goodbye my bad life p1

619 49 101
                                    

.Vote

comment

Hope you like it

(سۆری . بۆ ئەوەی زوو پۆستی بکەم لە وەن شۆتیم دەرکرد 😄 کردم بە دوو شۆت )

ژیان جوانە ! گەر بە جوانیەوە لێی بڕوانی .. ژیان لە هیچ باروو

دۆخێکدا تاوەنبار نییە !!

تاوەنباری سەرەکی مرۆڤەکانە ! ئەو درووستکراوانەی کە تەنها ناوی ئینسانیەتیان لەخۆگرتوە ....

وایان کرد کە ڕقمان لە خوودی خۆمان بێت ... ڕووداوەکان هەرچەند خێرابن و کارەساتەکان بە ئازاربن . گەشبینی دەرمانێکی کاتیە بۆیان کە سوودیان پێ ئەگەیەنێت...

ترس . ڕاکردن . خۆشاردنەوە . چییە ؟ ترس لە چیەوە سەر هەڵەدات ؟ بۆچی کاتێک ئەترسین دڵمان بەم شێوە خێراییە لێئەدات . ؟ ...لەجیهانا !!!! هەندێک کەس هەن ..

کە خاوەنی هەموو تایبەتمەندیەکانی مرۆڤن تەنها ترس نەبێت
ژیانیان بەشێوەیەکە . کە ڕاهاتوون هەرگیز نەترسن .. ئەو کەسانە تەواوی شتە بەنرخەکانیان لەدەست داوە ... ئەمەش ئەنجامەکەی .. خاوەنی ڕوکەشێکی سارد و سڕن .. هەردەم بە لووتبەرز و وشک و هەرچیەک کە دەورووبەرەی هەڵی ئەسەنگێنن ناوی ئەهێنن ... بەڵام هەڵەیە!!! ..

چوونکە ئەو کەسانە زۆربەی کات لە ناخەوە کەسانێکی تەواو پاک و جوانن .

..

دەستپێک .....

"" دەی مناڵینە . کاتی نانخواردنە "" .. هایۆن هاواری کرد و هەموو منالەکان لێی کۆبوونەوە ..
. خواردنی بۆ ئامادە کردن و بۆی دانان.

"" دەی هەرئێستا پێویستە خواردنی ناو قابەکانتان تەواوبکەن .. "" هایۆن بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە پێی وتن .

"" ئاخر ئێمە ناتوانین هەمووی بخۆین "" یەکێک لە مناڵەکان وتی .. . (کە ئەڵێم منداڵ مەبەستم ئەوەیە تەمەنی لەنێوان 6 بۆ 8 ساڵە .) .

"" بەڵام پێویستە تەواوی بکەن . بۆ ئەوەی وەک و من بەهێز بن .. ""

"" ئهم ""

دەرگای ژووری نانخواردنەکە کرایەوە .. و هایۆن کە کەسێکی نەناسراوی دیت بۆی هەڵسایە سەرپێ ..

"" چۆن بتوانم یارمەتیت بەم بەڕێزم ؟"" جیۆن بە کوڕەکەی وت .. کوڕێکی باڵابەرزی کەشخە بوو ... کە بە تەواوی لە خانەدانەکانی ئەکرد ... بەڵام وەک ..ئەوەی کە ڕووخساری نەناسراو نەبێت

کوڕەکە پێش ئەوەی قسە بکات چاویلکەکەی لە چاو کردەوە . "" سڵاو پارک جیۆن "" کوڕەکە زۆر بە ڕاشکاویەوە پێی وت .. وە بە ڕووخسارێکی ڕێک ....

GoodBye My Bad Life   (sehun   fanfic )  Two  shot Where stories live. Discover now