داگیر کردبوو، بە گیانی لەرزۆک و گریانەوە، تایهیۆنگ ی دەجوڵاند بەڵام هیچ دەنگێکی نەبوو. لەو کاتە گوێی لە دەنگی سەیارەی ئاگر کوژانەوە بوو... هەمووان لە خوارەوە بوون، ویستی کە برواتە دەرەوە بەڵام هەموو رارەوەکانی مالەکە ئاگر بوون، تەنانەت خەریک بوو دەروخا... بە خیرایی گەرایەوە بۆ لای تایهیۆنگ...
نایۆن: تایهیۆنگ، تایهیۆنگ تکایە هەستە. یۆبۆ؟ تایهیۆنگ؟...
زۆر دەگریا بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو، لەو کاتە بە بیری هاتەوە کە هەناسەی دەست کردی بۆ بکات... زۆر هەوڵی دا، تا لە کۆتایی تایهیۆنگ کۆکی و چاوەکانی بە قوورسی کردەوە...
نایۆن: تایهیۆنگ، تایهیۆنگ تۆ باشیت ئێستا؟ ئایە دەتوانیت بە باشی هەناسە بدەیت؟
تایهیۆنگ: چی رووی داوە؟ بۆچی ئێرە بەو شێوەیەیە؟
نایۆن زۆر بە خێرایی لە ئامێزی کرد...
نایۆن: زۆر ترسام بە هۆی دوکەلەکە شتێکت لێ هاتبێت... ئێستا کاتمان نییە، خێرا با لێرە برۆین...
نایۆن تایهیۆنگ ی بە خێرایی هەلگرت و یارمەتی دا کە برواتە دەرەوە، بەڵام کاتێک کە ویستی لە ژوورەکە برواتە دەرەوە، دەرگاکە هەرەسی هێنا، تایهیۆنگ توانی برواتە دەرەوە چوونکە نایۆن پالی پێوە نا، بەڵام نایۆن خۆی لە ناو ئاگرەکە لە ژوورەوە مایەوە. تایهیۆنگ کە گوێی لە هاواری نایۆن بوو، ویستی برواتەوە ژوورەوە بەڵام لەو کاتە ئاگرکوژێنەرەوەکان هاتن و نەیانهێشت بروات..
تایهیۆنگ: نەخێر، نایۆن.. نایۆن.. نەخێر تکایە دەبێت نایۆن رزگار بکەم نایۆنن...
ئاگرکوژێنەرەوە، ئێمە ئێستا رزگاری دەکەین هەر ئێستا ئەو بەرن..
دوو لە ئاگرکوژێنەرەوەکان تایهیۆنگیان بردە دەرەوە و دووانیان رۆشتن کە نایۆن رزگار بکەن، کاتێک رۆشتن بینیان کە نایۆن بە بێهۆشی کەوتووە و جلەکانی ئاگری پێوەیە.. بە خیرایی ئاگرەکەیان کوژاندەوە و بردیانە دەرەوە،  کە تایهیۆنگ ئەوی بینی، بە خێرایی لە ئەمبولانسەکە هاتە دەرەوە و بەرەو نایۆن رۆشت...
تایهیۆنگ: نایۆن! نایۆن تکایە چاوت بکەرەوە. یۆبۆ...
پەرستاری فریاگوزاری: تکایە پێویستە بە خیرایی ئەو ببرێت بۆ نەخۆشخانە...
تایهیۆنگ: منیش لەگەلی دەبم، هەرگیز ناهێلم کە بە تەنیا بیبەن.
هەردووکیانیان بردە ناو ئەمبولانسەکەوە، ئۆکسجینیان لە نایۆن بەست و ئۆکسجینی دەستکردیشیان دا بە تایهیۆنگ، لە رێگە تایهیۆنگ تووند دەستی نایۆن ی گرتبوو و دەگریا بەڵام بۆ تەنها یەکجاریش نایۆن چاوی نەکردەوە، کاتێک گەشتنە نەخۆشخانە بە پەلە بردیانە ژووری نەشتەر گەری...
پەرستاری فریاگوزاری: بە رووداوی ئاگر کەوتنەوە وای لێهاتووە، هەروەها بە بەردەوامی لێدانەکانی دڵی کەم دەکات.
پزیشک: ئەو دووگیانە، هەروەها بەشێکی زۆر لە جەستەی سووتاوە، پێویستی بە نەشتەر گەری خێرا هەیە، هەرئێستا هۆلی نەشتەرگەری سێیەمم بۆ ئامادە بکەن. بە خێرایی ئەوەی پزیشکەکە وتی کردیان و نایۆن برایە ژووری نەشتەر گەری، بەشە سووتاوەکی لەشیان بۆ چارەسەر کرد، و دوای چەند کاتژمێرێک پزیشکەکان لە ژووری نەشتەر گەرییەکە هاتنە دەرەوە، و خێزانی کیم چاوەرێیان دەکرد.
تایهیۆنگ: ئویسانیم؟!، ئایە ئەو ئێستا باشە؟ هیچی خراپی بەسەر نایەت؟
خاتوو کیم: تکایە خۆ منداڵەکەی باشە؟
پزیشک: منداڵەکە باشە، لەگەل ئەوەی زۆر دوکەلیان هەلمژیوە، بەڵام لە ئێستادا لەژێر ئۆکسجین دانراون، دڵنیام باش دەبن. بەڵام دایکەکە بەشێکی زۆر لە جەستەی سووتاوە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی بەجێ هێشتنی شوێنەوارێکی زۆر لەسەر جەستەی...
تایهیۆنگ: ئەی بە نەشتەرگەری جوانکاری ئەوە چارەسەر ناکرێت؟
پزیشک: دەبێت ئەوە رەزامەندی خۆی لەسەر بیت، ئەو کات دەتوانین بیکەین. هەروەها هەتا بە تەواوی چاک نەبێتەوە ئێمە هەرگیز ناتوانین هیچ چارەسەرێکی ئەوەی بۆ بکەین.
تایهیۆنگ: ئەی کەواتە کەی هەڵدەستێتەوە؟
پزیشک: ئێمە چاوەرێی ئەوە دەکەین. ئەگەر لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری تر هەلنەستێت، ئەوا ناتوانین هیچ شتێکی بۆ بکەین. هەمووان ئەو ماوەیەی پزیشکەکە داینابوو چاوەرێیان کرد، بەڵام نایۆن هەرگیز چاوی نەکردەوە، تایهیۆنگ بەوە زۆر رووخا، ترسی لەدەست دانی خۆشەویستەکەی زۆر دەیترساند، هیوادار بوو کە ئەوانە هەمووی خەونێک بن و هیچی تر... ..
stoopp...
راتان چییە لەسەر پارتی یەکەمی وەنشۆتەکە؟
بە رای ئێوە لە پارتی داهاتوو چی روو دەدات؟
هیوادارم کە بە دڵتان بووبێت...
#Byeol

The Old House "V Fancition" Where stories live. Discover now