ژیانێکی بێ مانا!

2.8K 385 73
                                    


تکایە پێش خوێندنەوە ڤۆیت بکەن

ئەڵێن ڕووناکی خۆر هەموو تاریکیەکان ئەشکێنێت و بەرگی تاریکی شەو ئەدڕێ بەتاڵە ئاڵتوونیەکانی تاکو زەوی ڕووناک بکاتەوە ، بەڵام من؟!
هەرگیز ئەو ڕووناکیەم پێ نەگەیشتووە!

هێشتاش بەڕێگایەکی درێژی بێ کۆتادا بەدوای تروسکایەک هیوادا وێڵم تاکو لەم ئازارانە ڕزگارم بکات
هەرکات لەچواردەووری خۆم ئەڕوانم هەستێکی سەیر هێرشم بۆ ئەکات، «هەمووشتێکم هەیە لەکاتێکدا هیچیشم نییە!»
ئەوە پێوانەیەکی بێ مانا نییە ڕاستیە!

لەجیهانێکی پەمەی ڕووپۆشکراو بە ماڵ و سەروەت و ساماندا ئەژیم هاوسەرێکی ڕۆشنبیر و قۆز و دەوڵەمەند و ناسراوم هەیە لەناو چینی پیاوماقوڵان و خانەدانەکان، لەکۆشکێکی گەورە ئەژیم کەهەمووان لە خزمەتمدا هەڵەسن و دانیشن، کاتێ لەبەلەکۆنەکەوە بۆ سەیری باخچە ڕەنگاوڕەنگەکە ئەوەستم هاوشێوەی شاژنێک ئەنووێنم کەسەیری پێگەی دەسەڵات و عەرشەکەی بکات.

خاتوونێکی گەنجم لە بیستەکانی تەمەنم ڕووخسارێکی جوان و لەشولارێکی ڕێکم هەیە کەهەرکەس بیبینێ یان ئەکەوێتە خۆشەویستیمەوە، یانیش ئیرەیی ئەبات.

چونکە من زۆر بەسادەیی خاوەنی هەموو شتێکم..!

بەڵام بەتەنها بەهاتنی ئەو دەستە تاریکانەی کە ئاسمانەکەمیان گرتووە لێ ناگڕێن لێوەی تروسکایی ڕۆشنای خۆر لێم بات ئەگەڕێمەوە بۆ قاوغەکەی خۆم و بۆناو تاریکایەکەی ڕۆژگارم
کلیلەکانی عومرم تەسلیم ئەکەم و لەپشتی جیهانە خەیاڵیەکەمەوە خۆم ئەشارمەوە تاکو بگات بە جەلادەکەی ژیانم!

ئەمشەویش هەر هاوشێوەی شەوانی تریەتی و نەگۆڕاوە
هەنگاوە قورسەکانی بەرەو درگاکە یەت بە دەستە بێ بەزەییەکانی دەسکی درگاکە ئەگرێ و ئەیکاتەوە، بە ڕووخسارە جوانەکەی و هەناسە پیسەکانی لەڕوومدا دەرئەکەوێت، دووبارە وەکو شێتەکان ئەوەی یەکەمجار کردی هەڵواسینی چاکەتەکەی بوو بە قورسی بەدەموچاوی مندا. لەخۆمم دوورخستەوە وخەریکی داکەندنی پێڵاو و گۆرەویەکانی بووم، بەڕوومدا پێکەنی بەبۆنە پیسەکەی کەوەکو هەموو جارێ بۆنی کحوول بوو، هیچم نەووت پاڵێکی پێوەنام بۆسەر جێگە خەوەکە هەمووجلەکانی لەبەردا دڕاندم بێ زاربووم بۆیە هیچ بەرگریم نەکرد من هیچ نیم جگە لە بوکەڵەیەکی تەختەی جوان لەنێوان دەستەکانی کە حەزە پیسەکانیم تێدا بەتاڵ ئەکا وەهەموو ئەوەی توڕە و بێ زاری ئەکات لەجەستە بچووکەکەی مندا بەتاڵی ئەکاتەوە، وە هەمیشە تروسکایی دڵم خامۆش ئەکا!

شێتی باران  | LDH Donde viven las historias. Descúbrelo ahora