Part 3 Final

230 34 6
                                    

لە رۆژی دواتر لیزا بە دەنگەدەنگێک بە خەبەر هات، کە هەستا هێشتا هەستی بە سەرئێشەیەکی زۆر دەکرد... رۆشتە مەتبەخەکەی بینی مین هو خەریکی خواردن ئامادە کردنە...
مین هو: بەیانیت باش بەرێوبەر..
لیزا: تۆ چێ دەکەیت لێرە؟
مین هو: تکایە بمبوورە. بەڵام دوێنێ شەو کە تۆم هێنایەوە بەشی خزمەتگوزاری خەریکی چاکردنەوەی مەسئەدەکان بوون، بۆیە ناچار بووم ١٠ نهۆم تۆم هێنایە سەرەوە، ئیتر پشتم زۆر ئازاری گەشتبوو، ویستم کەمێک پشوو بدەم، بەڵام نەمزانی بوو خەوم لێ کەوت...
لیزا: ئەی کەواتە کە هەستای بۆ نەرۆشتیت؟
مین هو: ویستم کە خواردنت بۆ ئامادە بکەم. من تەواو بووم، تۆ برۆ خۆت ئامادە بکە منیش دەرۆمەوە بۆ دوکانەکە.
لیزا: پێویست ناکات ئێستا برۆیت، دانیشە نانەکەت بخۆ.
مین هو: بەڵام...
لیزا: خۆت ئامادەت کردووە، پێویستە لەگەلم بیخۆیت.
لیزا کوپێک ئاوی خوارد و رۆشت دوشێکی کرد و هاتە لای مین هو، مین هوش هەموو خواردنەکانی ئامادە کرد بوو، بەیەکەوە دانیشتن و دەستیان کرد بە نان خواردن...
مین هو: بمبوورە، لەوانەیە ئەوە زۆر باش نەبێت. بەڵام شۆربای دوای مەستی تاکە خواردنە بتوانم ئامادەی بکەم.
لیزا: بە دڵنیایی، هەر دەبێت بەو جۆرە بێت...
مین هو: بمبوورە...
لیزا: گرنگ نییە، ئێستا نانەکەت بخۆ و با زوو برۆین.
مین هو: بەڵێ...
لە کاتێک نانایان دەخوارد، لیزا چیتر خۆی بۆ نەگیرا و پرسیاری لێ کرد...
لیزا: دوێنێ شەو کە ئەو قسانەت کرد، مەبەستت چی بوو کە ئەو دوو کەسەی جیهانت تێدا دەبینین بوونە هۆی لە ناو چوونی  هەموو ئەوەی هەتبوو؟
مین هو: تۆ گوێت لێ بوو؟
لیزا: گوێم لە هەموو شتێک بوو.
مین هو: مەبەستم باوەژنەکەم و خۆشەویستەکەم بوو... لە دوای چەندین ساڵ کە دایکم کۆچی دوای کرد باوکم دووبارە هاوسەرگیری کردەوە، هاوسەرە نوێکەی کەسێکی زۆر باش بوو لەگەلمان، هەموو شتێکی بۆ دەکردین، ئێمەش ئەومان زۆر خۆش دەویست، بە تەواوی جێگەی دایکمی بۆ پر کردینەوە... ئەو خوشکێکی هەبوو کە لە تەمەنی مندا بوو، کجێکی زۆر جوان بوو هەروەها زۆر لەسەر خۆ و خانمانە بوو، ماوەیەک هاتە لامان و لەگەل ئێمە دەژیا ئەو ماوەیەش بە تەواوی دڵمی بۆ خۆی برد، بەڵام نەمدەتوانی بەهۆی باوکم و باوەژنەکەم هەستەکانم دەرببرم، ئەو لە کۆتایی پوری من بوو.. بەڵام هەتا دەهات هەستەکانم زۆر زیاتر دەبوو بۆی، کاتێک باوەژنەکەم بەوەی زانی ئێێمەی لە یەک نزیک کردەوە و لە کۆتایی بەو کەسە گەشتم کە خۆشم دەویست. سەرەتا باوکم زۆر بە تووندی لە دژی وەستایەوە، بەڵام باوەژنەکەم قایلی کرد. ئەو ماوەیە زۆر دڵخۆش بووم هەستم دەکرد هیچ کەس لە جیهان وەک من خۆشبەخت نییە، خۆشەویستییەکی پاک خێزانێکی خۆشبەخت، داهاتوویەکی جوان. بەڵام لە پر هەموو شتێک گۆرا لەگەل باوکم توشی رووداوێک بووین، بە هۆی ئەو رووداوە باوکم مرد و منیش زۆر بە سەختی بریندار بووم. قاچی چەپم شکا و ئەژنۆم و فەقەراتم زۆر زیانی پێ گەشتبوو، دوای مانگێک لە نەخۆشخانە رۆشتمە دەرەوە، نەمدەتوانی لەسەر قاچەکانم برۆم چەند مانگێک ئەرەبانەم بە کار دەهێنا... بەڵام لەو ماوەیە باوەژنەکەم و خوشکەکەی بە تەواوی رووی خۆیان دەرخست زۆر بە خراپی مامەلەیان لەگەل دەکردم، هەموو ئەوەی باوکم هەیبوو لەلایەن هاوسەرەکەی برا، هیچ شتێکیان بۆ من بەجێ نەهێشت، بەوەش نەوەستان تاوانیان بۆ دروست کردم و وایان کرد بۆ ماوەی چوار ساڵ بە بێ تاوانی لە سجندا بم کاتێکیش هاتمە دەرەوە هیچ شتێکم نەمابوو... بە هۆی ئەوە هەموو رۆژێک زیاتر و زیاتر رقم لە کچان دەبوو، هەرگیز نەمتوانیوە وەک پێشتر بم، هەرگیز متمانەم پێ نەکردوون، بەڵکوو زۆر بە بوونەوەری ناشرین و بێزراو دەهاتنە بەر چاوم... ماوەی ساڵێکە لە زیندان هاتوومەتە دەرەوە بەڵام هیچ کەس کارێکم ناداتێ، هەمووان منیان رەت دەکردەوە لەبەر ئەوەی لە پێشووتر من لە زیندان بووم، هەرچەند هەوڵم بدایە بیشارمەوە ئەوان بە هۆکارێک ئەوەیان بۆ دەردەکەوت... ئێستاش چاوەرێم تۆ دوای ئەمە هەمان شت بکەیت، هەر وەک خاوەن کارەکانی پێشووتر...
لیزا: ئۆو، چیرۆکێکی ناخۆش بوو... بمبوورە کە پرسیارم کرد.
مین هو: ئاساییە، لە کۆتای دەبوو راستییەکان بزانیت.
لیزا: من دەرت ناکەم، نیگەرانی ئەوە مەبە...
مین هو: ئەوەت بەراستە؟
لیزا: هەمووان رابردوویەکمان هەیە، بەڵام ئێستامان گرنگترە.
مین هو: زۆر سوپاس خانمەکەم، زۆر سوپاست دەکەم.
لیزا: خواردنەکەت خۆش بوو، ئێستاش برۆین بۆ کارەکەمان...
هەردووکیان بەیەکەوە لە مالەکەی لیزا رۆشتنە دەرەوە، و بە بێدەنگی بە رێگا دەرۆشتن. بەڵام ئەمجارە مین هو پرسیاری لێ کرد....
مین هو: دەتوانم منیش پرسیار بکەم؟
لیزا: پرسیارەکەت بکە، تۆ هەموو شتێکت بە من وت، منیش هەمان شت دەکەم..
مین هو: ئەو رووداوەی دوێنێ بۆ رووی دا؟
لیزا: یو جین خۆشەویستم بوو، لە دوای ئەوەی دایکم و باوکم رۆشتنە دەرەوەی وڵات من بە هۆی زانکۆکەمەوە لێرە مامەوە، ئەو ماوەیە زۆر هەستم بە بۆشایی دەکرد لە ژیانم پێویستم بە کەسێک بوو لە جیاتی دایکم و باوکم خۆشەوسیتیم پێ ببەخشێت... رۆژێک یو جین هەستەکانی خۆی بۆ دەربریم، منیش ماوەیەک بوو زۆر سەرسام بووم پێی، بۆیە رازی بووم و دەستمان کرد بە دەیت کردن، ئەو کاتە ئەوم بە باشی نەدەناسی بەڵام تەنها یەک لایەنم لێ بینیبوو ئەویش کەسێکی زۆر باش و میهرەبان، کەسێک بوو بەراستی لە خەمی مندا بوو، زۆرم خۆشدەویست، لە کۆتایی هەستم کرد کەسە راستەکەم لەودا دۆزیوەتەوە، ئەو وەک باوکم بوو، بۆیە زۆر زیاتر و زیاتر هۆگری دەبووم و خۆشم دەویست... ماوەی سێ مانگ دەیتمان کرد، بەڵام دوای ئەوە یو جین زۆر گۆرا گرنگی بە هەستەکانم نەدەدا، هەموو ئەوەی گرنگ بوو بەلایەوە کردنی ئەو شتە بوو کە ئەو کاتە دەیویست، ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو منیش زۆر بێزار بووم بەو رەفتارانەی، چیتر رێگەم پێنەدا کە بەسەرما زاڵ بێت... رۆژێک لە زانکۆ زۆر چاوەرێم کرد بەڵام زۆر درەنگ هات، لەو کاتە منیش جێگە سوراوم بە ملی کراسەکەیەوە بینی، گومانم لێ کرد بەڵام هەر زوو خۆم رازی کرد کە ئەو هەرگیز شتی وا ناکات. بەڵام دوای ماوەیەک هەموو گومانەکانم راست بوون، ئەو کە لەگەل من پەیوەندی هەبوو، لەگەل چەند کچێکی تریش پەیوەندی هەبوو، سەرەتا ئەوە زۆر قورس بوو باوەری پێ بکەم، بەهۆیەوە بە بەردەوامی دەمخواردەوە، هەموو هاورێکانم لێم دوورکەوتنەوە، لە پر خۆم زۆر بە تەنها و رووخاو بینییەوە، ئەو کات زانیم چی هەلەیەکم کردووە، ئەوانی تر بە بەردەوامی هەوڵیان دەدا کە پێم بڵێن ئەو چۆن کەسێکە بەڵام من باوەرم پێ نەدەکردن... دوای ئەوەش منیش زۆر رقم لە کوڕان بوو، بۆ من هەموو کورێک بە یو جین دەهاتە بەرچاوم، کەسێکی هیچ و خۆپەرست و خیانتەکار...
مین هو: دوو چیرۆکی جیاواز بەڵام یەک ئەنجام...
لیزا: ئەوە راستە...
مین هو: ئەوە زۆر سەیر نییە؟ هەردووکمان وەک یەکین یەک ئازارمان هەیە، بە یەک جۆر مامەلەمان لەگەل یەکتر کرد، دەکرێت چارەنووس بێت؟
لیزا: چارەنووسی چی؟ من باوەرم بەوانە نییە.
مین هو: بۆ نا؟ دەڵێیت چی تاقی بکەینەوە؟ تۆ یارمەتی منت دا بەسەر رقەکەم زاڵ بم و دووبارە خۆم دروست بکەمەوە. منیش دەمەوێت ئەوە بکەم.
لیزا: پێویست ناکات.
مین هو: زۆر باشە، ببورە... بەڵام هەر کات پێویستت بوو من یارمەتیت دەدەم.
لیزا: سوپاس...
بەیەکەوە گەشتنە شوێنی کارەکەیان و دەستیان کردەوە بە کار کردن، بەڵام ئەو رۆژە مین هو زۆر هەستی بە ئازار دەکرد لە پشتیدا، هێشتا لە کارەکەشی بەردەوام بوو، لیزا هەستی پێ کرد بەڵام هیچ شتێکی نەوت، کارەکەیان تەواو کرد و سو ئین و لیزا بە جێیان هێشت، مین هوش رۆشتە گەرماوەکە و دوشێکی کرد. کە هاتە دەرەوە زۆر سەری سورما لیزا لە بەردەم دەرگای دوکانەکەیان وەستاوە و زەرفێکی بە دەستەوەیە بە خێرایی مین هو دەرگاکەی کردەوە...
مین هو: بەرێوبەر...
لیزا: لە کۆتایی هاتیت، یاا دەزانی چەندێکە چاوەرێ دەکەم؟
مین هو: ببورە، لە گەرماوەکە بووم...
لیزا: کێشە نییە.
بەیەکەوە رۆشتنە ژوورەوە و رۆشتنە ژووری کارمەندەکان...
لیزا: دوێنێ شەو بە هۆی منەوە پشتت ئازاری گەشتووە، بۆیە هەندێک لەزگەی ئازار شکێنم بۆ هێنایت. ئێستاش پێم بڵێ کوێت ئازاری هەیە؟
مین هو: کێشە نییە، خۆم دەیکەم.
لیزا: بە من بڵێ، خۆ تۆ پشتت نابینیت.
مین هو: ئەوە راستە...
لیزا: ئێستا بلوسەکەشت لابە...
مین هو: موۆ؟
لیزا: وتم کە بلوسەکەت لابەیت، بەسەر بلوسەکەوە بۆت لێ بدەم؟
مین هو: ئانی، ئاراسۆیۆ.
مین هو لە بەردەمی دانیشت و لیزا لەزگەکەی بۆ دا لە شوێنی ئازارەکەی...
لیزا: سوپاس بۆ دوێنێ شەو، هەروەها ببورە ئەو رۆژە بە هۆی من یو جین سوکایەتی پێ کردیت.
مین هو: نەخێر، سوپاس بۆ تۆ کە نەتهێشت ئەوە بکەم کە دەیوت...
لیزا: من وتم لەگەل کریارەکان بەو جۆرە مەبە کە مامەلەت لەگەل من کرد، نەک کە یەکێکیان بەو جۆرە رەفتاریان کرد تۆ داواکەیان بە جێبهێنیت.
مین هو: تۆ راست دەکەیت بمبوورە...
لیزا: پێویست بە داوای لێبووردن ناکات، بەس بیرت بێت سنووری خۆت مەبەزێنە و مەشهێلە کەس سنوری خۆی ببەزێنێت لەگەلتا... لە کۆتایی ئەبێت چیت وەرگرت ئەوە بدەیتەوە.
مین هو: نێ...
لیزا: ئێستا من تەواو بووم، ئەمشەو بە گەرمی خۆت بپارێزە، بەیانی کارمان هەیە.
مین هو: نێ...
لیزا: ئێستا من پێویستە برۆم... چالجا..
مین هو: بەڵام بە تەنیا دەرۆیت؟
لیزا: وەک ئەوەی یەکەم جارم بێت، گرنگ نییە هەموو شەوێک بەتەنیا دەرۆمەوە.
مین هو: بەڵام ئێستا کات زۆر درەنگە، کەسانی خراپ زۆرن.
لیزا: تۆ خۆت منت بینیوە، دەتوانم بەرگری لە خۆم بکەم.
مین هو: ئەوە راستە، بەڵام هێشتا دەمەوێت بێم لەگەلت.
لیزا: بەڵام پێویستە پشوو بدەیت.
مین هو: کێشەم نییە، دەتوانم زوو بگەرێمەوە.
لیزا: باشە کەواتە.
مین هو دڵخۆش بوو کە رازی بوو، لیزاش دڵخۆش بوو کە لە کۆتایی بۆ یەکەم جار بە تەنیا نارواتە مالەوە... بە رێ کەوتن و بە درێژایی رێگاکە قسەیان دەکرد..
لیزا: مین هو، پێش ئەو رووداوانە، چ کارێکت دەکرد؟
مین هو: لە زانکۆی وەرزشی بووم، لە بەشی تۆپی پێ. یەکێک بووم لە باشترین یاریزانەکان، ئەگەری چوونم بۆ تیپی تۆپی پێی کۆریا زۆر بوو، بەڵام بە هۆی شکانی قاچمەوە بە تەواوی لە تۆپی پێ دور کەوتمەوە. هەرگیز خۆم بۆ ئەوە ئامادە نەکردبوو، لە دوای تۆپی پێ چیم بەسەر دێت... بۆیە ئێستا بەو جۆرەم.
لیزا: دێباکک... لەو بروایە نەبووم.
مین هو: ئەوە راستییەکەیە... ئەی لە بارەی تۆ؟
لیزا: من بەشی وێنە کێشیم تەواو کردووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی هەر لە منداڵییەوە زۆر هەزم لە شیرینی و کێک بوو، بریارم دا ئەم کارەی ئێستام بکەم...
مین هو: واتە! ئەو هەموو وێنانەی مالەکەت و دوکانەکە خۆت دروستت کردوون؟
لیزا: ئەوە راستە...
مین هو: یااا، ئەوە زۆر سەرسورهێنەرە...
لیزا: سوپاس...
مین هو: ئەی لە بارەی دایک و باوکت؟ تۆ وتت کە ئەوان لە دەرەوەن...
لیزا: ئەوان بۆ چارەسەری خوشکە بچووکەکەم رۆشتنە دەرەوە... بەڵام دوای ئەوە نەگەرانەوە، منیش تەنها پێم باشتر بوو لێرە بمێنمەوە...
مین هو: تێگەشتم...
لیزا: بە هۆی من زۆر ماندوو بوویت، ئێستا پشتت ئازاری هەیە؟
مین هو: نەخێر، زۆر باشترم... سوپاس بەرێوبەر.
لیزا: ئیتر بە لیزا بانگم بکە...
مین هو: ئۆ.. لیزا..
هەردووکیان پێکەنین، و لەو کاتە گەشتنە بەردەم ئەو بینایەی کە شوقەکەی لیزای لێیە...
لیزا: کەواتە من ئێستا دەرۆم، لە گەرانەوەت ئاگاداری خۆت بە.
مین هو: ئۆ.. چالجا لیزا.
لیزا: چالجا مین هو...
لیزا رۆشتە ناو مەسئەدەکە و مین هو رۆشت، بەڵام لیزا دەرگای مەسئەدەکەی کردەوە و مین هو ی بانگ کرد...
مین هو: کێشەیەک هەیە؟
لیزا: ئێستا کات زۆر درەنگە، کاتژمێر یەکە.. بۆ گەرانەوەشت پێویستت بە نزیکەی نیو کاتژمێرە. بۆیەک ئەمشەو لە مالەکەی من بمێنەرەوە و پشوو بدە.
مین هو: بەڵام، ئەوە چۆن دەبێت؟
لیزا: کێشە نییە، ئەمشەو پێویستت بە پشووە.
مین هو رۆشتە ناو مەسئەدەکە لەگەلی و بەیەکەوە رۆشتنە شوقەکەی لیزا. لەوێ مێزی ناوەراستی هۆلەکەیان لابرد و جێگەی بۆ مین هو دانا، و ئەو شەوەش لە مالەکەی ئەو مایەوە. ماوەیەک تێپەری و لیزا و مین هو ببونە هاورێ، هەموو شتێکیان بۆ یەکتر باس دەکرد، ئەوەش زۆر لە یەکی نزیک کردنەوە و وای کرد بە باشی یەکتر بناسن... هەردووکیان زۆر جیاواز بوون لە یەکەم چاوپێکەوتنیان...  تەنها چەند رۆژێک مابوو مین هو یەکەم موچەی وەربگرێت، پێشبرکێیەکی کێک دروست کردن راگەندرا، لیزا زۆر هەزی دەکرد کە بەشدار بێت، بەڵام نەیدەتوانی...
مین هو: بەڵام  بۆ نا؟ دڵنیام تۆ سەرکەوتوو دەبیت.
لیزا: مین هو، من ترسی کۆمەڵایەتیم هەیە، هەرگیز لە بەر چاوی هیچ کەسێک ناتوانم شتێک بکەم دڵنیام ئەگەر بەشدار بم ئەوا سەرکەوتوو نابم.
مین هو: بەڵام دەتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت.
لیزا: ناتوانم، زۆر هەوڵم دا بەسەر ئەو ترسەم زاڵ بم، بەڵام شکستم هێنا.
مین هو: چۆن ئەوە دەزانیت؟
لیزا: لە کۆتا ساڵی زانکۆم، لە کاتی وەرگرتنی بروانامەکەم، نەمتوانی وتەی کۆتاییم بڵێم. هەستم دەکرد هەمووان گالتەم پێ دەکەن و من قسەی هەلە دەکەم، هەستم بە هەناسە توندییەکی زۆر کرد، هەموو گیانم دەلەرزی و زۆر شلەژاو بووم، لەگەل ئەوەش لەو کاتانە سەرئێشەیەکی زۆرم توش دەبێت و بەرچاوم تەلخ دەبێت... لە هەموو کاتێکیش بەو جۆرەم.
مین هو: یاا، ئەوە کێشە نییە.
لیزا: بۆ من کێشەیە. هەرگیز ناتوانم ئەوە بکەم، بۆیە باسی ئەوە مەکەرەوە تکایە...
مین هو: باشە، ببورە.
لیزا: ئێستاش بگەرێرەوە بۆ کارەکەت...
مین هو زۆر هەزی دەکرد کە لیزا بەشدار بێت، بەڵام رازی نەدەبوو، بۆیە وازی لێ هێنا. لەو رۆژەی موچەی یەکەمی وەرگرت ماوەیەک دیار نەما و دواتر هاتەوە بە شوێن لیزا و لەگەل خۆی بردی، گەشتنە شوێنی پێشبرکێکە و دەستی گرت و بردییە لای پێشکەشکارەکە.
مین هو: لیزاش لێرە ئامادەیە.
لیزا: یاا، چی دەکەیت؟
مین هو: پێویستە بەشدار بیت.
لیزا: ناتوانم مین هو، بۆ لەوە تێناگەیت؟
مین هو: سەیر کە هەموو ئەوانی تریش دەترسن و شلەژاون، بۆیە تۆش لەگەلیان بۆستە و بیر لەوە مەکەرەوە کە کەسێک لێرە بوونی هەیە، وا هەست بکە لە دوکانەکەتی و خەریکی ئامادە کردنی کێکیت بۆ کریارەکات. ئەو کات دڵنیابە هەست بە باشی دەکەیت.
لیزا: مین هو، تکایە...
مین هو: سەیری من بکە... دەتوانیت ئەوە بکەیت، متمانەت پێم بێت.
پێشکەشکار: ئێستا دەست پێ دەکات، تکایە برۆ جێگەکەت.
مین هو: بە بەردەوامی لەگەلتم، بەهێز بە.. هوایتینگ.
لیزا رۆشتە جێگەکەی خۆی و لەگەل پێشبرکێکارەکانی تر وەستا، بەڵام زۆر توند دەستی داخستبوو، بە ناو خەڵکەکە دەگەرا مین هوی نەبینی،ئەوەش نیگەرانی کرد، بەڵام لە پر گوێی لە دەنگی مین هو بوو، ئەو لە پێشی هەموو ئەوانی ترەوە  وەستابوو... پێشبرکێکە دەستی پێ کرد، هەناسەیەکی قوڵی هەلمژی و هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ زاڵ بوون بەسەر ترسەکەی، دەستی کرد بە ئامادە کردنی کێکەکەیی و چەند قاڵبێک کێکی ئامادە کرد و دواتر کردی بە شێوەی کوندە پەپو.. بە کرێم نەخشی لەسەر کرد... لەگەل تەواو بوونی کاتی پێشبرکێکە تەواو بوو... دادوەرەکان دەستیان کرد بە گەران و هەموو کێکەکانیان تاقی کردەوە، هەموویان کێکەکەی لیزایان زۆر بە دڵ بوو، ئەوە کەمێک دڵخۆشی کرد. لە کۆتایی ئەنجامەکان راگەیەنران... لیزا سێیەم بوو، بەڵام زۆر دڵخۆش بوو لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی بە خێرایی رای کردە لای مین هو، و بە تووندی لە ئامێزی گرت...
مین هو: چوکاهێ... دڵنیابووم کە دەتوانیت بیکەیت...
لیزا: لە کاتی پێشبرکێکە، هەستم دەکرد ئیتر کەمێکی تر ئاگام لە خۆم نامێنێت، بەڵام لە کۆتایی ئەوەم کرد من سێیەم بووم....
مین هو: زۆر دڵخۆشم بۆت...
هەردووکیان لە دڵەوە پێدەکەنین و زۆردڵخۆش بوون،  چەندین وێنەیان گرت، و دوای تەواو بوونی پێشبرکێکە کات گەشتبووە شەو، هەردووکیان گەرانەوە بۆ شوێنی کارەکەیان...
لیزا: بەڵام مین هو، بەشداری کردن لەوێ بە پارەیە. من  هیچ شتێکم نەدا.
مین هو: من ئەوەم کرد، ئەوە گرنگ نییە ئێستا، گرنگترین شت ئەوەیە کە تۆ بەشدار بوویت.
لیزا: یاا، بەڵام ئەوە یەکەم موچەی تۆ بوو، هەروەها پێویستی زۆرت هەیە بۆچی بۆ من خەرجی دەکەیت؟
مین هو: ئەوە بۆ تۆ بوو لیزا، دەتوانم لە موچەی دووەمم هەموو شتەکانم بە تەواوی بکرم...
لیزا: بەڵام، من ناتوانم ئەوە پەسەند بکەم...
مین هو: یاا، من پارەکەم گرنگ نییە، تۆ بەم دڵخۆشییەت هەموو پارەکەت دامەوە.
لیزا: شیت بوویت؟
مین هو: ئۆ.
لیزا: مین هو...
مین هو: ناکرێت ئەوە بە جۆرێک لە هەستەکانم وەگریت؟ وەک هاورێیەک نا، وەک کورێک.
لیزا: موۆ؟
مین هو: ئێمە هەردووکمان لە پێشتر بە هەمان ئازار تێپەریوین، لە هەموو کەس باشتر لەیەکتر تێدەگەین. یارمەتی یەکترمان دا، هەردووکمان بیرکردنەوە هەڵەکانی یەکترمان گۆری. ئەو هەموو ماوەیەش هەستەکانی منت گۆری و وات کرد خۆشم بوێیت. سارانگهێ لیزا...
لیزا: تکایە مین هو...
مین هو: تۆ من دەناسیت، هەموو شتێک لە بارەی من دەزانیت. کەسایەتی راستەقینەی من دەزانیت. دڵنیابە هەرگیز بۆ ساتێک هەستەکانم بۆت ناگۆرێت.
لیزا هچی نەوت و تەنها لێی نزیک بۆوە لە بەردەمی لەسەر نوکی پەنجەکانی وەستا و ماچی کرد...
لیزا: نادۆ...
مین هو زۆر دڵخۆش بوو، بە خێرایی رایکێشا بۆ ئامێزی خۆی و زۆر توند لە ئامێزی گرت، و ناوچاوانی ماچ کرد...
مین هو: گرنگ نییە هیچ شتێکم نەبێت، گرنگ ئەوەیە تۆ تا کۆتایی لە تەنیشتم بیت.
لیزا: گرنگ نییە، چۆن چاومان بە یەک کەوت، گرنگ ئەوەیە لە ئێستاوە تا کۆتایی بەیەکەوە بین...

لە دوای مانگێک هاوسەرگیریان کرد و بۆ هەمیشە بەیەکەوە بە خۆشی ژیان...
هەموو چاوپێکەوتنەکان هەڵە نین، زۆربەی بە خۆشەویستییەکی زۆر دەست پێ دەکات، بەڵام بە رقێکی زۆر کۆتایی دێت. هەندێک وەک خۆی دەمێنێتەوە. هەندێکیش بە رق و توورەییەکی زۆر دەست پێ دەکات و بەڵام خۆشەویستییەکی پاک تێیدا دروست دەبێت، یاخود رقێکی زیاتر دروست دەبێت.. هەموو ئەوە دەکەوێتەوە سەر خۆمان، ئەگەر بەخشندە بین و خۆپەرست نەبین دەکرێت تاریکترین ناخەکان رووناک بکەینەوە... بە بەردەوامی ئەوە بکەن کە دڵتان دەیەوێت لەوانەیە پێی نەزانین و ژیانی کەسێک رزگار بکەین، و داهاتووی خۆمان جوانتر بکەین... 
کۆتایی...
هیوادارم کە چیرۆکەکەتان بە دڵبووبێت.. بوورن لە هەموو کەم و کورتییەک...
تکایە رای خۆتان لەسەر ئەم چیرۆکە بنووسن...
کوماوایۆ یۆرۆبون..
#Byeol

Between Love And Hate " Lee Minho Fanfiction"Onde histórias criam vida. Descubra agora