PART 3 ھاوسەرگیریمان کرد بەلام!

706 121 47
                                    

JOYEO P.O.V

ئەمرۆ رۆژی من و جینە ئەمرۆ ئەو رۆژەیە کە بەیەک ئەگەین
باوکم و جیۆنگ ھیچ پێیان خۆش نەبوو کە ھاوسەرگیری لەگەل بکەم بەلام  من ئەوم ئەوێت ئەوم ھەلبژارد .... رۆشتمە ئەو ھۆلەی کە ھەموو میوانەکانی لێبوو  چوومە ئەو شوێنەی کە
قشەکە و جینی لێبوو زەردەخەنەیەکم کردو لە بەپەنا جین دانیشتم  " بەرێز سیۆک جین رازیت بەم ھاوسەرگیریە
" بەلێ " بەدلخۆشیەوە وتی  ھەمان پرسیاریش لە من کرد 
" بەڵێ " وتم و باوەشم کرد بە جیندا  دواتر جین ماچی ناوچەوانی کردم ..... کاتێکی زۆر خۆشمان بەسەر برد سەما مان کرد ئەو کێکە گەورەیەی ھێنرا بوو بۆ ئاھەنگەکە خواردمان زۆر شتی تریش ئێستا لەمالەوەم واتا مالەکەی من و جین  مالاوایم لە خێزانەکەم کردوو دەرگاکەم داخست و رۆشتمە سەرەوە بینیم جین بۆینباخەکەی لائەبات لە ئاھەنگەکەش ھەستم پێکرد کە زۆر بێزار بوو ئەبێت شتێک بێزاری کردبێت
" جین " وتم  و نزیک بوومەوە لێی ! بەلام تەنانەت جوابیشی نەیامەوە  ..... دوای جارێک دوو جار سێ جار بەلام وەک بلێی من ھەر دیوارێک بم ...  بۆچی وا ئەکات چ شتێک رووی یاوە " جین ... بەسە ئیتر چ شتێک بوە تا خۆت بەم جۆرە لێئەکەیت ... ئێستا گەورەی خۆ ھەرزەکارێک نیت تا بەم جۆرە رەفتار بکەی " زۆر بە تورەی وتم  " ھێێێێی پێت وایە ئێرە مالی باوکتە  تا بەم جۆرە بە دلی خۆت چیت ویست بیکەیت کوێت بوێت برۆیت  ناا خاتوون ئەو ژیانە نەما  " وتی و بە تورەی چاکەتەکی فرێداو رۆشتە ژوری نوستەنەکە 


نا نا بەراستی باوەر نەکەم ئەوە جینە !!!  ھەرگیز بەو شێوەیە نەبووە چۆن لەپر بەم شیوەیە گۆرا !!  ئەونەی من بزانم ھیچ شتێک م نەکردوە  .....  بە بێدەنگی بە جلە بوکێنیەکانەوە لە پەنجەرەی ھۆلەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد ...

ڕوناکی خۆرەکە ئەیا لەچاوم ... بە گرانی چاوم کردەوە سەیری جێگاکەم کرد جینی لێنەبوو  گرینگیم نەیا چونکە تورەبووم لێی
چ ھاوسەرێک لەیەکەم شەوی ھاوسەرگری بەشەر ئەبێت !!! ھەستام لو جێگەکەم گەرماوێکی خێرام کرد و خۆم گۆری و رۆشتمە دەرەوەی ژورەکە بانگم نەکرد چوومە چێشتخانەکە ئاھھ چەند گەمژەم وامزانی وەک فلیمە رۆمانسیەکان نانی
بەیانی ئامادە ئەکات -__-
بەمالەکادا بەدوایدا ئەگەرام بەلام دیار نەبوو " جین"  باگم کرد بەلام ھیچ وەلامێک نەبوو وەدیاریش نەبوو !

خۆم ئامادە کردو بەرەو کۆمپانیا رۆشتم  رۆشتمە ژورەکەی
لەوێ نەبوو ... ئەبێت لەکوێ بێت !! رۆشتمە ژوری کۆبونەوە ھەرچەندە سکرتێرەکە وتی کە نەچم بەلام  من ئەبێت قسەی لەگەل بکەم پێی وتم لە کۆبونەوە بۆیە لەسەر کورسیەک
دانیشتم چاوەرێی ئەکەم تا یەتە دەرەوە  ....

نزیکی نیو کاتژمێر دانیشتم لە کۆتایدا ھاتە دەرەوە کاتێک منی بینی سەیرێکی دەوروبەری کردو  نزیک بۆوە لە من
" چیەکەیت لێرە  " وتــی " بیرت نەچێت من پێشتر لێرە کارم ئەکرد بەرێوبەر" بە جدیەوە وتم " بەلام چیتر لێرە کار ناکەیت ! جارێکیتریش نەیەیتە کۆمپانیا بۆچی لە مالەوە نەبوویت  " وتی و مەچەکی گرتم بۆچی وا گۆراوە بۆچی لەپر بەمشێوەیەیە لەگەلم گرینگیم پێنایات .... چووینە ئۆتۆمبێلەکە ھیچ شتێکم نەوت  تەنھا سەیری دەرەوەم ئەکرد " جۆیۆ ی من " !! قوزەلقورت لە دلی خۆم وتم و وەلامم نایایەوە -_-

SØØRY Donde viven las historias. Descúbrelo ahora