سومێن ؛من بڕیاری خۆمم دا تەنھا با یوسونگ ھەڵسێتەوە گرینگی بە ژیانی خۆم نادەمباوکی ؛سوپاس .....ببورە لێم وە زۆر سوپاست ئەکەم
سومێن ؛بۆچی داوای لێبوردن ئەکەی
باوکی ؛چونکە من ڕێگریم لە کوڕەکەم کرد تا داوای ھاوسەرگیریت لێ بکا بەڵام بەڵێن بێ کە ھەڵسایەوە ئەوا رێگر نابم لەبەر دەمی تکایە ئێستا بڕۆ
پاشان ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە وە ئەو جەستە بێ ھێزەیم بێنی کە بێ جوڵە وە بێ وتی ھیچ وشەیەک پاڵکەوتوە
کە بینیم فرمێسکەکانم دەستان کرد بە ھاتنە خوارەوە چومە لای دەستیم گرت ئەپاڕامەوە کە ھەڵسێتەوە
؛یوسونگ ئازیزەکەم تکایە ھەڵسەوە بەڕاستی من پێویستم پێتە من تەواو بێ ھێز بومە لە دوریت ئیتر بەسە با دوبارە لەباوەشت بکەم دوبارە ماچت بکەم بیرت ئەکەم ببورە بۆ ئەوەی کە ھەمیشە نەفرەتم لێ ئەکردی چونکە وام زانی جێت ھێشتوم تکایە ھەڵسەوە خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی .....—سەری دانا لەسەر سنگیو وشەی خۆشم ئەوێی لەبەر خۆیەوە دوبارە دوبارە ئەی وتەوە تا ھەستی بە دەستێک کرد کە یاری بە قژە درێژەکەی ئەکرد بەپەلە سەری بەرز کردەوە تا روخساری بەجوانی ببینێ ئەو روخسارە ئەو چاوانەی کە سێ ساڵە تامەزرۆی بینینیبوە دوبارە توانی بیبینێ
یوسونگ زەردەخەنەی کرد ؛منیش خۆشم ئەوێی
سومێن زەردەخەنەی کراوەی کرد کە تێکەڵ بە فرمێسکەکانی ببون ئێستا دڵی دوبارە دەستی کرد بە لێدان دوبارە رۆژەکانی بۆ گەڕایەوە کە لەگەڵ ئەو بەسەری ئەبرد
دوای ئەوە ماچی کرد بێ گوێدان بە ژیانی یان ھەر شتێکی تر بۆ ئەو یوسونگ لەھەموو شتێک گرینگترە لای گرینگ نیە ببێتەـ چاوسور ئەیەوێ لەگەڵ یوسونگ بێ جا بەھەر شێوەیەک بێ چ کاتێک کە چاوی وەک خۆی بێ چ کاتێک کە چاوەکانی سوربن بۆ ئەو جیاوازی نابێ تەنھا گەر یوسونگی لەگەڵ بێ
یوسونگ پاڵی بە سنگی ئەنا چونکە ئەی زانی کە سومێن چاوەکانی ئەگۆڕێ نەی ویست ئەوە ڕوبدا بەڵام ھێزی نەبو نەی ئەتوانی دوری بخاتەوە
پاش چەند دەقەیەک سومێن دورکەوتەوە سەیری چاوەکانی یوسونگی کرد کە بە خەباریەوە سەیری ئەکرد بەڵام گوێی پێ نەدا چونکە ماچ کردنی ئەو ھەموو دونیا ئەھێنێ بۆی
یوسونگ ؛بۆچی ئەوەت کرد ؛ تێکەڵەیەک لەخەموو وە ماندویەتی وای وت
سومێن زەردەخەنەی کرد ؛لەبەر تۆ چونکە ناتوانم بێ تۆ بژیم .
یوسونگ ڕوی وەرگیراو ؛بەڵام چاوەکانت
سومێن بەدەستی رومەتی یوسونگی گرتو سوڕاندی بۆ خۆی لێی نزیک بویەوە کە لوتیان بەر یەک
کەوت

YOU ARE READING
Red eyes and covert face
Ужасыچاوی سور وەک ڕەنگی خوێن ئازاری ناخم چونکە من لە چاو سورەکانم