(Part 5)

3.4K 540 11
                                    




جین :"گوێگرە...ناتوانی کەمێک نەرمبی لەگەڵی....ھەوڵبە لێی تێبگەی....بزانە بۆچی وای کردووە ....چۆن ئەوت کری...ئاواش ئەبێ باجەکەی بەیت......."

جۆنگکوک:"تۆ چۆن بەوشتانە ئەزانی ؟؟؟"

جین نەیدەویست وەڵام باتەوە،ھەرچۆنێک بێت دەیویست بابەتەکە بگۆڕێت:"باشە تۆ نەتوت ئەڕۆم.."

جۆنگکوک بە بێزاری سەیری کرد و ماڵەکەی بە جێھێشت ،بەرێکەوت بۆ سەرکارەکەی....


————

تەقەی دەرگاھات و لەنێ بەخەبەر ھێنا کچێکی جوان ھاتە ژورەوە پێدەچوو پەرستاربێت،لە لەنێ نزیکبووەوە و وتی :"سڵاو...من سۆێۆنم ....خۆشەویشتی جینم...وتیان بریناریت ھاتوم تا سەیری بکەم.."

لەنێ سەیری بە بەڵێ جوڵاند و ھەوڵی داھەستێت ،سۆێۆن نزیکبووەوە کەلوپەلەکانی دەرھێناو سەیری برینەکانی ئەکرد.

سۆێۆن :"دوو برینیان پێویستی بەوەیە لە بەخۆشخانە چارەسەر کرێت بەڵام ....دەی کێشەنیە ھەرچۆنێک بێت چارەی دەکەم.."

لەنێ روی کردە سۆێۆن و پرسیاری لێکرد:"چۆن ھاتی بۆ ئێرە.."

سۆێۆن :"جۆنگکوک داوای لێکردم..."

لەنێ :"چـچی؟؟...چۆن ؟؟"

سۆێۆن :"زۆر مەشلەژێ جۆنگکوک کەسێکی خراپنییە....تەنھا کەسێکی زۆر خەمبارە....زۆری چەشتووە...."

لەنێ کەمێک بێدەنگ بوو دواتر وتی :"باشە دوێنێ شەو جۆنگکوک ...وتی..کە..براکەم لەو دایک و باوکەی ھەڵیان گرتمەوە....واتە جۆنگکوک ...ھەڵگیراوەتەوە؟؟؟"

سۆێۆن :"ئم...ھەڵگیراوەتەو...ئەو کوری خوێنی خێزانی جییۆن نییە .....بەڵکو جین کوری خوێنییە..."

لەو کاتە  سۆێۆن تەواو بوو لە چارەسەرەکەو چەند دەرمانێکی پێوت بەسنەیدا بەخۆی تەنھا پێیوت چۆن بەکاری بێنێت و ھەروەھا دەرمانێکی تایبەتی پێدا بۆ چارەسەری ئەومادەی ھۆشبەرەکە لە جەستەی مابۆوە ،ئەمدەرمانە بە ھێز بوو جەستەی لەنێ زۆر بێھێز ئەکرد،پێویستی بە پشویەکی زۆربوو ئەگەر جۆنگکوک بیھێشتایە.

سۆێۆن ویستی بروات بەڵام بەھۆی دەنگی لەنێ وەستا:"ئەتوانم یەک جار مۆبایلەکەت بەکار بێنم....تکایە .."

سۆێۆن :"سەیرکە...ئەوە نابێ ..جۆنگکوک وتی کە نابێ ..."

لەنێ :"تکایە...بەڵێنبێ کارێکی ھەڵە ناکەم...تکایە .."

سۆێۆن :"گوێگرە بەکەس ناڵێیت کە من مۆبایلەکەم پێداویت ئەگەر نا جۆنگکوک ھەردوکمان ئەکوژێ..."

Talking to the moon || JK ||Where stories live. Discover now