Part 2

187 29 0
                                    

شەو زۆر درەنگ لە کارەکەیان تەواو بوون، سو ئین یەکەم جار رۆشتەوە و لیزا و مین هو بەیەکەوە مانەوە.
لیزا: کە تەواو بوویت لە پاککردنەوەی ئێرە دەتوانیت برۆیت.
مین هو: راستییەکەی. ئایە دەتوانم بە شەوان لێرە بمێنمەوە؟ هیچ شوێنێکم نییە بۆی برۆم.
لیزا: ئەی ئەو هەموو ماوەیەی پێشووتر لە کوێ دەمایتەوە؟
مین هو: لە سەر شەقامەکان، یاخود لە باخەکان هەندیك کارتۆنم دەدا بە خۆمدا و دەخەوتم...
لیزا هیچ قسەیەکی نەکرد و تەنها سەیری کرد، دوای ماوەیەک کلیلەکانی لە جانتاکەی دەرهێنا و لەسەر مێزەکە بۆی دانا...
لیزا: دەتوانیت بمێنیتەوە، بەڵام دڵنیابە لەوەی کە بەیانیان پێش هاتنی من تۆ لە خەو هەستابیت. هەموو رۆژێک کاتژمێر هەوت و نیو لێرە دەبم.
مین هو: زۆر سوپاس، زۆر سوپاس خانمەکەم.
لیزا: دڵنیابە لە داخستنی دەرگاکە، دەتوانیت لە ژووری کارمەندەکان بمێنیتەوە ئەوێ گەرمترە.
مین هو: بەڵێ.
لیزا: من دەرۆم، شەو شاد.
لیزا گەرایەوە ماڵەکەیی و مین هوش تا درەنگ خەریکی پاکردنەوە بوو، دواتر رۆشت و خەوت. بەیانی دواتر مین هو زوو لە خەو هەستا و دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ رۆژەکە، پێش هاتنی لیزا هەموو شتێکی ئامادە کردبوو. کاتژمێر هەوت و نیو لیزا گەشت...
مین هو: بەیانیت باش خانمەکەم.
لیزا: بەیانیت باش.
رۆشتە ژووری کارمەندەکان و جلی کارەکەی لە بەر کرد و دەستی کرد بە کارکردن، دوای ماوەیەکی کەمیش سو ئین هات...
سو ئین: بەیانیتان باش...
لیزا: بەیانیت باش.
مین هو: بەیانیت باش..
لە دوای کاتژمێر هەشت دەستیان کرد بە کارەکەیان، مین هو داواکاری هەموو کریارەکانی بە زەردەخەنەوە وەردەگرت، لیزا بروای نەدەکرد ئەو بێنرخەی ئەو شەوە چاوی پێ کەوت هەمان کەس بووبێت. لە کاتی نانخواردنی نیوەرۆدا بە دەم کارکردنەوە هەندێک شتیان خوارد...
لیزا: مین هو، پێویستە تۆش شتێک بخۆیت.
مین هو: سوپاس.
سو ئین: قاوەیەک دەخۆیتەوە؟
مین هو: بەڵێ تکایە.
سو ئین: چ جۆرێک؟
مین هو: بریڤ..
سو ئین: ئێستا بۆت دەهێنم.
سو ئین رۆشت قاوەکە ئامادە بکات..
لیزا: دوو رۆژە لێرەیت، هیچ هەڵەیەکم لێ نەبینیویت، هیوادارم کە هەر بەو جۆرە بەردەوام بیت.
مین هو: بەڵێ.
لیزا: دوێنێ ئەوەم بیر چوو، رەقەمەکەتم بۆ دانێ دواتر.
مین هو: من موبایلم نییە. 
سو ئین: موۆ؟؟؟ یاا، ئێمە لە سەدەی بیست و یەکین کێ هەیە موبایلی نەبێت؟
لیزا: کێشە نییە کەواتە.
سو ئین: یاا، تۆ ئەوەت بەراستە؟
مین هو: چەند رۆژێک لەمەو بەر ونم کرد لەبەر ئەوە ئێستا نیمە.
سو ئین: بەڵام خۆ پۆلیست ئاگادار بکردایەوەتە بۆیان دەدۆزیتەوە.
لیزا: سو ئین، خێرا نانەکەت بخۆ، کاتی پشووت تەواو دەبێت. تۆش مین هو. قسە بۆستێنن.
مین هو: نێ.
لە دوای چەند خولەکێک گەرانەوە بۆ کارەکەیان. لە دوای نیوەرۆ لیزا ماوەیەک لە کافێکەی رۆشتە دەرەوە..
لیزا: زۆرم پێ ناچێت، تەنها شتێک لە مالەوە هەیە دەبێت بیهێنم.
سو ئین: نیگەران مەبە ئێمە گرنگی بە کارەکانی ئێرە دەدەین.
لیزا: ئەوە دەزانم.
رۆشتەوە ماڵەوە و ئەوەی پێویستی بوو لەگەل خۆی بردی. شەو دوای ئەوەی سوو ئین رۆشت، لیزا پاکەتێکی لە جانتاکەی دەرهێنا و بۆ مین هوی دانا...
لیزا: تا ئەو کاتەی مۆبایلێک دەکریت دەتوانیت ئەوەی من بەکار بهێنیت، من پێویستم بەوە نەماوە.
مین هو: نەخێر، سوپاس بەڵام من ناتوانم ئەوە بەکار بهێنم.
لیزا: پێویستت پێی دەبێت. ژمارەکەی منی تێدایە، ئەگەر کارێکت هەبوو پەیوەندیم پێوە بکە. تەنها ئەگەر کارێکی زۆر گرنگ بوو. هەروەها ئەوە کرێی ئەم دوو رۆژەت، دڵنیام پێویستت بە پارەیە ئێستا. ئەوەی تری دوای مانگێک لە کارکردنت وەری دەگریت.
مین هو: زۆر سوپاس.
لیزا: من بەمانە تەنها دەمەوێت یارمەتیت بدەم.
مین هو: بەوە دەزانم.
لیزا: هیوادارم بەو جۆرە بێت، ئێستاش شەو شاد.
ماوەیەک تێپەری و مین هو زۆر بە باشی کارەکەی خۆی رادەپەراند، لەگەل سو ئین ببونە هاورێ، بەڵام لیزا هیچ گرنگییەکی پێ نەدەدان... رۆژێک کوڕ و کجێک هاتنە ئەوێ و مین هو رۆشت داواکارییەکانی لێ وەرگرتن، بەڵام کە بۆی بردن کچەکە قاچی خستە بەردەم قاچی مین هو و سینییەکەی دەستی رژا...
مین هو: بمبوورن تکایە، مبوورن دەبوو زیاتر ئاگادار بم.
کورەکە: بێنرخ ئێستا دەتەوێت بمریت؟ پێلاوەکانم بە تەواوی پیس بوون.
مین هو: بمبوورە.
کورەکە: کەواتە بۆم پاک بکەرەوە.
مین هو: موۆ؟
کورەکە: گوێت لێی نەبوو؟ وتم کە پاکی کەیتەوە، دەزانیت کە ئەوە نرخی چەندە؟
مین هو: نرخی هەرچەند بێت، من بە مەبەست ئەوەم نەکرد. هەروەها خۆشەویستەکەت قاچی خستە بەردەم قاچم ئەگەر نا بۆ بەو جۆرە دەکەوتم؟
کورەکە: ئەوە تۆ ئێستا ئەو تاوانبار دەکەیت؟
لەو کاتە زۆر بە تووندی لە مین هوی دا، لیزاش چیتر بەرگەی نەگرت و رۆشتە لایان...
لیزا: مین هو تۆ باشیت؟... بەرێز، لێرە هیچ کەس بۆی نییە سوکایەتی بە کارمەندەکانی من بکات، ئەو داوای لێبووردنی کرد.
کورەکە: تۆ بێدەنگ بە ئەگەر ناتەوێت هەمان شتت بەسەر بێت. هەر ئێستا وتم پاکی بکەیتەوە بە نەفرەت بیت.
مین هو هیچ قسەیەکی نەکرد، تەنها لە بەردەمی دانەوەییە و لەگەل دەرهێنانی دسرەکەی لە گیرفانی فرمێسک چاوەکانی بە جێ هێشت، بەڵام پێش ئەوەی دەستی بەر قاچەکانی بکەوێت لیزا دەستی گرت و هەڵی ساندەوە...
لیزا: تکایە بە هێمنی لێرە برۆ دەرەوە.
کورەکە: یاا، تۆ ئێستا ئێمە دەردەکەیت؟
لیزا: پێم وتیت کە برۆیتە دەرەوە.
کورەکە: هێی تۆ، خۆت بە چی دەزانیت؟ کارمەندەکەت پێڵاوەکانی منی پیس کردووە پێویستە لەسەریشی پاکی بکاتەوە تێگەشتی؟
لیزا: ئەمەی تۆ دەیکەیت تەنها لە نێوان ئێمەیە، واز لە کارمەندەکانم بێنە هان یو جین...
یو جین: ئاه، لە کۆتایی زانیت بۆ وا دەکەم. هاتم کاتێکی خۆش بەسەر بەرم بەڵام دووبارە دەرکەوتیتەوە.
لیزا: بەڵی، هەرگیزیش ون نابم. ئێستاش زۆر هەز دەکەم بزانم ئەم خۆشەویستەی لەگەلتە کام لەشفرۆشە؟
یو جین: دەمت داخە. ( بە توڕەیی)
بە توورەیی هاواری بەسەریدا کرد و زلەیەکی لێدا، هەموو ئەوانەی ئەوێ لە کافتریاکە رۆشتنە دەرەوە، مین هو و سو ئینیش شۆک ببوون لە جێی خۆیان. بەڵام مین هو چیتر خۆی نەگرت و هەردووکیانی کردە دەرەوە. دەرگای کافتریاکەی داخست و گەرایەوە بۆ لای لیزا کە هێشتا لە جێگەکەی وەستا بوو، چاوە پر رقەکانی و فرمێسکەکانی لەگەل یەک تێکەڵ بوون، بە بێ هیج قسەیەک رۆشتە ئەو شوێنەی کێکەکانی لێ ئامادە دەکرد و لە ژێر مێزەکە دانیشت. مین هو و سو ئینیش دوکانەکەیان پاککردەوە و هەموو شتێکیان خستەوە جیگەی خۆی...
سو ئین: ئێمە هەموو شتێکمان پاککردەوە لیزا.
لیزا: دەتوانن برۆن.
سو ئین: بەڵام بەم جۆرە چۆن بە جێت دەهێلین؟
لیزا: پێم وتن کە دەتوانن برۆن. ئێستا دەمەوێت بە تەنیا بم... ( بە توورەیی.)
هیچ قسەیەکی تریان نەکرد و بەیەکەوە دوکانەکەیان بە جێ هێشت...
سو ئین: واا، ئەوەی ئەمرۆ زۆر شۆکی کردم. نازانم چی بڵێم.
مین هو: بە دڵنیایی پەیوەندییەکی کۆن لە نێوانیان هەیە.
سو ئین: لیزا خۆی کەسێکی ساردە، هەندێک جاریش تورە دەبێت. بەڵام هەرگیز وەک ئەمرۆ نەمبینیوە.
مین هو: نەدەبوو بە تەنیا بە جێی بهێڵین.
سو ئین: تۆ راست دەکەیت، بەڵام ئەو خۆی ئەوەی ویست. دڵنیام ئەگەر بە تەنیا بێت لەوانەیە شتەکان باشتر بێت بۆی.
مین هو: هیوادارم.
سو ئین: بەڵام ئەو لە تۆشی دا، زۆر ئازارت گەشت؟
مین هو: من باشم.
سو ئین: ئایش، دڵنیام شیت بوو.
مین هو: ئۆ...
سو ئین: کەواتە منیش دەرۆم. ئاگاداری خۆت بە.
مین هو: ئۆ. چالگا.
سو ئین مین هو ی بە جێهێشت. دوای ماوەیەک مین هو گەرایەوە بۆ کافێکە و لە دەرەوە وەستا، هێشتا لیزا لە جێی خۆی نە جوڵا بوو، تا ئێوارە بەو جۆرە مایەوە. شەو کەمێک خواردنەوەی هێنا و لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشت و دەستی کرد بە خواردنەوە. بەڵام لە پر پەرداخەکەی دەستی فرێ دا و شکا، بەوە مین هو زۆر ترسا و خێرا رای کردە ژوورەوە.
لیزا: پێم وتن کە برۆن. وتم دەمەوێت بە تەنیا بم.
مین هو: بەڵام بۆ کوێ برۆم؟ خۆت دەزانیت من هیچ شوێنێکم نییە.
لیزا: تەنها ون بە، نامەوێت کە بتبینم.
مین هو: زۆر باشە کە شوشەشکاوەکەم کۆ کردەوە لێرە دەرۆم...
لیزا هیچ قسەیەکی نەکرد، و گەرایەوە سەر خواردنەوەکەی. مین هوش شوشەکەی پاک کردەوە و دووبارە زەوییەکەی سرییەوە. لە کاتێک تەواو بوو لیزا داوای خواردنەوەی زیاتری لێ کرد...
لیزا: لە ژێر مێزەکە لێیەتی.
مین هو: بەڵام زۆرت خواردۆتەوە. ئەوە بەسە.
لیزا: پێموتیت کە بیهێنیت. هیچ قسەیەکم لێت ناوێت.
مین هو با ناچاری بۆی هێنا و دووبارە دەستی کردەوە بە خواردنەوە، بەڵام ئەمجارە مین هو لەگەلی دانیشت...
لیزا: بۆچی هێشتا لێرەیت؟
مین هو: دەتوانم هەندێک پرسیار بکەم؟
لیزا: بۆ هیچی وەڵامم نابێت.
مین هو: لە بارەی رووداوەکەی ئەمرۆ نییە. لە بارەی یەکەم چاو پێکەوتنمان.
لیزا: پرسیارەکەت بکە...
مین هو: ئەو شەوە کە بۆ یەکەم جار یەکمان بینی، لەگەل ئەوەی تۆ یارمەتیت دام بەڵام من قسەی زۆر ناشرینم کرد و سوکایەتیم پێ کردیت، کەچی لە دوای ئەو ماوەیە تۆ منت لێرە وەرگرت، بؤچی یارمەتیت دام لیزا؟
لیزا: بەڵێ ئەو شەوە زۆر قسەی ناشرینت کرد، شایەنی ئەوە بوویت لەو کاتە لە ناوت بەرم، کەسانی وەک تۆ ڤایرۆسن بۆ مرۆڤایەتی ڤایرۆسێکی زۆر خراپ و کوشندە کە هیچ شتێک ناتوانێت لە ناویان بەرێت. بەڵام بۆ هۆکارێک ئەوەم نەکرد، ماوەیەک هەستم کرد کە ئەو کەسەی ئەو قسانەی پێ وتم خۆم بووم، ئەوەی بەو جۆرە دەرکرا خۆم بووم، من خۆم لە تۆیا بینی. هەموو ئەو یادەوەرییانەی دەمویست لە بیریان بکەم دووبارە هاتنەوە یادم، تەنها ویستم کە تۆش وەک منت لێ نەیەت و لەوە خراپترت بە سەر نەیەت.
مین هو: مەبەستت چییە؟
لیزا: مین هو، لەوانەیە من مەست بم، بەڵام دەزانم چی دەڵێم. بەو جۆرە هەوڵ مەدە رابردووم بزانیت. بە بێدەنگی دانیشە لەگەلم یاخود برۆ دەرەوە و بهێڵە بە تەنیا بم.
مین هو: ببورە. تەنها ویستم هۆکاری یارمەتییەکەت بۆ بێنرخێکی وەک من بزانم.
لیزا: بەڵێ تۆ بێنرخیت، هەر وەک هەموو کوڕەکانی تر زۆر بێنرخیت، کە هەموو ساتێک پەشیمانم لە یارمەتیدانت. هیوادارم ئەوەم نەکردایە.
مین هو هیچ قسەیەکی تری نەکرد و بە بێدەنگی دانیشت، لیزاش بەردەوام بوو لە خواردنەوە. هەتا نیوە شەو مایەوە، هەندێک جار دەگریا و هەندێک جار تەنها پێ دەکەنی، هەندێک جاریش زۆر تورە و هەندێک جار تەنها بە بێدەنگی دەمایەوە. مین هو تێدەگەشت دەکرێت ئەو کەسە خۆشەویستی بووبێت و خیانەتی لێ کردبێت، هەر وەک ئەوەی بەسەر خۆی هاتبوو. لە هەموو ئەو شتانە تێدەگەشت کە دەیکرد، خیانەتی کەسێک کە رۆژێک بە بیرتدا نەدەهات داهاتوت بێ ئەو بەسەر بەریت زۆر قورسە، دڵنیا بوو کە ئەو بەو جۆرەیە، بۆیە بەتەنها وەک گیانێکی نەبینراو لەگەلی مایەوە و هیچ قسەیەکی نەکرد... لە دوای نیوە شەو لیزا لە جێگەکەی هەستا و ویستی برواتەوە بۆ مالەوە بەڵام بە هۆی زۆر مەستییەکەی بە بەردەوامی بەم لا و ئەولا دا دەکەوت. مین هو بتڵەکانی بە خێرایی کۆ کردەوە و دوکانەکەی داخست و دوای کەوت...
لەسەر رێگاکەیان لیزا چیتر خۆی نەگرت و لە شوێنێک کەوت، مین هو بە خێرایی رۆشتە لایی...
مین هو: پێم وتیت کە زۆرت خواردۆتەوە.
لیزا: ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە، ئێستا لەسەر رێگەم لاچۆ.
مین هو: من دەتبەمەوە، ماڵەکەت لە کوێیە؟
لیزا: خۆم دەرۆم.
مین هو: ئیتر کەلە رەقی بەسە، خۆ من هیچت لێ ناکەم تەنها دەتبەمەوە.
لیزا: چۆن متمانەت پێ بکەم؟
مین هو: ئایش... یاا کاتی ئەوە نییە، پێم بڵێ بتبەمە کوێ؟
لیزا: لە موبایلەکەم ناونیشانی شوقەکەم نوسراوە.
مین هو مۆبایلەکەیی کردەوە و بە نۆتەکاندا گەرا تا دۆزییەوە، لیزای خستە سەر پشتی و بەرەو ماڵەکەی بە رێ کەوت، شوقەکەی زۆر دوور نەبوو لەو جێیەی ئەوانی لێ وەستا بوون...
مین هو: دڵنیام من ئێستا مێشکم لە دەست داوە، کچێکم بە پشتم هەڵگرتووە؟بەراستیی من زۆر گەمژەم، ئەی بەو جۆرە نییە لیزا؟... من لە خۆم تێناگەم . لە ژیانم زۆر رێزی کچم دەگرت بەڵام ئەوەی لە لایەن ئەوانەوە بە من کرا، هەموو ژیانمی تێک دا. ئەو کەسە بە دایکی خۆم دەزانی، ئەو کەسەی کە بە تەواوی دڵمی بردبوو، ئەو دوو کەسەی هەموو جیهانم تێدا دەبینین بوونە هۆی لە ناو چوونی هەموو ئەوەی هەمبوو، بونە هۆی مردنی باوکم، منیش بەم جۆرەم لێ هات. لەو کاتەوە رقم لە خۆم بوو، لە وشەی خۆشەویستی لە هەموو کچێک، هەرگیز وەک مرۆڤ سەیرم نەکردوون. بەڵام تۆ یارمەتیت دام لیزا، لە دوای ئەو هەموو ماوەیە دووبارە هەستم بەوە کرد هەموو کەس وەک یەک نین، ئەمرۆ بینیم لە کوڕان و لەکچان کەسانی خراپ زۆرن. ئێستا دووبارە هەست بە ئارامی دەکەمەوە، کەسێک لە ژیانم لەناخی قوڵترین تاریکایی ژیانم، مۆمێکی دایە دەستم و رێگەکەمی رووناک کردەوە، یارمەتی دام ئەوەی پێشتر نەمبینیبوو و هەستم پێ نەکردبوو تاقی بکەمەوە. ئەو کەسە تۆیت لیزا، سوپاس کە یارمەتیت دام. دڵنیابە ئەم چاکەیەت دەدەمەوە.... بەڵام، ئەوەی ئەمرۆ رووی دا دڵنیام زۆر ئازاری داویت، خۆت نیگەران مەکە و زۆر بیر لێ مەکەرەوە دڵنیابە رۆژێک دێت هەموو ئەوە بە تەواوی لە بیر بکەیت، هەر وەک چۆن من ئەوە دەکەم ئێستا...
لەگەل ئەوەی لیزا هێشتا کەمێک بێئاگا بوو، بەڵام بە باشی قسەکانی مین هوی دەبیست، لە کاتێک خەریک بوو خەوی لێ دەکەوت، دڵۆپێک فرمێسکی کەوتە سەر شانی مین هو، دواتر بە تەواوی بێهۆش بوو...
ستۆۆپپپ.

تکایە رای خۆتان بنووسن کوماوۆۆ...
#Byeol

Between Love And Hate " Lee Minho Fanfiction"Where stories live. Discover now