Part title

254 58 10
                                    



یوسونگ ؛نانەخێر ھەرگیز باوکم با خەیاڵ  ببینێ من ھەرگیز ڕێگە نادەم سومێن ببێتە چاوسور

فریشتەکە ؛ ئەوە ھەڵبژاردەی تۆیە بەڵام بیرێکی لێ بکەوە دواتر ڕوبەروی باوکت ئەبیەوە

فریشتەکە ڕۆشت

یوسونگ ؛ھەی نەفرەتت لێ بێ چویتە کوێ ؛ھاواری کرد

سومێن لە و کاتە دەرگاکەی کەمێک کردەوە ؛یوسونگ تکایە بڕۆ دەرەوە من خۆم ئەگۆرم —تکای ئەکرد چونکە ئەی زانی یوسونگ ناڕواتە دەرەوە

یوسونگ ؛ھمم — بە بێزاریەوە —لەسەر جێگاکە پاڵ کەوت —لەبەردەم من خۆت بگۆڕە —زەردەخەنەی شەیتانی کرد

سومێن شێوەی تێکچو ؛ھەرگیز نایەمە دەرەوە تا نەڕۆی

یوسونگ ؛باشە بۆخۆت ھەر لە سەرشۆرەکە بە تا بەیانی —گاڵتەی پێئەکرد

سومێن ؛باشە  تەنھا جلەکانم بۆ بێنە لە دەست شۆر خۆم ئەگۆرم

یوسونگ ؛نانەخێر تاقەتم نیە خۆت وەرە بیبە  —چاوەکانی داخست

سومێن ھەستی کرد یوسونگ بیزارە بۆیە خاولیەکەی  لە خۆی پێچاو ڕۆشتە سەر سیسەمەکە لە تەنیشت  یوسونگ دانشت
دەستی لە قژی ئاڵاند ؛یوسونگەکەی من بۆ بێزارە

یوسونگ چاوەکانی  کردەوە ئەو بچکۆڵانەی بەردەمی بینی کە روی خۆی گرژ  کردوە بەدەستەکانی لێوە گرژ بوەکەی راکێشا ؛من بێتاقەت نیم تا تۆ لێرە بی لەگەڵم

لەوکاتە چاوی کەوتە سەر ئەو جەستە روتەی بێجگە لەو شوێنانەی کە پارچە خاولیەکە دای پۆشتبو لا برۆیەکی لێ بڵند کرد
؛ناتەوێ خۆت بگۆری —پسیاری کرد بە زەردەخەنەی شەیتانی

سومێن ؛بۆ نا بەڵام سەرەتا ویستم لێت دڵنیا ببمەوە —ویستی ماچی لێوی بکە بەڵام یوسونگ دەستی لەسەر لێوە سورەکەی دانا کە وای کرد سومێن سەرسام بێ

سومێن ؛چیتە  ناتەوێ ماچم بکەی

یوسونگ روخساری تێک چو وە ئەی ویست ئەو بچکۆڵانەی بەردەمی نەک تەنھا ماچ بەڵکو لەھەموو شوێنێکی تام بکە ئەی ویست لەگەڵ ماچ  وێرانی بکە ئەی ویست نیشانەی موڵکداری لە ھەموو شوێنێک جێ بێلێ بەڵام نەیئەتوانی ئەمەش بو کە یوسونگی دڵ تەنگ کردبو کە یەک مانگە چاوەرێی ئەورۆژەی ئەکرد کە لەیەک ژور بەیەکەوە بن

یوسونگ ؛تکایە سومێن من خەوم ئێت بۆ رۆژێکی تر ئێستا بخەوە ؛سەرچەفەکەی بەسەر خۆی داداو پشتی تێکرد

سومێن چاوەکانی فراوان  بو وای ئەزانی یوسونگ بەپەرۆشە بەڵام وانەبو  ھەڵساو خۆی گۆری دواتر چوە سەر جێگاکەی وە پاڵ کەوت لای یوسونگ  ؛یوسونگ خەوتوی...........ئەزانم بێتاقەتی بۆیە پشو بدە ئازیزەکەم شەوشاد

دواتر خەوت
یوسونگ نەیتوانی بخەوێ چاوەکانی تێکەڵەیەک لە خەمو وێرانی پێوە دیار بو جار جار چاوەکانی قەترەیەک فرمێسکی ئەڕشت بەڵام رێگری لێ ئەکرد وە ڕوی تێکرد  بەدەستی تاڵەکانی قژی لائەبرد تا بە ئاسودەی بخەوێ ؛ببورە بچکۆلانەکوم من حەز ئەکەم بەڵام لە نامەوێ تۆ وەک منت بەسەر بێ تۆ ناچار نی لەگەڵ من بی ئەتوانی ژیانێکی خۆش بەسەر بەری کە منی تیا نەبێ ببورە لێم خۆشم ئەوێی  دواتر ھەڵساو ڕۆشت

بۆ بەیانی سومێن ھەڵسا بەڵام چی یوسونگی نەبینی زۆر بەدوایدا گەڕا بەڵام دواتر چوە خوارەوە وە لەگەڵ باوکی نانی بەیانی خوارد دواتر ماڵەکەی پاک کردەوە وە جارجارە ھەستێکی ناخۆشی بۆ پەیدا ئەبو چونکە رانەھاتوە بێ یوسونگ 

لەلایەکی تر

یوسونگ ؛باوکە تۆ ئاگاداری چی ئەڵێی ؛ھاوارێکی گەورەی  کرد

باوکی ؛ناچارت ئەکەم چونکە نامەوێ لەگەڵ مرۆڤ ھاوسەرگیرگ بکەی تێدەگەی—ئەویش زیاتر ھاواری کرد

یوسونگ ھەموو ئەو شتانەی کە لەدەورەی بو شکاندی ؛ناتوانی رێگریم لێ بکەی تۆ داوام لێ ئەکەی واز لە دڵم بێنم گەر وازیش لە دڵم بێنی بێگومان ئەمرم ھەرگیز ھەرگیز بەخەونیش ئەوە نابینی کە من واز لە سومێن بێنم تێ گەیشتی —سەیری باوکی کرد بەو چاوانەی کە خوێنی لێ دێتە خوارەوە  خوێن زیاتر زیاتر ئەھاتە خوارەوە لە زۆری توڕەیی تا کەوتە ئەرز ھۆشی لەدەست دا

باوکی ڕای کردو لەباوەشی کرد ؛یوسونگ کورەکەم چیتە ھێی پاسەوانی نەفرەتی  وەرە ؛ھاواری ئەکرد کە لە ھەموو کۆشک گوێبیستی دەنگی ئەبون

باوکی یوسونگی بردە ژورەکەی وە بانگی پزیشکی کرد

وە پزیشکەکە پشکنینی بۆ کرد

باوکی ؛چیەتی یوسونگ باشە —بە شڵەژاوی  پرسی

پزیشک؛ بەداخەوەم بەڵام ......

سڵاو چۆنن باشن  چۆن بو ئەم پارتە

ئەزانم لەشوێنێکی ناخۆش وەستام بەڵام شتێکی وا نیە دڵتان نەترسێ

ڤکتو کۆمێنت

باییی😘

Red eyes and covert face Where stories live. Discover now