PART 2

1.6K 148 23
                                    

jungkook's pov

من جیۆن جۆنگکووکم پۆلیسم و کارەکەی خۆم زۆر خۆشئەوێت و هەرگیز هیچ کچێکم خۆشنەویستوە کاتێک تەمەنم 19 ساڵان بوو واتا 2 ساڵ لەمەوبەر کەسێک باوکمی کوشت به ناوی هانلی هەرچەنده نازانم که بیۆن هانلی کچه یان کوڕ بەڵام ئاواتی من ئەوەیه که تۆڵەی لێ بکەمەوە و به دەستەکانی خۆم هانلی بکوژم... باوکم خاوەنی کۆمپانیایەکی زۆر گەورە بوو که بازرگانی تێیدا دەکرد ... من بەردەوامم له گەڕان به دوایی بیۆن هانلی بەڵام نایدۆزمەوه، کاتێک بینیم باوکم کوژراوه بەڵێنم دا که بیۆن هانلی به دەستەکانی خۆم له ناو ببەم... ئەو مافیایەکی زۆر لێهاتووه بۆیه ناتوانم ئەوەنده به ئاسانی بیدۆزمەوه هەموو کۆریا باسی خراپی بیۆن هانلی دەکەن ئەو زۆر دەسەڵات داره و به تەنها کار ناکات لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کار ئەکات...

end pov

no one's pov

بانگ شیهۆک : جۆنگکووک کارەکان چۆن بەڕێوه ئەچێت ؟
جۆنگکووک : کارەکان باش بەڕێوه ئەچێ بەڵام....
بامبام قسەکانی پێ بڕی
بامبام : بەڵام هانلی وایه ؟ تا کەی واز لەم مافیایه ناهێنی ؟
کای : وایه بامبام ڕاست ئەکات تۆ هەموو شوێنێک گەڕاویت نەتدۆزیوەتەوە وازی لێ بهێنه
جۆنگکووک : من بەڵێنم یاوه که تۆڵەی باوکمی لێ بکەمەوه
بانگ شیهۆک : ئافەرم جیۆن جۆنگکووک کۆڵ مەیه ئەتوانی ئەم کاره بکەیت
بامبام : بەڵام گەورەم ئەوەتا هەموو شوێنێ گەڕاوه لێی نییه
جین : ئەڵێی عەرز شەقی بردووە و ئەم هانلیه ڕۆشتۆته ناویەوە
دواتر کەسێک له دەرگای یا
بانگ شیهۆک : وەره
کەسەکه سێهون بوو هاته ژوورەوه و فایلێکی به دەستەوە بوو
سێهون : گەورەم توانیمان زانیاری لەسەر یەکێک له هاوکارەکانی بیۆن هانلی کۆبکەینەوە
بانگ شیهۆک : بمدەرێ بزانم

ــ له سەر فایلەکه ــ

ناوی تەواو : ڕۆساننێ پارک
ناسراوبه : ڕۆس
ڕەگەز : کۆریای باشوور 
پیشه : مافیا
تەمەن : 21 ساڵ
پەیوەندی لەگەڵ بیۆن هانلی : هاوڕێی نزیکیەتی و لەگەڵ ئەو کار ئەکات
تاوان : کاری کوشتن دەکات

ـــــــــــــــــ

جۆنگکووک : زۆر باشه به لایەنی کەمەوه ئەمه ئەتوانێ هاوکاریەکمان بکات
بانگ شیهۆک : ڕاست ئەکەیت
دواتر پەیوەندیەک هات بەڕێوەبەر وەڵامی دایەوە

bang shihok's pov

پەیوەندیەک هاتوو من وەڵامم یایەوە
بانگ شیهۆک : فەرموو
کەسێک : ئێره بنکەی پۆلیسه ؟
بانگ شیهۆک : بەڵێ بنکەی پۆلیسه
کەسێک : ئێ من له ماڵەوه هاتمه دەرەوه بینیم کەسێکی دەمامک دار به دوای کچێکدا ئەڕۆیشت و بەره بەره له کچەکه نزیک ئەبوویەوە و بێ هۆشی کرد دواتر سواری ڤانێکی جام ڕەشی کرد و ڕۆشتن
بانگ شیهۆک : به نەفرەت بێت ئێستا تۆ لەکوێیت ؟
کەسێک : له شەقامی ......( بۆ خۆتان ناوێک دابنێن )
بانگ شیهۆک : چۆن بتوانین تۆ بناسینەوە ؟
کەسێک : دەتوانن به قژە پەمەییەکەم بمناسنەوە
بانگ شیهۆک : باشه
پەیوەندییەکەم داخستەوە
هەمووان : ( به پەرۆشییەوە ) چی بوو گەورەم ؟
بانگ شیهۆک : کەسێک دەڵێت له ماڵەکەم هاتمه دەرەوه کەسێکی دەمامک دارم بینی به دوای کچێکدا ڕۆیشت و دواتر بێهۆشی کرد و ڕفاندی
جۆنگکووک : نەفرەت.... دڵنیام کاری هانلیه
شیومین : منیش دەڵێم کاری ئەوه
بانگ شیهۆک : کەواته ئەم دوانەتان بڕۆن بۆ شەقامی .....
شیومین و کووکی : فەرمانته گەورەم
جۆنگکووک و شیومین ڕۆشتن
end pov

jungkook's pov

ئێمه ڕۆشتین بۆ ئەو شەقامەی که ڕووداوەکه تێیدا ڕوویداوه
کەسێکی لێ بوو به دەستی ئاماژەی بۆ ئێمه کرد
جۆنگکووک : سڵاو بەڕێزم ئایا تۆ ئەو کەسەی که پەیوەندیت کرد ؟
کەسێک : بەڵێ من جیهۆم به چاوەکانی خۆم ڕووداوەکەم بینی
شیومین : کەواته ئەزانی ژمارەی ئۆتۆمبێله ڤانەکه چەند بوو ؟
جیهۆ : ئاهـ ئێ ئەوە بیرم کەوتەوە DLX 9 وابزانم ئەمه بوو
جۆنگکووک : ئاهـ به نەفرەتبێ ئەمه ژمارەیەکی گرانبەهایه تەنها مافیاکان و کەسه دەسەڵات دارەکان ئەتوانن ئەم جۆره ژمارانەیان هەبێت
شیومین : وەک ئەوەی بیرمان کردەوه لەوانەیه ئەمه کاری ئەو بێت
جیهۆ : مەبەستتان بیۆن هانلی یه ؟
جۆنگکووک : بەڵێ ئێستا بەیارمەتیت ئەبێ لەگەڵمان بێیت بۆ بنکەی پۆلیس
جیهۆ : باشه

end pov

hanli's pov

من و ڕۆس ڕۆشتین بۆ کۆگاکه
چاوەڕێی دانیلمان ئەکرد تا لیا بهێنێت
لیا کچێکه دزی ئاکا و خەڵکی فریو ئەیات 
دوای چەند خولەکێک دانیل هات بۆ ئەوێ و کیم لیای لەگەڵ بوو ...
وا دیار بوو که هۆشی هاتۆتەوە
هانلی : یااا کیم لیا
لیا : به نەفرەت بیت چیت لێم ئەوێت بۆچی لێرەم
هانلی : چاک ئەزانیت بۆچی لێرەیت خۆت گەمژه مەکه
من چەکه گرانبەهاکەم بۆ دانیل فڕێ داو ئەویش گرتیەوە
ڕۆس : دەی ئێستا کۆتا قسەی خۆت بکه چونکه کۆتا ساتته له ژیان
لیا : ئەڵێم به نەفرەت بن ... ئێوه گەمژەن ڕۆژێک دێت ئێوەش به دەستی کەسێک ئەمرن
هانلی : تەواو ؟ ئێستا من ئەڕۆم بای بای کیم لیا
زەردەخەنەیهکێ شەیتانانەم کرد و ڕۆشتم
هانلی ڕۆیشت و دواتر
تەق... دەنگی فیشەک هات ...

STOP


پارت 3 لای ROSJUNGKOOKBUNNY ـه

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jun 26, 2019 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

∇∆GENIUS MAFIA BY :- jeon_suna & ROSJUNGKOOKBUNNY ∆∇Where stories live. Discover now