Part 1

374 39 3
                                    

لە دوای تەواو بوونی کارەکەی لە دوای نیوەی شەو، هەر وەک هەموو کاتێکی بە بێ ترس و بە لە خۆ رازیبوونێکی زۆرەوە دەگەرایەوە بۆ مالەوە، کچێک بە تەنها و لە دوای نیوەی شەو، بە سەر شەقامەکان دەرۆشت و بیری لە هەموو ئەو ئازارانە دەکردەوە کە بە هۆی خۆشەویستەکەی توشی ببوو، ئەگەر ماوەیەکی زۆریشی بەسەر تێپەریبێت، هێشتا ناتوانێت خۆی لەو رق و ئازارە ترسێنەرە رزگار بکات کە توشی بوو، بە هۆی هەڵەیەک کە متمانە و خۆشەویستی پێ دەوترا. هێدفۆنەکانی لە گوێ کردبوو و لە ناو تاریکی ئەو شەوە و یادەوەرییەکانی بە تەواوی نوقم ببوو، لەو کاتە چەند کەسێک کوڕێکیان بە زۆر لە مەیخانەیەک کردە دەرەوە و زۆر بە خراپی لە بەردەمی کەوت، ویستی کە گوێی نەداتێ بەڵام کە بینی نەیدەتوانی هەستێتەوە هێدفۆنەکانی لابرد و گەرایەوە یارمەتی دا و هەلیساندەوە، بەڵام بە هۆی زۆر مەستییەکەی لە جێگەکەی کەوت و دانیشت. بە جلەکانی دەردەکەوت کە دەبێت کەسێکی زۆر هەژار بێ لانە بێت، بۆیە هەندێک پارەی لە جانتاکەی دەرهێنا و پێی دا...
لیزا: تۆ هاڵت زۆر خراپە، تکایە ئەمە بگرە و بیدە بە خواردنێک، بە برسێتی مەمێنەرەوە و هەوڵ بدە لە خواردنەوە دوور بکەویتەوە و کارێکت دەست بکەوێت، ژیانێکی سەربەرز بژی.
ئەوەی وت و پارەکەی دایە دەستی و هەستا بەجێی هێشت، بەڵام کورەکە زۆر بە بێ شەرمانە هاواری کرد و قسەی زۆر ناشرینی کرد، ئەوەش لیزای توڕە کرد و بۆی گەرایەوە...
مین هو: بە نەفرەت بیت، کێ یارمەتی بێنرخێکی وەک تۆی دەوێت؟ هەمووتان وەک یەکن بە نەفرەت بن، هەر نازانم بۆ بونتان هەیە لەسەر ئەم زەوییە. پێم بڵێ رێگەیەکی باشترت نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی سوکایەتیم پێ بکەیت؟
لیزا: هاه! چیت وت؟ هێی تۆ بە راستی زۆر بێ نرخی، ئەگەر یەکێک یارمەتیت بدات بەو جۆرە مامەڵە دەکەیت؟ سوکایەتیم پێ کردوویت؟ من؟ تەنها ویستم لەو بارودۆخە نەفرەتییەت رزگارت کەم، ئیتر سوکایەتی چی بە نەفرەت بیت؟
مین هو: هێشتا قسە دەکەیت؟
لیزا: بۆ قسە نەکەم؟ تۆ بە بێ هیچ شتێک سوکایەتیت بە من کرد، ئێستاش دەڵێیت هێشتا قسە دەکەم؟ گوێ بگرە بەرێز من ناچار نیم یارمەتیت بدەم بەڵام کە بەو جۆرە بینیمیت و بینیم کەسێکی گەنجیت بەزەییم پێتدا هاتەوە ویستم یارمەتیت بدەم، وەک مرۆڤێک ئەوەم کرد بەڵام دیارە کە شایەنی نیت.
مین هو: چۆن دەوێریت بەزەییت بە مندا بێتەوە؟ ها؟ خۆت بە کێ دەزانیت؟
لیزا: بۆ تۆ چیت؟ تەنها لەبەر ئەوەی کوڕیت نابێت کچێک بەزەیی پێتدا بێتەوە؟ دڵنیام تۆ لە خێزانە خانەدانە دۆڕاوەکانی ئەگەر نا، بەو جۆرە مامەڵەت نەدەکرد، کەسانی برسی راستەقینە سوپازگوزارن بۆ هەر شتێک پێێان بدرێت، تەنها ئێوەی بێنرخ نەبێت کە هەموو شتێک بە سوکایەتی دەزانن چونکە ئەوەی سوکایەتیتان پێ دەکات خۆتانن، کەسی تر نا تەنها خۆتان. ئێستا خۆتت بینیوە؟ وەک بێنرخێک لەو مەیخانە و لەو مەیخانە دەکرێیتە دەرەوە و هیچ کەسێک نییە رێزت بگرێت، بۆنی کهول و مەی هەموو جەستەتی داگیر کردووە، پێم بڵێ رازیت لەوە؟ لەسەرو هەموو ئەوەشەوە سوکایەتی بە کەسێک دەکەیت کە شایەنی نییە. هیوادارم رۆژێک تێبگەشتمایە ئێوە چیتان پێ دەوترێت؟ ئایە بەراست مرۆڤن؟ یاخود بە زۆر ئەو ناوەتان بەسەر سەپێنراوە؟ هیوادارم لە ژیانم کوڕێک ببینم کە بەراستی مرۆڤ بێت، ئێستاش پارەکەت هەڵگرە و جارێکی تر نە سوکایەتی بە کەس بکە نە بهێڵە کەس وەک من سوکایەتیت پێ بکات...
هەموو قسەکانی بە تووڕەیی کرد و بە جێی هێشت، بەڵام دووبارە تووڕەییەکی زۆر ناخی داگیر کرد، بە جۆرێک بە بێ ویستی خۆی فرمێسکەکانی لە چاوی هاتنە خوارەوە، هێشتا هێدفۆنەکانی بە دەستەوە بوو بە توورەیی فرێی دان و لە جێی خۆی وەستا و دەستی کرد بە گریان، بە خێرایی فرمێسکەکانی سری و رۆشت هێدفۆنەکەی هەڵگرت و خستییە جانتاکەیەوە دووبارە بە رێ کەوتەوە بۆ ماڵەوە. کاتێک گەشتەوە ماڵەوە جلەکانی فرێ دایە سەر زەوییەکە و رۆشتە سەر جێگەکەیی و خەوت... چاوپێکەوتنێکی خراپ، دەبێت جارێکی تر یەکتر ببیننەوە؟ ئەگەر بەو جۆرەش بێت، بۆچی بە رقێکی زۆر پەیوەندییەکەیان دەستی پێ کرد؟ چارەنووسیان بەیەکەوە بە کوێیان دەگەیەنێت؟... هەفتەیەک بەسەر ئەو شەوە تێپەری، بەیانییەک لیزا لە بەردەم ئاوێنەی ژووری خۆگۆرینەکەی وەستابوو بە بەردەوامی لە خۆی دەروانی... '
لیزا: چیتر منداڵەکەی جاران نیت لیزا، ئێستا خاتوونێکی گەورەیت، خۆت بەرپرسیاری لە هەموو شتێکی خۆت ئیتر ئەو رقە بوەستێنە لە ناختدا، بگەرێرەوە بۆ سروشتی خۆت و مەهێلە دووبارە کەسێک بتگۆرێت، لەپێناو هیچ کەس خۆت مەگۆرە ئەگەر بەراستی خۆت نەیانویستیت، پێویست ناکات زۆریان لێ بکەیت بۆ مانەوە. لە ئێستا بە دواوە وەک بەفر سارد بە بەڵام جوان...
چاکەتەکەی هەڵگرت و جانتاکەی کردە شانی و پێڵاوەکانی لە پێ کرد، کلیلەکانی و مۆبایلەکەی لەسە مێزەکەی هەڵگرت و رۆشتە دەرەوە، لەگەل یەکەم هەنگاوی سەرمای ئەو بەیانییە لەرزێکی زۆریان خستە جەستەیەوە، بەڵام گوێی پێ نەدا و بەردەوامی بە رۆشتنەکەی دا، لە کاتێک گەشتە بەردەم کافێکەی بینی منداڵێک لە بەردەم پەنجەرەی گەورەی دووکانەکەی وەستاوە و سەیری کێکەکانی ناو دووکانە دەکات، ئەویش بە هێمنی رۆشتە پشتییەوە و ماوەیەک وەستا هەتا منداڵەکە ئاوری دایەوە و ویستی بروات...
منداڵەکە: ببورە خاتوون، من ئێستا دەرۆشتم.
لیزا: لە جێی خۆت بۆستە.
منداڵەکە: یێ؟ شتێکی هەڵەم کردووە؟
لیزا: تۆ ئێستا سەیری کێکەکانی منت دەکرد بۆیە پێویستە پێش رۆشتنت لێیان بخۆیت.
بە زەردەخەنەوە دەستی منداڵەکەی گرت و لەگەل خۆی بردییە ژوورەوە لە دوای ئەوەی منداڵەکە کێکەکەی هەڵبژارد، دوو قاش کێک و کوپێک شیری گەرمی بۆ دانا و لەگەلی دانیشت...
لیزا: ئەمانە بخۆ، پێم بڵێ ئایە کێکەکانی نونا خۆشە؟
منداڵەکە: زۆر سوپاس...
لیزا: پێویست بە سوپاس ناکات، ئێستا پێم بڵێ ناوت چییە بچکۆلە؟
منداڵەکە: هانیول...
لیزا: هانیول، ناوەکەت زۆر خۆشە.
هانیول: سوپاس نونا...
لیزا: من لیزا، دەکرێت ببینە هاورێ؟
هانیول: نێ؟
لیزا: دەیی، من هیچ هاورێیەکم نییە پێم خۆشدەبێت هاورێیەکی جوان و بچکۆلەی وەک تۆم هەبێت.
هانیول: ئاه، نێ نونا.
لیزا: کەواتە ئێستا ئێمە هاورێێن.
بە زەردەخەنە و دڵخۆشییەکی زۆر لەگەلی دانیشتبوو، هانیولیش کێکەکەی دەخوارد. لە دوای ماوەیەک تەواو بوو...
لیزا: ئێستا پێم بڵێ کێکەکانی نونا چۆن بوو؟
هانیول: ئەوانە زۆر خۆش بوون، زۆر سوپاس، بەڵام من هیچ پارەیەکم پێ نییە.
کە هانیول ئەوەی وت سەری داخست، ئەوەش زۆر ئازاری لیزای دا، منداڵێک ناچارە قسەیەکی لەو جۆرە بکات، دەبێت چەند قورس بێت. دووبارە زەردەخەنەی کرد و دەستی هێنا بە سەریدا...
لیزا: یاا، ئێمە هاورێین، من چۆن پارە لە هاورێکانم وەردەگرم؟
هانیول: سوپاس نونا.
لیزا: هەرکاتێک پێت خۆش بوو وەرە ئێرە، دەتوانیت هاورێکانیشت لەگەل خۆت بهێنیت، بۆ هەمووتان شتی زۆر خۆش دادەنێم.
هانیول: نێ.
لیزا: پێم بڵێ، خێزانەکەی ئێوە چەند کەسن؟
هانیول: چوار کەس، من و دایکم و باوکم و خوشکەکەم.
لیزا: واا، بەراستی ئیرەییت پێ دەبەم، هیوادارم خێزانةکةی منیش لێره بوونایه..
هانیول هیچ قسەیەکی نەکرد تەنها سەیری دەکرد.
لیزا: کەمێک زۆر قسە دەکەم وا نییە؟ ببورە بچکۆلە. ئاه من هەندێک کێکت دەدەمێ بیبە بۆ خێزانەکەت، دڵنیام زۆریان بە دڵ دەبێت.
هەستا و رۆشت لە پاکەتێک چەند پارچەیەک کێکی بۆ دانا، و نامەیەکی لەگەل نووسی " لە لیزاوە، هیوادارم کە بە دڵتان بێت، تکایە بە خۆشی بیخۆن" پاکەتەکەی دایە هانیول و دوای ماوەیەک منداڵەکە زۆر بە دڵخۆشی لە دوکانەکەی رۆشتە دەرەوە، لە دوای ئەوەی ماڵئاوایی لێ کرد، گەرایەوە ژوورەوە و دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ ئەو رۆژەی. لە کاتێک سەرقاڵی کارکردن بوو گوێی لە زەنگی کردنەوەی دەرگای دوکانەکە بوو، بە زەردەخەنەوە رۆشت و پێشوازی لێ کرد، بەڵام کاتێک بینی هەمان کوڕە زۆر سەری سوڕما...
مین هو: نوسراوی سەر دەرگاکەم بینی ئێوە پێویستتان بە کارمەند هەیە، پێم خۆش بوو کە ئەو کارە بکەم.
لیزا: تۆ؟ وااه باوەر بەمە ناکەم...
مین هو: من دەناسیت؟
لیزا: بە دڵنیایی، بێرخێکی مەیخانەکان...
مین هو: ببورە، پێشتر یەکترمان بینیوە؟
لیزا: دیارە کە بە بیرت نایەتەوە، خۆ مرۆڤ نەبوویت لەو کاتە.
مین هو: بمبوورە دیارە بۆ شوێنکی هەلە هاتووم.
لیزا: بە دڵنیایی، بە هەلە هاتوویت بۆ ئێرە.
مین هو: بە یارمەتیت.
لیزا: لە جێی خۆت بۆستە، وتت هاتوویت کار بکەیت، من وەرت دەگرم بۆ ئەوەی جارێکی تر کەس سوکایەتیت پێ نەکات، تۆش سوکایەتی بە کەس نەکەیت.
لەو کاتە مین هو ئەو شەوەی بیر کەوتەوە، زۆر هەستی بە شەرم کرد، تەنها لە جێی خۆی بە بێدەنگی وەستا...
لیزا: دیارە بیرت کەوتەوە. ئێستاش ناسنامەکەتم بدەرێ.
مین هو: داوای لێبووردن دەکەم، من ئەو شەوە ئاگام لە خۆم نەبووە، دڵنیابە بە مەبەست ئەو قسانەم نەکردووە.
لیزا: ئەوە گرنگ نییە بۆ من، ئێستا ناسنامەکەتم بدەرێ.
مین هو ناسنامەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و دایە دەست لیزا...
لیزا: لی مین هو.. زۆر باشە ئێستا تۆ دەست بە کار دەبیت، برۆ لە ژووری کارمەندەکان جلەکانت بگۆرە و وەرە پێت دەڵێم کارەکەت چییە.
مین هو رۆشت خۆی بگۆرێت، لیزاش لە کارەکەی بەردەوام بوو، لە دوای ماوەیەک گەرایەوە و لیزاش خەریکی سڕینی مێزی کاشێرەکە بوو، کە ئەوی بینی دەسرەکەی دەستی دانا...
لیزا: لێرە کاری تۆ خزمەت کردنی کریارەکانە، داواکاری مێزەکان وەردەگریت و دەدەیتە من، منیش ئەوەی ئامادەی دەکەم دەیدەیت پێیان. مانگی یەکەم هیچ پشوویەکت نییە، بەڵام لە دوای وەرگرتنی یەکەم موچەت هەفتەی رۆژێک دەتوانیت پشوو وەربگریت. هەروەها هەموو شەوێک پێش بەجێ هێشتنی ئێرە بە تەواوی پاکی دەکەیتەوە، کە کارەکەت تەواو کرد بە من دەڵێیت و دەتوانیت کارەکەت بە جێ بهێڵیت... هەروەها لێرە رێز گرتنی کریارەکان و روو خۆشیت لەگەلیان مەرجی سەرەکییە، ئەگەر ئەوانیش هەڵەیەکیان کرد تۆ داوای لێ بووردنیان لێ دەکەیت، هەروەها بۆت نییە تەنها یەک پێک بخۆیتەوە، دڵنیابە رۆژێک تەنها کەمێک بۆنی مەیت لێ بێت دەرت دەکەم. ئەوە هەمووی بوو بۆ ئێستا. من لیزا، بەرێوبەر و خاوەنی ئێرە.
مین هو: پێخۆشهالم بە ناسینت بەرێوبەر، من مین هو.
لیزا: ئەوە دەزانم، ئێستا دەست بکە بە کارەکەت، هەموو مێزەکان پاک بکەرەوە پێش ئەوەی یەکەم کریار بێت.
مین هو: بەڵێ.
لیزا بەجێی هێشت و مین هو دەستی کرد بە کارەکەی، لەو کاتەی مێزەکانی دەسڕی کچێک هاتە دوکانەکە ئەویش بە زەردەخەنەوە پێشوازی لێ کرد، بەڵام کچەکە زۆر سەری سوڕمابوو، رۆشتە لای لیزا...
سو ئین: ئەوە کێیە؟
لیزا: کارمەندی نوێیە، لی مین هو، کیم سو ئین. ئێستاش بۆ کارەکانتان.
مین هو: ببوورە وامزانی کریاریت، من لی مین هو، ئەمرۆ یەکەم رۆژی کارمە لێرە.
سو ئین: پێخۆشهالم، من کیم سو ئین، لێرە پاریستام.
مین هو: پێخۆشهالم.
لیزا: یەکترتان ناسی، بەم زوانە یەکەم کریار دێتە ئێرە.
سو ئین رۆشت خۆی گۆری و هاتە لای لیزا...
سو ئین: یاا، ئەوەت لە کوێ دۆزیوەتەوە؟ زۆر جوانە.
لیزا: خۆی هات، بۆ ئێرە.
سو ئین: وااا، لە کۆتایی پارانەوەکانم وەڵامێکیان هەبوو.
لیزا: خەون ببینە، دڵنیام بەم زوانە زۆر رقت لێی دەبێت.
سو ئین: تۆ چۆن ئەوە دەزانیت؟
لیزا: ئەوەندە دەیناسم کە ئەو قسەیە بکەم.
لیزا بە جێی هێشت و سوئین دەستی کرد بە ئامادە کردنی قاوەکان. مین هوش کارەکەی تەواو کرد. لە دوای نزیکەی نیو کاتژمێر یەکەم کریار هات و رۆژەکەیان دەستی پێ کرد...
stopp.
راتان چی بوو لەسەر پارتی یەکەم؟
هیوادارم کە بە دڵتان بووبێت، کوماوۆ.
#Byeol

Between Love And Hate " Lee Minho Fanfiction"Where stories live. Discover now